|
|
هێرشێکی تورکی هێزێکی زياتر بۆ به‌جيهانیکردنی کێشه‌ی کورد ده‌دات
وهاب شاه محمد/سويد
ماوه‌ێکه سه‌رانی سوپا، هێزه ناسيوناليسته توندره‌وه‌کان و
حکومه‌تی تورکيا باس له پێويستی و ئه‌گه‌ری هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ده‌که‌ن بۆ بنبڕکردنی هێزه‌کانی پ،ک،ک. ئه‌مان باس له‌وه‌دکه‌ن که
گوايه پ،ک،ک له باشووری کوردستانه‌وه چالاکيه سه‌ربازێکانی دژ به هێزه‌کانی
سوپای تورک ئه‌نجامده‌دات بۆيه ده‌بێت هێرشێکی سه‌ربازی بکرێته ئه‌و ناوچانه.
ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی سه‌رانی تورک تازه نيه، به‌ڵکو ساڵانێکی زۆره هه‌يه، به‌ڵام
پاش رووخانی به‌عس زياتر بوه‌و شێوازێکی تری وه‌رگرتوه. رووخانی به‌عس ترسێکی
زۆری له دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک به‌رپاکرد، پاش ئه‌وه‌ی کورد به هاوکاری
ئه‌مريکا رۆڵێکی گه‌وه‌ری له‌و رووخانه بينی. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا ئه‌وه‌يان
باش ده‌زانی که رووخانی به‌عس به‌هاوکاری کوره‌دکان چی سوودێکی سياسی و ئابووری
لێده‌که‌وێته‌وه بۆ خه‌ڵکی کورد وه ره‌وشی کورد وعيراق به‌جۆرێک ده‌گۆرێت که
ئه‌نجامی ترسناکی لێده‌که‌وێته‌وه بۆ ئاينده‌ی خودی تورکياش. ئه‌مان ئه‌زموونی
جه‌نگی يه‌که‌م ودووه‌ميان له‌به‌رچاو بوو که هاوپه‌يمانانی سه‌رکه‌وتووی جه‌نگ چۆن
ده‌سکه‌وته‌کانيان به‌سه‌ر خۆيان دابه‌ش ده‌کرد و سنووره‌کانيان به‌گوێره‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی وستراتيجێکانی خۆيان ده‌گۆڕی. له‌پاش جه‌نگی جيهانی يه‌که‌م ئه‌گه‌ر
شکستهێنانی هێزه‌کانی يونانی و ئيتالی نه‌بوايه له‌په‌لاماردانی تورکيا
له‌وانه‌وبوو ئه‌م وڵاته سنووره‌کانی زۆر له‌مه‌ی ئه‌مرۆی بچووکتر بوايه.
پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌ميشه‌يی عيراق، که ناوچه کوردستانێکانی ئه‌م وڵاته وه‌ک هه‌رێمێکی فيدرال په‌سه‌ندکراوه، په‌سه‌ندکردنی ماده‌ی 140 که پاشه‌رۆژی ناوچه کوردستانێکانی تر دياريده‌کات، ئه‌مانه هه‌مووی زه‌نگی خه‌ته‌ر بوون بۆ دوارۆژی تورکيا بۆيه سه‌رانی تورک له‌و باوه‌ره‌دان که کوردستانی باشوور رۆژبه‌رۆژ زياتر له سه‌ربۆخۆی نزيکده‌بێته‌وه‌و درووستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌هه‌ر سات و کاتێکدا رووده‌دات ئه‌گه‌ر بێتوو زوو رێگای لێنه‌گيرێت. پاش راپه‌ڕين وپێکهێنانی ناوچه‌ێکی ئارام له کوردستان له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانانه‌وه سه‌رانی تورک، به‌تايبه‌تی ئه‌و هێزه سياسيه ناسيوناليسته توندره‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته به ئاشکرا دژايه‌تی و باسيان له گومانی خۆيان ده‌کرد به‌رامبه‌ر هاوکاری کردنی کورد له‌لايه‌ن رۆژئاواوه.
