پاكانه‌ی خۆتان بنووسن
نامه‌یه‌كی
كورت بۆ ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌نگیان بۆ یاسای پڕ شه‌رمه‌زاریی
ڕۆژنامه‌نووسان نه‌دا
پاش ئه‌وه‌ی په‌رلمان ئه‌و یاسا پڕ شه‌رمه‌زارییه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی په‌سه‌ند
كرد پێویسته ڕۆژنامه‌نووسان بزانن كێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه بووه‌و كێ
له‌دژیدا وه‌ستابوو تا ئه‌و ناوانه بۆ مێژوو بمێننه‌وه. یاساكه كه به
نووكی شمشێر نووسراوه سه‌لماندی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نها تا سنوورێك
له‌گه‌ڵ ئازادیدایه، به‌واتایه‌كی تر سه‌لماندی كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌بری
كه‌مه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ئه‌سه‌فێكی تره بچێته پاڵ ئه‌سه‌فه‌كانی تری ئه‌م
وڵاته چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌بری ئه‌ییووبی له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا هه‌یه
به‌ڵام بۆ میلله‌تی خۆی چاوێكی زه‌قی سوور ئاماده‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو
هۆڵه خۆشه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا دانیشتوون بوونه‌ته به‌شێك له گه‌مه‌ی
ده‌سه‌ڵات كه ده‌یه‌وێت سه‌نته‌ری هه‌موو شتێك بێت، پێوانه‌ی هه‌موو ڕاستییه‌ك
بێت، له‌ناو جیهاندا لافی دیموكراسی‌و ئازادی‌و مافی مرۆڤ ده‌دات‌و ده‌ڵێت
ئه‌ها له‌ناو بیابانی دیكتاتۆریه‌تدا باخچه‌یه‌كی دیموكراسیمان ڕازاندۆته‌وه،
به‌ڵام هێنده‌ش ساكاره وا ده‌زانێت ئه‌و كۆت‌و به‌نده‌ی بۆ ئازادی دایده‌نێت
كه‌س نییه به‌و جیهانه‌ی بگه‌یه‌نێت.
پێویسته ئه‌و ئه‌ندامانانه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌نگیان بۆ ئه‌و یاسایه‌ی
شه‌رمه‌زاری نه‌داوه ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن تا بیسه‌لمێنن كه ئه‌وان
نه‌بوونه به‌شێك له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و تا نه‌وه‌كانی دواڕۆژ بزانن كێ بوون
ئه‌وانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ر میلله‌ت ده‌زانی كه‌چی یاسایه‌كیان په‌سه‌ند كرد
ناهێڵێت میلله‌ت ڕاستییه‌كان بزانێت. ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌نووسان‌و ئه‌وانه‌ی
ده‌نگیان خستۆته پاڵ ده‌نگی ڕۆژنامه‌نووسان هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
به‌یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان بۆ ئه‌و یاسا پڕ
شه‌رمه‌زارییه پێویسته به‌زووترین كات له‌و شه‌رمه‌زارییه ڕزگار بكه‌ن. |