رژێمی به‌عس به کوشتن، حکومه‌تی تازه‌ش به‌فرتوفێڵی ياسايی کورد گه‌ماروو ده‌دات
وهاب شاه محمد/سويد
Shah.wahab@gmail.com
ئه‌گه‌ر بنياتنانی کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نی و
ديموکراسی ته‌نها به قسه ودارشتنی بييرو فه‌لسه‌فه‌که بێت له‌سه‌ر کاغه‌ز که
پاشان ده‌ستورێکی هه‌ميشه‌يی کۆپيکراوی لێکه‌وێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له عيراق
ئه‌نجامدرا، ئه‌وا زۆر له ميله‌تان و وڵاتانی جيهان کێشه که‌ڵه‌که‌بۆکانی کلتوری،
ئاينی ئابوری وه سياسێکانيان به شه‌ورۆژێک چاره‌سه‌ر ده‌کرد. ئه‌وه‌ی که له
عيراقی پاش رووخانی به‌عس دهۆلی بۆ لێده‌درا و زۆربه‌ی لايه‌نه سياسێکان باسيان
لێوه‌ده‌کرد که گوايه عيراقێکی ديموکراسی و مه‌ده‌نی بنياتده‌نرێت ته‌نها
پروپاگه‌نده‌ێکی ميديای بوو بۆ راکێشانی زۆربه‌ی زۆری شه‌قامی عيراق به هه‌موو
پێکهاته‌که‌يه‌وه به‌لای هێزه سياسێکان که پياچونه‌وه‌ێکی به‌سه‌ر پرۆگرام و
سياسه‌ته‌کانيان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌يان ده‌رده‌خات.
چۆن لايه‌نێکی ئاينی توندره‌و، يان
هێزێکی ناسيوناليستی توندره‌و که زۆربه‌ی زۆری هێزه سياسێکانی ئه‌مرۆی عيراق
پێکده‌هێنن پابه‌ندبن به فه‌لسه‌فه‌ێکی ديموکراسی مه‌ده‌نی که ته‌واو پێچه‌وانه‌ی
هه‌ڵوۆێسته‌کانيانه‌و دنيای مودێرن ساڵه‌های ساڵ خه‌بات و قوربانی له‌پێناو کردوه.
چۆن ئه‌م لايه‌نه توندره‌وانه‌ی عيراق ده‌توانن به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پرنسيپه
زانستێکان به شه‌و رۆژێک ئه‌و کۆمه‌ڵگا چاوه‌روانکراوه بنياتبنێن که ئه‌نجامدانی
به‌گۆرکردنی خۆيان هه‌ڵوێسته‌کانيانی لێده‌که‌وێته‌وه. بنياتنانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی وديموکراسی خۆ پاکردنه‌وه‌ێکی ته‌واوی پێويسته له هه‌موو بييرێکی
توندره‌وی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن به بييری لێبوردن، رێزلێنان، تێگه‌يشتن وه
پابه‌ندبوون به هه‌موو ئه‌و ياساو بنه‌مانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نيه‌ی له‌سه‌ر
بنياتده‌نرێت. هێزه سياسی و رۆشنبيره‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگاێک تاقه هيوای زۆرينه‌ی
خه‌ڵکيين بۆ بنياتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه پرۆگرامی
سياسی و کار‌و به‌رنامه‌يان له‌سه‌ر بييڕیکی ئاينی وناسيوناليستی توندره‌و به‌رێوه
بچێت و درووستکرابێت چۆن ده‌توانن کۆمه‌ڵگایكی مه‌ده‌نی پێکه‌وه بنێن.
