مه‌سعوود بارزانی سه‌ركۆماره
فازڵ قه‌ره‌داغی
یه‌کشه‌ممه-28-ته‌ممووز(مانگی 7)-2013
هه‌نگاو به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت ده‌نرێن، عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كیش زیندوو ده‌كرێته‌وه. بۆچی خێڵ زاڵ ده‌بێت؟ چونكه خێڵ ته‌نها وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵكو بۆ قه‌واره سیاسییه‌كان گوێزراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 30 ی حوزه‌یران كردی موماره‌سه‌یه‌كی خێڵه‌كی بوو. سه‌د ساڵی تر‌و دوای له‌ناوچوونی هه‌موو خێڵه‌كانیش ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خشی ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه: قه‌ت بووه ده‌زگایه‌ك خه‌ڵك ده‌نگی پێ دابێت خۆی ماوه بۆ خۆی درێژبكاته‌وه؟ قه‌ت بووه په‌رله‌مانێك ده‌ستی نه‌بووه له دانانی سه‌رۆكی وڵات ماوه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه درێژبكاته‌وه؟
ئه‌گه‌ر دیموكراسی فه‌رمانڕه‌وا بێت‌و ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و ئه‌گه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت دوا قۆناغی هه‌نگاوه‌كانه كه‌واته سووربوون له‌سه‌ر ویلایه‌تی سێیه‌م هه‌وڵێكی خێڵه‌كییه‌و به‌پێی یاساكانی خێڵه نه‌ك ده‌وڵه‌ت |
سه‌رۆكی هه‌رێم درێژكردنه‌وه‌كه‌ی قبووڵ كرد، وه‌ك چۆنیش هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وامان بۆ بخوێنێته‌وه زۆر به‌ئاسایی باسی قبووڵكردنه‌كه‌ی كرد، بگره خۆشی بێ‌ئاگا كرد له هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌كه. مه‌سعوود بارزانی ئاگای له كێشه‌ی ویلایه‌تی سێیه‌م نه‌بوو كه ده‌یانویست بیسه‌پێنن، ئاگاشی له درێژكردنه‌وه‌كه نه‌بوو.. بارزانی ئاگای له هیچ شتێك نییه‌و خه‌تای ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه. قبووڵكردنی مانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك مایه‌ی شانازییه بۆی، ئۆباڵی هه‌ر گوناهێكی ئه‌و هێشتنه‌وه‌یه‌ش به ملی ئه‌وانه‌یه كه هه‌وڵه‌كه‌یان دابوو.. به‌كورتی: هێلكه‌كه بۆ خۆی‌و ڕیقنه‌كه بۆ ئه‌وان، به‌تایبه‌تی بۆ یه‌كێتی.
به‌ڵام ئه‌م خۆبێئاگاكردنه به‌سه‌ر كه‌س تێناپه‌ڕێت، شته‌كانیش وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می پله‌ی گه‌رما بچووك نین ئه‌و لێیان بێ‌ئاگا نه‌بێَت، واش دیاره هه‌نگاوی سه‌فه‌ركردنی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌كاتی كۆدێتاكه‌ی په‌رله‌مان حسابی بۆ كرابوو و تێپه‌ڕاندنی هه‌ردوو كۆدێتاكه‌ش‌و تیۆری بێئاگاییش.
