|
|
لێپرسراوانی کوردی که‌رکوک له گوێ گايا نوستوون
وهاب شاه محمد/سويد
ديسانه‌وه سه‌ده‌ها خه‌ڵکی سڤيلی کوردی که‌رکوک به به‌رچاو و خه‌مساردی لێپرسراوانی حيزبی و ئيدرای کورد له که‌رکوک خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن. ئه‌م رووداوه دڵ ته‌زێنه چاوه‌روانکراو بوو پاش ئه‌و زانياريانه‌ی گه‌يستبوونه شاره‌که که گروپه تيروريسته‌کان نيازی کارێکی له‌م جۆره‌يان هه‌يه‌و چه‌ند رۆژێکه پلان داده‌رێژن بۆ ئه‌م کاره تيروريستيه‌و چه‌ند ئۆتۆمبيلێلی مينرێژکارويان ره‌وانه‌ی ئه‌م شاره کردوه. ئه‌م رووداوه تيروريستيانه ماوه‌ێکه روو له زيادبوون ده‌کات و ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر له وتارێکی تر به‌ناوی که‌رکوک له خراپه‌وه بۆ خراپتر ئاگاداری لێپرسراوانی حزبی و ئيدرای که‌رکوکمان کردوه که شاره‌که روو له ره‌وشێکی ترسناک وناديار ده‌کات. هه‌ندێک له‌و لێپرسراوه حزبيانه‌ی کوردی که‌رکوک ئێمه‌يان به نووسه‌رانی سه‌رلێشێواوه نه‌زان له‌قه‌ڵه‌مدا. به‌داخه‌وه له‌به‌ر سه‌رقاڵی بوونی ئه‌م لێپرسراوانه به ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌نديه ته‌سکه‌کانيان ئاگايان له هيچ نه‌ماوه‌و هه‌رچی که‌سێک ره‌خنه‌ی به‌جێيان لێبگرێت به سه‌رلێشێواو نه‌فام ناویان ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی که جێ داخه که تاکو ئێستا سه‌رکردايه‌تی هه‌ردوو حيزبه گه‌وه‌ره‌که‌ی کوردستان که له واقيع ده‌سه‌ڵاته سياسی و ئيدارێکه‌ی شاری که‌رکوکيان به‌ده‌سته‌وه‌يه پاش ئه‌و هه‌موو شکسته‌ی کاره‌کان هيچ کام له لێپرسراوانی کوردی شاری که‌رکوکيان له‌سه‌ر کار وپۆسته‌کانيان لانه‌داوه.
که‌سانێک که نه‌توانن رێگا له‌و هه‌موو کاره تيروريستيانه بگرن و نه‌شتوانن گۆرانکاری پێويست له کاره‌کانيان ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گيان و ماڵی هاوڵاتيان بپارێزن چۆن ده‌بێت له‌سه‌ر پۆست و کاره‌کانيان به‌ردوام بن. بیجگه له‌وه‌ی که ئه‌م لێپرسراوانه تاکو ئێستا توانای که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره تيروريستيانه‌يان نه‌بووه، خه‌ڵکی که‌رکوک هه‌موو باس له گه‌نده‌ڵی وبێباکیان ده‌که‌ن، وه باس له‌وه ده‌که‌ن که ته‌نها خه‌ريکی زيادکردنی ده‌سه‌ڵات و پڕکردنی گيرفانيانن. خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌يه که له ره‌زاله‌تێکی بێ سنوور ده‌ژێن رۆژنيه چه‌ندها که‌سيان نه‌کوژرێت و لاشه‌کانيان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار فرێنه‌درێت. شارێک که پاش چوار ساڵ له رزگای ژيانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌م جۆره بێت ده‌بێت چی لێپرسراوێک به‌رێوه‌ی ببات. ئێمه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک مافی خۆمانه په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئه‌م لێپرسراوانه درێژ بکه‌ين که تاکو ئێستا نه‌يانتوانيوه به ته‌واوه‌تی رێگا له‌م کاره تيروريستيانه بگرن که رۆژانه خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌بنه قوربانی و رۆژ به‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندايه.
ئه‌مرۆ ديسان سه‌ده‌ها که‌سی بێ گوناهی ئه‌م شاره بوونه قوربانی و سه‌ده‌ها که‌سيش شه‌ل وکوێربوون. ئايا گيانی مرۆڤ لای ئه‌و لێپرسراوانه ئه‌وه‌نده بێ قيمه‌ته که کارێک نه‌که‌ن بۆ رێگرتن لێ. ئه‌گه‌ر توانای رێگاگرتنيان له‌م کارانه نيه بۆچی تاکو ئێستا له‌سه‌ر پۆسته‌کانيان ماوون. ئايا ئه‌م لێپرسراوانه له‌رووی پسپۆريه‌وه چه‌ند توانای پاراستن و به‌رێوه‌بردنی شارێکی وه‌ک که‌رکوکيان هه‌يه. خۆ نابێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانێک ئه‌ندامی ێکێ له حيزبه کوردێکان بوونه ئيتر ده‌بێت دوارۆژ و ژيانی خه‌ڵک ئه‌م شاره بکه‌ينه قوربانی نه‌زانين و ناتوانيان. راسته گرووپه تيروريسته‌کانن که ئه‌م کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسی سه‌ره‌کی له‌م کاره‌ساتانه ته‌نها لێپرسراوانی حيزبی و ئيداری و ئه‌منی ئه‌م شاره‌ن که به‌رپرسن له پاراستنی ژيانی خه‌ڵکی.