سه‌رۆک وه‌زيران و سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکيا، سليمان دميريل چه‌نده‌ها جار رۆژئاواێکانی به‌وه تاوانبار ده‌کرد که پيلانێکی شاراوه‌يان به‌ده‌سته‌وه‌يه بۆ گۆرينی سنووری وڵاتانی ناوچه‌که، ئه‌و باسی له‌وه‌ده‌کرد که پيلانی رۆژئاواێکان سنووره‌کانی تورکياش ده‌گرێته‌وه، بۆيه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و پيلانانه. ئه‌و باسی له‌وه ده‌کرد که رۆژئاواێکان باس له پاراستنی يه‌کپارچه‌يی خاکی عيراق ده‌که‌ن لای تورکه‌کان، به‌ڵام له شۆێنی تر پيلان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی وکوردی داده‌رێژن. سليمان ديميريل باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که تورکيا به ئاگايا له‌و هه‌وڵ و پيلانانه‌ی رۆژئاوا بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی، بۆيه ده‌بێت ئه‌و پيلانه له خودی ناوچه کوردێکان شکستی پێبهێنرێت له‌لايه‌ن وڵاتانای ناوچه‌که‌وه. ئه‌و داوای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که داگيرکه‌رانی کوردستان ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێکی خۆيان بخه‌نه‌گڕ بۆ تێکدانی په‌يوه‌ندێکانی نێوان ێکێتی نيشتمانی کوردستان و پارتی ديموکراتی کوردستان وه به‌رپاکردنی شه‌رێکی ناوخۆی نێوانيان بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له درووستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کورديه بگيرێت که رۆژئاوا پيلانی بۆ داده‌رێژێت.
دياره ئه‌و کاته هه‌وڵه‌کانی تورکياو داگيرکه‌رانی کوردستان تاراده‌ێک سه‌ريگرت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جی خۆشحالێ بوو که کورد زوو هه‌ستی به‌و پيلانانه کورد و شه‌ری ناوخۆش بووه ئه‌زمونێکی تاڵ بۆ خه‌ڵکی کورد. سه‌رانی تورک له‌و باوره‌دا بوون که شه‌ری ناوخۆی کوردستان تاراده‌ێک رێگا له خه‌ونوو پيلانی درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌گرێت، به‌ڵام بڕياری ئه‌مريکا بۆ رووخانی رژێمی به‌عس جارێکی تر ئه‌و ترسه‌ی دڵی سه‌رانی تورکی زيندووکرده‌وه. رێگانه‌دان به هاتنه ژووره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مريکا بۆ رووخانی به‌عس له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکياوه هۆيه‌که‌ی ته‌نها رێگاگرتن بوو له‌و ره‌وشه‌ی که ئه‌مرۆ کورد وناوچه‌که هه‌يه‌تی. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا ئه‌وه‌يان باش ده‌زانی رێگا نه‌دان به‌هێزه‌کانی ئه‌مريکا بۆ رووخانی به‌عس له‌وانه‌يه هانده‌رێک بێت بۆ وڵاتانی تری ناوچه‌که که گومانيان له مه‌به‌ستی شاراوه‌ی رووخانی به‌عس هه‌يه، تورکيا له‌و باوه‌ره‌دابوو که رێگانه‌دان به‌هێزه‌کانی ئه‌مريکا له‌لايه‌ن وڵاتانی درواسێ عيراقه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا ناچارده‌کات که پاشگه‌زبێته‌وه له رووخانی به‌عس، به‌و جۆره‌ش جارێکی تر رێگا له پيلانه‌کانی درووستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌گيرێت که رۆژئاوا ماوه‌ێکه نه‌خشه‌ی بۆ داده‌رێژێت.
