ئه‌مجاره مه‌سعوود
به‌رزانی قایله به هه‌ڵكردنی ئاڵای عێراق؟
هادی محمد
مه‌سعوود
به‌رزانی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كرد كاتێ ئاڵای عێراقی
له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم لابرد. ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعوود مه‌به‌ستی
كوردایه‌تی بوایه كه‌س گومانی له‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌ده‌بوو به‌ڵام چونكه له
سی و یه‌كی ئابدا هه‌ر كاك مه‌سعوود بوو تانكه‌كانی به‌عسی هێنا بۆ هه‌ولێر بۆ
ڕاوه‌دوونانی یه‌كێتی زۆربه‌ی خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێ نه‌كرد كاتێ گوتی من ئه‌و
ئاڵایه هه‌ڵناكه‌م كه له ژێریدا تاوان له‌دژی گه‌لی كورد كراوه. هه‌ندێ له
خۆشباوه‌ڕه‌كان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان پێ خۆش بوو هه‌روه‌ها زۆر له ئه‌ندامانی
پارتی پێ یان خۆش بوو به‌ڵام ته‌نانه‌ت منداڵانیش سی و یه‌كی ئابیان له‌بیر
مابوو.
له‌م رۆژانه‌شدا كه سوپای توركیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه ده‌چێته ناو خاكی
هه‌رێم پارتی و یه‌كێتی حاڵیان شڕه و نازانن چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه
ببنه‌وه. مه‌سعوود به‌رزانی ئه‌وسا وایزانی كه توركیا بیر له هاتنه ناوه
ناكات ئه‌گه‌ریش هات ئه‌مه‌ریكا رێگای لێ ده‌گرێ له‌به‌ر ئه‌وه كه‌وته
هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێنی دا كه به‌رپه‌رچی توركیا بداته‌وه به‌ڵام هه‌موو كه‌س
ده‌زانێ كه ئه‌وه ته‌نیا قسه‌یه و نه پارتی و نه یه‌كێتی ناتوانن ئه‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه بخه‌نه چوارچێوه‌ی جێ به‌جێ كردن. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردووكیان
په‌نایان بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها
په‌نایان بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق بردووه كه به‌شدار بێ له پاراستنی
هه‌رێم. پرسیارێك لێره‌دا خۆی قووت ده‌كاته‌وه: پارتی پێویستی به سوپای عێراق
هه‌یه بۆ پارێزگاری له هه‌رێم به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی
ئه‌ودایه چونكه یه‌كه‌م شوێن سوپای تورك بچێته ناویه‌وه ناوچه‌ی بادینانه
به‌ڵام سوپای عێراق كام ئاڵا له‌سه‌ر تانكه‌كانی و باقی ماشێنه‌كان هه‌ڵده‌كا؟
دوای ئه‌وه‌ش كه سوپای عێراق چووه سه‌ر سنوور‌و له‌وێدا دامه‌زرا كام ئاڵا
له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه ده‌چه‌قێنێ؟ بێ گومان هه‌ر ئاڵای عێراقی چونكه:
1- سوپای عێراق ناچار نیه ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكا.
2- سوپای توركیا سڵ له‌و ئاڵایه ده‌كا چونكه ره‌مزی ده‌وڵه‌تێكه هه‌موو كه‌س
دان به هه‌بوونی ده‌نێ به‌ڵام توركیا دان به ئاڵای كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی
نانێ.
كه‌واتا مه‌سعوود به‌رزانی ناچاره به ئاڵای عێراق قایل بێ و ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی له‌دژی ئه‌و ئاڵایه راست نه‌بوو به‌ڵام كه‌س نازانێ چۆن وه‌ڵامی
حكومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه كاتێ ئه‌و حكومه‌ته لێ ی ده‌پرسێ: خۆ تۆ ده‌توت
له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه تاوان له‌دژی كورد كرا ئه‌دی ئێستا بۆچی ئه‌و ئاڵایه‌ت لا
شیرین بووه؟
ئه‌و ئحراجیه‌ی له‌چاوه‌ڕوانی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه ئه‌نجام لێدوانی
نامه‌سئوولانه‌یه‌و قسه كردن به زمانی هه‌ڕه‌شه له‌م و له‌و. مه‌سعوود
بارزانی وای ده‌زانی هه‌موو كه‌سێ وه‌كو كورده‌كه‌ی خۆیه‌تی ناچار بێ هه‌رچیه‌ك
بكات مته‌قی لێ ده‌رناچێ. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئێمه‌ش له
په‌رله‌مانه‌كانی وڵاته دیموكراتیه‌كان بچوایه ده‌بوایه هه‌ر ئه‌و كاته له
سه‌رۆكی بپرسایته‌وه سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی به‌ڵام لێپرسینه‌وه له
سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی دواهه‌مین
كاره په‌رله‌مانی چه‌پڵه رێزانه‌كه‌مان بیری لێ ده‌كاته‌وه. |