چاره‌نووس
وخوازیاری ده‌وڵه‌تێکی کوردی له
دووڕێیانێکی سیاسی‌دا
بارزان شوان
سوید
2007-03
uvnbas@hotmail.com
زۆر
باش ده‌زانین که ئه‌وڕۆ ناکرێت باسی تارمایی سیاسی له مه‌ڕ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی کوردی مۆدێرن له کوسردوستاندا بکرێت، هه‌رچه‌نده له هه‌مان
کاتیش‌دا ده‌شێت هه‌ندێک جیاوازی له بیروڕاده‌ربڕینیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
له نێو پارته سیاسیه‌کاندا به ئاشکرا ڕۆژانه تاوتوێ ده‌کرێن و
بۆچوونه‌کانیشیان جاروبار به‌رگوێی بیسه‌ر ده‌که‌ون ، هه‌رچی له ڕووی
بۆچوونی جه‌ماوه‌ریشه‌وه‌یه خۆ پێویست به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه
هه‌ر ناکات ، چونکه زۆر خویایه که سه‌برخۆیی خاکی کوردوستان پڕکه‌ره‌وه‌ی
خه‌یاڵه شاردراوه‌کنی گشت گه‌لی کورده. جیاوازیه به‌گوڕه‌کانی ده‌نگی
هاوڵاتیانیش ته‌نها تێربوونی ده‌روونیانه له ده‌ربڕینی ناخۆشی و بێزاریان
له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته که له دێر زه‌مانه‌وه باوباپیرانمان به‌رده‌وام
باسیان لێوه کردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ش هۆکاری تریش هه‌ن که ووریامان کاته‌وه وورد
بینه‌وه له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. له هه‌مووی گرنگتر
به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تێکی زانستانه‌یه که لکاو بێت به بڕگه
سه‌ره‌کیه‌کانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌وه. ئه‌و پێزانینه
سیاسیانه‌ی که به ڕاستی کاریگه‌ر بوون بۆ وه‌چه‌رخانی جیهانی دواکه‌وتو
به‌ره‌و جیهانێکی ڕووناکتر، کاریگه‌ریه‌کانی هێنده پڕشنگدار بوون که
توانیان گشت په‌نجه‌ره داخراوه‌کان بکه‌نه‌وه‌و له هه‌مان کاتدا سنوور
به‌زێنیش بن، پاشماوه‌ی ئه‌و پێشکه‌وتنانه هێنده جێگیر بوون که گه‌لان
بۆیان لوا جێگۆڕکێ به ڕژێمه فاشیسته‌کان بکه‌ن.
پایگه
سه‌ره‌کیه‌کانی زانسته سیاسیه‌کان
هه‌ڵچنراون به بڕگه نه‌گۆڕه‌کانی سه‌ر به دیموکراتیه‌ت و فره حیزبی و
پاراستنی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌وه، کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کان هه‌ستان به
داواکردنی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که پێداویستیه‌کانی تاک و چینه جیاوازه‌کانی
هاوڵاتیان به خۆ ده‌گرنه‌وه، یه‌ک له‌و بنه‌مانه بێگومان گۆڕانکاری سیاسی
بوو له نێو گؤڕه‌پانی پێشکه‌وتنه بنه‌ڕه‌تیه‌کاندا، میلله‌ت به جۆشه‌وه
ڕێکه‌وتن بۆ گۆڕینی ئه‌و ڕژێمه به‌زۆر دامه‌زراوانه‌ی که پێک هاتبوون له
تاکه بنه‌ماڵه‌و دۆست و ناسیار که ته‌نها هه‌وڵی زاڵبوونیان بوو به سه‌ر
به‌روبوومه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، هه‌رچه‌نده وه‌دیهێنانی ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه به پله‌ی جیا جیا گۆڕدران. هه‌ندێک له‌و کۆمه‌ڵگا جیهانیانه
به په‌له‌و هه‌ندێکی تریان له‌سه‌ر خۆ توانیان داخوازیه‌کانیان به‌جێ بێنن،
ئه‌و ڕووداوه سیاسیانه‌ی که هاتنه پێشه‌وه کاریگه‌ر بوون له هاتنه‌جێو