رووخانی به‌عس، وه‌ک شۆکێکی سه‌خت بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا، بۆيه هه‌ر له‌رۆژی رووخانی به‌عسه‌وه بيانووی جۆراوجۆريان له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی باشوور ده‌گر، رۆژێک به‌ناوی پاراستنی تورکمانه‌کان ورۆژێک به به‌يانووی هێرشه‌کانی پ،ک،ک بۆ سه‌ر خاکی تورکيا. پاش رووخانی به‌عس رۆژنيه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا ئه‌مريکاو حکومه‌تی کوردستانی باشوور به‌وه تۆمه‌تبار نه‌که‌ن که خه‌مساردن له لێدان و ده‌رکردنی هێزه‌کانی پ،ک،ک. رۆژنيه سه‌رانی سوپای ئه‌م وڵاته هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆر له حکومه‌تی کوردستانی باشوور نه‌که‌ن که گوايه چاو ده‌پۆشێت له هێرشه‌کانی پ،ک،ک وئاسنکاری جۆراجۆری خستۆته به‌رده‌ستيان. سه‌رانی تورک به‌م هه‌ره‌شانه‌يان ده‌يانه‌وێت جيهان به‌وه چه‌واشه بکه‌ن که سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌کانی پ،ک،ک له باشووره‌وه‌يه، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی باشورريش هيچ کارێک بۆ نه‌هێشتنی ناکه‌ن. دياره مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک له‌م هه‌ره‌شه‌و گوره‌شانه لێدانی (پ،ک،ک)نيه، به‌ڵکو رێگاگرتنه له‌جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی خه‌ڵکی کورد که رۆژبه‌رۆژ روو له‌زيادبوون ده‌کات. مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا رێگاگرتنه له‌و هه‌وڵانه‌ی که داوای دابه‌شکردنی عيراق ده‌که‌ن بۆ سێ پارچه که ئه‌نجامێکی زۆر خراپی ده‌بێت بۆ دوارۆژی تورکياو ئه‌م سوورانه‌ی ئه‌مرۆی.
بوونی هێزه‌کانی پ،ک،ک له باشوور تاکو ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه سوودێکی زۆری بۆ سه‌رانی تورک هه‌بووه. مانه‌وه‌و بوونی هێزه سنوورداره‌که‌ی پ،ک،ک له کوردستانی باشوور توانيوێتی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندێکانی سه‌رانی سوپای تورکيا بپارێزێت که ساڵانێکی زۆره ێکێتی ئه‌وروپاو هه‌ندێ له‌هێزه سياسێکانی تورکيا کار بۆ که‌مکردن و له‌ناودانی ده‌که‌ن. بوونی پ،ک،ک، له‌باشوور و ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌يکاته سه‌ر سوپای تورکيا، هێزێکی سياسی ومه‌عنه‌وی زۆری داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی سوپا‌و ناسيوناليسته توندره‌وه‌کان که ساڵانێکی زۆره شه‌ری مان ونه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ده‌که‌ن که کار بۆ بنبڕکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌نديانه ده‌که‌ن.
