ڕه‌فزێکی زۆر دراوه به کورده خاوه‌ن
موفه‌کانی نه‌رویج و حکومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یه وه‌ریان گرێته‌وه
...خالد
ڕه‌نجده‌ر
(27/10/2007)
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له
نه‌رویج
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابوردوودا فه‌رمانگه‌ی بیانییه‌کانی نه‌رویج ده‌ستی
کرۆته‌وه به پێداچوونه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی باشور
که مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی کاتییان له نه‌رویج هه‌بوو و ، ئه‌مجاره‌ش ڕه‌فزێکی زۆر
داوه‌ته‌وه پێیان. سه‌ره‌نجامی ئه‌و ڕه‌فزه زۆرانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆریش له
فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌و دایره‌یه کراوه.
(بیارنا هۆکۆن)ی وه‌زیری کار و جێگیر بوون له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لێداوانی
داوه و ده‌ڵێ: هه‌ندێک له‌و هه‌ڕه‌شانه پۆلیسی لێ ئاگادار کراونه‌ته‌وه و ،
له سه‌ر ئه‌و که‌سانه تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: من خۆم داوام له
فه‌رمانگه‌ی بیانییه‌کان کردووه که چاو به دۆسییه‌ی ئوه په‌نابه‌ره
کوردانه‌دا بخشێننه‌وه و ، ئاگاداری ئه‌و کاره‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌و کوردانه‌ی
جارێکی تر ڕه‌فزیان وه‌رگرتۆته‌وه ناڕازین با بێن له گه‌ڵ من قسه بکه‌ن و ،
له گه‌ڵ من ڕوو به ڕوو ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زیره ده‌ڵێ: ئێستا ئێمه خۆمان بۆ نادرنه‌وه‌ی ئه‌و
کوردانه ئاماده ده‌که‌ین که ڕه‌فز و ده‌رکردنیان پێ دراوه‌ته‌وه ، به
تایبه‌تی که گفتوگۆیه‌کی باشمان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی باکوری عێراق
کردووه بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وێ و ، ئه‌وانیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیه‌وه
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا فه‌رمانگه‌ی بیانییه‌کان به نامه‌یه‌ک ئه‌و وه‌زیره‌ی
ئاگادار کرۆته‌وه که (800) دۆسیه‌ی عێراقییه‌کان هه‌یه که ده‌بێ سه‌یریان
بکرێته‌وه و ، ئه‌وانه پییان ده‌ڵێن خاوه‌ن موفه‌کان.
فه‌رمابگه‌ی بیانییه‌کان تا ئێستا سه‌یری (50) دۆسییه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی
کردۆته‌وه و ، ڕه‌فز و ده‌رکردنی یه‌کجاره‌کی داوه به (40) که‌سیان.
ئێستا ئه‌و که‌سانه زۆر ناڕازین له چۆنییه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی دۆسییه‌کانیان
له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی بیانییه‌کانه‌وه. (بیارنا)ی وه‌زیریش ده‌ڵێ: من
ناتوانم وه‌ڵامی ده‌قا و ده‌قی ئه‌و که‌سانه بده‌مه‌وه که ڕه‌فزیان دراوه‌تێ
، به‌ڵام به توندی هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڕه‌شه‌کانیان له فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و
دایره‌یه ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌کانیش له ڕێی ته‌له‌فۆن و چوونه سه‌ر دایره‌ی بیانییه‌کانه‌وه
بووه و ، وه‌ک دایره‌که ده‌ڵێ ، به شێوه‌یه‌ک بووه که هه‌ندێک له
فه‌رمانبه‌ره‌کان کاره‌کانیان به‌جێ هێشتووه و چوونه‌ته‌وه ماڵه‌کانی خۆیان و
، ترسێکی زۆریان هه‌یه و ، نازانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت.
(ئیدا بۆڕیسن)ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی بیانییه‌کان ده‌ڵێ: له گه‌ڵ زۆر
حاڵه‌تی ناخۆش ڕوو به ڕوو بووینه‌ته‌وه ، به‌ڵام ده‌بێ ئێمه له نێوان
ئارامی و ئاسایشی فه‌رمانبه‌ره‌کانمان و له نێوان خاوه‌نی ئه‌و دۆسییانه‌دا
له‌نگه‌رێک ڕابگرین و ، خزمه‌تێکی نه‌شاراوه بکه‌ین.
(بیارنا)ی وه‌زیر ده‌ڵێ: زۆرێک له ڕه‌خنه‌کانی ساڵی پار که له شێوازی
پێداچوونه‌وه‌ی ساڵی (2005)ی ئه‌و دۆسیانه گیرابوون ، تا ڕاده‌یه‌ک ڕاست بوون.
لێره‌شدا مه‌به‌ستی وه‌زیر ئه‌وه‌یه که ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له فه‌رمانگه‌ی
بیانییه‌کان گیرا که مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی (182) کوردی خاوه‌ن (موف)یان به
هه‌ڵه نوێ کرده‌وه. ئه‌و قسه‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ره کورده‌کان
نییه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئێمه له سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ساسی ده‌ستمان
که‌وتووه تا ئێستا (200) دۆسییه لای پۆلیس ماوه که له نێوان ئه‌وان و
فه‌رمانگه‌ی بیانییه‌کاندا مشتومڕی له سه‌ره و تا ئێستاش پۆلیس بۆی ساغ
نه‌کراوونه‌ته‌وه و ، لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌واو نه‌بوون.
فه‌رمانگه‌ی بیانییه‌کانی نه‌رویج ڕۆژی (1/3/2008)ی به کۆتا مۆڵه‌ت داناوه بۆ
کورده خاوه‌ن موفه‌کان تا پاسپۆرتی عێراقی بێنن. وه‌ک ئێمه‌ش ئاگادارین
سه‌فاره‌تی عێراق له نه‌رویج تا ئێستا ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی نه‌کردووه و
، سه‌فاره‌تی عێراقیش له سوید نازانێت که‌ی ده‌توانێت پاسپۆرتی نوێ بداته
عێراقییه‌کان.
کێشه‌ی ئه‌م کورده خاوه‌ن موفانه که جاڕیکی تر سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئه‌و
ڕه‌فزه زۆره‌یان وه‌رگرتووه ، وه‌ک هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی نه‌رویجی ده‌ڵێن ،
له‌وێوه ده‌ستی پێکردووه که ساڵی پار کوردێک به تۆمه‌تی دروست کردنی
ناسنامه‌ی نایاسیی و ته‌زویر له نه‌رویج گیراوه. |