په‌یگه‌گری داخوازیه له ده‌ستچوه‌کانیان، له ڕووناکی ئه‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه خوێناویانه‌ی که مێژوو هه‌رگیز له یادیان ناکاته‌وه
دژ به‌و کۆنه‌په‌رسته خۆویستانه بێگومان به ڕۆژ و دوو ڕۆژ پێک نه‌هاتن،
به‌ڵکو خه‌باتی درێژخایه‌نی پارته پێشکه‌وتوخوازه‌کان به چه‌نده‌ها
گیروگرفت تێپه‌ڕ بوون به‌ر له گرتنی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی بیرچوو له نێو
ته‌وێڵی پیاوه سیاسیه خۆویستو بنه‌ماڵه په‌رسته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا
جو‌داکانی ئه‌و جیهانه به‌رینه‌وه. تێکۆشانی ئه‌و خه‌باتکارانه بوونه هۆی
ڕووخاندنی ئه‌و خۆشی گوزه‌رانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆ خۆ‌و
بنه‌ماڵه‌کانیان دابین کردبوو.
ئه‌و
گۆڕانکاریانه زۆر جار ئه‌وڕۆ به هۆی ئه‌و فشاره سیاسیانه دێنه دی که
ئه‌مریکاو ووڵاته پێشکه‌وتوه ئه‌ورووپیاکان به‌ڕێوه‌ی ده‌بن دژ به‌و حاکمه
کۆنه‌په‌رستانه‌ی که وا ده‌زانن به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سیاسه‌ته
کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌بن تا هه‌تایه بۆیان ده‌چێته
سه‌ر، جگه له‌و فشاره سیاسیانه بێگومان ده‌نگی زیندووی گه‌لیش له‌و
ووڵاتانه‌دا بێگومان جێگه‌ی بڵندی خۆی گرتۆته‌وه. جا به هۆی ئه‌و داخوازیه
ڕه‌وایانه‌وه که جه‌ماوه‌ر هه‌رده‌م به شه‌یداوه داوایان ده‌کات، بێگومان
له هه‌ر ووڵاتێک و به جۆری که‌شو با‌ری ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌گۆڕدرێن، خواستی
گه‌ل هه‌رده‌م له که‌وانه‌ی دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵاته به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا
و نه‌گرتنی چه‌ند کۆمه‌ڵه مرۆڤێکه به چمکی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و داگیرکردنی
خێروخێراتی ئه‌و ووڵاتانه‌یه بۆ گیرفانه بۆگه‌نه‌کانیان، ڕه‌فتاره‌کانیان
له سه‌ر پێژمارده‌ی ڕه‌وای گه‌له‌وه بوه‌و پێشێلکردنی مافه ڕه‌واکانی
جه‌ماوه‌رو سه‌ڵماندنی زۆرداری سیاسیه به جۆره‌ها ناو و کونه‌به‌ره‌و ناو و
ناتۆره‌وه به‌ڕێوه‌یان بردوون بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ری بێده‌نگی
گوێڕایه‌ڵه‌وه.
بێگومان
ته‌نها ڕێچاره‌یه‌ک هه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و مافه خوراوانه ، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه که تا زوه ئه‌و ڕژێمه به‌زۆر سپێردراوانه ده‌ست و برد ده‌ست
له به‌رۆکی زۆرداری به‌رده‌ن و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ
مرۆڤه دڵسۆزه‌کانی جه‌ماوه‌رو ستراتیجیه‌ته سیاسیه چه‌وته‌کانی خۆیان
به‌ره‌و به‌جێهێنانی ئاسۆی بنه‌ما دیموکراتیه‌کان ڕاسته‌قینانه بپێون و
به‌جێی بێنن، بێگومان ئه‌و ئاواته به‌رزانه‌ی گه‌لانی ماف خوراو به خۆشی
یان ناخۆشی ئه‌و زۆردارانه بێت هه‌ر ڕۆژێک دێنه دی، به‌ڵام زۆر چێتره که
زۆرداره‌کان به‌خۆیان ده‌ستپێشخه‌ر بن به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر له
ناکاو ببێته هۆی له بنبڕ کردنی ئه‌و زۆرداره به ناو سیاسیانه‌وه.