پێش رووخانی به‌عس زۆربه‌ی خه‌ڵکی کورد
له‌و باوه‌ره‌دابوون که ده‌سه‌ڵاتێکی تازه‌ی عيراق وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی تری جيهان
رووداوه تاڵ و کاره‌ساته گه‌وره‌کانی رابردووی ئه‌زمونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی لا
درووست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له هه‌موو ئه‌و زوڵم و ناعه‌داله‌تيه‌ی رابردووی
کۆمه‌ڵگاکه‌ی رزگاربکات و هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌و جدی ده‌نێت بۆ پێکهێنانی
کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نی و ديموکراسی که هه‌موو تاکێکی پێکهاته‌کانی له‌ژیر سايه‌ی
ده‌ستورێکی هه‌ميشه‌ی مودێرن بحه‌سێنه‌وه. دياره کورد له هه‌موو پێکهاته‌کانی
تری ناو عيراق زياتر چاوه‌روانی ئه‌و گۆرانکاريانه بوو، چونکه ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی
به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد هاتوه له‌ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردووی عيراق، وه به‌تايبه‌تی
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له‌هيچ کام له لاپه‌ره‌کانی مێژووی به‌رچاو
ناکرێت.
پاش رووخانی به‌عس، که ئه‌نجامه‌که‌ی
سه‌روژێرکردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و دامووده‌زگا ئيداری، سه‌ربازی، ئه‌منی، ئابوری
وه سياسێکه‌ی عيراقی لێکه‌وته‌وه، هێزه سياسێکانی ئه‌مرۆی عيراق وه‌ک قارچکی
کێوی هه‌ريه‌که‌و له‌لاێکه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا. ئه‌وانه‌ی که به ئيسلامی ،
علمانی، يان ناسيوناليستی ناوده‌برێن هه‌رهه‌موويان هه‌ڵوێستێکی ئاڵۆزی نادياريان
به‌رامبه‌ر خواست و مافه‌کانی زه‌وتکراوی خه‌ڵکی کورد ده‌رده‌بڕی. هه‌ندێ له
ئيسلامێکان به بيانووی ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت سه‌رقاڵی زۆر کێشه‌ی گرنگه بۆيه
ده‌بێت کورد ره‌چاوی ئه‌و ره‌وشه ناسکه‌ی بکات، يان حکومه‌تی تازه ده‌بێت
له‌رێگای ته‌وافق و راپرسی له‌هه‌موو پێکهاته‌کانی تری ناو عيراق دان به‌و مافانه‌ی
کورد بنێت.
لايه‌نی شيعة که له ره‌وتی سه‌در، حزبی
فه‌زيله، حزبی دعوی، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئيسلامی، حزب الله ئيسلامی پێکدێن. که
لايه‌نی کوردی به هاوپه‌يمانی ستراتيژی خۆی چاویلێده‌کرد وه تا ساڵانێکی زۆريش
دوارۆژی هه‌ردوو لايان په‌يوه‌نديداره به‌و هاوپه‌يمانێتيه زۆربه‌ی زۆريان،
بێجگه له هه‌ندێک که‌سايه‌تی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشتی ئيسلامی به ئاشکرا
دژايه‌تی ماده‌ی 58 و 140 تازه‌ی ئێستا ده‌که‌ن که بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی ناوچه
ته‌عريبکراوه‌کان دانراوه. هه‌ندێک له‌م لايه‌نه ئيسلاميه شيعانه وه‌ک ره‌وتی
سه‌در و فه‌زيله‌و هه‌ندێک له حزبی ده‌عوه‌ش دژايه‌تێکی ته‌واوی فيدراليزم ده‌که‌ن
و دژ به زۆر له خاڵه‌کانی ده‌ستووری هه‌ميشه‌ين که په‌يوه‌نديداره به کورد
وه‌ک ياسای نه‌وت.
