تونێله‌كه‌ی ئه‌زمڕ.. پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پرۆژه‌یه‌كی هیچ
تونێله‌كه‌ی ئه‌زمڕ كه سلێمانی به ناوچه‌ی شارباژێڕه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه نه
ستراتیجییه‌و نه ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاره ده‌هێنێت كه بۆی ته‌رخان كراوه.
له‌كاتێكیشدا ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ ئه‌و تونێله سه‌رف ده‌كرێت سلێمانی
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاتوچۆی تێدایه به‌هۆی باریكیی شه‌قامه‌كان‌و كه‌میی
پرد‌و تونێلی ناو شار‌و زۆریی ئۆتۆمبێله‌كان. ئه‌و تونێله‌ی ئه‌زمڕ یه‌ك
مه‌به‌ستی هه‌یه ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی سلێمانی بۆ قه‌ڵاچوالان، واته
ئاسانكردنی هاتوچۆی به‌رپرسانی یه‌كێتی بۆ قه‌ڵاچوالان ئه‌گینا ناوچه‌ی
شارباژێر كه ته‌نها شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی تێدایه ئه‌ویش چوارتا له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك گوند چ كێشه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ر كێوی ئه‌زمڕ
به‌كاربهێنێت. تونێله‌كه ده‌یسه‌لمێنێت كه تا به‌رژه‌وندیی حزبی فه‌رمانڕه‌وا
وه‌ستاوه پێشكه‌وتن‌و پێداویستییه‌كانی وڵات هیچ نرخێكیان نییه.
|