بۆ
هێنانه دی ئه‌و ئاواتانه ده‌بێت ده‌ستوورێک هه‌بێت که سنوورێک بۆ
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیانه‌وه به ڕوونی دیاری بکات، به
پله‌ی دووش ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی یاسا دانه‌ران و دادوه‌ری و
ئه‌نجومه‌نی یاسا ڕاپه‌ڕاندنه‌کان دیاری بکرێن. پێویسته یاسا هێنده
سه‌روه‌ر بێت که هه‌ر به خۆی بتوانێت مافه خوراوه‌کانی هاوڵاتیان بۆ
زه‌ره‌رمه‌نده‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و یاسا دابڕاوه کۆنه‌ی که هه‌نووکه
له کوردوستاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت ، زۆربه‌ی زۆری کاتێک نووسراونه‌ته‌وه که
ته‌نها بۆ قازا‌نجی ده‌سه‌ڵات بووه‌و زه‌ره‌ری هاوڵاتی لێکه‌وتۆته‌وه، ئه‌و
قانونه نوسراوانه ده‌سه‌ڵاتی یه‌کجاره‌کی به‌و دادوه‌رانه داوه و
بڕیاره‌کانیشیان بێ ڕه‌د کردنه‌وه بوه، ده‌ستوره عاره‌بیه‌کانی
ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی هێنده ناماقوڵی تێدایه که هه‌تاوه‌کو موه‌کانی سه‌ری
مرۆڤیشی تیادا تۆمه‌تبار کراوه، جا چۆن ده‌بێت په‌یڕه‌وی به‌و یاسایه بکرێت
که ته‌نها له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدایه‌و مافه ڕه‌واکانی میلله‌تیش پێشێل
ده‌کات، تا ئه‌وڕۆش به کرده‌وه هه‌وڵ نه‌دراوه که ده‌ستوری سه‌ر به داد‌و
یاسا مۆدێرن بکرێت و ئه‌و یاسا نوستوه ڕه‌شبۆیانه پێویستیان به یه‌کێکه
فووی پیا بکات و له خه‌و زیندویان کاته‌وه.
جگه له‌وه‌ش جه‌ماوه‌ر
پیویستی به دانانی ده‌ستورێکی بنه‌ڕه‌تیه که باوه‌ڕی میلله‌ت به
ده‌سه‌ڵاته‌وه دووباره زیندوو بکاته‌وه. گه‌لۆ ئێمه ده‌بێت یان په‌رچه‌می
زانستی هه‌ڵگرین یاخود دروشمی ناوچه‌یی، وه‌ک چۆن ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان له
یه‌ک گرتنی ئابوریه‌وه بۆ یه‌کگرتنی سیاسی قۆناغیان ناوه، ئێمه‌ش به
هه‌مان شێوه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا به هه‌ما ن شێوه ده‌توانین
چاره‌ی زۆربه‌ی گرفته‌کانمان بکه‌ین به مه‌رجێک ئه‌و ڕێنمانه بۆ فریودانی
جه‌ماوه‌ر نه‌بێت و به قازا‌نجی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی سه‌ر به ڕژێمێکی
فراکسیۆنی تاقمی نه‌بێت، به‌ڵکوده‌بێت له خزمه‌ت گشت جه‌ماوه‌ردا بێت.
