سه‌رۆ قادر نانه‌كه‌ش ده‌خوات‌و ده‌شوه‌ڕێت
كوردێك
سه‌رۆ قادر كه به‌هۆی هه‌بوونی پشته‌وه پله‌یه‌كی به‌رزی
له پارتی وه‌رگرتووه كه پله به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنه خۆی
له‌هه‌موو حزب به‌هێزتر ده‌زانێت، ئه‌و ته‌نانه‌ت له كوردیش به‌هێزتر كاتێ
ڕاشكاوانه‌و له‌به‌رچاوی هه‌موو كورد كورد به سه‌گ ده‌شوبهێنێت كه كاتێ
برسیی ده‌بێت ده‌وه‌ڕێ‌و كاتێ تێر ده‌بێت بێ ده‌نگ ده‌بێت. سه‌رۆ قادر زۆر
ناسراوه به‌ڵام به شتی باش نا به‌ڵكو به‌وه ناسراوه كه به‌هه‌موو كه‌سێك
ده‌وه‌ڕێت. له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌زگای گوڵان بۆ
هیوركردنه‌وه بارودۆخ‌و كوژانه‌وه ئاگری جه‌نگی براكوژی به‌كار بهێنێت
ئاگره‌كه‌ی گه‌رمتر ده‌كرد. جار بووه هه‌نگاو بۆ ئاشتی ده‌نرا كه‌چی له‌پڕ
سه‌رۆ شتێكی بڵاوده‌كرده‌وه ده‌بووه مایه‌ی گرژی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی.
دوای ئه‌وه كه‌وته وه‌ڕین له ئیسلامیه‌كان‌و ده‌زگاكه‌ی بۆ قسه پێ
گوتنیان ته‌رخان كرد‌و ئه‌و سه‌رۆیه بووه هۆی گه‌وره بوونی ناكۆكی
له‌نێوان پارتی‌و ئیسلامیه‌كان. ناڕه‌زایی له ڕه‌فتاره‌كانی سه‌رۆ گه‌شتبوه
ئاستی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتی به كه‌سانی به‌هێز
قایم بوو كه‌س نه‌یتوانی شه‌ڕه‌كه‌ی له خه‌ڵك دووربخاته‌وه، ئێستاش سه‌رۆ
ده‌بینێت كه حزبێكی كوردی نه‌ماوه په‌لاماری بدات بۆیه كه‌وتۆته وه‌ڕین
له كورد. ئه‌و نانه‌ش كه سه‌رۆ ده‌یخوات نانی كورده كه‌چی پێی ده‌وه‌ڕێت.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم وازی لێ بێنن سبه‌ینێ كه تێری خوارد له وه‌ڕین له
خه‌ڵك ئه‌و كاته
به‌خۆی ده‌وه‌ڕێت. |