دواخستنی ماده‌ی 140 مانای سازش وگه‌رانه‌وه‌يه بۆ خاڵی ژێر سفر
وهاب شاه محمد/سويد
Shah.wahab@gmail.com
پاش رووخانی به‌عس ونووسينه‌وه‌ی ده‌ستوور، که
تيايدا ماده‌ی 140 وه‌ک ێکێ له رێگا چاره مه‌نطقی و ياساێکان په‌سه‌ندکرا
له لايه‌ن هاوپه‌يمانی کوردستان و هێزه سياسێکانی تری ناو عيراق، لايه‌نی
سوونه وهه‌ندێ له هێزه سياسێکانی تری وه‌ک به‌ره‌ی تورکمانی و شوڤێنيزمه
به‌ناو ئيسلامێکان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزی ده‌ره‌کی راشکاویانه
دژايه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م ماده‌يه ده‌ربڕن. لايه‌نی سوونه به‌هه‌موو
باڵه‌کانێوه، ئه‌وانه‌ی ناو وه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت دژايه‌تی
خۆیان به‌رامبه‌ر ماده‌ی 140 و هه‌موو ئه‌و مادانه‌ی تری ده‌ستوور ده‌ربڕن
که بۆ ئاسيکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سياسه‌ته شۆڤينيانه‌ی به‌عس دانرا که
له‌ماوه‌ی سی وپێنج ساڵی رابردووی ئه‌نجامیدا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته سياسيه‌ی لايه‌نی سوونه هۆی
زۆره‌وه هه‌ندێکيان راسته‌وخۆ په‌يوه‌نديان به‌و خه‌ڵکانه‌وه هه‌يه که
به‌شدارێکی چالاکانه‌يان له پرۆسه‌ی ته‌عريب وسياسه‌تی به‌عس هه‌بووه
له‌ماوه‌ی رابردوو. ئه‌م لايه‌نانه زۆربه‌ی زۆريان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر
سوودمه‌ند بوون له رژێم وسياسه‌تی به‌عس وه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که ماڵ و
سامانی کورده‌کانيان وه‌ک داهاتی جه‌نگه کۆنه‌کانی باپيرانيان به‌سه‌ر
دابه‌ش ده‌کرا، له‌ماوه‌ێکی زۆر کورت بوونه خاوه‌ن زه‌وی و سامانێکی زۆری
خه‌ڵکه کورده ده‌رکراوه‌که. چاوخشانێک به‌سه‌ر ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان
ئه‌و راستيه ده‌رده‌خات که زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندبوون له‌و
سياسه‌ته شۆڤينيه‌ی به‌عس هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که ئه‌مرۆ بێ ترس و شه‌رم
دژايه‌تی ماده‌ی 140 و ئاسايکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس وپێش به‌عس، هه‌موو
حکومه‌ته يه‌ک له‌دوايه‌که‌کانی عيراق له‌خزمه‌ت لايه‌بی سوونه بوو له‌سه‌ر
حسابی کورد وشيعه. زۆر له‌ناوچه سوونێکانی ئه‌مرۆ خاکێ کورد و ناوچه‌ی
شيعه‌کان بوو. شاری موسڵ، زۆر له‌ناوچه‌ی دياله، که‌رکوک وده‌وروبه‌ری،
ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی به‌شێکن له خاکی کوردستان که ده‌سه‌ڵاتدارانی
سوونه‌ی عيراق له‌ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردوو به‌زه‌بری کوشتن وبڕين کرديان
به‌به‌شێک له‌ناوچه‌کانی خۆيان. له‌ناوچه‌کانی ناوه‌راست و خوارووی عيراقيش
زه‌وێکی زۆری شيعه‌کانيان به‌زۆر لکان به ناوچه سوونێکانه‌وه، ده‌ورووپشتی
که‌ربه‌لا، به‌غدا وه ناصريه وزۆرجێ تر نموونه‌ی ئه‌م سياسه‌ته‌ن. لکاندنی
زۆر له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان و خه‌ڵکی شيعه سياسه‌ته‌ێکی
ديموگرافيانه‌ی شۆڤينی لايه‌نی سوونه بوو بۆ به‌ربڵاوکردن و به‌هێزکردنی
ده‌سه‌ڵات. ئه‌م ناوچانه‌ی که له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوونه‌وه داگير
ده‌کرا، له رووی ئابووری وستراتيجيه‌وه زۆر گرنگ بوون بۆ به‌هێزکردنی
سوونه بۆيه له‌ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردوو زۆر به‌چڕی کاری بۆ ده‌کرا.