له‌ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی وه‌ک که‌رکوک
و دياله زۆربه‌ی هێزه سياسێکانی شيعه‌ی عيراق دژی ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌م
ناوچانه، هه‌موو ئاسته‌نگێک ده‌خه‌نه پیش گه‌رانه‌وه‌شيان بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستیان. پاش رووخانی به‌عس لايه‌نی شيعه دوو حکومه‌تی پێکهێناوه، به‌ڵام هيچ
کام له‌م دوو حکومه‌ته هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆيان بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی ناوچه
ته‌عريبکراوه‌کان نه‌داوه‌و تاکو پێشيانکراوه خۆیان له هه‌موو رێکه‌وتنامه‌کان
له‌گه‌ڵ کورد شاردۆته‌وه. حکومه‌تی جعفری بێجگه له‌وه‌ی که به‌هيچ جۆرێک پابه‌ند
نه‌بوو به ماده‌ی(58ی) ده‌ستووری کاتی و رێکه‌وتنامه‌کانی له‌گه‌ڵ کورد، هه‌موو
هه‌وڵێکيشی بۆ نه‌گه‌رانه‌وه‌و نائاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان
ده‌دا.
پاش جعفری و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی
تازه‌و ده‌ستوورێکی هه‌ميشه‌يی، لايه‌نی کوردی فشارێکی زۆری خسته سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ جیبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی په‌يوه‌نديدار به ناوچه
ته‌عريبکراوه‌کان، به‌ڵام تاکو ئه‌مرۆ بێجگه له قسه‌و به‌ڵێنی بێ سوود هيچ کارێک
و هه‌نگاوێک بۆ ئاسايکردنه‌وه‌و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه نه‌کراوه بۆ سه‌ر
هه‌رێمی کوردستان. هه‌رکاتێک باس له کێشه‌و گرفته‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردنه‌که
ده‌کرێت هۆيه‌که‌ی بۆ سه‌رقاڵی حکومه‌ت به ره‌وشی ئه‌منی يان هه‌وڵه‌کانی هه‌ندێ
لايه‌ن بۆ ئاسته‌نگ خستنه‌رێ ده‌گه‌رێننه‌وه.
مانه‌وه‌ی ره‌وشه‌که به‌م جۆره‌و جێبه‌جێ
نه‌کردنی هيچ کام له خاڵه‌کانی ماده‌ی 140 و دان نه‌نان به فيدراليه‌تی کوردستان
و ئاسته‌نگ درووستکردن له ر‌ێگای ياسای نه‌وت و زۆر له خاڵه‌کانی تری ده‌ستوور که
په‌يوه‌نديدارن به کورده‌وه ته‌نها ماناێک ده‌گه‌ێنێت که‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی
شيعه‌ی ئه‌مرۆی عيراق پابه‌ندی ده‌ستوور نابێت. به‌م هه‌موو کێشه سياسی، ئه‌منی،
ئابوریه‌ی ناو عيراق، ململانێ نێوان شيعه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عه‌ره‌بی سوونه،
ململانێ نێوان خودی شيعه‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له‌گه‌ڵ
هه‌ندێک وڵاتانی سوونه‌ی ناوچه‌که هه‌يانه وه شه‌ری مان ونه‌مانيان له‌گه‌ڵ
پاشماوه‌کانی به‌عس و گرووپی القاعده بتوانن هه‌موو ئه‌م کێشه‌و ئاسته‌نگيانه بۆ
کورد درووست بکه‌ن، ئايا له پاشه‌رۆژ هه‌ڵویست و سياسه‌تيان چۆن ده‌بێت
به‌رامبه‌رمان.
