توێژینه‌وه
دره‌ختی سپی و سایه‌ی (کیو کلۆکس کلان)ی
ڕه‌گه‌زپه‌رست
(22/9/2007)..خالد
ڕه‌نجده‌ر/سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی
سیاسی/نه‌رویج
گروپی (کیو کلۆکس کلان)ی سپی پێست که له ساڵانی
په‌نجا و شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا ڕۆڵی گرنگیان هه‌بوو له
جیاکردنه‌وه‌ی
ڕه‌ش پێسته‌کان و کوشتن و ڕاونانیان و ، سووکایه‌تی پێکردنیان تا ئه‌مڕۆش
سایه‌یان
له هه‌ندێک شار و شارۆچکه‌ی ئه‌مریکادا ماوه و ، خه‌ڵکانێک هه‌ن له‌سه‌ر
ڕێبازه‌که‌یان ده‌ڕۆن.
له شاری (جینه)ی سه‌ر به هه‌رێمی (لویزیانا) که
دانیشتوانه‌که‌ی (3000) که‌س ده‌بێت تا ئێستاش قوتابی سپی پێست له ته‌نیشت
قوتابی
ڕه‌ش پێسته‌وه له قوتابخانه دانایشن و ، نه‌ک هه‌ر مامه‌ڵه له گه‌ڵ یه‌کتر
ناکه‌ن ، به‌ڵکو سووکایه‌تیش به یه‌ک ده‌که‌ن و ، شه‌ڕ و لێدانێشیان له‌ناو
خۆیاندا هه‌یه.
له یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره‌دا دره‌ختێک
هه‌یه پیی ده‌ڵێن دره‌ختی سپی. ئه‌م ناوه له‌وێوه هاتووه که قوتابیه سپی
پێسته‌کان له کاتی پشووی نێوان وانه‌کاندا له بنیدا داده‌بیشن و ، قوتابی
ڕه‌ش
پێست بۆی نییه ، ئه‌گه‌ر خۆشیان له‌وێ نه‌بوون ، لێی دانیشن.
دوێنێ (21/9/2007) به هه‌زاران خه‌ڵکی ڕه‌ش پێست له
شاره‌کانی ده‌وروپشتی شاری (جینه)ه‌وه به خۆیان و ئوتومۆبێله‌کانیانه‌وه بۆ
ڕێپێوان ڕوویان کرده ئه‌و شاره. هه‌رچه‌نده پۆلیس ڕێگاکانی داخستبوو ،
به‌ڵام
زۆربه‌یان به پیاده خۆیان گه‌یانده ناو شار و ڕێپێوانی خۆیان کرد. ئه‌و
ڕێپێوانه بۆ ده‌ربڕینی پشتگیری بوو بۆ ئه‌و (6) قوتابییه ڕه‌ش پێسته‌ی که
به
هه‌وڵدان بۆ کوشتنی قوتابییه‌کی سپی پێست ڕوو به ڕووی دادگا
ده‌بنه‌وه.
له مانگی ئابی ساڵی پاردا ده‌سته‌یه‌ک قوتابی ڕه‌ش
پێست بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌و ڕه‌گه‌ز په‌رستییه‌ی له
قوتابخانه‌که‌یاندایه
ده‌چنه بن دره‌ختی سپی قوتابخانه‌که و ، چه‌ند خوله‌کێک ده‌مێننه‌وه ئه‌مجا
ده‌چنه ناو پۆله‌کانیانه‌وه. ڕۆژی دواییتر (3) په‌تی سێدراه به
دره‌خته‌که‌وه
هه‌ڵده‌واسرێ و ، له سه‌ر پارچه کاغه‌زێکیش دروشمی گروپی ڕه‌گه‌زپه‌رستی
(کیوکلۆکس
کلان) ده‌نووسرێ.
به‌ڕیوه‌به‌رانی قوتابخانه ، وه‌ک ئیدعا ده‌که‌ن ،
زۆر به‌هه‌ند نایگرن و ، به یاری منداڵانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به‌ڵام
دواییتر
مه‌سه‌له زۆر گه‌وره ده‌بێت و ، هه‌موو قوتابی و مامۆستا و کارمه‌ندانی
قوتابخانه‌که بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بانگ ده‌کرێن. (ڕید والتر)ی پارێزه‌ری
ده‌وڵه‌تیش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده ده‌بێت.
ڕید والتر قسه بۆ قوتابیه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێ: من
ده‌توانم به نووکه قه‌ڵه‌مێک ژیانی هه‌مووتان بڕوخێنم.
