پێگه‌ی زانایانی ئاینی.
له‌نێوان : تانوتی نوسه‌ران و بێ بایه‌خی حكومه‌ت دا
ملا حسن قادیانه‌یی
qadiyani@gmail.com
زۆر جار ده‌بینرێ‌و ده‌بیسرێ خه‌لكانێكی هه‌رزه ڕۆشه‌نبیر هه‌ن نوكی خامه
كوێره‌كانیان ده‌خه‌نه سه‌ر ڕوپه‌ڕی كاغه‌زی به‌سته زومان‌و (كه‌ڕم كوێرم
هیچ ناهێرم ) به‌ناوی ئازادی ڕۆژنامه نوسینه‌وه ده‌ڵێن‌و ده‌نوسن بێ هه‌ست
كردن به‌ناسكی ئه‌زمون‌و بارودۆخه هه‌ستیاره كه‌ی كوردووستان .زۆرجاری
واهه‌یه ئه‌م جۆره نوسه‌رانه ته‌نها بۆ وروژاندن وهه‌ڕمیًنی كه‌سایه‌تی
خۆیانه له نێو نێوه‌نده رۆشه‌نبیریه‌كان‌و توێژی هزرڤانان وجیاوازی
ناكه‌ن له‌نێوان هیچ كه‌سێك به‌لكو چی به‌لای ئه‌وانه‌وه خۆش وباشبێت
وبازاڕی پێ بجولێت له‌سه‌ری ده‌نوسێت ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته شته پیرۆزه
كانیش بێََت یاخوت ببێته مایه‌ی كاردانه‌وه‌یه كی خراپ به‌سه‌ر كۆمهلگاو
حكومه‌ت‌و ئارامی ولات .
توێژی زانایانی ئاینیش بێ به‌ش نه‌بونه له‌م شالاوه نادروستانه‌ی
كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ نوسه‌ری چه‌واشه‌كاره‌وه ده‌كرێته سه‌ریان‌و تۆمه‌تی
ناڕه‌وا‌و سوكایه‌تی بێ شه‌رمانه ودوور له‌لۆژیكیان پێ ده‌كرێت وبازاڕی بێ
بازاڕی خۆیانیان پێ خۆش ده‌كه‌ن و ئه‌نگێزه‌ی كاره‌كانیان ته‌نها ئێره‌یی
بردنه به‌و پایه ڕوچوه كۆمه‌لایه‌تی و جه‌ماوه‌ریه‌ی زانایانی ئاینی
هه‌یانه (ئێرییه)به‌و مێژوه پڕسه‌ر وه‌ری‌و شۆرش گێریه بێ گه‌نده‌لی‌و بێ
فایل یه له مێژینه‌ی زانایانی ئاینی
من به‌دووباره‌ی ده‌زانم لێره‌دا باس له‌وورده‌كاریه‌كان بكه‌م بۆئیبراز
كردن‌و ده‌رخستنی ڕۆلی به‌رچاوی زانایانی ئاینی وناوازه‌ییان له‌بواره كانی
چاكسازی كۆمهلگاو پالپشتی كردنی به‌رده‌وامی ئه‌زمونی كوردوستان وهه‌ولدان
بۆپاراستنی یه‌ك ڕیزی توێژه جۆراو جۆره‌كانی نیو كوردوستان ...له‌كاتێك دا
مێژوی پڕشنگداری ئه‌وان و واقیع باشترین گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن .چونكه
گه‌رله‌سالانی ڕابوردو ئاستی ڕۆشه‌نبیری‌و جیهان بینی (مه‌لاكان) له‌ئاستێكی
دیاری‌كراو دابوبێت كه‌ئاستی ڕۆشنبیری ئه‌وسای هه‌مو توێژێََََََََك له‌ئاست
ئه‌و ڕۆژگاردابوه كه‌ئه‌مه‌ش خالی لاوازی ئه‌وان نیه چونكه هه‌ر ڕۆژگاره‌و
كه‌سایه‌تی له ئاست خۆیدا دروست ده‌كات. به‌لام جێگای دل خۆشیه كه‌ئه‌مڕۆ
له‌گه‌ل پێش كه‌وتنی ڕۆژگار توێژی زانایانی ئاینیش دانه‌بڕاون‌و زیاد
له‌خه‌لكی تر له‌بواری خۆیاندا كه‌جیا له‌ڕاگه‌یاندنی ئاینی ئه‌ركی چاكسازی‌و
به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌لگاشیان تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ستۆ دایه .ئه‌وانیش
پێشكه‌و تونه‌و به‌دید‌و هزرێكی سه‌رده‌میانه ئاخاوتن له‌گه‌ل ڕوداو‌و
گۆڕانه‌كانی سه‌رده‌م ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ووتاربێژه‌كانی شار‌و
شارۆچكه‌كانی كوردوستان ئه‌كادیمی نوو خاوه‌ن توانا‌و بڕوانامه‌ی جۆراوجۆری
سه‌رده‌من وبه‌وپه‌ڕی شێوازی نوێخوازی نوێخوازی‌و زانستیانه ئاراسته‌ی
ڕوڕه‌وتی ئامۆژگاریه كانیان پێِش كه‌ش به كۆمه‌لگای ئه‌مڕۆده‌كه‌ن.
هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ ناسیۆنالزمی كوردی بۆبه‌ره‌و پێش چون‌و چه‌سپاندنی
ئه‌زمونه ده‌ره‌مه‌كه‌ی كوردوستان‌و چاكسازیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان هه‌ندێك
ده‌ركیان به‌م ڕاستیه كردوه كه‌توێژی زانایانی ئاینی به‌شێكی جه‌سته‌یی‌و
بنه‌ڕه‌تین له‌كۆمه لگای كوردی دا‌و ئه‌و پێگه‌هه‌ستیاره‌ی ئه‌وان هه‌یانه
ئه‌وه‌نده گرنگه كه‌فه‌رامۆش كردنی گه‌وره‌ترین بۆشایی له‌ڕادیكالیه‌ت‌و
به‌ره‌و پێش چونی حكومه‌ت دروست ده‌كات. هه‌ربۆیه به‌شێكی زۆر
له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی متمانه‌ی ته‌واویان بۆدروست بوه كه‌تاكه هێلی
كاریگه‌ری نێوان حكومه‌ت‌وجه‌ماوه‌ر ته‌نها (مه‌لاكانی)سه‌ردوانگه‌ی
مزگه‌وته‌كانن .وه‌بۆ كاركردن‌و سه‌ركه‌وتنی كاری هه‌روه‌زاره‌تێك زانایان جێ
په‌نجه‌یان دیاره‌و فاكته‌ری سه‌ره‌كین بۆوه‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی زۆرباشی
كاری ڕۆژانه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته .بۆنمونه من لێره‌دا هه‌ندێك نمونه‌ی زیندو
دێنمه‌وه كه خۆم له‌نزیكه‌وه ئاگاداریانم بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه .
وه‌زاره‌تی ناوخۆ: له‌هاتنه كایه‌ی هه‌ر بارودۆخێكی نائاسایی ومه‌ترسی دار
هانای بۆزانایانی ئاینی هێناوه تاكو له‌ڕێگه‌ی ووتاره‌كانی هه‌ینی
داجه‌ماوه‌ر وشیاربكه‌نه‌وه كه‌ده‌كرێت بڵێین ئه‌م ڕۆله ته‌نها به ئه‌وان
ده‌بینرێ.
و.به‌رگری: كه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌شوێن یه‌تی :له‌كاتی ڕوبه‌ڕو
ِبونه‌وه‌ی هه‌رمه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كی‌و ترسناك به‌سه‌ر كوردوستان په‌نای
بۆزانایانی ئاینی هێناوه تاكو له‌ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه ڕوحی سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی
له چوارچێوه‌ی ئاینه‌وه بیرخه‌لك بخه‌نه‌وه وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان
بجولێنن بۆ به‌ره‌نگاری‌و ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی
ولاتانی دراوسێ.
