ناکرێ
فه‌له‌ستینی بێنه کوردستان و عه‌ره‌بی تهعريبيش بڕۆنه‌وه.!
موحسين
جوامێر
mohsinjwamir@hotmail.com
2007-02-17
دهنگوباسی هاتنی کوتوپڕی شاندی فه‌له‌ستين به سه‌رۆکايه‌تیی نوێنه‌ری
سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وێ جبريل ڕجوب بۆ کوردستان، بووه
بابه‌تی قسه و باسی ناو کوردان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ
تووڕه‌بوون و بێزارييهکی توندا.. ئه‌وه‌ش له کاتێکدايه
خه‌ڵکی هێشتا له ڕه‌خنه و سهرکۆنهکردنيان به‌رانبه‌ر به
قبووڵکردنی ئێراقييه تازه‌هاتووه‌کان بۆ کوردستان،
سارد نه‌بوونه‌ته‌وه، به تايبه‌تيش چونکه بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی
بێئيشی له‌نێو هاووڵاتياندا، بگره سه‌رهه‌ڵگرتن و وڵات بهجێهێشتنيش.
تا ئێسته به ته‌واوی نه‌زانراوه ئامانج له هاتنی شانده‌که بۆ
به‌غدا و سه‌ردانيان بۆ لای مام جه‌لال و پاشان بۆ لای کاک
مه‌سعوود، چی بوو..
هه‌روه‌ها نه‌زانرا نهێنیی لێدوانه‌که‌ی مامه
که کوردستان ئاماده‌يه بۆ پێشوازيی
فه‌له‌ستينييه‌کان، له چ ڕوانگهيهکهوه سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو ..! ئه‌وه‌ی نيگهرانيی خه‌ڵکه‌که‌ی زێتر کرد
يان زێتر ده‌کا ئه‌وه‌يه ترووسکه‌ی هيوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی فهلهستينييان بۆ سه‌ر زێد و واری بابانيان ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ
نه‌بێت، به‌داخه‌وه زۆر زۆر کزه.. که ئه‌مه‌ش
تهعريبێکی ديکه‌ی لێ
ده‌که‌وێته‌وه،
هه‌روه‌ک هه‌نگاوه‌که‌ی ـ به‌ناوی برايه‌تی ـ له‌سه‌رده‌می
شێخ مه‌حموودا نرا، ئه‌ويش به قبووڵکردنی عه‌ره‌بی
حه‌ويجه، که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته کارتێک به ده‌ست
ناحه‌زانی کورده‌وه و خه‌ريکه ڕۆژانه شهقهکانيان ده‌خۆين. خوا نه‌کا ئه‌و
دهنگۆيهی زیتر له 10 ساڵه که‌وتووه‌ته‌وه، ڕاست
ده‌ربچێت.. چونکه ماقووڵ نيه عه‌ره‌بی هاورده بۆ
که‌رکووک بڕۆنه‌وه، که‌چی فه‌له‌ستينييه‌کان بێن و بمێننه‌وه
و بانێک و دوو هه‌وا دووباره بێته‌وه..
خۆ ئه‌گه‌ر نزيکايهتی بێت، ئه‌وا
عه‌ره‌بی ئێراق هاوسنوور و نزيکترن، ئه‌گه‌رچی هاتنی هه‌ر
لايه‌نێک ئاسه‌واری نه‌رێنی و ترسناک له سه‌ر ڕه‌وشی
کوردستان جێده‌هێڵێت، چ لهمهودايهکی نزيک ياخود
دووردا. ئاماژه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستان به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خه‌به‌ری هاتنی
فه‌له‌ستينييه‌کان بۆ ئێره و به ناڕاست له‌قه‌ڵه‌مدانی،
دڵخۆشکه‌ره‌وه بوو، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کوردان یادێکی تاڵيان له‌گه‌ڵ تهعريبدا هه‌يه، ئه‌تره‌ش و
زراويان له خه‌به‌ر و ده‌نگۆی ئاوه‌ها ده‌چێت.. بۆيه پتر
پێويستيان به دڵنيايی و هێورکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌دار
هه‌يه.. ئه‌گه‌ر نا، خودی سه‌ردانه‌که لايه‌نی
به‌که‌ڵکی بۆ کورد تیدايه و پهسنديشه.
|