باشه حزبه کوردێکانی ئه‌م شاره دڵيان به خه‌ڵکی ناسوتێت کاتێک ئه‌م جۆره که‌سانه له‌و پۆستانه داده‌نێن وژيانی خه‌ڵکی ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌م جۆره لێپرسراوانه‌ی که ئاگایان له‌که‌س نه‌ماوه‌و ته‌نها خه‌ريکی به‌رژه‌وه‌ندی خۆيانن. له هه‌موو وڵاتانی جيهان کاتێک لێپرسراوان نه‌توانن ژيانی خه‌ڵکی بپارێزن و سه‌ده‌ها خه‌ڵکی سڤيل ببێته قوربانی کارێکی تيروريستی له‌م جۆره ئه‌وا ئه‌و لێپرسراوانه لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و له پۆسته‌کانيان دوور ده‌خرێنه‌روه. بۆچی تاکو ئێستا، پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی له که‌رکوک روويانداوه که‌س له‌و به‌رپرسه حزبی، ئيداری وه ئه‌منیانه‌ی هه‌ردوو حيزبه کوردێکه نه‌گۆراوون و لێپرسينه‌وه‌يان لێنه‌کراوه
هيچ کام له ميدياکانی کوردی په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئه‌و لێپرسراوانه درێژ ناکات و هه‌موو گوناهه ده‌خه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و گرووپه تيروريستيانه‌ی که به دووربين بۆ هه‌موومان وه‌ستاوون. تاکو ئێستا ميديای هه‌ردوو حيزبه گه‌وره‌که‌ی کوردستان ناوه عه‌ره‌بێکه‌ی گه‌ره‌ک و ناوچه‌کانی که‌رکوک به‌کارده‌هێنێت له ده‌زگاکانی، ئه‌گه‌رچی ناوی هه‌موو ئه‌و گه‌ره‌ک و ناوچانه ماوه‌ێکی زۆره گۆراوه‌ته سه‌ر کوردی. له‌وه‌ده‌چێت ميديای حزبه کوردێکان تاکو ئێستا باوه‌ريان به‌و ناوه کورديانه نه‌بێت و سه‌خته ناوه کوردێکه‌ی ئه‌و ناوچانه بهێننه سه‌ر زمان. ئه‌وا بۆ دوو ساڵ زياتره که پارێزگای که‌رکوک ناوه عه‌ره‌بێکانی گۆريوه‌و کردۆێتی به کوردی به‌ڵام ده‌زگاکانی ميديای کوردی تاکو ئێستا هه‌ر ناوه عه‌ره‌بێکه به‌کارده‌هێنن که رژێمی به‌عس له پێناو تپرۆسه‌ی ته‌عريب بۆ ئه‌م ناوچانه‌ی دانابوو.
تاکو که‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی کوردی برا بچووک بێت و دوژمنانمان برا گه‌وره. تاکو که‌ی دوژمنان راشکاوانه هه‌ره‌شه‌و پلان دژ به ئـێمه دارێژن، ئێمه‌ش خه‌مساردانه دوارۆژی ميله‌ته‌که‌مان بده‌ينه ده‌ست که‌سانێک که هيچ توانايکيان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسێکان نه‌بێت. رۆژ نيه لايه‌نه شۆڤينێکانی هاورده‌و پياوانی ميتی تورکی هه‌ره‌شه له‌کورد نه‌که‌ن له‌م شاره‌و ده‌سه‌ڵاتی کورديش بێده‌نگه به‌رامبه‌ريان. ئه‌م ره‌وشه‌ی که‌رکوک ئه‌گه‌ر بێتوو به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ماوه‌ێکی تر ده‌بێت کورد ئه‌م شاره به‌جێبهێلێت و جارێکی تر ئاواره‌ی ئه‌م شار و ئه‌و شار بێته‌وه. من ده‌ڵێم پاش ئه‌و هه‌موو رووداوه دڵ ته‌زينانه‌ی که رۆژبه‌رۆژ روو له‌زيادبوون ده‌کات له‌وه ده‌چێت لێپرسراوانی کوردی ئه‌م شاره له‌گوێ گا نووستبن و ئاگايان له‌هيچ نه‌بێت، يان ئه‌وه‌تا له‌وه زياتريان پێنه‌ماوه‌و هيچی تريان پێ ناکرێت.