ئه‌وه‌ی که جی سه‌رسورمانێکی زۆره
هاوپه‌يمانی کوردستان تاکو ئه‌مرۆ به راشکاوی په‌نجه بۆ لايه‌نی شيعه راناکێشێ
که به ئه‌نقه‌ست پابه‌ندنيه به رێکه‌وتنامه‌و ده‌ستووره‌وه. تاکو ئێستا لايه‌نی
کوردی راشکاوانه حکومه‌ته ده‌سه‌ڵات باڵاکه‌ی شيعه تاوانباره ناکات له جێبه‌جێ
نه‌کردنی هيچ کام له خاڵه‌کانی ده‌ستوور که بۆته تاقه هيوای زۆربه‌ی خه‌ڵکی
کورد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانی. تاکو ئه‌مرۆ لايه‌نی کوردی هێزه شيعه‌کان وه‌ک
هاوپه‌يمانێکی ستراتيژی ته‌ماشای ده‌کات له عيراق. ئه‌م تێروانين و
هاوپه‌يمانێتيه‌ی کورد بۆ هێزه‌کانی شيعه راسته له مه‌ترسی ئه‌زموونه تاڵه‌که‌ی
سياسه‌تی عه‌ره‌بی سوونه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردووی عيراق سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌رامبه‌ر
کورد، به‌ڵام ده‌بێت سه‌رانی کورد ئه‌وه‌ش له‌يادنه‌که‌ن که لايه‌نی شيعه‌ش هيچ
گه‌ره‌نتێک نيه بۆ پاراستنی ئاسايش و مافه‌کانی کورد. به‌رژه‌وه‌ندی ناسيوناليستی
و بييری مه‌زهه‌بی توندره‌و له‌وانه‌يه لايه‌نی شيعه بکاته دوژمنێکی سه‌ختی
دوارۆژی کورد ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر له ئێستاوه رێگا له هه‌وڵ و فرتوفێله‌کانی
نه‌گيرێت.
حکومه‌تی مالکی ئه‌مرۆ له هه‌وڵێکی
زۆردايه خۆی وه‌ک لايه‌نێکی نامه‌زهه‌بی و نيشتمانی پێشان بدات، ئه‌م هه‌وڵانه‌شی
ته‌نها بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وته‌کانی لايه‌نی شيعه‌يه که ماوه‌و
مناوه‌ره‌ێکی سياسی زيره‌کانه‌ی پێويسته. لايه‌نی شيعه تاکو ئه‌مرۆ هيچ هه‌نگاوێکی
ئه‌وتۆی نه‌ناوه که بکرێت وه‌ک هاوپه‌يمانێکی ستراتيژی درێژخايه‌ن چاوی لێبکرێت
له‌لايه‌ن کورده‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو سياسه‌ته‌کانی خۆدزينه‌وه‌و
ئاسته‌نگ درووستکردن بوه له‌به‌رده‌م کورد. ئه‌م سياسه‌تانه‌ی لايه‌نی شيعه
ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی به‌عسێکان ده‌هێنێته‌وه ياد، کاتێ له سه‌ره‌تاو
کۆتای شه‌سته‌کان له‌به‌ر نه‌بوونی هێز، کۆنترۆڵ نه‌کردنی ته‌واوی عيراق، کۆنترۆڵ
نه‌کردنی هه‌موو دامووده‌ازگا سه‌رابزی و ئه‌منێکانی عيراق وه زۆری دوژمنانيان له
ناوه‌و ده‌ره‌وه ناچاربوون له‌گه‌ڵ لايه‌نی کوردی هه‌ندێ رێکه‌وتنامه له‌سه‌ر
کاغه‌ز مۆر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌رۆژ ببنه گه‌وره‌ترين دوژمن و هه‌ره‌شه بۆ
کورد.
