|
ئارا‌م قزله‌ری ستۆ‌کهۆ‌ڵم 2007 / 5/8 به‌ڕێزان به‌رپرسان‌و سه‌ر‌نوسه‌رو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات دارن له‌ناو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا، ئێمه‌ی ئه‌ندامانی (ی. ن. ک) وگه‌لی کوردیش به گشتی زۆر باش ده‌زا‌نین که ڕۆشنامه‌کان‌و ته‌له‌فیزۆنه‌کانی (ی. ن. ک) به‌روبومی خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مانی یه‌کێتی‌نیشتیمانی کوردوستانه‌و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌یه که ئێستا چونه‌ته ڕیزی سه‌رکردا‌یه‌تی (ی. ن. ک) وه. هه‌ر له‌و تێکۆشه‌ره دێرینانه‌ش ده‌بینین به‌به‌ر چاوی خۆ‌مانه‌وه‌زۆر به‌یان بێ‌ناز کراون. بۆیه به‌ڕیزان نا‌مه‌وێت زۆر لا بده‌م له‌و باسه‌ی که من مه‌به‌ستمه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ له‌و کا‌ته‌وه‌ی ئیداره‌ی یه‌کێتی‌و پارتی یه‌کی گرتۆته‌وه ،ئه‌و سه‌ردانانه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستان‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و وه‌زیره به‌ڕێزه‌کانی ناو کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم،وه‌کو پێویست ئا‌مازه به‌چا‌لا‌کیه کانیان‌و کاره‌کانیان نا‌کرێت ناوی سه‌رکرده‌کانی(ی. ن. ک) و نوێنه‌ره‌کانی فه‌رامۆش ده‌کرێن ڕاسته ئێمه‌ی کورد له‌هانده‌را‌نین به‌ڵام زۆر به‌وردی به‌راوردی هه‌موو ڕۆزنامه‌کان‌و که‌ناڵه ته‌له‌ڤیزۆنه‌کان ده‌که‌ین‌و هه‌ڵییان ده‌سه‌نگێنین تا‌زه‌ترین نمونه‌شیان سه‌ردا‌نه‌که‌ی به‌ڕێز کا‌ک نێچیره‌ڤا‌ن بارزانی‌یه و ئه‌و وه‌ڤده‌ی به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵیدا‌بوون که بۆ وو‌ڵاتی ئێران به‌رێ که‌وتون‌و سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌شیان پاراستنی ئاسا‌یشی‌ناو خۆ‌و سنوره‌کانی هه‌ردو ووڵات بووه،دیاره له ساردانه‌که‌یاندا وه‌زیری ناو خۆی هه‌رێمیش به‌شدار بووه له گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تداو ئه‌گه‌ر له هه‌موو کۆبۆنه‌وه‌کانیشدا به‌شدار نه‌بوبێت ئا‌ماده‌ی زۆربه‌ی کۆبونه‌وه‌کان بووه. تێکۆشه‌رێکی دێرینی وه‌ک به‌ڕێز وه‌زیری ناو خۆی هه‌رێم حه‌قی ئه‌وه‌نده‌شی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فیزۆنه‌کانی یه‌کێتیی‌یه‌وه هه‌یه ئا‌ما‌ژه به‌سه‌ردا‌ن‌و چا‌لا‌کییه‌کانی ئه‌ویش‌و ها‌وڕیکانیشی بکرێت. بۆیه به‌رێزان ڕێزگرتن له سه‌رکرده‌کان‌و تێکۆشه‌رانی ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی، نه‌ک ته‌نها به‌ڕێزێکی وه‌کو کا‌ک عوسمانی حاجی مه‌حمود دیاره ئه‌وه‌ی ڕابردوی پاک بێت به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌ما‌ن‌و خیا‌نه‌تی نه‌کردبێت له خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌کان. من هه‌مان هه‌ڵوێستم ئه‌بێت به‌را‌مبه‌ری،وه هه‌موو تاكیکی کورد له هه‌ر پله‌و ده‌سه‌ڵاتێک دابێت دڵسۆ‌ز بێت بۆ گه‌له‌که‌م من هه‌مان ڕاو بۆچونم ده‌بێت له‌سه‌ری له‌ناو ڕیزه‌کانی هه‌ر پارت‌و لا‌یه‌نێک دا خه‌بات بکات‌و تێکۆ‌شه‌ر بێت بۆ میلله‌تی کورد. به‌ڵام وه‌ک خاوه‌ن شه‌هیدێک‌و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی یه‌کێتی یه‌ک ڕیزی و ته‌بایی له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردوستاندا زۆر گه‌وره‌ترو خۆشه‌ویستره له لام. وه‌ک له‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێرو شکستی بروات‌و خوینی شه‌هیدا‌نما‌ن به‌فیڕۆ بڕوات. بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌ندامێکی ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی حه‌قی خۆیه‌تی به پێی خه‌بات‌و ماندو بونی ڕێزی لێ بگیرێت‌و فه‌رامۆش نه‌کرێت،به‌ڕیزان ته‌نانه‌ت یادی شه‌هیدێکی قاره‌مان که خۆتان مه به‌ستان نه‌بێت نا‌ی که‌ن‌و پشت گوێی ده‌خه‌ن به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ستا‌ن بێت نوسه‌رێکی عه‌ره‌ب یان شا‌عیرێک ده زانن له چ کات‌و ساتێکدا کۆچی دوایی کردووه‌و به‌رز یا‌ده‌که‌ی ده‌نرخێنن ته‌نانه‌ت په‌یکه‌ریشی بۆ ده‌کرێت بۆیه به‌ڕیزان وا هه‌ست نه‌که‌ن بنه ماڵه‌ی شههیدانو پێشمه‌رگه دێرینه‌کان درک به‌و فه‌رق‌و جیا‌وازییا‌نه ناکه‌ن که له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌کاند به‌دی ده‌کرێت، بۆیه پێمان باشه چاو به‌کاره‌کانتاندا بخشێننه‌وه چوونکه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به پاکی‌و بێ خیانه‌ت خه‌باتیان کردووه‌و قوربانییان داوه به‌تا‌یبه‌ت بۆ ئا‌مانجه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردوستان که ئامانجی هه‌موو میلله‌تی کورد بووه ده‌بێت ڕێز له خۆیا‌ن‌و شه‌هیده‌کا‌نیا‌ن‌و هه‌موو ڕاو بۆچو‌نه کانیشیا‌ن بگیرێت، بۆیه ئه‌و فه‌رامۆش کردنه‌و جیا‌وازییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌دی ده‌کرێت له ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فیزۆنه‌کاندا، ده‌بێته ڕه‌خنه‌و هۆی دور‌که‌وتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شههیدانو خه‌ڵکآنی شۆڕش گێڕو دڵسۆ‌ز، که ئه‌وانه هه‌موو پێک هێنه‌ری ده‌ست که‌وته‌کانی ئه‌مرۆی گه‌له‌که‌مان بوون که له پیناو‌یدا قوربانییه‌کی زۆریان داوه‌و ئه‌م کوردوستانه‌ی ئه‌مرۆی لی هاتۆته به‌رهه‌م. هه‌ر پارت‌و لایه‌نێکیش بنه‌ماڵه‌ی شههیدانو خه‌ڵکانی شۆڕش گێر فه‌رامۆش بکات ڕه‌وتی خه‌باتی به‌ره‌و تاریکستان‌و نه‌مان ملی رێگا ده‌گرێت. |