ئه‌گه‌ر دیموكراسی فه‌رمانڕه‌وا بێت‌و ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و ئه‌گه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت دوا قۆناغی هه‌نگاوه‌كانه كه‌واته سووربوون له‌سه‌ر ویلایه‌تی سێیه‌م هه‌وڵێكی خێڵه‌كییه‌و به‌پێی یاساكانی خێڵه نه‌ك ده‌وڵه‌ت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكیش كارێكی تری خێڵه. ئه‌مه دوان له‌م ماوه كه‌مه، ده‌فته‌ری قه‌رزیش زۆری له‌و چه‌شنه‌ی پێ ڕه‌شكراوته‌وه. هه‌مووان بیریان ماوه چۆن كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 لایه‌نگرانی پارتی شه‌ش باره‌گای یه‌كگرتوویان له بادینان سووتاند‌و كه‌سانێكیش له‌و باره‌كایانه
|
ئێمه له‌به‌رده‌می دیموكراسیی فه‌رمانڕه‌وا‌و یاسای سه‌روه‌ر‌و مه‌ده‌نیه‌تی خه‌ون پێبینراو نین به‌ڵكو له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایی خێڵه‌كین |
|
بوونه قوربانی‌و چۆن بارزانی له‌جیاتی سه‌روه‌ریی یاسا داوای سوڵحی عه‌شایه‌ری كردبوو، دوای چه‌ند ساڵێكیش هه‌مان په‌لامار‌و سووتاندن ڕوویدا‌و هه‌مان داواكه‌ی بارزانی بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری، ته‌قه‌كه‌رانی حه‌ڤده‌ی شوباتیش به‌پێی یاسای به‌رگری عه‌شره‌ت له كوڕانی خۆی نه‌درانه ده‌ستی یاسای سه‌روه‌ر، بۆ سه‌لماندنی مه‌ده‌نیه‌تی خێڵیش جاروبار لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی به غه‌یره‌كان بڵێن خێڵ پاك‌و بێگه‌رده‌و چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێڵ كاره خراپه‌كانیان كردووه، خراپیش نابێت ئه‌گه‌ر بڵێن خودی قوربانییه‌كه ده‌ستی له كاره چه‌په‌ڵه‌كان هه‌بووه.
ئه‌وه هه‌موو له كاتی كێشه‌كان، رۆژانی كاتی ئاساییش هێنده درێژن كات زۆره بۆ به‌شكردنی له‌وه‌ڕگه‌كان له‌گه‌ڵ خێڵه‌كه‌ی تر‌و نیشانكردنی پاوانه‌كان.
به‌موناسه‌به‌ی باسی پاوانیش ئاغا‌و ئاغاژنه‌كانی یه‌كێتی له‌ناو په‌رله‌مان قسه كۆنه‌كه‌یان ده‌رباره‌ی پارتی له‌بیرچووه‌وه كه ده‌یانوت حزبێكی عه‌شایه‌رییه‌و پێشنیاری بڕیاره سه‌یره‌كه‌یان وپێشكه‌ش كرد‌و پاشان ده‌نگیان بۆ دا.
به‌م جۆره ئێمه له‌به‌رده‌می دیموكراسیی فه‌رمانڕه‌وا‌و یاسای سه‌روه‌ر‌و مه‌ده‌نیه‌تی خه‌ون پێبینراو نین به‌ڵكو له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایی خێڵه‌كین؛ دوو خێڵی سیاسی ئێستای كوردستان حوكم ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن زیاتر له بیسته ساڵه حوكمیان كردبوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له زمانی كوردی وشه‌ی كۆمار كه بۆ واتای (جومهوریه‌ت) خوازراوه بریتییه له خێڵ یان تیره یان به‌شێكی تیره‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمار له زمانی كوردی پێش ئه‌وه‌ی ببێته (سه‌رۆكی جومهوریه‌ت) واتای سه‌رۆكی چه‌ند تیره‌یه‌كه، وا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌سفی شیاو بۆ بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه به‌ڵكو سه‌رۆكی كۆمار، یان له‌وه كورتتر: سه‌ركۆماره؛ سه‌ركۆماری خێڵه‌كه‌ی خۆی، هه‌رچه‌نده خه‌ریكه ده‌بێته سه‌ركۆماری خێڵی یه‌كێتیش.. ئه‌م سه‌ركۆمارییه نه ده‌نگدانی پێویسته‌و نه بڕیار‌و یاسای په‌رله‌مان.
له هه‌فته‌نامه‌ی به‌یان، ژماره 45، له 23/7/2013، لاپه‌ڕه 12 بڵاوبۆته‌وه
------------------------
www.zagros.org/content/fadhil/fadhil-2013-07-28-067.html