بیچگه له هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگيانه‌ی
ده‌خرێنه پێش جێبجێکردنی ماده‌ی 140، لايه‌نی شيعه به‌هاوکاری لايه‌نه سوونێکان
کار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و گۆرينی ياسای نه‌وت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی کورد به‌هيچ جۆرێک
نه‌توانێت هێزێکی ئابووری واپێکبهێنێت که گرێداری به‌رژه‌وه‌نديه
نێوده‌وڵه‌تێکانی بکات و به‌غداش له دوارۆژ ناچاربێت مامه‌له‌ی تايبه‌تی لگه‌ڵ
بکات. وزاره‌تی نه‌وتی عيراق که به‌ده‌ست لايه‌نی شيعه‌يه رۆژنيه کارمه‌ندی
عه‌ره‌بی تازه له کۆمپانياکانی که‌رکوک و ناوچه کوردێکانی دياله
دانه‌مه‌زرێنێت، ئه‌م کاره‌ش ته‌نها بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ته‌عريب به‌کار
ده‌هێنێت. کۆمپانيای نه‌وتی که‌رکوک که کاتی خۆی زۆرينه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کورد
بوون، ئه‌مرۆ به‌هۆی پرۆسه‌ی ته‌عريبی به‌عس و هه‌وڵه‌کانی لايه‌نی شيعه بۆ
به‌رده‌وامی ئه‌و پرۆسه‌يه زۆربه‌ی زۆريان عه‌ره‌بی هاورده‌ن.
زۆر له هێزه توندره‌وه‌کانی شيعه به
ئاشکرا هه‌ره‌شه له‌و عه‌ره‌به هاوردانه ده‌که‌ن که نيازی گه‌رانه‌وه‌یان
هه‌يه بۆ ناوچه بنه‌ره‌تێکانيان وه رۆژنيه هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ی جوراوجۆر له
کورده گه‌راوه‌کان نه‌که‌ن.. ئه‌م لايه‌نه توندره‌وانه به ئاشکراو بێ هيچ ترسێک
دژايه‌تی خۆيان سه‌باره‌ت به‌کوردستانی بوونی ئه‌م ناوچانه ده‌گه‌ێنن و له‌گه‌ڵ
لايه‌نی ناسيوناليستی توندره‌وی سوونه‌ش به‌ره‌ێکی به‌هێزيان پێکهێناوه دژ
به‌کورد.
حكومه‌تی توركیا به شێوه‌یه‌كی گه‌رم
پێشوازی ده‌كات له پێشنیاره‌کانی
حكومه‌تی عێراق که
مه‌به‌سته‌که‌ی لاوازکردنی کورد‌و گه‌ماروودانی بێت. تورکيا ئێستا خه‌ريکی
کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوری
دیكه‌يه
له نێوان هه‌ردو وڵات
که لايه‌نی شيعه له پاشه‌رۆژ ده‌توانێت به هاوکاری تورکياو بێ هيچ کێشه‌ێکی
ياسای کورد له رووی ئابووريه‌وه گه‌مارووبدات. هێزه توندره‌وه‌کانی شيعه،
هه‌روه‌ک لايه‌نی ناسيوناليستی توندره‌وه‌ی سوونه ئه‌وه باش ده‌زانن که تاقه
سه‌رچاوه‌ی سه‌رمايه‌و داهاتی کورد ئه‌و رێژه پاره‌ی نه‌وتی عيراق و دره‌وازه‌کانی
سنووری کوردستانن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆيه کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌م
ده‌روازانه له سه‌ر خاکی کوردستان بگوێزنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی
خۆيان. لايه‌نی عه‌ره‌بی به شيعه‌و سوونه‌يه‌وه ئه‌وه باش ده‌زانن که کورد بێ
بوونی داهات و سه‌رمايه کیشه‌ی ئابووری و سياسی گه‌وره‌ی بۆ دێته پێش بۆيه
هه‌وڵه‌کانی خۆیان خستۆته گڕ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و داهاتانه. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی عيراق
بێ هيچ توند‌و تيژی ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ندێ جاريش شه‌رعيه‌تێکی ياسای و نێوده‌وڵه‌تی
وه‌رده‌گرێ که کورد له‌به‌ر به‌شداربوونی له‌و پرۆسه سياسيه ر‌ێگای پاڵپشتی
نێوده‌وڵه‌تيشی لێده‌گيرێت.