و.ته‌ندروستی : له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز د.زریان عسمان كۆنفڕانسێكی له‌هۆلی
وه‌زاره‌تی ناوبراو ئه‌نجامدا له‌ژێر ناونیشانی (ڕۆلی زانایانی ئاینی
له‌به‌ره‌و پێش چونی ته‌ندروستی له‌كوردوستاندا)كه‌تیای‌دا وێڕای تێزی
كۆنفرانسه‌كه كه‌تایبه‌ت بو به‌ڕۆلی زانایان له‌م بواره‌دا .د.زریان
له‌به‌رده‌م كۆمه‌لێك مامۆستادا كه‌من خۆم ئاماده‌بوم گووتی:ئه‌وه‌ی
به‌ئێوه‌ی زانایانی ئاینی ده‌كرێت له‌بواری ته‌ندروستی دا به‌ئێمه‌ناكرێت
بۆیه داواتان لێده‌كه‌م هاوكاریمان بكه‌ن .
و.مافی مرۆڤ.جه‌نابی وه‌زیری مافی مرۆڤ خۆی هاتۆته لای به‌ڕێز وه‌زیری
ئه‌وقاف‌وكاروباری ئاینی وپێی گوتوه ئێمه بۆسه‌ركه‌وتنی كاره‌كانمان
پێویستیمان به‌هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی زانایانی ئاینی هه‌یه .
و.ژینگه.له‌ڕۆژی ژینگه‌ی جیهانی دا كۆنفڕاسێكی له‌سه‌رئاستی كوردوستان
بۆژماره‌یه‌كی زۆری زانایانی ئاینی گرێدا له‌وته‌یه‌ك داگوتی:بۆوه‌ده‌ست
هێنانی ژینگه‌یه‌كی پاك‌وسازگار‌و شارستانی گرینگ‌ترین ڕۆل ڕۆلی ئێوه‌یه.
و.هه‌رێم بۆكاروباری ئافره‌تان.وه‌زیری وه‌زاره‌تی ناوبراو له‌دانیش تنێك دا
كه‌نوێنه‌ری زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌بون گووتی: مامۆستایانی ئاینی
فاكته‌ری سه‌ره‌كین بۆبنبڕكردنی هه‌ندێ دیارده‌ی نامۆ‌و ناڕه‌وای
كۆمه‌لایه‌تی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان كه‌ته‌نها ئه‌وانن ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی
ووتاره‌كانی ڕۆژی هه‌ینی دا خه‌لك ووشیار بكه‌نه‌وه.
و.په‌روه‌رده.له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی هه‌روه‌رزێكی خوێندندا له‌هه‌موسالێك
مامۆستایانی ئاینی له‌ڕێگه‌ی ووتاره‌كانی هه‌ینی دا باوكان‌و دایكان
هانده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی منداله‌كانیان به‌ره‌و قوتابخانه ڕه‌وانه بكه‌ن
وله‌هه‌مان كات دا هانی خودی قوتابیانیش ده‌ده‌ن بۆبه‌ر ده‌وام بونیان
له‌سه‌ر ڕه‌و ڕه‌وه‌ی خویندن تاكو نه‌وه‌یه‌كی به‌ئاینده‌و خوێنده‌وارمان
بۆدروست بێ .
وه‌زاره‌ته‌كانی .ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و شاره‌وانی .بۆئه‌نجامدانی
هه‌رپڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌ت گوزاری ئه‌بێ هانا بۆمامۆستای ئه‌م گه‌ڕه‌كه به‌رن
كه‌پڕۆژه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت تاكو ئه‌وان خه‌لك ئاگادار بكه‌نه‌وه
بۆهاوكاری كردن‌و سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌و نه‌بن به‌به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م
ستافی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
كه‌چی نازانم سه‌ره ڕای ئه‌م پێگه گرینگه‌ی زانایانی ئاینی بۆته‌واوی
حكومه‌ت ده‌رك به‌م ڕاستیه ناكه‌ن‌و زۆرجار ئه‌م توێژه هه‌ستیاره فه‌راموش‌و
پشت گوێ‌ده‌خه‌ن بگره جاری واهه‌یه سوكایتی شیان پێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن
هه‌ندێ ده‌زگا‌و كه‌سایه‌تی ناشایسته .
له‌كۆتایدا ده‌توانین بلێین وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف كه‌مامۆستایانی ئاینی له‌خۆ
ده‌گرێت چجای خۆی به‌شێكی كاریگه‌ر‌و مه‌ڕجه‌عیه‌تی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته
كانی تره له‌كوردوستان.
|