تیرۆر و تۆقاندن
.. زیانه‌كانی
ئاماده‌كردنی/
ڕێبین غه‌ریب
ئایینی پیرۆزی ئیسلام جه‌ختی كردووه له‌سه‌ر گرنگی و پێویست بوون به به‌رز
ڕێزگرتنی مافی مرۆڤه‌كان چ له ڕووی مه‌عنه‌وی بێت یا ماددی، هه‌روه‌ها ده‌ست
درێژی نه‌كردنه سه‌ر مافه‌كانی كه‌سانی تر یان زه‌وت كردنی، وه گرنگترین ماف له
مافه‌كانی مرۆڤ: مافی ژیانه. واته قه‌ده‌غه‌یه و ڕێی پێ نه‌دراوه مرۆڤ خۆی
بكوژێت یان كه‌سانی تر بكوژێت، به‌ڵكو به‌لای ئیسلامه‌وه كوشتنی كه‌سێك به
كوشتنی هه‌موو چینی مرۆڤایه‌تی لێك ده‌درێته‌وه.
خوای ته‌عالا ڕوونی ئه‌كاته‌وه: {مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ
فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً وَمَنْ أَحْيَاهَا
فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً ...} (سورة المائدة: الآية 32).
وه به‌هره و نیعمه‌تی ئه‌من و ئاسایش یه‌كێكه له‌و به‌هرانه‌ی پێویسته
پارێزگاری لێ بكرێت، به‌بێ ئاسایش مرۆڤ هه‌ست كردن به ئارامی ده‌روونی له‌ده‌ست
ده‌دات ، له دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕایی و ترس و تۆقاندن ئه‌ژێت له ترسی ئه‌و كوشتن و مه‌ترسیانه‌ی
له‌هه‌ر سان و ئانێكدا ڕووی تێ ده‌كات، مرۆڤیش هه‌میشه ئه‌گه‌ڕێت به‌دوای ئاسایش دا
بۆ خۆی و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی.
موماره‌سه‌كردنی تۆقاندن و توند و تیژی له هۆكاره هه‌ره مه‌ترسی داره‌كانه جێی
هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوان، بێجگه ڕوخاندن و فه‌وتاندنی سامان و
موڵكه گشتی و كه‌سییه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌موو ئه‌من و ئاسایشێكی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات
.
تیرۆر و تۆقاندن (ارهاب) له زۆر كۆمه‌ڵگه بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌هۆی چه‌ند كه‌س و
گروپێكه‌وه شێوازی توندوتیژیان گرتۆته به‌ر له‌پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان
، به پشت به‌ستن به هه‌ندێ تێگه‌یشتنی ڕوكه‌شی بۆ پێناسه و بنه‌ماكانی ئیسلام ،
به تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی ده‌قی ئایه‌ته‌كان به ڕه‌ها و به بیرته‌سكی خۆیانه‌وه‌و
دور له واقیع، وه ڕووكردنه به‌كارهێنانی توندوتیژی و تیرۆره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و
كه‌سانه‌وه‌ی خاوه‌نی فه‌توادان نین و فه‌توای توندوتیژی ئه‌ده‌ن ، وه به ئاسان
زانینی كوشتنی مرۆڤه‌كان و وێرانكردنی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان كه ئه‌نجامه‌كه‌ی
به‌كاری خۆكوژی و تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه ده‌رئه‌چێت كه ئه‌مڕۆ له زۆر وڵاتی
جیهانه‌وه بڵاو بۆته‌وه .
ئه‌وه‌شی ئه‌مڕۆ ڕوو ئه‌دات له كاری تیرۆر و تۆقاندن دژ به خه‌ڵی بێ تاوان له
عێراق له‌سه‌ر ناسنامه و ڕه‌گه‌زی ، وه به ئامانج كردنه پیر و منداڵ ، ژن و
پیاو ، ڕیسواییه بۆ ئه‌و كه‌سانه ، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ری و فڕۆكه و
پاسه‌كانیش بونه‌ته ئامانجی ئه‌و كه‌سانه‌ی تینون به خوێنی خه‌ڵكی بێ تاوان هه‌روه‌كو
ڕۆژانه له عێراق ڕوو ئه‌دات. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێك موسڵمان
پێش كه‌سێكی تر ئه‌م كاره تیرۆریستی و ڕه‌شه‌كوژیه ئیدانه بكات و دژی ڕابوه‌ستێت
چونكه هه‌ر به‌ناوی ئیسلامه‌وه زیاتر ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌موو كاره تیرۆری و ته‌قاندنه‌وه‌كان كه ژیانی خه‌ڵكی بێ تاوان و شوێنه گشتیه‌كان
ئه‌كاته ئامانج پێویسته ئیدانه و ڕیسوا بكرێن، چون ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر مافی
ژیان، مافی كه‌سانی تر.
