بۆ
ئه‌و گه‌مژانه‌ی كه‌مپین بۆ درامای (ئاریا) ده‌كه‌ن
كوردسات خۆی له دراما سه‌خیفه‌كه ده‌رباز كرد
ڕێبوار ئه‌مین
زۆر له‌وانه‌ی له ورده‌كاریه‌كانی شته‌كان بێ‌ئاگان له‌خۆیانه‌وه قسه
ده‌كه‌ن. زۆر له‌و بێئاگایانه قیڕه‌یان لێ هه‌ستا كاتێك دراما منداڵانه‌كه‌ی
(ئاریا) له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات ڕاگیرا. ئه‌وه‌ی ئه‌و بێئاگایانه نایزانن
ئه‌وه‌یه كه دراما كابرایه‌كی عه‌ره‌ب ده‌ریهێناوه كه زاوای ره‌ئووف
بێگه‌رده واتا كه‌سێكه ئاگای له وه‌زعی كوردستان نیه و شتێكی دروست كردووه
كوردی پێ سووك كردووه. كوردسات كاتێك ئه‌و دراما سه‌خیفه‌ی بینی قبووڵی نه‌كرد
په‌خشی بكات چونكه ڕوداو و قسه‌كانی هه‌ر له قسه‌ی فیلمی كارتۆن ده‌چن.
كابرای عه‌ره‌ب هیچی نه‌دۆزیه‌وه بیكاته بیانوو ئه‌وه نه‌بێ كه كوردسات
بۆیه په‌خشی ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات. ئینجا نامه‌ی بۆ
چه‌ند سایتێكی ئینته‌رنێت نارد كه هه‌مووی جنێو بوو به كوردسات. دوایی كه
زۆر له‌ملاو له‌و قسه كرد كوردسات فێڵێكیان دۆزیه‌وه. گوتیان با چه‌ند
ئه‌ڵقه‌یه‌كی بڵاوبكه‌ینه‌وه ئیتر خه‌ڵكی دیكه‌ی هاوار ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن
بیوه‌ستێنن. ئه‌و عه‌ره‌ب كه ڕازی كرا‌و پاره چووه گیرفانیه‌وه ئینجا
كه‌وته قسه‌گوتن به‌وانه‌ی ناڕه‌زاییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و گوتی ئه‌وانه
كۆنه به‌عسین. دوای ئه‌وه نه‌ك هه‌ر مه‌لاكان به‌ڵكو خه‌ڵكێكی زۆر داوایان
كرد ئه‌و توڕه‌هاته بوه‌ستێ چونكه هه‌موو كوردی پێ ناشیرین بووه و كورد
وه‌كو دێ‌و و درنج پیشان ده‌دات. به‌م شێوه‌یه كوردسات خۆی له عه‌ره‌به ڕزگار
كرد‌و شته‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خه‌ڵكی تر. ئه‌وه به‌كورتی مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی
درامای سه‌خیفی ئاریا كه‌چی چه‌ند گه‌مژه‌یه‌ك شتی بۆ ده‌نووسن و كه‌مپین
ده‌كه‌ن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له ڕاگرتنی. |