قوتابییه ڕه‌ش پێسته‌کان ده‌ڵێن کاتێک که (ڕید
والتر) ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه چاوی له‌سه‌ر ئه‌وان بووه و ، مه‌به‌ستی هه‌ر
ئه‌وان بووه.
دواییتر و له مانگی دیسه‌مبه‌ردا قوتابییه‌کی ڕه‌ش
پێست ، که دواییتر گروپه‌که‌ی به (جینه6) ده‌ناسرێ ، له لایه‌ن چه‌ند
قوتابییه‌کی سپی پێسته‌وه به شه‌ق و شوشه‌ی بیره له ئاهه‌نگێکدا لیی ده‌درێ
و ،
هیچ کام له قوتابییه سپی پێسته‌کانی له‌سه‌ر ناگیرێ. کار به‌وه‌شه‌وه
ناوه‌ستێ ،
ڕۆژی دواییتر قوتابییه‌کی سپی پێست به تفه‌نگێکه‌وه ده‌چێته سه‌ر ڕیی گروپی
(جینه6)ی
ڕه‌ش پێست. (میشال بێڵ)ی ته‌مه‌ن (16) ساڵه‌ی ئه‌و گروپه ڕه‌ش پێسته
ده‌توانێ تفه‌نگه‌که‌ی لێ بستێنی. به‌ڵام پۆلیس ده‌یگرێ و ، به تۆمه‌تی دزینی
ئه‌و
تفه‌نگه ده‌یخاته زیندانه‌وه.
دوای گرتنی میشال به دوو ڕۆژ (جینه6) ده‌چنه سه‌ر
ڕێی (جوستین بارکر)ی قوتابی سپی پێست و ، لێی ده‌ده‌ن و به بوراوه‌یی به‌جێی
ده‌هێڵن. جۆستین دوای چه‌ند ڕۆژێک چاک ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام پۆلیس لێدانه‌که‌ی
به
هه‌وڵدان بۆ کوشتنی تۆمار ده‌کات و ، ئه‌وه (9) مانگه ئه‌و شه‌ش قوتابییه
ڕه‌ش
پێسته به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ کوشتنی جۆستین له زینداندان و ، وا چاوه‌ڕووان
ده‌کرێ حوکم بدرێن و ، ماوه‌ی حوکمه‌که‌شیان به هه‌موویان بگاته (100)
ساڵێک.
(ڕیچار
ماک ئینتایر)ی قسه‌بێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ
(ئێن
ئه‌ی ئه‌ی سی پی) ، که خۆی به‌شداری ئه‌و ڕێپێوانه‌ی کردووه ، به
هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رزی وتووه که که‌ش و هه‌وایه‌کی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه باڵی
کێشاوه به‌سه‌ر شاری (جینه) و ده‌وروبه‌ریدا و ، من وای بۆ ده‌چم که ئه‌و
شه‌ش
که‌سه حوکمێکی له سنوور به‌ده‌ر بدرێن.
له‌ناو ئه‌و شه‌ش قوتابییه ڕه‌ش پێسته‌دا ته‌نها
(میشال
بێڵ) به ڕه‌سمی تۆمه‌تبار کراوه و ، دوێنێ (21/9/2007) چاوه‌ڕووانی
خوێندنه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی خۆی ده‌کرد. به‌ڵام دادوه‌رێک له لویزیانا ده‌رکردنی
حوکمه‌که‌ی ڕاگرتووه چونکه میشال له‌و کاته‌دا که له‌و قوتابییه سپی
پێسته‌یان
داوه ته‌مه‌نی (16) ساڵ بووه.
ئه‌مڕۆش له شاره‌که‌ی ته‌نیشتی شاری (جینه) دوو
قوتابی سپی پێست به‌ناو شاردا گه‌ڕاوون و ، په‌تێکی سێداره‌یان به‌رز
کردۆته‌وه.
هه‌ر له‌و شاره‌وه هه‌زاران که‌س دوێنێ چوونه‌ته شاری (جینه) و به‌شدارییان
له
ڕێپێوانه‌که‌دا کردووه.
ئه‌مه وێنه‌یه‌کی ئه‌و ڕه‌گه‌ز په‌رستییه‌یه که
له‌ناو جه‌رگی ئه‌مریکادای دیموکراتیدا ڕۆژانه نه‌شونما ده‌کات و ، گوڵی زه‌رد
و
سور ده‌رده‌کات.
|