|
ئا‌را‌م قزله‌ی به‌رێزان پێش چه‌ند رۆژێک نوسراوێکم ئاراسته‌ی راگه‌یاندنه‌کانی (ی ن ک) کردبو سه‌باره‌ت به وه‌ی وه‌ک پێویست له‌خزمه‌ت بنه‌ماله‌ی شههیدانو خه‌لکانی شورش گێردا‌نین. دیا‌ره به‌ریزتان وه‌لامتان داوه‌ته‌وه به ناو نیشانی که‌ناله‌کان‌و راگه‌یاندنه‌کانی(ی ن ک) له خزمه‌ت کێدان؟ من ده‌مه‌وێت زیاتر سه‌باره‌ت به‌و خاڵه‌ی په‌یوه‌سته به شه‌هیده نه‌مره‌کانه‌وه وه‌لامتان ئاراسته بکه‌مه‌وه، بۆیه به‌ڕیزان دیا‌ره هه‌موو لا‌یه‌کمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که(ی ن ک) حزبی شه‌هیدانه‌و خاوه‌نی قوربانی دانێکی زۆره. بۆیه که‌س‌و کاری شه‌یدان مافی ره‌وای خۆیانه هه‌موو ناڕه‌راییه‌ک ده‌رببرن کاتیك شه‌هیده سه‌ر به‌ر زه‌کانیان فه‌رامۆش ده‌کرێن. به ڕیزان با‌س له‌وه ده‌که‌ن له‌وه‌ڵامه‌که‌تاندا ئه‌رشیفی کوردوستانی نوێ له ساڵی پاردا ژیان نامه‌و دیدار‌و یاد‌ی شه‌هیدان نتان به‌رز نرخاندوه. به ڵی راست ئه‌که‌ن به‌لام زۆرینه‌ی ئه وانه‌ی به‌رێزتان یاد‌تان کرتونه‌ته‌وه یان سه‌ر کرده‌کان بون یاخود به‌تایبه‌ت مه‌ندێتی کراونه‌ته‌وه. ده‌شێت چه‌ند جار جاریش یاد‌ی پێشمه‌ر‌گه‌یه‌کی قاره‌مانیش کرا‌بێته‌وه . له هه‌موو کاتێکدا من ده‌ست خۆشیتان لێ ده که‌م گه‌ر به ته‌نها وشه‌یه‌کیش بێت یاد‌ی شه‌هیدانتان کردبێته‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌کانی بنه‌ماڵه‌ی منیش نه‌بوبن. به‌لام به‌ڕیزان ئێوه به وه‌ڵا‌مه که‌تان منتان خه‌جاڵه‌ت کردوه که گوا‌یه من بێویژدانیم کرتووه به‌رامبه‌ر که‌ناڵه‌کان‌و ڕاگه‌یاندنه‌کان، ئه ی ئه‌وه نیه پاش نوسینه‌که‌ی من ئه‌و به‌ڕێزه‌ی برای شه‌هیدی نه‌مر( عه‌لی چه‌له‌بی) به هه‌مان شیوه گله‌یتان لی ده‌کات‌و با‌س له‌وه ده‌کات چه‌ند نوسراوی ئا‌ڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان کردوه به‌ڵام دا‌وا کارییه‌که‌ی جێ به‌جێ نه‌کراوه . به‌رێزان پرسیا‌رێک ئاراسته‌ی کاک مه‌لا به‌ختیار بکه‌ن که چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر له وڵاتی سوید نا‌میه‌کم ئا‌ڕاسته کرد سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه شه‌هیدا‌نه‌ی دوڕیانی سه‌ر‌چنار که پێنچ قاره‌مان به‌داره‌وه به‌ستران‌و به به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه گوله‌باران کران پاشان ده‌ست گیرا به سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیاندا. پاش ده‌ست به‌سه‌را گرتنی هه‌موو ئه به‌ڵگه‌نامانه‌ی له راپه‌ڕیندا که‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌رو هێزی پێشمرگه، به پێی به‌لگه نامه‌کان ئا‌شکرا بوو که خێزانه‌کانیشیان له سیداره دا‌راون به بڕیاری تاوان بار( عه‌لی کیمیاوی) ئه‌وانیش شه‌هید کراون، بۆیه به پێویستم زانی ڕاگه‌یاندنه‌کان ئاگادا‌ر بکه‌مه‌وه هۆی چییه 20 سا‌له شه‌هید بون یاد ناكرینه‌وه. هه‌تا خۆی به‌لێنی پێدام دوا‌کارییه‌که‌م بگه‌یه‌نێته ده‌زگا‌کا‌نی