با‌ری
ئابووری له بار، نه‌ک هه‌ر لای خۆمان پێویشتی به پێشکه‌وتن هه‌یه، به‌ڵکو
بگره گشت ده‌وڵه‌تانی جیهان ئه‌وڕۆ په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، تۆ ببینه یه‌کێتی
ئه‌وروپاو نافتای باکوری ئه‌مریکاو یه‌کگرتوی باژێڕی ئاسیاوی چۆن توانیویانه
ده‌ست به سه‌ر گرفته ئابووریه‌کان بگرن. جا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
ناوچانه‌ی ئێمه پڕه له کانیاوی نه‌وت، ده‌بێت کارێک به‌جێ بهێنرێت که
پێداویستیه‌کان بتوانێت پڕ بکاته‌وه. ده‌وڵه‌ته عاره‌بیه خاوه‌ن
نه‌وته‌کان هه‌وڵیان داوه یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته عاره‌بیه بێ نه‌وته‌کان
بده‌ن ، به‌ڵام بوونی گه‌نده‌ڵی سیاسی و جه‌رده‌ی دزینی به‌روبوومه‌کان
هه‌مدیسان بوونه هۆی ڕاگرتنی با‌ری بازاڕێکی زیندوو له‌و ووڵاته
هه‌ژارانه‌دا. ئه‌وڕۆ ئێمه‌ی کورد نه‌ک پێویستیمان به دانانی چوارچێوه‌یه‌کی
ستراتیجی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه‌و به‌س، به‌ڵکو ده‌بێت لایه‌نه
سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیریش بگرێته‌وه. هه‌رده‌م به‌لاڤ بوونی خوێندن و
ڕۆشنبیری شان به شانی با‌ری ئابوری و هه‌ڵدانه سیاسیه‌کاندا پێکه‌وه
هه‌نگاو ده‌نێن.
که‌واته لێره‌دا ده‌توانین دان به‌وه‌دا بنێین که پێویسته ئه‌رکه‌کانی
ده‌وڵه‌ت و مافی هاوڵاتیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێکی دیموکراتیانه‌ی
مۆدێرنه‌وه به یه‌کسانی دابین بکرێت.
ده‌ی ئێستاکێ زۆر به‌ڕوونی ده‌بینین چلۆن با‌ری ئابوری له ژێر فشاری
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ربه‌ره‌کانی نێوان گه‌نده‌ڵه‌کان چلۆن به نه‌گه‌تیڤ
شکاوه‌ته‌وه به سه‌ر ئه‌و باره ناله‌باره‌ی کوردوستاندا، ڕۆژانه شتومه‌ک
له به‌رزبونه‌وه‌دایه‌وه، مرۆڤه ساکاره‌کان وێرای ئه‌و داهاته که‌مانه‌ی
وه‌ری ده‌گرن ناگه‌ن به دابین کردنی پێداویستی ژیانی ڕۆژانه‌یان ،
به‌ره‌ڵابوونی ئه‌و ئازادی بازاڕه‌ی ده‌سه‌ڵات به ته‌مایه‌تی ڕاسته‌وخۆ
به‌ڕێوه‌ی ب‌بات ته‌نها به قازا‌نجی خاوه‌ن سه‌رمایه‌و گه‌نده‌ڵه‌کان
ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه هه‌موو پاره‌کان لای ئه‌وان غر بۆته‌وه‌و هه‌ر
به‌خۆیان ده‌توانن ئاڵوگۆڕه ئابوریه‌کان جێگۆڕکێ بکه‌ن و گه‌لێکیش نوکا
زه‌حمه‌ته که ده‌وڵه‌ت بتوانێت ده‌ست به سه‌ر ئه‌و باره ناله‌باره‌یا
بگرێت و سنووری بۆ دابین بکات. چونکه ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵه سیاسیه‌کان
ده‌ست له ناو ده‌ست ئه‌و کارانه ته‌نها به‌ڕێوه ده‌به‌ن که خزمه‌ت به
خۆیان و بنه‌ماڵه له میلله‌ت دابڕاوه‌کانیان بکه‌ن.
