به‌رده‌قاره‌مان
له سه‌نگه‌ری كوردایه‌تییه‌وه بۆ ئاوده‌ستخانه‌ی رێبواران !
سه‌ڵاح سالار*
salahsalar@yahoo.com
زۆرجار
هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه چه‌ند نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك خاڵی هاوبه‌شیان له
بوونی ڕه‌مزێك، یان یادگارییه‌كی دێرین هه‌یه، واته ئه‌رشیفێكی مێژوویی،
یان ڕه‌مزێكی گرنگ وه‌ك تاڵه ده‌زوو چه‌ند گه‌لێك پێكه‌وه ده‌هۆنێته‌وه،
زۆریش شانازی پێوه ده‌كه‌ن‌و پێیه‌وه ده‌نازن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌لێك خۆی
خاوه‌ن هێمایه‌كی جوامێریی‌و چه‌ندین‌و ده‌یان یادگاریی و سه‌روه‌ری بێت؟
به‌نده وای بۆ ده‌چم هه‌ر گه‌لێك ڕێز له ئه‌رشیف‌و یادگارییه‌كانی خۆی
بگرێت، نیشانه‌ی هۆشیارییانه‌و ئایینده‌یه‌كی پرشنگداریان لێ چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت.
كورد زۆرترین شانازییه‌كانی نه‌به‌ردی‌و به‌رخۆدانه‌كانێتی كه له‌سه‌ر
نیشتمانه‌كه‌ی كردوویه‌تی، هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی
په‌ڕه‌یه‌كی نوێَی ڕۆژژمێره‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: یادی فڵان داستان‌و
گیانفیداییه‌كانی فڵانه سه‌ركرده‌و قوربانیدانه‌كانی فیسار جێگه‌و شوێن..،
ئێمه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین، ده‌ریایه‌ك خوێنمان به‌خشیوه له پێناوی
خاك‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، ئه‌مه جێگه‌ی خۆیه‌تی‌و حه‌قه به‌رده‌وام یادی
بكه‌ین‌و به‌سه‌روه‌ریی‌و شانازی گه‌وره‌ی بزانین.
ئه‌و جێگه‌و شوێنانه‌ی داستانی گه‌وره‌و مێژووییمان تێدا ئه‌نجامداوه،
ده‌بێت ئه‌وانیش به‌شێك بن له كه‌له‌قووری ڕێزگیراوو بكرێنه
مۆزه‌خانه‌یه‌كی شیاو، گه‌لانی هۆشیار، ڕێزی ڕه‌مزه‌كانیان ده‌گرن، به
چاوی ڕێز‌و شایسته‌وه ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، چونكه پارێزه‌ری ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، .. هتد یان بوون، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ چاخه
دێرینه‌كان، بۆ سه‌ده‌كانی زۆر پێشتر، مێژوویه‌ك به نموونه وه‌ربگرین كه
هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن ئه‌و ڕۆژانه‌یان له یاده‌و قاره‌مانه‌كه‌شیان به چاوی
خۆیان دیوه‌و وه‌ك چیرۆك‌و داستان ده‌یگێڕنه‌وه، شه‌ڕی ده‌ربه‌ندیی بازیان،
قاره‌مانێتی‌و گیانفیداییه‌كانی شێخ
مه‌حمودی
نه‌مر، شه‌ڕه ده‌سته‌و یه‌خه‌كه‌ی به‌رده‌قاره‌مان، خۆ كه‌س گومانی لێی
نییه‌و به به‌ڵگه‌وه ئه‌و داستانه تۆمار كراوه.
