|
( زمانی یه‌کگرتوو ) گرنگتره له ( مادده‌ی 140 )
موحسين جوامێر
له ژماره 189 ی رێکه‌وتی 16/05/2007 ی رۆژنامه‌ی ( ئه‌ڤرۆ )ی هێژادا، خه‌به‌رێک به‌م جۆر و ده‌قه بڵاو بووه‌ته‌وه : " د کونگره‌يه‌کی رۆژنامه‌ڤانی دا گروپێ گوهرينێ ل دهوکی خويا کر ل قوناغا ئێکی مه به‌ياننامه‌يکه دا بو هه‌می جه‌ین په‌يوه‌نديدار و د به‌ياننامێ دا مه داخاز کربو زاراڤێ کرمانجی ل خواندنگه‌هێن ده‌ڤه‌را به‌هدينا ن و دام و ده‌زگه‌هێن ميری بهێته خواندن، لی چ به‌رسف له‌سه‌ر به‌يانناما مه نه‌هاتن، له‌وما بو قوناغا دووێ 20 هزار ئيمزا ژ هه‌می تويژين جفاکی و ل سه‌ر هه‌می ئاستان و دێ د گه‌ل به ياننه‌مه‌کا دی ره‌وانه که‌ين بۆ سه‌رۆکاتيا هه‌رێمێ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران و په‌رله‌مانی. خوا‌ندنا زاراڤێ کرمانجی ب مافه‌کی ره‌وایێ خه‌لکی خۆ دزانين "..
پياو کاتێ بابه‌ت و خه‌به‌ری ئاوا ده‌خوێنێته‌وه، له کوردايه‌تیی هه‌موو کوردێک ده‌که‌وێته گومان و که‌سی به کورد بۆ نامێنێته‌وه، هه‌تا خۆيشی.. خه‌ریک ده‌بێ ته‌سديقی ئه‌و قسانه‌ی دوژمنانیش بکات که ده‌ڵێن کورد خه‌سڵه‌تی ئۆمه‌تيان تێدا نييه، ته‌نيا بريتين له تيره و عه‌شره‌تی له‌گه‌ڵ يه‌ک نه‌گونجاودا.. ده‌نا مانای چييه تۆ له ڕووی زمانێک ڕاست بيته‌وه، هه‌شتا ساڵه ڕه‌سمييه‌تی خۆی وه‌رگرتووه و هه‌موو شتێکی پێ نووسراوه‌ته‌وه.؟ ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌يه له ڕووی زمانی په‌تیی کوردي‌دا، چ جياوازیی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مووسڵاويان ـ بۆ نموونه ـ هه‌يه له‌ڕووی زمانی عه‌ره‌بيدا.؟! کامه‌يان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی زه‌حمه‌تتره يان ئاسانتره.؟
هه‌ڵه نيم ئه‌گه‌ر بڵێم پێش چه‌ند ساڵێک ڕۆژنامه‌ی ( ئه‌ڤرۆ )ی به‌ڕێز تازه ده‌رده‌چوو، کاتێ خه‌به‌رێکی له‌و شێوه‌يه بڵاو کرده‌وه، تيايدا هاتبوو گوندێن به‌رواری باڵا ـ وا بزانم ـ عه‌ريزه‌يه‌کيان ته‌سميلی لێپرسراوان کردبوو، تێيدا داوايان کردبوو که چيتر نايانه‌وێت به سۆرانی بخوێنن، چونکه تێی ناگه‌ن، له کاتێکدا هه‌تا ئه‌وێ ڕۆژێ به‌و زمانه ڕه‌سمييه خوێندوويانه و هه‌موو بلبل بوون لێی.. ئه‌مه چ هه‌ڵوێستێکه و چ تامێک بۆ یه‌ک پارچه‌ییی کورد و عه‌نعه‌ناتی کوردايه‌تی، ده‌هێڵێته‌وه، جگه له‌و سه‌ره‌نجامه پڕشوومه قێزه‌ونه‌ی ـ حه‌تمه‌ن ـ له دواڕۆژێکی نزيکدا لێی ده‌که‌وێته‌وه، که ئه‌ويش دوو ميلله‌تييه له قوناغی يه‌که‌مدا، پاشان (والحبل علی الجرار)؟!. هیچ به‌دووريش نازانرێ حيزبه ئێراقییه‌کان له‌مه‌وپاش له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره یاری بکه‌ن.. بگره تورکیایش، چونکه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا زاراوه‌ی سۆرانی و بادینی په‌یتاپه‌یتا شوێنی کوردی ده‌گرنه‌وه.. ئه‌وجا له‌جياتی ئه‌وه‌ی کورد کوردايه‌تی