زیانه‌كانی تیرۆر و تۆقاندن (الارهاب)
تیرۆر و تۆقاندن زیانی زۆری هه‌یه بۆ سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی .. ئه‌مه‌ش
چه‌ند خاڵێكن:
كوشتنی كه‌سانی بێ تاوان له گه‌وره‌ترین زیانه‌كانی تیرۆر و تۆقاندن و ته‌قاندنه‌وه
كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوانه له پیاو و ژن و مناڵان، ڕشتنی خوێنه به‌بێ هه‌ق ، له
توندترین حه‌رامه‌كان له ئایینی ئیسلام دا ده‌ست درێژیه بۆسه‌ر خوێنی مرۆڤ كه
خوای میهره‌بان حه‌رامی كردوه ته‌نها به هه‌ق نه‌بێت .
1-كوشتنی كه‌سای بێ تاوان به‌هه‌ندی هۆكاری چه‌واشه‌كاریه‌وه یان به‌هۆی
جیاوازی ئایین و مه‌زهه‌ب یان بیروبۆچون تاوانێكی گه‌وره‌یه هیچ بیرهۆش و ئایین و
عه‌قڵێك وه‌ری ناگرێت.
به‌ڵكو قورئانی پیرۆز كوشتنی كه‌سێك به كوشتنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له قه‌ڵه‌م ئه‌دات،
هه‌روه‌كو ڕزگار كردنی هه‌ر مرۆڤێك له مردن به ڕزگاركردنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له
مردن ئه‌زانێت وه‌كو خوای گه‌وره لێره‌دا ده‌فه‌رموێت: {مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ
كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ
أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً} (سورة المائدة:
الآية32).
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه : چۆن كوشتنی مرۆڤێك به له‌ناوبردنی هه‌موو
مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت و ڕزگاركردنی مرۆڤێك له مردن به ڕزگاركردنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی
داده‌نرێت ؟
وه‌ڵامی زۆر نوسراوه بۆ ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن موفه‌سیره‌كانه‌وه و له
گرنگترینیان له ته‌فسیری (التبیان) هاتووه به شه‌ش وه‌ڵام و له (مجمع البیان)
به پێنج وه‌ڵام ، وه له (كنز العرفان) به چوار وه‌ڵام، به‌ڵام هه‌ندێ وه‌ڵام
له مانای ئایه‌ته‌كه دوور ئه‌كه‌وێته‌وه :
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه باس له ڕاستێتیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌روه‌رده‌یی ئه‌كات ،
چون كه‌سێك مرۆڤێكی بێ تاوا بكوژێت و ده‌ستی تیكه‌ڵ به خوێنی بێت - له ڕاستیدا-
ئاماده‌یه هێرش به‌رێته سه‌ر خه‌ڵكانێكی تر – یه‌كسان بن له مرۆڤایه‌تی و بێ
تاوانیان- و بڕیاری كوشتن‌یان بدات له‌كاتێكدا خۆی –له‌ڕاستیدا- مرۆڤێكی بكوژه و
نه‌یچیره‌كه‌شی مرۆڤێكی تره كه بێ تاوانه. وه لێره‌شدا هیچ جیاوازیه‌ك نیه له
نێوان مرۆڤه بێ تاوانه‌كان.