ڕۆژێك له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م له شاری چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ شاری سلێمانی
وه‌ك یادگارییه‌ك لامدایه لای ئه‌و گابه‌رده‌ی كورد ناوی ناوه (به‌رده
قاره‌مان) وتم: بۆ یادگاریی چه‌ند وێنه‌یه‌كی له ته‌نیشه‌وه ده‌گرم، به‌ڵام
بریا هه‌ر نه‌چووبام، بریا هه‌ر له‌دووره‌وه وه‌ك جارانی دی له شووشه‌ی
ئۆتۆمبێله‌وه ته‌ماشام كردبا، جگه له‌وه‌ی سه‌دان‌و هه‌زاران شووشه‌ی مه‌ی
به چوارده‌وریدا شكابوو، جگه‌له‌وه‌ی كراه‌وه‌ته سه‌ره‌نوێلك، هه‌ركه‌سێك
ته‌نگاو بوبوو له بری هه‌موو ڕێز‌و حورمه‌تێك ڕۆشتبوو له‌ژێر ئه‌و به‌رده
به‌رێزه‌دا خۆی خاڵی كردبووه‌وه! به‌شی دواوه‌ی به‌رده‌كه، كه وه‌ك
نیمچه ئه‌شكه‌وت‌و سه‌نگه‌رێك وایه، هه‌ر ئه‌و جێگه‌یه‌ی شێخ مه‌حمودی
حه‌فید له‌كاتی به‌رگریكردن له‌م كوردستانه تێیدا بریندار بوو، به
برینداریی‌و گیانی خوێناوییه‌وه په‌نای بۆ برد‌و به‌رگری تێدا كرد، تا ئه‌و
كاته‌ی سوپای دوژمن به دیل گرتیان، به‌ڵێ ئائه‌و جێگه‌یه پڕ بوو له
پیسایی مرۆڤ، زۆر حه‌یفه مرۆڤی كورد تۆ دڵت، ویژدانت، جوامێرییت، ڕێگه‌ت
بدات له سه‌نگه‌ری كورد‌و كوردستان، له سه‌نگه‌ری شێخی نه‌مرو ڕابه‌ری
خۆتدا، خۆت خاڵی بكه‌یته‌وه‌و پڕی بكه‌یت له پاشه‌ڕۆی خۆت! ئه‌گه‌ر
كه‌سانێك ئه‌وه‌نده بێنرخ‌و بێڕێزبن، هێنده بێ ئه‌رزش بن، سه‌نگه‌ری
خه‌بات‌و تێكۆشان بكه‌ن به ئاوده‌ست، ئه‌ی باشه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پازده
ساڵه ئاوڕێك له‌و به‌رده ناداته‌وه؟! ده‌بوو حكومه‌ت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی
بكردایه‌ته مۆزه‌خانه‌یه‌كی گرنگ‌و ده‌زگایه‌كی فه‌رهه‌نگی‌و كه‌له‌پووری
به‌رفراوانی لێ دابمه‌زراندایه. به‌داخه‌وه، زۆریش به‌داخه‌وه هه‌ركه‌س
ڕێی بكه‌وێته ئه‌و شوێنه‌و ئه‌وپیس‌و سوكایه‌تییه‌ی به به‌ره‌ده‌قاره‌مان
كراوه كه من دیم، دڵی پێی ده‌سووتێت، ئاخۆ حكومه‌ت كه‌ی ئاوڕی
لێده‌داته‌وه؟ ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌ی ڕۆژانه به‌وێدا ده‌ڕۆن بۆ بیریان
ناكه‌وێـته‌وه ئه‌وه سه‌نگه‌ره‌كه‌ی شێخ مه‌حموده؟! ئه‌وه به‌رده
قاره‌مانه؟! ئاله‌وێدا شێخ بریندار كرا‌و قۆڵبه‌ست كرا، بۆچی رێزی ناگیرێت؟!
حه‌یفه حكومه‌ت یادگارییه‌كانی كوردستان فه‌رامۆش ده‌كات، هیوادارم به‌رپرسه
باڵاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یان خوێنده‌وه، ته‌زوویه‌ك
دایان بگرێت‌و پاش گه‌ستنی په‌نجه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌ست به‌كار ببن،
ده‌زگایه‌كی فه‌رهنگی و هونه‌ری گه‌وره‌ی تێدا دابمه‌زرێنن كه گوزارش
له‌هه‌موو نه‌به‌ردییه‌كانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌وان
رێز بۆ یادگاری و سه‌روه‌رییه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نه‌گێڕنه‌وه سبه‌ینێ
خه‌بات و مێژووه‌كه‌ی ئه‌وانیش خراپتری به‌سه‌ردێت.
* سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شاره‌زوور)
|