ئه‌وانه‌ی له زمان دۆڕاندوويانه و ده‌يانه‌وێ له ئه‌لفوبێی لاتینی تێی
هه‌ڵبهێننه‌وه
عه‌لی
بريفکانی ـ سۆران
brifkan@hotmail.com
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌گه‌ر
شتێک چه‌ند بۆچوونێکی لێکجودا هه‌ڵگرێ، هه‌ق نييه پياو وشه‌ی بريندارکه‌ر
به‌کار بێنێ. وه‌کوو زانايان ده‌ڵێن، زۆر جاران هه‌ق چه‌ند ڕوويه‌کی هه‌يه،
هه‌ر چۆن لێی بدوێی ڕاسته، ئه‌وه‌ی کۆتايی به مه‌سه‌له‌که بێنی :
به‌رژه‌وه‌ندييه. لێ کابرايه‌ک بێ و خۆی له قه‌ره‌ی مه‌سه‌له‌يه‌ک بدا که
لێی زه‌عيف بێ يا لێی نه‌زانێ، ئا لێره‌دا زانست، ئه‌قڵ و مه‌نتیق، ڕیگه‌ت
ده‌ده‌ن وه‌سفی جه‌هل و ئێديکه‌ش بخه‌يته پاڵی، به‌تايبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕژد و
لاسار بێ. ئه‌گه‌ر بابايه‌ک دکتۆر نه‌بێ و لافی دکتۆری لێ بدا، هه‌قت هه‌يه
پێی بڵێی ده‌جال و قۆڵبڕ. ئه‌گه‌ر کابرايه‌ک ئیدديعای پسپۆڕييه‌کی کرد و خۆيشی
هه‌ڵه‌ی تێدا ده‌کرد و سڵقی له پيازی نه‌ده‌کرده‌وه، چار نییه و ده‌بێ
ڕاشکاوانه ئاوه‌ڕووتی بکه‌ی و ده‌سته‌وسان بۆی دانه‌نيشی. ئه‌گه‌ر له
مه‌سائيلی کۆمه‌ڵايه‌تی و ژيانی ڕۆژانه‌دا، چاو له زۆر شتان بپۆشرێ، قه‌ت نابێ
خۆت له بابه‌تی چاره‌نووسسازدا هه‌ڵبوێری، وه‌ک ئه‌و پیلانانه‌ی ئه‌مڕۆ
به‌ده‌ستی کوردان له دژی کوردان ساز ده‌کرێن.
کاک سه‌ردار شه‌ريف سندی، له
دانیمارک ده‌ژی، ماوه‌یه‌که ده‌نووسێت، پێناچێ هه‌رگیز به نووسینه‌کانيدا
بێته‌وه و به‌عاسته‌مۆکه‌ش له بێژينگيان بدات. دوا بابه‌تی به ئه‌لفوبێی
لاتينی به‌ناوی ( زمانی يه‌کگرتووی کوردی و کێشه هه‌ڵپه‌سارده‌که‌ی ) له
سايتی ( ده‌نگی سه‌ربرخۆ ) خوێندمه‌وه. باسی چه‌ند بابه‌تێکی گرنک له
بابه‌تێکدا ده‌کات، بيروڕای خۆی له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌دا ده‌رده‌بڕێ،
بۆ نموونه له‌و بڕوايه دايه ئه‌گه‌ر به دوو شێوه‌زار بخوێندرێ، ئه‌وه کورد
ده‌بن به دوو قه‌وم، له‌و حاله‌ته‌دا ناوی ( کوردستان ) يش ئه‌و مه‌فعووله‌ی
نامێنێت، بۆيه ـ به ڕای ئه‌و ـ ناوی ( مێزۆپۆتاميا ) شايه‌نتره و کاڵا
به‌قه‌د باڵاتره.
کاک سندی، له درێژه‌ی
باسه‌که‌يدا خاڵێکی هه‌ڤبه‌ش ده‌دۆزیته‌وه که پێی وايه ـ وه‌ک که‌شتیی
ڕزگاری ـ هه‌موو کوردان قوتار ده‌کات، ئه‌ويش ئه‌لفوبێی لاتینييه، که تاکه
چاره‌يه بۆ مانه‌وه‌ی هه‌ستی يه‌کميلله‌تی له‌نێو کوردان‌دا، پاش ئه‌وه‌ی زمان
به خۆت خۆش.! بێگومان، ئه‌ز لێره‌دا ناخازم باسی ئه‌وه بکه‌م ئاخۆ ئه‌م
بۆچوونه ڕاسته ئان هه‌ڵه‌يه، ياخود بێژم ئه‌گه‌ر وه‌سا بێ ئه‌وه مانای
وايه عه‌ره‌ب و پشتۆ و فارس، ئێک ميلله‌تن، چونکه يه‌ک ئه‌لفوبێیان هه‌يه.
يا ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه گه‌لانی ئه‌وروپی و تورکيش له‌گه‌ڵياندا، ئێک
نه‌ته‌وه‌ن.. قه‌سدا من ئه‌وه‌يه بڵێم، کاک سه‌ردار هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ڕێکلام بۆ ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌کا ـ که ئه‌مه بۆ من کێشه‌يه‌ک نييه ـ تا
کوردان ( ئه‌وه‌ی له سووری دۆڕاندوويانه، له کايه‌ی تێهه‌ڵبهێننه‌وه )، خۆی
له ئه‌لفوبێیه‌که کۆڵه‌وار و ده‌ستوپێ سپیيه، نه‌يزانيوه وتاره‌که‌ی پێ
بنووسێت، هه‌ڕن بيخوێننه‌وه.! هه‌ڵه و شاشييه‌کان ئه‌وقاس چه‌ندباره‌ن،
مه‌رڤ نکاره پینه‌يان بکا و بێژی : وه‌يش گوناحه، هه‌ڵه‌ی چاپن.! لێره‌دا
تاکه هه‌ق که هی ئه‌وه‌يه له مستی سه‌ردار و هه‌ڤهزرانی بنرێت، ئه‌وه‌يه
بڵێی : ئه‌وه‌ی ئه‌وان پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن، له جه‌هل و نه‌فام ـ یه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه.! هه‌ر بۆيه عه‌رزی ده‌که‌م، بلا خۆی جوان و ده‌لال و
قه‌نج فێری ئه‌لفوبێی لاتینی بکات، ڤێجا بيکا به پڕۆژه‌پێشنياز و به‌سه‌ر
ئه‌وانيديکه‌يدا ساغ بکاته‌وه، به‌ڵکوو خودێ ده‌کا کوردی به‌دبه‌خت ده‌بن به
ئێک ميلله‌ت، پشتی ئه‌وه‌ی ـ به‌به‌ره‌که‌تی هه‌ڤبيرانی کاکه سه‌ردار ـ
به‌رڤه عێل و قه‌بيلان ڕێگه‌ی ئازاديمان گرته به‌ر.
|