هه‌روه‌ها هه‌ر مرۆڤێك هه‌ڵبستێت – به‌پاڵنه‌ری خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤایه‌تی
– به ڕزگاركردنی مرۆڤێكی تر له مردن، بێگومان ئاماده‌یه هه‌ڵبستێت به هه‌مان
كاری ڕزگاركردن كه كارێكی مرۆڤانه‌یه ده‌رهه‌ق به هه‌ر مرۆڤیكی تر، كه‌واته
لێره‌دا ئه‌م مرۆڤه ڕزگاركه‌ره حه‌ز ده‌كات به ڕزگاركردنی هه‌موو مرۆڤێكی بێ
تاوان ، واته هیچ جیاوازی نیه له‌نیوان مرۆڤێكی بێ تاوان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر كه
ئه‌ویش بێ تاوانه. وه بۆ تێڕامانمان بۆ ووشه‌ی (فكأنما) كه له قورئانی پیرۆزدا
هاتووه له‌م باره‌وه، به‌و مانایه دێت كه ژیان و مردنی مرۆڤ یه‌كێكه، هه‌رچه‌نده
یه‌كسان نیه به ژیان و مردنی كۆمه‌ڵگه‌كه به‌ڵام له‌یه‌ك ده‌چن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێگومان كۆمه‌ڵگه وه‌كو لاشه‌یه‌كه ، وه تاكه‌كانی
له ئه‌ندامی لاشه ده‌چن و هه‌ر زیانێك به ئه‌ندامێكی بگات شوێنه‌واری دروست ده‌بێت
بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تر. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له
تاكه‌كانه‌وه پێك دێت ، بۆیه له‌ده‌ست دانی هه‌ر تاكێك بریتیه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی
بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ، چون له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه شوێنه‌وار به‌جێ دێڵێت
به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ربۆیه ئه‌و
زیانه له‌م ڕووه‌وه هه‌موو تاكه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه.
له ڕوویه‌كی تره‌وه ژیاندنه‌وه‌ی تاكێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ، له‌به‌ر
هه‌مان هۆكار كه باسمان كرد وه‌كو ژیاندنه‌وه‌و ڕزگاركردنی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه،
چون هه‌مو مرۆڤێك شوێنه‌وار و كاریگه‌ریه‌كی هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی هه‌بوونی له
بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی، وه ئه
شوێنه‌واره‌ش سه‌باره‌ت به هه‌ندێكه‌وه كه‌مه‌و بۆ هه‌ندێكی تر زۆرتر و گه‌وره‌تره.
وه ئایه‌ته‌كه‌ش زۆر به ڕوونی گه‌وره‌یی و گرنگی ژیان و مردنی مرۆڤ ده‌رده‌خات
له تێڕوانینی قورئانی پیرۆزه‌وه ، وه گه‌وره‌یی ئایه‌ته‌كه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت
كاتێك بزانین ئه‌م ئایه‌ته له كه‌ش و شوێنێك دابه‌زی كه هیچ گرنگی به خوێنی
مرۆڤه‌كان نه‌ده‌دا (الأمثل في تفسير كتاب الله المنزل، ج3، ص 607) .
ئایه‌ته پیرۆزه‌كه به‌ڕوونی ماناكه‌ی بریتیه له گرنگیدان به ڕێزگرتنی
ڕوح و گیانی مرۆڤ و ڕێ پێنه‌دراوه به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هه‌ر مرۆڤێك هه‌ر
ئایین و زمان و ڕه‌گه‌زێك بێت ، ئایه‌ته‌كه زۆر به ڕوونی ئاماژه ده‌كات بۆ هه‌ر
كه‌سێك و با موسڵمانیش نه‌بێت {مَن قَتَلَ نَفْساً} وه نه‌یوتووه (من قتل نفساً
مسلمة) نه‌یوت هه‌ركه‌س یه‌كێكی موسڵمان بكوژێت، واته پێویسته ڕێز له گیان و
ژیانی مرۆڤه‌كان بگیردرێت و كوشتنی هه‌ر مرۆڤێك – به‌بێ تاوان – وه‌كو كوشتنی هه‌موو
خه‌ڵكه به‌تێكڕا.
