هه‌میشه كورد لایان سووكه
بڕیار ڕه‌حیم
هه‌موومان هه‌واڵی بڕیاری علوجه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان خوێنده‌وه كه دوو
سه‌رۆك حزبی كوردستانی ده‌ستگیر بكه‌ن ئه‌وانیش محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود‌و
مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به
ئێرانه‌وه هه‌یه. هه‌ر دوای ئه‌وه له هه‌واڵه‌كان بیستمان كه عه‌مماری
كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌ستگیر كرا پاش
ئه‌وه‌ی له ئێران گه‌ڕایه‌وه. كه‌چی گرتنه‌كه ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێك بوو
و دوای ئه‌وه به‌ریان دا پاشان زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له
عێراق داوای لێبوردنی كرد كه گرتبوویان.
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق به‌ڵكو هه‌موو
شیعه‌ی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ستراتیژیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه‌چی نه‌ك
هه‌ر ناشگیرێن به‌ڵكو بشگیرێن ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ عه‌فوومان فه‌رموو و سه‌رمان
دای له به‌رد به‌ڵام كه‌س داوای لێبوردن له كورد ناكات ئه‌ویش چونكه هیچ
حسابێكمان بۆ ناكه‌ن.
ئه‌و سووكایه‌تیه به كورد به‌هۆی سه‌ركرده‌كانمان كراوه چونكه ئه‌وان به
كاڵی‌و به كوڵاوی ئێمه‌یان ته‌سلیمی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌و پێمان ده‌ڵێن
ئه‌مه‌ریكا باوه گه‌وره‌مانه به‌ڵام ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی
كورد به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێت كه خۆی ته‌سلیمی
ئه‌مه‌ریكا بكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پاره‌یان بۆ بنێرێت. ئه‌ی هه‌ر برێمه‌ر
نه‌بوو له یاداشته‌كانیدا وتبوو كه سه‌ركرده كورده‌كان سه‌ری زمانیان و
بنی زمانیان داوای پاره بوو؟ |