هه‌رچی لايه‌نی سوونی عيراقه به هه‌موو
هێزه علمانی و ئيسلامێکانێوه دژايه‌تی کورد و مافه‌کانی ده‌که‌ن، هه‌موو
پرۆسه‌کانی ته‌عريبی به‌عس و پێش به‌عس به کارێکی گرنگ و ره‌وای ده‌بينن بۆ
فراوانکردنی خاک و ميله‌ته‌که‌يان. ئه‌مان هه‌ر پارچه زه‌وێکی تازه‌ی داگيرکراو
به به‌شێک له پرۆسه مێژووێکه‌ی خۆيان ده‌زانن که له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئاينی
ئيسلامه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، کاتێ چه‌نده‌ها ميله‌ت و خاکی ميله‌تان به زه‌بری شمشێر
و له‌ژێر په‌رده‌ی ئاين ناسنامه‌و خاکيان له‌ده‌ستدا. لايه‌نی سوونه ئێستاش
له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست و فه‌لسه‌فه‌ی کۆن سياسه‌ته‌کانی داده‌رێژێت له عيراق که
له‌سه‌ر هه‌مان بييری ناسيوناليستی ره‌گه‌زپه‌رستی بنياتنراوه که ده‌ڵێت(آنصر
آخاک ظالمآ آو مظلومآ). لايه‌نی سوونه له هه‌وڵێکی زۆر جدی دايه بۆ شکست هێنان
به‌کورد، رۆژنيه سه‌رانی هێزه سوونێکانی عيراق سه‌ردانی وڵاته عه‌ره‌بی و
غه‌يره عه‌ره‌بێکانی ناوچه‌که نه‌که‌ن بۆ هاوکاريکردنيان له‌و هه‌وڵانه، زۆر به
ئاشکراو بێ هيچ ترسێک دژايه‌تی خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ن.
پاش دوا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناو عيراق و
ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌ميشه‌يی، هه‌موو لايه‌نی سوونه‌و زۆربه‌ی لايه‌نی
شيعه کار بۆ گۆرينی ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستوور ده‌که‌ن که په‌يوه‌نديداره به
کورده‌وه، به‌ره‌ی تورکمانيش به‌کارده‌هێنن بۆ راکێشانی تورکيا بۆ ناو کێشه‌که.
ئه‌وه‌ی جێ نيگه‌رانی و مه‌ترسيه که لايه‌نی کوردی پاش رووخانی به‌عس خۆی ته‌نها
ده‌بينێته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزه ناوه‌کی و ده‌ره‌کيانه، هيچ
گه‌ره‌نتێکيش نيه که پاڵپشتی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ بمێنێته‌وه له هه‌ر گۆرانکارێکی
گه‌وره‌ی سياسی ناوچه‌که. پاش راپه‌رين خه‌ڵکی کورد دوستێکی نێوه‌ده‌وڵه‌تی زۆری
بۆ خۆی په‌يداکرد، به‌ڵام پاش رووخانی به‌عس و به‌شداريکردنی کورد له پرۆسه
سياسێکه‌ی ناو عيراق کورد له لايه‌ن دۆستانيشیه‌وه وه‌کو هه‌موو عيراقێکی تر چاوی
لێده‌کرێت، نه‌ک وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێکی جياوازو چه‌وساوه.
کورد له‌به‌ر ره‌وشی سه‌ختی جوگرافی و
سياسی ناتوانێت دۆستی هه‌ميشه‌يی بۆ پاشه‌رۆژی دابين بکات، ته‌نها هێزێکی جيهانی
که ئه‌مرۆ پاڵپشتی کورد ده‌کات ئه‌مريکايه که له‌وانه‌يه له پاشه‌رۆژ
به‌رژه‌وه‌ندێکانی ناچاری بکات ده‌ستبه‌رداری بێت. شکستێکی سياسی بۆ کورد له‌ناو
عيراق کاريگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری کوردستان ده‌بێت که له‌وانه‌يه
کێشه‌ی کوردی بۆ ساڵانێکی دورودرێژ بێ چاره‌سه‌ری بهێڵێته‌وه. شکستێکی له‌و جۆره
متمانه‌ی شه‌قامی کوردی زۆر که‌متر ده‌کاته‌وه به‌رامبه‌ر هێزه سياسێکانی که
سوودێکی زۆری بۆ داگيرکه‌رانی کوردستان هه‌يه. له‌پاش رووخانی به‌عس بێجگه له‌و
به‌شه‌ی کوردستان له داهاتی نه‌وت، سه‌رمايه‌ێکی زۆر روو له کوردستان ده‌کات.