ڕا‌گه‌یا‌ندن‌و ته‌نا‌نه‌ت به‌لێنی ئه‌وه‌شی دا که‌خۆشی شتیا‌ن له‌سه‌ر بنوسێ. ته‌نا‌نه‌ت داواشم له کاک نه‌وزادی کوردوستانی نوێ‌کرد له وڵاتی سوید که په‌یوه‌ندی بکات به کوردوستا‌نه‌وه‌و یاد‌ی ئه‌و نه‌مرانه بکرێته‌وه به‌ڵام دیار بو له وه‌لا‌مه‌که‌یاندا مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو که خۆمان شتیا‌ن له سه‌ر بنوسین‌و ئه‌وانیش بۆمان بڵاو بکه‌نه‌وه، با‌شه بۆ شه‌هیده‌کانمان بۆ به‌ر‌ژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان شه‌هید بون‌گیانیان به‌خت کردوه یان بۆ بنه‌ما‌له‌کانیان؟ تا خۆمان شتیا‌ن له سه‌ر بنوسین، ئه‌ی بۆ هه‌ندیك یاد‌ی شههیدانو نا‌ودارانی کورد هه‌یه وه‌ک ملوانكه بۆیان ئه‌هۆنرێته‌وه له لا‌یه‌ن نۆسه‌را‌ن‌و هه‌ندێک له‌شاعیره‌کانما‌نه‌وه بۆ ئه‌مانه‌ی ئێمه ڕۆڵه فه‌قێرو هه‌ژارن بۆیه فه‌رامۆش ئه‌کرێن ؟ بۆ یه به‌رێزان من پرسیا‌رێک ئاراسته‌ی ئێوه‌و خوێنه‌رانی به‌ڕیز ده‌که‌م ئا‌یا ئه‌م شه‌هیده نه‌مرانه که‌له ساڵی 1987 وه تا ئستا که ساڵی 2007 واته بیست ساڵ تێپه‌ڕ بون به سه‌ر شه‌هید بونیاندا نه ده‌کرا وه‌ک وه فایه‌ک بۆ ته‌نها جارێکیش بوایه یاد‌ی ئه‌م شه‌هیدا‌نه‌یان بکردا‌یه‌ته‌وه. که سه‌رجه‌م ژماره‌یان (16) شه‌هیدن له هه‌ر پێنج بنه‌ماڵه‌کاند هه‌ندێگ‌جار که به چاوی خۆمان ده‌بینین یاد‌ی شه‌هیدێکی سه‌رکرده یان ناودارێکی کورد ئه‌کڕێته‌وه به جۆرێک رێزیان لێ د‌ه‌گیرێت ئێمه‌مانان دڵمان له خۆمان دا ئه‌مێنێت وا هه‌ست ده که‌ین که‌سو‌کاره‌کانی ئێمه بۆ گه‌لێکی تر خۆیان به‌خشیبیت نه‌گ بۆ گه‌لی کورد وا‌که‌س ناویان نابات‌و یاد ناکرێنه‌وه. بۆیه به‌ڕیزان هیچ بنه‌ما‌ڵه‌یه‌ک شه‌هیده‌کانی خۆی له وانه به‌که‌متر نازانن که تایبه‌ت مه‌ندێتیان بۆ ده‌کرێت له یا‌دکردنه‌وه‌یاندا، من دا‌وا له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م جه‌نابتان چا‌وێک به ڕابردوی ئه‌رشیف‌و یاد‌ی شه‌هیدانتاندا بخشینه‌وه گه‌ر بۆ ته‌نها جارێکیش یاد‌ی باوک‌و دایک‌و خوشک‌و برای ئه‌و شه‌هیدانه‌تان کردبێته‌وه من داوا‌ی لێ بوردن له‌ئێوه‌و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌م بۆ ئه نوسراوه‌ی ئا‌ماژه‌م پێ کردبو بۆ فارامۆش کردنی یاد‌ی شه هیده‌نه‌مره‌کان. داوا‌ی لێ بوردنیش ده‌که‌م له تێگڕای بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان. که ئه‌و پێنج بنه‌ماڵه‌ی سه‌ره‌وه. به نمونه هێنایه‌وه چونکه دڵنیام له‌وه‌ی 20 سا‌ڵه شه‌هید بون تا ئێستا له کو‌له‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناویان نه هێنراوه. بۆیه به‌ڕیزان که‌سو‌کاری شه‌هیدانی نه‌مر، هه‌موو شه‌هیدێکی کوردوستان وه‌ک شه‌هیده کانی خۆم پیرۆز‌و نه‌مرن له ناو دڵمدا من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانیم جیاوازی بکرێت له‌نێوان هیچ شه‌هیدێکدا چونکه شه‌هیدان هه‌ر هه‌مویان تاجی سه‌ر سه‌ری میلله‌تن. 19/5/2007 ستۆکهۆلم |