بۆ له هه‌نده‌ران خێزانی
موسوڵمانمان نییه؟
خالد ڕه‌نجده‌ر
له
که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی کوردستان به گشتی و ، له که‌ناڵه‌کانی باشوری
کوردستان به تایبه‌تی ، به‌رنامه‌ی جۆربه‌جۆر هه‌ن و ، هه‌ندێکیان ڕۆڵی خۆیان
هه‌یه له فراوانکردنی ئاستی ڕۆشنبیری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له
ناو کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا. دیاره ئه‌وه‌ش جێی پێ‌زانین و ده‌ست
خۆشی لێکردنی ئه‌و که‌سانه‌یه که پلان بۆ ئه‌و جۆره به‌رنامانه داده‌نێن و
، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که کاریان تێدا ده‌که‌ن و ده‌یانگه‌یه‌ننه بینه‌ران.
لای هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له هه‌موو چین و
توێژێک پێکهاتووه و ، هه‌موومان به یه‌که‌وه جوانین و له گۆڕانکارییه‌کاندا
جێ ده‌ستمان دیاره. به‌ڵام کاتێک چینێک یان توێژێک یان ده‌سته‌یه‌ک زیاتر بروز
پێ ده‌کردێ دیاره ده‌بێ له سه‌ر حسابی ئه‌وانی تر ده‌بێت. لێره‌شدا من کورد
واته‌نی حه‌سودی به که‌س نابه‌م و ، مه‌به‌ستی منیش ئه‌وه نییه که ئه‌گه‌ر
چینێک یان توێژێک یان ده‌سته‌یه‌ک و ، بگره که‌سایه‌تییه‌کیش که خۆی گرنگی
به خۆی نه‌دات و ، هه‌وڵ نه‌دات جێ ده‌ستی له کۆمه‌ڵگه‌دا دیار بێت ،
بهێنرێته پێشه‌وه و بکرێته پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانه‌که ، چونکه له‌وه‌شدا
دیسان نادادپه‌روه‌رییه‌ک دروست ده‌بێت. که‌واته جێی خۆیه‌تی هه‌موومان وه‌ک
یه‌ک یه‌کسان بین و ، ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خۆیان ماندوو ده‌که‌ن
شوێنی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت.
دوای ئه‌م پێشه‌کیه کورته ده‌چمه ناو ئه‌و دیارده‌ی که ده‌مه‌وێ له چه‌ند
دێڕێک‌دا بیووژێنم.
ئه‌و به‌رنامانه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه و ،
ده‌چنه ماڵه‌کانیان یان له سه‌یرانگه و سه‌ر شه‌قامه‌کان چاویان به خه‌ڵکی
ده‌که‌وێ و گفتوگۆیان له گه‌ڵ ده‌که‌ن و ، بۆ زۆر دیارده و کێشه و قه‌یران
ڕایان وه‌رده‌گرن ، سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تییه‌کان و خێزانه‌کان
ده‌که‌ن و ، تا ڕاده‌یه‌کی باش ئامانجه‌کان ده‌پێکن و سه‌رکه‌وتوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من سه‌رنجم داوه زیاتر سه‌ردانی ئه‌و که‌سایه‌تی و ماڵانه
ده‌کرێ که ڕوواڵه‌تێکی عه‌لمانیان پێوه دیاره ، وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری ئێمه بریتی بێت ته‌نها له یه‌ک چین و له یه‌ک دیدوبۆچوون.
ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موسوڵمان هه‌یه و ، ڕێژه‌ی موسوڵمانان زۆرتره له
کۆمه‌ڵگه‌دا. من ڕێزم هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سایه‌تی و ماڵانه و ، پێم وایه
ئه‌وانێش هه‌ر مه‌به‌ستیان خزمه‌ت کردنه به کۆمه‌ڵگه‌که‌مان. به‌ڵام هه‌ست
به بوونی خۆکردن و ، هه‌ست به په‌روایز نه‌کردنه کاتێک به‌رنامه‌یه‌کی
ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ردانی ماڵێکی موسوڵمان ده‌کات ، به تایبه‌تی له ووڵاتانی
غه‌ریبایه‌تی. چه‌ند جوانه کاتێک ژنێکی سه‌رپۆش به سه‌ریش ده‌بینین له‌و
که‌ناڵانه‌دا.
به ڕاستی ئێمه خێزانێکی زۆر زۆرمان له هه‌نده‌ران هه‌یه و ، خێزانیشمان
هه‌یه خاوه‌نی منداڵن و زۆر له‌مێژه له هه‌نده‌رانن. خێزانی وا هه‌یه له
ساڵی (1975)ه‌وه له هه‌نده‌رانن و ، ئێستا کوڕه‌کانیان خێزانی خۆیان دروست
کردووه و ، منداڵه‌کانی ئه‌وانیش له قوتابخانه‌ن یان خه‌ریکی ئیش و کار و
بژێوی ڕۆژانه‌ن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ندن به داب و ده‌ستووری دینه‌که‌وه
و ، پارێزگاریان کردووه له ڕێ و ڕه‌سمی کورده‌واری خۆشیان.
باشه ناکرێ کامیره‌یه‌کی یه‌کێک له‌و که‌ناڵانه ، بۆ نموونه ، بچێته ئه‌و
ماڵانه‌ی له‌م مانگه‌دا له هه‌نده‌ران به‌ڕۆژوون و ، منداڵاکانیان به زمانی
به‌ڕۆژووه له ووڵاتێکدا ده‌چنه قوتابخانه که نه له قوتابخانه و نه له
بازاڕ و ناو کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ست به بوونی ڕه‌مه‌زان و دینداری ناکرێ. هه‌ندێکیش
له‌و منداڵانه له هه‌فته‌یه‌کدا چه‌ند کاتژێرێکی ڕۆژانی شه‌ممه یان یه‌ک
شه‌ممه ده‌چنه مزگه‌وته‌کان و وانه‌ی دینی ده‌خوێنن؟ خۆ ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی
ئێمه له هه‌نده‌ران شه‌و ڕۆژ ئاهه‌نگ گێڕان و به‌ستنی کۆڕی سیاسی نییه.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن چوونه هه‌نده‌ران ڤیسه و خه‌رجی ده‌وێ ، خۆ له‌و شارانه‌ی
کوردستاندا که نووسینگه‌ی ئه‌و که‌ناڵانه‌ی لێیه خه‌رجییه‌کی ئه‌وتۆی ناوێ.
له‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وارییه‌دا گه‌وره خێزانی وامان هه‌یه هه‌ر شیرینه له
مه‌جلیسیاندا دانیشی. ژن و مێردی هێنده به‌ڕیز و قسه شیرینمان هه‌ن که
دانیشتن له گه‌ڵیاندا تامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ، گوێگرتن لێیان گوێگرتنه
له مێژوو و کلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌ناڵانه پێیان وایه نیشاندانی ژنێکی کوردی سه‌رپۆش به سه‌ری
ئیسلامی مایه‌ی کێشه‌یه بۆیان له‌م سه‌رده‌می ڕاونانی ئیسلامیانه‌دا ، با ماڵی
ئه‌و ژنانه به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه که سه‌رپۆشی کورده‌واریان هه‌یه. بڕوا ناکه‌م
ئه‌و سه‌رپۆشانه بچنه چوارچێوه‌ی (ئیرهابه‌وه)!! |