ئه‌م باره گه‌ر هه‌ر وا به‌رداوم بێت بێگومان کار ده‌کاته سه‌ر پڕۆژه
خزمه‌تگوزاریه‌کانیش، هه‌ر بۆیه ده‌بینین چلۆن خزمه‌تکردنه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ڕاگیراون و بایه‌خدان به با‌ری کشتوکاڵی پستگوێ خراون و
ده‌زگا حکومی‌و تایبه‌ته‌کانی سه‌ر به ژیانه‌وه‌ی بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له
بایه‌خ پێدان به ڕێ کراون به‌ره‌وه ئاینده‌یه‌کی تاریک تر و دواڕۆژێکی
سه‌خت تر.
دامه‌زراندنێکی یه‌کسان و لاته‌ریبی نێوان ده‌وڵه‌ت و بازاڕ پێویستی به
پێداچوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، ئه‌و ستراتیژیه ناڕێکه‌ی زووتر بۆی
داڕێژ کرابوو له لایه‌ن چه‌ند نه‌زانێکی سیاسی ئابوریه‌وه، ده‌بێت
یه‌کجاری گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت ، خۆ زۆر خویایه که ده‌وڵه‌تێکی
دیموکراتی که به شێوه‌یه‌کی دیموکراتی هاتبێته هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت سه‌ره‌ک
وه‌زیر و وه‌زیران و گشت کارمه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌کان به گوڕ ته‌نها له
خزمه‌تگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ر بن و به‌س، خۆ ئه‌وانه‌مان هه‌ڵنه‌بژاردوون بۆ
ئه‌وه‌ی ته‌نها خه‌ریکی گیرفان پڕکردنی خۆیان بن و مافه ڕه‌واکانی
هاوڵاتیانیش ژێر خاک بکه‌ن، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت له جۆش‌دا بێت که بازاڕی
سه‌رمایه‌داره‌کان بۆیان نه‌بێت گشت به‌رهه‌مه‌کانی هاوڵاتیان بگرێته نێو
باوه‌شه تێر نه‌خوارده‌کانیان و دووچاری ئازاڕی ئه‌ژده‌هاکی سه‌رمایه‌دار
نه‌بن.
ده‌بێت هه‌وڵ ب‌درێت که با‌ری کشتوکاڵی و به‌رهه‌مهێنانه‌کانی وه‌رزی گشت
ناوچه جو‌داکانی کوردوستان هه‌رده‌م له پێشکه‌وتندا بێت و هانی جوتیاران
ب‌درێت که به پێی ئه‌و باره گونجاوانه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆیان دابین ده‌کات
بتوانن بازاڕی ناوخۆ تێر بکه‌ن و پێداویستیه به‌روبوومه کشتوکاڵیه‌کان به
فراوانی به‌ربڵاو بێت که چی دی پێویست نه‌کات له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
به‌روبوومی کشتوکاڵی به‌ره‌و کوردوستان بێت، جا بۆ به پێچه‌وانه‌وه نه‌بێت
و هه‌وڵیش ب‌درێت که ووڵاتانی تر هه‌ستن به کڕینی پێداویستی کشتوکاڵی و
به‌روبوومه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو بازاڕی کوردوستان و تێر کردنی بازاڕه
ڕووخاوه‌کانی خۆیان.
ڕیکخستن و دابین کردنی ئه‌م داهاتانه پێویستی به به‌ڕێوه‌چونی سیاسه‌تێکی
نه‌رم و نیانیشه، په‌ره‌پێدانی ئه‌م باره ئابووریانه له گشت بواره‌کاندا
ده‌بێته هۆی چه‌قاندنی دارێکی به به‌رهه‌م بۆ نه‌وه‌کانی داهاتومان که
بتوانن به شیوه‌یه‌کی کارامه ژیانی خۆیان له ژێر به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌کاندا
دابین بکه‌ن.