ئه‌مرۆ، پاش تیپه‌ربوونی زياتر له‌چوار ساڵ
به‌سه‌ر رووخانی رژێمی به‌عس، که لايه‌نی سوونه گه‌وره‌تريين زه‌ره‌رمه‌ندی
بوو، گرووپ و لايه‌نی جۆراوجۆر به‌رپابوون له‌گۆره‌پانی سياسی عيراق که
نوێنه‌رايه‌تی سوونه‌و به‌عس ده‌که‌ن. ئه‌م لايه‌نانه هه‌ندێکيان به به‌رگی
ئيسلام، نيشتمانی، علمانی وه نازناوی جۆراوجۆره‌وه کار ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ
دامووده‌زگا رووخاوه‌کانی به‌عس و گرووپه تيروريسته‌کان. ئه‌م لايه‌نانه
سوود وقازانجێکی زۆر له‌نيگه‌رانی رژێمه دکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌و
داگيرکه‌رانی کوردستان ده‌بينن له کاره‌کانی ئه‌مرۆيان، زۆرجاريش له
ميدياکانی ئه‌م وڵاتانه‌وه پروپاگه‌نده بۆ چالاکێکانيان ده‌که‌ن. ئه‌م
وڵاتانه له‌به‌ر پرۆسه سياسيه تازه‌که‌ی ئه‌مريکا له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست که هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکی زۆری بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌يان درووستکرد،
هاوکارێکی مادی و سياسی زۆريان خسته به‌رده‌ست لايه‌نی سوونه وپاشماوه‌کانی
به‌عس.
جه‌بهه‌ی ته‌وافوق، القائمة العراقية وه جبهة
الحوار الوطنی ئه‌و لايه‌نانه‌ن که دژايه‌تێکی ته‌واو وراشکاوانه‌ی ماده‌ی
140 وئاسايکردنه‌وه‌ی ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان ده‌که‌ن و به‌هيچ جۆرێک رازي
نيين عيراق ببێته وڵاتێکی فيدرالی له‌وجۆره‌ی که کورد ولايه‌نی شيعه
خواستيارێتی. ئه‌م لايه‌نانه هه‌ر هه‌موويان مێژووێکی به‌عسيانه‌يان
هه‌يه‌و، وه‌ک ئه‌ندامێک چالاکی به‌عس به‌شداريان له‌پرۆسه ته‌عريبه‌که‌و
ئه‌و سياسه‌ته شۆڤينه‌يه‌ی کردوه. ێکێکی وه‌ک (اياد علاوی) ێکێک بوو له
سه‌رکرده‌کانی به‌عس و دامه‌زرێنه‌ری، که پاش ئه‌وه‌ی ململانێ ده‌سه‌ڵات
ناچاریکرد هه‌ڵبێت، پاش رووخانی به‌عس و له‌ماوه‌ی يه‌ک ساڵی حکومرانی زۆر
چالاکانه کاری بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسێکان کرد له‌دامووده‌زگا حکومێکان. ئه‌م
که‌سايه‌تيه که لايه‌نی کوردی زۆر به‌رگری لێده‌کرد له پاش
هه‌ڵبژاردنه‌کان وه دوای ئه‌وه‌يان ده‌کرد ببێته به‌شێک له حکومه‌ته‌که‌ی
جعفری و مالکی بێ شه‌رمانه هه‌ڵوێست و دژايه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ماده‌ی 140
و فيدارليه‌تی کوردستان ده‌رده‌برێت. علاوی که هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی
کورد پشتگيريان لێده‌کرد و داوای پۆستێکی به‌رزيان بۆ ده‌کرد له حکومه‌تی
جعفری و مالکی، هه‌مان ئه‌و که‌سايه‌تيه‌يه که ئه‌مرۆ بێ شه‌رمانه ده‌نگی
خۆی خستۆته پاڵ ده‌نگ هه‌موو شۆڤينێکانی تری عه‌ره‌بی دژ به کورد، له‌م
له‌م ماوه‌ی دوو ساڵه‌ش سه‌ردانێکی تێروپڕی وڵاتی تورکياو عه‌ره‌بستان سعودی
ده‌کرد بۆ درووست‌کردنی به‌ره‌ێکی پانتر دژ به ماده‌ی 140 و ئه‌و جۆره
فيدراليه‌ته‌ی کورد خواستيارێتی.