شه‌رمی ناوێت که پياو تواناکانی سنوورداربێت توانا‌و پسپۆری له ئيش و کاره‌کان نه‌بێت، به‌ڵام شه‌رمه بۆ که‌سێک که ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ده‌وروپشتی ژيانی خه‌ڵکی بخاته په‌ر مه‌ترسی و خۆی بکاته خاوه‌ن کاریک که هيچ جۆره شاره‌زاێکی ئه‌تۆی له‌سه‌ر نه‌بێت. شه‌رمه بۆ که‌سانێک که کێشه‌و مه‌ترسێکانی خه‌ڵکی به کێشه‌ی خۆی نه‌زانێت له کاتێکدا لێپرسراوی ئه‌و خه‌ڵکه بێت. پێويسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به زووترين کات ئه‌و لێپرسراوه حزبی، ئيداری وه ئه‌منيانه‌ی که‌رکوک بانگهێێشت بکات بۆ هه‌ولێر وه راشکاوانه ناره‌زای خۆی به‌رامبه‌ر کاره‌کانيان ده‌ربڕێط. ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که خۆی به لێپرسراوی هه‌موو خه‌ڵکی کورد ده‌زانێت راشکاوانه گله‌يی و گازنده‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و لێپرسراوانه‌ی کوردی شاری که‌رکوک ده‌بڕێت و ماوه‌ێکی کورتيان بۆ دياری بکات بۆ بنبڕکردنی ئه‌و کاره تيروريستيانه‌ی که رۆژانه ده‌يه‌ها که‌س ده‌بنه قوربانی.
هاوڵاتیانی کوردستان مافی خۆيانه ئه‌و به‌رپرسه حزبی و ئه‌منيانه‌ی شاری که‌رکوک بخه‌ته ژێر پرسيار و گله‌ی خۆی به‌رمابه‌ريان ده‌برن کاتێک ره‌وشی شاره‌که رۆژ به‌رۆژ روو له خراپتر ده‌کات. چوار ساڵ پاش رووخانی به‌عس هيچ جۆره خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ێکی به‌رچاو بۆ ئه‌م شاره ئه‌نجام نه‌دراوه، بێجگه له چه‌ند پرۆژه‌ێکی ساده‌و بچووک. ئه‌گه‌ڕ که‌سانێکی لێپرسراو نه‌توانن کێشه‌کانی رۆژانه‌ی هاوڵاتيان چاره‌سه‌ربکه‌ن و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵکی شارێک دابين بکه‌ن هيچ نه‌بێت ژيانی خه‌ڵکه‌که‌ی یبپارێزن.
ئیستاش ئاواره گه‌راوه‌کانی ئه‌م شاره له ئوردگا نائينسانی و ترسناکه‌کان ده‌ژێن و که‌سێک نيه ئاورێکيان لێبداته‌وه. ئه‌گه‌ر چوار ساڵ پاش رووخانی به‌عس لێپرسراوانی ئه‌م شاره نه‌توانن ره‌وشی ژيانی خه‌ڵکی ئاسايی بکه‌نه‌وه، ئه‌وا بروا ناکه‌م تا ساڵانێکی زۆريش بتوانن ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن. گۆرانکاری، چاکسازی، چه‌ره‌سه‌کردنی کێشه‌کان، پاراستنی ژيان و ماڵی خه‌ڵکی ته‌نها له رێگای خه‌ڵکی خاوه‌ن ويژدان، ئه‌قڵ و پسپۆره‌وه ئه‌نجام ده‌درت نه‌ک له‌رێگای که‌سانێک که ته‌نها لبه‌ر ئه‌ندامێتیان له حزبێک يان به‌هۆی په‌يوه‌نديه کۆمه‌ڵايه‌تێکانه‌وه ئه‌و پۆستانه‌يان وه‌رگرتوه. که‌سانێک که خۆيان به لێۆپرسراوی شارێک ناوده‌به‌ن ده‌بێت خه‌می خه‌ڵکه‌که‌یشی بخۆن، نه‌ک چاويان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو که‌مووکۆری و نه‌دامه‌تيه‌ی خه‌ڵکه بپۆشن. پاش ئه‌م کاره تيروريستيه‌ی ئه‌مرۆی که‌رکوک که سه‌ده‌ها که‌س بوونه قوربانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆی له‌پێش بڕيارێکی چاره‌نووس ساز ده‌بينێت که ئه‌ويش گوێگرتنه له گله‌يی و گازنده‌ی خه‌ڵکی و لێپرسينه‌وه له‌و لێپرسراوانه‌ی که خه‌مساردن له کاره سه‌ره‌کێکانيان له پاراستنی ژيان و ماڵی هاوڵاتيان.