هه‌رچی هیزه ئيسلامێکانه بۆ راکيشانی شه‌قامی تورکی به‌لای خۆيان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، ئه‌مانيش دهۆڵی شه‌ری باشوور لێده‌ده‌ن، رۆژنيه سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی ئيسلامی تورکيا هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆر له کورد نه‌که‌ن، که گوايه ئه‌مانيش خه‌مخۆری پاراستنی درووشم و فه‌لسه‌فه که‌ماليستێکه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن که زۆرينه‌ی تاکه‌کانی تورکی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کراوه. ئيسلامێکانی تورکيا، به‌سه‌رۆکايه‌تی سه‌رۆک وه‌زيران ماوه‌ێکه له ململانێ توندن له‌گه‌ڵ سه‌رانی سوپا‌و هێزه علمانێکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرينه‌ی ده‌نگه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو. ئيسلامێکان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لايه‌نی تری سياسیش ماوه‌ێکه هه‌وڵی گۆرينی هه‌ندێ له ماده‌کانی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپا‌و ئه‌و دامووده‌زگانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناسيوناليسته توندره‌وه‌کان که‌مکه‌نه‌وه. ئيسلامێکان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپا‌و هێزه ناسيوناليسته‌کان کێشه‌ی ده‌ره‌کی و ناوخۆێکانی ناوه‌وه‌ی تورکيا ئاڵۆزتر ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لايه‌نانه بخه‌نه به‌رده‌م واقعێکی تاڵ و ناچاريان بکه‌ن بۆ‌ده‌ستبه‌ردارن له فه‌لسه‌فه که‌ماليسته‌که‌ی که تاکو ئه‌مرۆ رێگر بووه له‌هه‌ر پێشکه‌وتنێکی پێويست و گۆرانکاری بنه‌ره‌تی له ياساکان. ئيسلامێکان ئه‌وه باش ده‌زانن که بێ گۆرينی هه‌ندێ له‌ماده‌کانی ده‌ستوور وجياکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌رگيز تورکيا نابێته ئه‌ندام له ێکێتی ئه‌وروپاو هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی سوپا بنبڕ ناکرێت.
ورووژاندنی کێشه‌ی پ،ک،ک له‌لايه‌ن سوپا‌و هێزه سياسێکانی دژ به‌يه‌ک له تورکيا، ده‌کرێت وه‌ک کراسه‌که‌ی يوسف چاويلێبکرێت که هه‌ر هه‌موو خۆيان کردۆته خه‌مخۆری و خواستياری چاره‌سه‌رکردنينن. ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بيزانێت ئه‌وه‌يه که ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا ته‌نها بۆ دژايه‌تیکردن و ململانێ نێوانيانه، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌شی راست بێت ئه‌وا ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ره‌شانه کاره‌سات و ماڵوێرانی زۆری بۆ تورکيا ده‌بێت.. ئه‌مرۆ بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندێکانی سه‌رانی سوپا‌و هێزه سياسێکانی تورکيا له کێشه‌ی پ،ک،ک باشتر نيه بۆيه ئێستاش ده‌ڵێم ئه‌م هه‌ره‌شانه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌و هيچی تر.
هه‌مو هێزه سياسێکانی تورکيا، به سه‌رانی سوپاشه‌وه ئه‌وه باش ده‌زانن که په‌لامارێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کارێکی ئاسان نيه‌و باجه‌که‌ی زۆر گران ده‌که‌وێت له‌سه‌ر وڵات و به‌رژه‌وه‌ندێکانيان. ئه‌مرۆ ئه‌مريکا به‌رپرسه له‌سه‌ر سه‌قامگيری ره‌وشی سياسی وئه‌منی ناو عيراق، ئه‌م به‌رپرسێتيه‌ش رێگا به وڵاتێکی ئه‌ندام ناتۆی وه‌کو تورکيا نادات که به ئاره‌زووی خۆی و دژ به ره‌زامه‌ندی رێکخراووی سه‌ربازی ناتۆ، يان ره‌زامه‌ندی وراپرسی ێکێتی ئه‌وروپا که ساڵانێکه تورکيا هه‌وڵ بۆ ئه‌ندامبوون ده‌دات له‌ناوی، وه‌يان دژ به هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌و به‌رنامانه‌ی