جه‌بهه‌ی ته‌وافوق، که (عدنان
دليمي)رابه‌رايه‌تی ده‌کات لايه‌نێکی تری ئه‌و به‌ره‌يه‌يه که ئاشکرا
دژايه‌تی کورد و ماده‌ی 140 ده‌کات. ئه‌م لايه‌نه رۆژنيه له‌رێگای
ميدياکانی ناوخۆ و جيهانيه‌وه دژ به هه‌موو ئه‌و گۆرانکاريه سياسيانه‌ی
پاش رووخانی به‌عس نه‌وه‌ستێت و دژايه‌تی خۆی ده‌رنه‌برێت به‌رامبه‌ر
فيدراليه‌ت و ئه‌و مادانه‌ی په‌يوه‌نديدارن بو کورده‌وه. له‌هه‌موو
کۆنفرانسێکی ناوچه‌يی به‌شداری ده‌کات که په‌يوه‌نديداربێت به دۆسيه‌ی
کورده‌وه، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی له تورکيا ده‌کرێن. جبهه‌ی ته‌وافوق
سياسه‌تێکی ميکاڤيليانه به‌رێوه ده‌بات، هه‌رکاتێک پێويستی به هاوکاری
هه‌بێت روو له سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌کات دژ به شيعه. جه‌بهه‌ی ته‌وافوق،
وه‌ک زۆربه‌ی لايه‌نه‌کانی تری دژ به کورد ئه‌ندامه چالاکه‌کانی له
به‌عسيه کۆنه‌کان و خاوه‌ن بييڕی شۆڤينی عه‌ره‌بی پێکهاتوون، که ته‌نها
کاريان دژايه‌تیکردنی کورد و شيعه‌ن له عيراق. رۆژنيه لێدوانی هه‌ره‌شه‌و
گوره‌شه‌ی جۆراوجۆرمان گوێ لێنه‌بێت له‌لايه‌ن سه‌رانی ته‌وافقه‌وه دژ به
پرۆسه سياسێکه‌ی ناو عيراق و دوای گۆرينی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستوور نه‌که‌ن
که په‌يوه‌نديداره به ماده‌ی 140 و فيدارليه‌ت و ياسای تازه‌ی نه‌وت وه
زۆر شتی تر که کورد کاری بۆ ده‌کات.
هه‌رچی گرووپی (صالح المطلگ) که به (جبهة
الحوار الوطني) ناوده‌برێن ئه‌و پێويست ناکات زۆر باس له سياسه‌ت و
هه‌ڵوێسته شۆڤينێکانيان بکه‌ين، چونکه خودی (صالح مطلگ) راوێژکاری ئابووری
ساجيده‌ی ژنی سه‌دام بوو وه‌ێکێ بوو له به‌عسيه چالاکه‌کان که ده‌زگای
(مخابرات)ی به‌عس به فه‌رمی داوای هاوکاريکردوه له‌گه‌ڵی. ناوبراو زۆر
به‌جدی و چڕی دژايه‌تی کورد و خواسته‌کانی ده‌کات، به راشکاوانه‌ش داوای
گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسێکان ده‌کات بۆ ناو دامووده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت. ئه‌م سێ
هێزه به‌ناو سياسيه‌ی لايه‌نی سوونه به ياريکردن به هه‌سته
نه‌ته‌وايه‌تێکان ماوه‌ێکه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لايه‌نی شيعه‌ی کۆنه به‌عسی
وه‌کو (حزب الفضيلة) و ره‌وتی سه‌دری سه‌رلێشێواو به‌ره‌ێکی توندره‌ويان دژ
به کورد درووستکردوه.
