ده‌مامك،
گوانتانامۆ، تیرۆر
توانا عوسمان
هه‌فته‌نامه‌ی
هاوڵاتی ژماره
328، 30/5/2007
ماوه‌یه‌كه
هێزێكی ده‌موچاو هه‌ڵبه‌ستراو، كه‌تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌ئه‌مه‌ریكی و كورد،
به‌ناوی "دژه تیرۆره"وه، شه‌وانه ده‌چنه سه‌ر ئه‌و ماڵ و جێگایانه‌ی
له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستاندا، گومانی تونده‌ڕه‌وی ئیسلامی‌یان لێده‌كرێت.
ئه‌م هێزه، سه‌رباری هه‌ر
خزمه‌تێك "گه‌ر تائێستا به‌ئاسایشی خه‌ڵكیان كردبێت"، بوون و به‌رده‌وام
بو‌ونیان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا، مه‌ترسییه‌كی جدییه له‌سه‌ر "سه‌قامگیریی و
پرۆسه‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمه‌كه".
ئه‌م هێزه كه‌زانیارییه
سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن، سه‌ر به‌هیچ ده‌زگایه‌كی كوردستانی
نییه‌و پرس‌و ڕا به‌هیچیان ناكات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی‌و
یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن، له‌ڕێگای ڕۆژنامه‌كانه‌وه گوێیان
له‌چالاكییه‌كانیان ده‌بێت. هیچ ڕو‌وخسارێكی یاسایی و ئاشكرای نییه‌و نه‌ك
نازانرێت ده‌سه‌ڵات‌و سه‌ڵاحییه‌ته‌كانی له‌كوێوه ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌كوێدا
كۆتاییان دێت، به‌ڵكو بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵ و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی،
پێویستیان به‌فه‌رمانی دادوه‌ر نییه‌و ناشزانرێت زیندانییه‌كانیان له‌كوێن‌و
چۆنن. كارێك كه‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێودانگ و ڕێككه‌وتنه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و پتر ده‌شوبهێت به‌گوانتانامۆیه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین
له‌چ دوورگه‌یه‌كدایه.
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م هێزه
زانراوه، ئه‌وه‌یه كه‌كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی باڵه
كوردییه‌كه‌ی‌و ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكیش "كه‌له ناوه‌كه‌ی دڵنیا نیم"
سه‌رپه‌رشتی باڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ده‌كات.
"دژایه‌تیكردنی تیرۆر"،
كه‌ناونیشانێكی قه‌به‌و گومانلێكراوه‌و جێگه‌ی ده‌یان بوغز و قینی سیاسی تیا
ئه‌بێته‌وه، له‌وڵاتێكی دیموكراتی‌و داموده‌زگایی وه‌ك ئه‌مه‌ریكادا مایه‌ی
گومان و جه‌ده‌لێكی تونده، چ جای كوردستانێك كه‌حه‌وت فرسه‌خ له‌سیسته‌می
داموده‌زگایی‌و ده‌سه‌ڵاته چاودێری‌و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه دووره.
له‌ڕاستیدا له‌هیچ شوێنێكی
دونیادا نییه، ڕێكخراوێكی "نهێنی" چه‌كدار بێ پرسی سه‌رۆكایه‌تی وڵات و
ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی‌و په‌رله‌مان، موماره‌سه‌ی چالاكیی "ئاشكرا" بكات و باز
به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا بدات، ئیتر ئامانج و
مه‌شروعیه‌تی كاره‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت.
به‌ئامانجكردنی توێژێكی
دیاریكراویش "كه ئیسلامییه‌كانه" له‌لایه‌ن هێزێكی بێگانه‌وه، به‌هاوكاری
گروپێكی ناوخۆ، به‌هه‌موو مانا سیاسییه‌كان جۆرێكه له‌به‌كرێگیراویی و نه‌ك
ته‌نها شه‌به‌حی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان لانابات، به‌ڵكو پرۆسه
هاوشێوه‌كانیشی له‌ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌مه‌راكیشه‌وه تا كابوڵ و چیچان،
ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌یان هه‌بو‌وه‌و په‌رچه‌كرداری توندیان
به‌رهه‌مهێناوه.
من دڵنیام ئه‌م ڕێكخراوه،
ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌و كوژرانی زۆرێكمانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، یان ڕاستتر
دوورخستۆته‌وه، به‌ڵام به‌دیوێكی تردا به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ڕێكخراوه له‌م
هه‌یكه‌له نهێنی و نه‌خه‌مڵێنراوو نایاساییه‌ی ئێستایدا، ژیانی
مه‌ده‌نیی‌و یاسایی‌و داموده‌زگای ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌كاته
مه‌سخه‌ره.
له‌ڕاستیدا متمانه به‌یككردن
سه‌ره‌كیترین پێویستی نێوان لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسییه له‌كورستاندا،
ئیسلامییه‌كانیش له‌پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ده‌بێت
دڵنیابكرێنه‌وه، متمانه‌و سه‌لامه‌تیی‌و بواری به‌شدارییان بۆ دابین بكرێت،
پرۆسه‌یه‌ك كه‌بریتییه له‌ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان‌و
ده‌عوه‌تكردنیان بۆ سه‌ر خوانی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئه‌زموونی
مالیزیا‌و وتوكیادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، نه‌وه‌ك توره‌كه له‌سه‌ركردن‌و
فڕاندن و ئازاردان و شكاندنی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه "دژه تیرۆر"
ده‌یكات، "جگه له‌و حاڵاته‌نه نه‌بێت كه‌دژی گروپ و ده‌سته تاوانكارییه‌كان
كردویانه هه‌ر ناشبێت ئه‌وان‌و به‌مجۆره بیكه‌ن". فراوانكردنه‌وه‌ی ئه‌و
درزانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یان پارچه پارچه كرد‌ووه‌و به‌رده‌وامیش
ده‌یخاته‌وه به‌رده‌م توندوتیژیی ڕاسته‌قینه.
ده‌كرێت ئه‌م نو‌وسینه
بانگه‌وازێك بێت بۆ هه‌ڵوێسته‌كردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌كانی.
twanaosman@hotmail.com |