2- ناشیرینكردنی ڕوخساری ئیسلام:ده‌ستبردن بۆ تیرۆر و تۆقاندن له‌لایه‌ن چه‌نك كه‌سان
و گروپێكه‌وه ئینتیمایان بۆ ئیسلامه بێگومان ڕوخسار و وێنه جوانه‌كه‌ی ئیسلامی
زۆر ناشیرین كردووه له‌لای كۆمه‌ڵگه‌كانی تره‌وه ، به‌ڵكو ڕوویه‌كی هه‌ڵه‌ی پێ
به‌خشیون ده‌رباره‌ی ئایینی ئیسلام و بنه‌ماكانی .هه‌ستان به ئه‌نجامدانی هه‌ر
كارێكی تیرۆرستی دژ به خه‌ڵكی بێ تاوان مانایه‌كی چه‌وت دروست ده‌كات كه گوایه
ئیسلام بانگه‌شه‌ی تۆقاندن و كوشتن و بڕین ده‌كات ، له‌كاتێكدا ئایینی ئیسلام
ئایینی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی یه .
بێگومان دانانی ملیۆنه‌ها كتێب له‌سه‌ر ئیسلام كه ئایینی ئاشتی و ته‌باییه
كاریگه‌ری لای ڕای گشتی ناگاته یه‌ك كاری تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌درێت له دروست
كردنی وێنه‌یه‌كی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به ئیسلام و بنه‌ما پیرۆزه‌كانی به به‌رز
ڕاگرتنی خوێنی مرۆڤ و ڕێز لێگرتنی.
ئیسلام كه به ڕحمه‌ت و به‌زه‌یی بۆ خه‌ڵكی هاتووه وه‌كو خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت:
{وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ} (سورة الأنبياء، الآية
107) ئه‌و وێنه جوان و پاك و ڕاستێتیه‌ی ڕوشێنراوه‌و ناشیرین كراوه به‌هۆی چه‌نده‌ها
كاری تیرۆرستی كه‌سانی توندڕه‌و و گۆشه‌گیره‌وه كه كۆمه‌ڵگه ته‌كفیر ده‌كه‌ن و
خۆیان ده‌كه‌نه حاكم و حوكم ده‌رده‌كه‌ن و خوێنی تاكه‌كانی حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن.
3- زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان: كاری تیرۆر و تۆقاندن كاریگه‌ری
خراپی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌لگه ، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر بكه‌ره‌كانی، بێگومان ئه‌و
كاره ته‌قاندنه‌وه تیرۆرستیانه‌ی له ڕۆژئاوا یان وڵاتی موسڵمانان ده‌كرێت له‌لایه‌ن
گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كاریگه‌ری خراپی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
موسڵمانان به‌گشتی ، وه له‌سه‌ر پله و پایه‌ی موسڵمانان له جیهاندا ، ئه‌مه
جگه له‌و زیانانه‌ی له ڕوح و سامان ده‌كه‌وێت . زیانه‌كان ته‌نها ماددی ناگرێته‌وه
به‌ڵكو مه‌عنه‌وه‌یش ده‌گرێته‌وه كه زۆر گه‌وره‌تره له زیانی ماددی.
4- بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ڕق و دژایه‌تیكردن له‌نێو گه‌لاندا:كاره تیرۆرستی و ته‌قاندنه‌وه‌كان
بیری ڕق و دژایه‌تیكردن و بوغزاندنی بڵاوكردۆته‌وه له‌نێو ئوممه‌ت و گه‌لانی
جیهاندا ، بۆ نمونه ئه‌نجامدانی كوشتن و ڕفاندن و ڕوخاندن و كاولكردن دژ به خه‌ڵكی
بێ تاوان هه‌ستێكی پڕ به ڕق و بوغزاندن لای خه‌ڵكی دروست ده‌كات له‌دژ ڕۆشنبیری
گه‌لانی موسڵمان و بگره له دژ خودی ئایینی ئیسلامیش.ئایینی ئیسلام بانگه‌شه‌ی
پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترناسینی خه‌ڵكی ئه‌كات وه‌كو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: {يَا
أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ
شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ
إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} (سورة الحجرات: الآية 13) وه یه‌كترناسین و پێكه‌وه‌ژیان
ئه‌نجام نادرێت ته‌نها له كه‌شی خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و ته‌بایی له‌نێو خه‌ڵكدا
نه‌بێت.
به‌ڵام كاره تیرۆرستی و ته‌قاندنه‌وه‌كان ده‌بنه هۆی دروستبونی شه‌ڕ و
كوشتار له‌نێو گه‌لاندا، ده‌بنه هۆكاری له‌یه‌كترازاندن و دژایه‌تیكردن كه ئه‌مه‌ش
پێچه‌وانه‌ی ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌یه.
|