ئه‌م لايه‌نانه له‌رابردوو به‌نهێنی
به‌رنامه‌و چالاکێکانيان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مرۆ پاش ئه‌وه‌ی
سه‌رکه‌وتنێکی باشيان له تێکدانی ره‌وشی ئه‌منی، ئابووری وه سياسی ناو
عيراق به‌ده‌ست هێنا، توانيان کاريگه‌ری ته‌واويان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ندێ
لايه‌نی ده‌ره‌کیيش هه‌بێت. ئه‌مرۆ پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنه سياسيه‌ی ئه‌م
لايه‌ن و گرووپانه هه‌ندێک هێزی ده‌ره‌کی راشکاوانه داوای دواخستنی
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و گوڕينی ده‌ستوور ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌کرێت وه‌ک
شکستێکی گه‌وره‌ی سياسی بۆ لايه‌نی کوردی ناوببرێت. لايه‌نی کوردی نه‌يتوانی
به‌گوێره‌ی پێويست سوود له رووخانی به‌عس گۆرانکارێکانی ناو عيراق
وه‌ربگرێت، به‌ڵکو به خه‌ياڵیکی سارد و بييرێکی چه‌وت مامه‌له‌و کاری
له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان ده‌کرد. لايه‌نی کوردی له‌پێناو ده‌رخستنی سيما
وررووێکی مودێرنی ديموکراسی خواز زۆرجار بێده‌نگ و بێباکی ده‌رده‌بڕی
به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌کانی لايه‌نی سوونه تاکو وای لێهات که
ئه‌مرۆ باس له‌وه‌بکرێت که له‌وانه‌يه لايه‌نی کوردی سازش له‌سه‌ر ماده‌ی
140 بکات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆرانکاريه ترسناکانه،
داواکاری هه‌ندێ له وڵاتانی ێکێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ماده‌ی 140
وفيدراليه‌تی کوردستان، راپۆرته‌که‌ی بيکه‌ر هاملتون که زۆربه‌ی خاڵه‌کانی
دژ به به‌رژه‌وه‌ندێکانی کوردن، دژايه‌تیکردنی توندی کورد له‌لايه‌ن زۆربه‌ی
وڵاتانی دراوسێ وه هه‌ڵوێستی خراپی هه‌ندێک له لايه‌نه به‌ناو ئيسلامێکانی
شيعه به‌سه‌رکه‌وتنێکی سياسی گه‌وره‌ی سوونه‌و شکستێکی گه‌وره‌ی کوردی
ناونه‌برێت ده‌بێت چۆن هه‌موو ئه‌م رووداوانه شيبکه‌ينه‌وه. ئه‌گه‌ر له
کات وساتێکی له‌م جۆره لايه‌نی سوونه بتوانێت چۆک به کورد و لايه‌نه‌کانی
تربێنێت و سياسه‌ت وبه‌رنامه‌کانی به‌سه‌ريان بسه‌پێنێت، ئايا له‌پاشه‌رۆژ
وه‌کو هه‌شتا ساڵی رابردوو به‌س کوترد ناکه‌ن. له نه‌بوونی هيچ هێزێکی
سه‌ربازی، سياسی وه ئابووری ئێستای لايه‌نی سوونی ئه‌م هه‌موو دژايه‌تيه‌ی
کورد بکرێت، چی گه‌ره‌نتێک هه‌يه که دوارۆژ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
دووباره نه‌بێته‌وه.