ئه‌و باره سیاسیه پێشکه‌وتوخوازه هه‌رگیز نایه‌ته دی به بێ بوونی
یه‌کسانی نێوان نێر و مێ له کۆمه‌ڵگادا وه هه‌مان هۆکاره مه‌ده‌نیه‌کان
گشت لایه‌نه‌کانی پێشخستنی با‌ری ئابوری مه‌رجه بگرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش
ده‌بێت به شانازیه‌وه پسوله‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان بپارێزین و ڕوو بکه‌ینه
جیهانێکی کراوه که په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ هاوڵاتیان و گه‌لانی دراوسێ و
ده‌وڵه‌تانی دوور له‌خۆشمان به‌سترابێته‌و به هاوکاری گشتی و کێشه
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان ته‌نها به ڕێگه‌ی دانوستاندن شی بکه‌ینه‌وه.
جا هه‌ر چلۆنێک بێت بلا ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه پێشکه‌وتوه‌ی گشتمان ڕوومان
تێی کردوه خۆی به‌رامبه‌ر به دادگای مێژوو ڕوو به ڕوو بکاته‌وه، بلا ئه‌و
ده‌وڵه‌ته کاغه‌زه کراوه‌کانی سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان و
هێنانه دی ئارمانجه نه‌ته‌وه‌یه‌کان و باره ئابوریه‌کان به شێوه‌یه‌کی
ڕوون لاپه‌ڕه‌کانی بکاته‌وه، هه‌ڵسوکه‌وته ڕۆشنبیریه‌کان به ڕوونی دیاری
ده‌کات که ئه‌و ده‌وڵه‌ته خێرخوازه دووچاری بوونی هه‌ژاری باره
ئابوریه‌کان بۆته‌وه، چونکه ئه‌و ته‌مه سیاسیه‌ی که بوه به په‌ڵه
هه‌ورێکی گه‌وره به سه‌ر خاکی کوردوستاندا خۆی له چوارچێوه‌ی
به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تێکی گرێدراوی به‌ستراوه‌یه به ده‌سه‌ڵاتی تاکیه‌وه‌و
له بارێکی ئابوری وه‌ها ناخۆش تێ ده‌په‌ڕیت که کێشه‌کان ته‌نها به
هاوده‌نگی گشت هاوڵاتیانه‌وه شی ده‌کرێنه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
خواسته‌کان هێنده به ناو یه‌کدا ئاڵۆزن که به تاقه نه‌فه‌ر و کۆمه‌ڵه
مرۆڤێک و ده‌سته‌و تاقمێکی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی تاکه حیزب یان دوو حیزبی
هه‌رگیز نایه‌ته جێگیر بوون.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه به‌ڕاستی پێداویستی گشتیمان هه‌یه
به‌ره‌و گؤڕانکاریه دیموکراتیه‌کان، هه‌رچی ده‌رباره‌ی ئابوریشه، ده‌بینین
که به‌رهه‌مه‌کانیان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، که‌واته ئێمه
پێویستیمان به بنیات نانی بنکه سه‌ره‌کیه‌کانه، ده‌بێت پرۆژه بنیات
سازیه‌کان وه‌گه‌ڕخرێن بۆ گشت میلله‌ت، نه‌وه‌ک هه‌ر بۆ درووست کردنی کۆشک و
ته‌لار بێت بۆ ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵه به ناو سیاسیه‌کان.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی
ڕۆشنبیری و خوێندنیشه گشتمان ده‌زانین که کێرڤی نه‌خوێنده‌واری له نێوان
هاوڵاتیاندا گه‌لێک بڵنده به تایبه‌تی له نێو چینی هه‌ژاران و گوند
نشینه‌کاندا، ئه‌م نه‌خوێنده‌واریه به‌ربه‌ستێکی گه‌و‌ره‌یه له ڕووی
پێشکه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، به‌ڕاستی گه‌لێک کێشه‌و گرفت ڕوویان له
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان کردوه، تۆ بڵێی وه‌ڵام و به‌رسیڤی ئه‌و
به‌ڕێزانه به‌رامبه‌ر به‌م گرفت و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا چلۆن بێت؟
|