سنووره‌كان ته‌نها ده‌روازه‌ی تیرۆر نین
ڕۆژمێری هه‌واڵه‌كانی
ئێستای عێراق ڕۆژمێری كوشتن و بڕین و ته‌قینه‌وه‌و ڕفاندنه ، كه‌به‌داخه‌وه
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان
گه‌یشتۆته ئاستێك ژماره‌ی قوربانی و شێوازه‌كانی کوشتن سه‌رنج ڕاكێشترین په‌ڕه‌گرافه‌كانی هه‌ر هه‌واڵێك
بێت. لێره‌وه ئاستی قه‌باره‌ی
كاره‌سات و مه‌ترسی تیرۆر له‌عێراقدا ده‌خوێنرێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه هێمنی و
ئارامی ئاسایشی باشووری كوردستان جیاوازیی‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه . ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ستی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری نێوخۆیی و ده‌ره‌كین. كه
ڕۆڵی یه‌كێتی و پارتی دوو كۆڵه‌كه‌ی گرنگ
و به‌شداری لایه‌نه كوردستانی‌یه‌كانی تریش له‌پاڵ ڕۆڵی كوردانه و هاوكارانه‌ی خه‌ڵك
توانا‌و چالاكیه‌كانی تیرۆری له‌كوردستان گچكه كردۆته‌وه.
ئیسلامی ڕامیاری لایه‌نێكی گه‌وره‌ی
تیرۆری ناوچه‌كه و جیهانه و له‌كوردستانیش ته‌نها لایه‌نی سه‌ربازیی دژ به ده‌سه‌ڵاتی
كوردی‌یه . كه‌وه‌ك هه‌واڵه‌كانی ئه‌م دوایی‌یه نیشانی ده‌ده‌ن خه‌ریكی خۆڕێك
خستنه‌وه و په‌لامارن وه‌ك هێرشی پێنجوێن و ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ولێر.
لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی كوردی له‌باشوور(
جگه له ئه‌نساری ئیسلام) به‌شدارن له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌مه‌ش گه‌واهی نه‌ته‌وه‌یی
بوونیانه و گه‌رچی له‌ڕابردوودا شه‌ڕه‌كانی ( یه‌كێتی و بزووتنه‌وه و كۆمه‌ڵی
ئیسلامی) و ( پارتی و یه‌گرتوو) خوێناوی بوون، به‌ڵام كوردستانی بوون پانتایی پێكه‌وه
كاردنی هه‌موویانه به ململانێ‌ی ڕامیاری و ئایدۆلۆژی و.... یه‌كتر.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ گه‌ڕانی بزووێنه‌ر و هانده‌ر و
جووڵێنه‌ری ( ئه‌نساری ئیسلام) به سه‌ردانی ئێران بۆ دان و سان خۆی گیرۆده ده‌كات
گه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كیش بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كه‌ی نه‌كاته‌وه یان ئایا ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م
دوایی یه‌ی هه‌ولێر له‌پراکتیکدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆ
ده‌کاته‌وه به‌یه‌ک..?
. كێشی( ئه‌نساری ئیسلام) هه‌رچه‌ندێك بێت و سنووره‌كانیش كڵۆم بدرێت به‌ڵام ده‌توانن تیرۆر له‌ناوه‌وه به‌رهه‌م
بێنن و ئه‌و ئارامی و هێمنی‌یه‌ی كوردستان جارناجار بشڵه‌قێنن …
خۆپاراستن له ده‌رد و په‌تای تیرۆر له‌چاره‌سه‌ركردنی باشتره.
شێرزاد عه‌زیز
sherzadmalmo@hotmail.com
|