سه‌رکه‌وتنێکی سوونی له فه‌رزکردنی
به‌رنامه‌و سياسه‌ته‌کانی له‌سه‌ر کورد سازشێکی گه‌وه‌ره‌ی کوردی به‌دواوه
ده‌ىیت له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی وه‌ک ماده‌ی 140، سه‌پاندنی
فيدرالیه‌تێکێ کوردستانی وه‌ئه‌و ياسا نه‌وته‌ی که تاقه گه‌ره‌نتی ژيانێکی
ئاسوده‌ی نه‌وه‌کانمانه. هه‌ر دواخستنێک يان ده‌ستکارێکی ماده‌ی 140 و ئه‌و
مادانه‌ی تری په‌يوه‌نديدار به کور، به‌رپرسيارێتی مێژووی راسته‌وخۆی
هه‌ردوو هێزه گه‌وره‌که‌ی کوردستانه که مامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان
ده‌که‌ن. خه‌ڵکی کورد پاش ئه‌و متمانه‌و باوه‌ره‌ی به‌م دوو هێزه
کوردستانيه‌ی داوه، چاوه‌روانی سه‌رکه‌وتنێکی باشن له مامه‌له‌و ململانێان
بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان و هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی
په‌يوه‌نديدارن به دوارۆژی کورده‌وه. جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 و
پاشگه‌زبوونه‌وه له جۆری فيدراليه‌ت و ياسای نه‌وت نابێت ته‌نها
کشانه‌وه‌ێکی کوردی لێکه‌وێته‌وه له حکومه‌تی عيراق وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌ندێک
که‌س باسی لێوه‌ده‌کات، به‌ڵکو ده‌بیت به‌کارهێنانی هێزی سربازی و توندوتيژی
کوردی به‌دواوه بێت. ئه‌وانه‌ی به‌زه‌بری چه‌ک وتيروور چۆک به ئه‌مريکاو
لايه‌نه‌کانی تر ده‌هێنن که گۆرانکاری له سياسه‌ت و به‌رنامه‌کانيان بکه‌ن
خه‌ڵکی کورديش چاوه‌روانی هه‌مان سياسه‌ته له هیزه کوردستانێکان بۆ
ناچارکردنی به‌رامبه‌ره‌کان.
لايه‌نی کوردی به‌داخه‌وه له‌به‌رهه‌ندێک
ده‌سکه‌وتی ئابووری وئه‌و ئاراميه‌ی هه‌رسێ شاره‌که‌ی کوردستان زۆر بێباک و
خه‌مسارد بوه به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی پاش رووخانی به‌عس و هه‌وڵه‌کانی
لايه‌نی سوونه. پاش وپێش رووخانی به‌عس تاقه هاوپه‌يمانی ستراتيجی ناو
عيراق بۆ ئێمه‌ی کورد شيعه بوه، بۆيه ده‌بێت به‌رنامه‌و سياسه‌ته‌کانی
داهاتوومان له‌چوارچێوه‌ی هاوکاری نێوانمان دابرێژرێت. ئه‌و ئه‌زموونه
مێژوويه هه‌شتا ساڵه تاڵه پڕخوێناويه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی
سوونه‌ی عيراق ناکرێت وا به‌ساده‌يی و بێباکی فه‌راموش بکرێت. ئه‌مرۆ هه‌ندێ
له لێپرسراوانی سياسی کورد و عيراقی به ئاشکرا باس له‌وه ده‌که‌ن که
جیبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 له‌وانه‌يه دوابخرێت، ئه‌مه‌ش زه‌نگی خه‌ته‌ره بۆ
نه‌ته‌وه‌که‌مان که به‌هيچ جۆرێک نابێت بێده‌نگ بيين لێ. جێبه‌جێنه‌کردنی
ماده‌ی 140 له کات وساتی خۆی هه‌موو دوارۆژمان ده‌خاته
ژێر مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌وه.
|