بکا، بادینانییه‌تی یان کرمانجييه‌تی یان سۆرانییه‌تی ده‌کات.. جگه له‌وه‌ی ئه‌و وه‌خته بۆ ناوچه‌ی به‌هدینان هيچ فه‌رق ناکات، چ له‌گه‌ڵ شاری میسل یان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانيدا بێت، بۆ وان هه‌ر یه‌که، چونکه چه‌مکی کوردايه‌تيش به‌ره‌به‌ره کز و وه‌ک دارکه‌بامیه لاواز ده‌بێت و بۆی هه‌یه ناوی کوردستانیش گۆڕینی به‌سه‌ردا بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی داهاتوويش که ڕۆژنامه‌ی ( ئه‌ڤرۆ ) له گه‌ڵ هه‌مان خه‌به‌ری که بڵاوی کردووه‌ته‌وه، بخوێنيته‌وه، ئه‌وسا بێی هيچ دوودڵییه‌ک بيرت بۆ ئه‌وه ده‌چێ که هه‌رگیز کوردی ده‌ڤه‌ری بادينان و سۆران، هاوخوێن و هاوخه‌بات و هاوئامانج نه‌بوونه، به‌ڵکوو پێوه‌ندی وان له‌گه‌ڵ يه‌کدیدا وه‌ک پێوه‌ندی وان بووه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورک و فارس‌دا، واتا ـ بێی هيچ موجامه‌له‌يه‌ک ـ ميلله‌تی له يه‌کترجودان : " دهێته زانين کو هه‌تا قوناغا شه‌شی سه‌ره‌تایی، زاراڤێ کرمانجی گشت قوتابخانه‌يێن ده‌ڤه‌را به‌هدينان دهاتنه خواندن و بڕياره سال بو سالێ قوناغێن خوا‌ندنا زاراڤێ کرمانجی زێده ببن، هه‌تا دگه‌هيته شه‌شێ ئاماده‌یی، لێ ئه‌ڤه دو ساله زاراڤێ سورانی دگه‌ل خوا‌ندنا سه‌رتايی تێکه‌ل دکه‌ن کو يا بويه جه‌ی نزمبوونا ئاستێ زانستيێ قوتابيان ل ده‌ڤه‌رێ.! ". هه‌تا ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور ته‌گه‌ره‌ی بێته پێش، وه‌لێ قه‌ت بڕوا ناکه‌م جارێکی ديکه کورد ڕووبه‌ڕووی کۆڕه‌وێکی ـ بگره هه‌تا تاکڕه‌وێکی ـ تر ببێته‌وه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی زمان و ئه‌م ده‌ڤه‌ر و ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئاوا بڕوات، ئه‌وا کورد ئاوا لێک دوور ده‌که‌ونه‌وه، مه‌حاڵه ڕۆژێک له ڕۆژان يه‌کدی بگرنه‌وه، مێژووی له‌هجه‌کانی که پاشان بوون به زمانی سه‌ربه‌خۆ، شايه‌دحاڵی ئه‌م ئيدديعايه‌ن .. ئه‌گه‌ر من به جاهیل و نه‌فام تێده‌گه‌ن، هه‌ڕوون له زمانزانه تورک وفارس و عه‌ره‌به‌کان بپرسن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سیاسی و کاربه‌ده‌ستان ـ له‌م باره‌یه‌وه ـ مه‌علووماتیان لێ وه‌رده‌گرن.! من ئه‌وه‌ی هێورم ده‌کاته‌وه، سووربوونی سه‌رۆکی کوردستانه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌يدا.. ئه‌و گڤته‌يش که له زانکۆی سه‌لاحه‌دديندا دای به‌وه‌ی له داهاتوودا خۆی بۆ زمانی يه‌کگرتووی کوردی ته‌رخان بکات، ئه‌گه‌ر بێتوو بێته جێ، ئه‌وا هه‌م وه‌ک جاران وه‌ک يه‌ک ميلله‌ت ده‌مێنينه‌وه، هه‌ميش ئه‌و وه‌ک ره‌مزی يه‌کگرتنه‌وه‌ی زمانی کوردی تا هه‌تايه يادی زيندوو ده‌بێت و وه‌ک حه‌کايه‌ت ده‌وترێته‌وه.. ئه‌م کاره‌يش ـ له‌م قۆناغه‌دا ـ به ئه‌و نه‌بێت، به هيچ که‌س و کۆڕ و مه‌جمه‌عێک نايه‌ته دی.. ته‌حه‌ددایش ده‌که‌م.! mohsinjwamir@hotmail.com
|