ئه‌مريکا هێرشێکی سه‌ربازئ بکاته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌لايه‌ن تورکياوه، که هه‌موو زلهێزه‌کانی سه‌ربازی و ئابووری جيهان دژيين، نه‌ک ته‌نها ماڵوێرانی سياسی زۆری بۆ تورکيا به‌دواوه‌ده‌بێت، به‌ڵکو هێزێکی گه‌وره‌تر به مه‌سه‌له‌ی کورد له جيهان ده‌دات وکێشه‌که‌ی زياتر به جيهانی ده‌کات. هێرشێکی سه‌ربازی تورکی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هيچ سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی ئه‌وتۆ به‌ده‌ست ناهێنێت، به‌ڵکو کێشه سياسێکانی ناوچه‌که‌و ناو خودی تورکيا قوڵتر ده‌کات، کورديش سه‌رکه‌وتووانه لێده‌رده‌چێت. ره‌وشی سياسی کورد ئه‌مرۆ زۆر جياوازه له‌گه‌ڵ رابردوو، تورکياش له‌گه‌ڵ جاران جياوازی زۆره‌و هێزه سياسی وهاپه‌يمانێتيه رابردۆکه‌ی نه‌ماوه له جيهان و ناوچه‌که.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک به هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ێکی نێوده‌وڵه‌تی زياتر بۆ خۆيان ده‌خوڵقێنن، که زۆر له کێشه‌ی (قبرص) قورس‌تر و قوڵتره. هێرشیكی له‌و جۆره له رووی ئابووری و سياسيه‌وه زۆر گران ده‌که‌وێت له‌سه‌ر تورکياو تا ساڵانێکی زۆر پێوه‌ی ده‌ناڵێت. من ده‌ڵێم کورد ده‌بێت ئاره‌زووی هێرشێکی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، چونکه کێشه‌ی کورد زۆر زياتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات و له‌رووی سه‌ربازيشه‌وه هيچ جۆره ده‌ستکه‌وتنێک به‌ده‌ست ناهێنیت. ئه‌مرۆ کورد له‌رووی سه‌ربازيه‌وه زۆر له جاران به‌هێزتره، وڵاتێکی وه‌کو تورکيا که ماوه‌ی بيست وپێنج ساڵه توانای بنبڕکردنی هێزێکی چه‌ند هه‌زاری وه‌ک (پ،ک،ک) نه‌بێت چۆن ده‌توانێت شکست به‌هێزێکی کوردستانی دووسه‌د هه‌زاری بهێنێت که پاڵپشتی و هاوکاری زۆر له وڵاتانی جيهان و زلهێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مريکای به‌دواوه‌بێت. رای گشتی کوردستانی به‌رامبه‌ر سياسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی تورکيا زۆر دياره‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر هێرشێکی تورکی بۆ سه‌ر خاکی کوردستانی باشوور، خه‌ڵکی کورد به‌گشتی زياتر يه‌ک ريز ويه‌ک ده‌نگ ده‌کات، کوردستانی باکورييش ده‌خاته ناو ره‌شێکی تازه که ئه‌نجامه‌که‌ی زيانێکی زۆری بۆ تورکيا ده‌بێت. ئه‌مرۆ ره‌وشی کورد وسياسه‌تی جيهانی گۆراوه، تورکيا به‌هێرشکردن بۆ سه‌ر هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک کوردستان که له له‌رووی سياسی و ئيداريه‌وه زۆر به‌هێزه کیشه‌ی پ،ک،ک و کێشه‌کانی تری قوڵتر ده‌بێت وده‌بێت ئه‌م وڵاته تا ساڵانێکی زۆر کار بۆ خۆرزگارکردن بکات له‌ئه‌نجامه نيگه‌تيڤه‌کانی.
له‌جياتی هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ی بێ سوود، پێويسته ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکياو سوپای ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی کوردی له‌باشوور دانووستن بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانيان، چه‌نکه ئه‌مه ته‌نها رێگايه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا، نه‌ک به‌کارهێنانی زمانی هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه که به‌رژه‌وه‌نديه ئابووری وسياسێکانی تورکيا، نه‌ک هێ کوردستان ده‌خاته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيه‌وه. سياسه‌تی ئاقلانه و مه‌نطق زۆر پێويست وگرنگه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا بۆ رزگاربوون له‌و ئه‌قڵيه‌ته ناسيوناليستيه توندره‌وه‌ی که هه‌شتا ساڵه دووچاری بوون.