ئه‌م وه‌رگه‌رانه ئابووريه‌ی کوردستان و نه‌بوونی ميکانيزم و به‌رنامه‌ێکی ئابووری
مودێرن ر‌ێگای بۆ کاری گه‌نده‌ڵی زۆر ئاسانکردوه له دامووده‌زگا ئيداری و
حزبێکان. ئه‌م گه‌نده‌ڵێه به‌جۆرێک په‌ره‌ی سه‌ندوه که زۆر که‌س له‌و
دامووده‌زگا ئيداری وحزبيانه‌ی کوردستان هيچ جۆره گرنگێک به مه‌سه‌له ستراتيژی و
هه‌ره‌شه ترسناکه‌کانی پاشه‌رۆژ نادات که له‌وانه‌يه رووبه‌رووی خه‌ڵکی کورد
بێته‌وه..
ئه‌م گه‌نده‌ڵی وگڕیدانی به‌رژه‌وه‌نديه
ئابوريه‌ی هه‌ندێ که‌س له‌ناو ده‌زگا ئيداری و حزبێکانی کوردستان له‌گه‌ڵ
سه‌رمايه‌دارانی وڵاتانی ناوچه‌که‌و حکومه‌ته‌کانی له‌وانه‌يه له پاشه‌رۆژ
لايه‌نی کوردی ناچار بکات سازش له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ره گرنگه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بکات ورێگای هه‌موو مانۆڤرێکی سياسی لێبگرێت. بوونی سه‌رمايه
له‌هه‌ر ناوچه‌ێک کاريگه‌ری پۆزه‌تيڤ و نێگه‌تيڤی زۆره، ئێمه‌ی کورد له‌به‌ر
به‌ره‌ڵای ئابووری و نه‌بوونی ميکانيزمێکی گونجاو بۆ چاودێريکردنی کاره‌کان
ناتوانيين له‌پاشه‌رۆژ رێگا له‌هه‌ر سازشێک بگرين که مه‌سه‌له گرنگه‌کانی وه‌ک
ماده‌ی 140 ده‌خاته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيه‌وه، ئه‌مرۆ به‌هۆی ئه‌و کێشانه‌ی
به‌ره‌ڵای ئابوری و گه‌نده‌ڵی دروستی کردوون له کوردستان بييرێکی تازه‌ی کوردی
به‌رپابوه که ده‌سه‌ڵات و سه‌رمايه‌داری کوردی گرێدار به‌ناوچه‌گه‌رێتی کردوه.
ئه‌مرۆ به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سياسی کوردستان زۆر ناوچه‌گه‌ريانه
بيرده‌که‌نه‌وه، نموونه‌ش بێ باکی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاريه له‌ناوجه‌کانی
گه‌رميان به‌گشتی، که‌رکوک، زۆربه‌ی گوند و لادێکان وه هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی که
تاکو ئێستا نه‌گه‌راوه‌نه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ساڵی 2007 ساڵیکی زۆر چاره‌نووسازه بۆ
کورد مامه‌له‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا، رێگا نه‌گرتن له هه‌موو
ئه‌و لايه‌نانه‌ی دژايه‌تی کورد ده‌که‌ن، چی شيعه بن يان سوونه کاريگه‌ری و
کاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆيه ده‌بێت له‌مه زياتر
ر‌ێگای گه‌شه‌کردنی نه‌درێت.
|