ڕادیۆی خاك پێویستی به ده‌وره‌یه‌كی
كورده‌وارییه
سیروان
ڕۆژی
17/6/2007 ڕادیۆی خاك هه‌واڵی ئاگرتێبه‌ربوونی گیای ده‌وروبه‌ری ئه‌شكه‌وتی
هه‌زارمێردی بڵاوكرده‌وه. ڕادیۆكه داوای له هاوڵاتیان كرد هاوكاری لایه‌نه
به‌رپرسه‌كان بكه‌ن. ڕادیۆكه دوو سوود گیا‌و دره‌خته سروشتیه‌كانی ژمارده،
یه‌كه‌میان سووده‌كانیان بۆ ژینگه‌و پاك كردنه‌وه‌ی هه‌وا‌و دووه‌میان
به‌خشینی دیمه‌نێكی جوان به وڵات. ڕادیۆكه یه‌كه‌م سوودی گیا‌و دره‌ختی
سروشتیی نه‌زانی كه بریتیه له له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵه‌كانی گوندنشینان.
له‌وه‌ڕه‌گه گه‌وره‌ترین سامانی سروشتیه بۆ كوردستان كه خاوه‌نی هیچ
پرۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری وا نییه، ته‌نانه‌ت كشتوكاڵیش بایه‌خی نه‌ماوه
ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان له عیراق‌و ئێرانه‌وه دێن.
له‌به‌ر ئه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان له كوردستانی ئه‌مڕۆدا
بریتیه له ئاژه‌ڵداری، بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵدارییه‌ش پێویسته له‌وه‌ڕگه‌كان
بپارێزرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سه‌یران‌و
گه‌شتوگوزار ته‌ماشای سروشتی كوردستان ده‌كات، ئه‌ویش به‌زۆری بۆ به‌رپرسان كه
ئێستا زۆر له‌و به‌رپرسانه خاوه‌نی باخی تایبه‌تی خۆیانن‌و ئێواران‌و شه‌وانی
ڕابواردنی خۆیان تێدا ده‌به‌نه سه‌ر. به‌ڵام كاره‌سات له‌وه‌دایه كه
به‌رپرسان كه بڕێكی زۆر له گۆشت له‌و باخانه‌و له سه‌یرانه‌كانیان سه‌رف
ده‌كه‌ن بیر له‌و سامانه ناكه‌نه‌وه‌و هیچ كارێك ناكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی،
به‌تایبه‌ت كه ئێستا زۆر له گوندنشینان له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری
گونده‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن. كاره‌ساتی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن له‌جیاتی وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و وریاكردنه‌وه‌ی به‌رپرسان خۆیان
ئاگایان له وڵاته‌كه نییه‌و ته‌نانه‌ت زانیاری بچو‌وكیش له‌باره‌ی وڵاته‌وه
نازانن. باشه ئه‌گه‌ر گوندنشینێك ئه‌و ئاگادارییه ڕادیۆی خاكی بیست‌و زانی
كه ڕادیۆكه وا ده‌زانێت گیا‌و دره‌ختی سروشتی ته‌نیا بۆ ژینگه‌و بۆ دیمه‌ن
باشه چی به حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێت كه پاره‌یه‌كی زۆر به ده‌زگای خاك ده‌دات
كه ئاگای له‌و ڕاستییه بچووكه نیه؟ له‌ڕاستیدا ده‌زگای خاك ته‌نها ده‌زانێت
گاڵته به هه‌ندێ خه‌ڵك بكات كه هاوڵاتیه‌كی ئه‌م وڵاته‌ن و قسه‌ی فشقیات
به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبكاته‌وه. |