ئه‌مجاره‌ش «باخان»ێکی دیكه،نا.. بۆ توندوتیژیی
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
27 -1- 2007
وێڕای ئه‌و کێشه له بن
نه‌هاتووانه‌ی وا له کوردستان بوونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م ژیانێکی ئاسوده و
بێخه‌مدا، ده‌یان کێشه‌ی لاوه‌کی دیکه هاتوونه ئاراوه كه ڕۆژانه ده‌یان
گه‌نج و مناڵ ده‌كاته قوربانیی ئه‌و کێشه چاره‌نه‌كراو و فه‌رامۆش کراوانه.
هه‌رچۆنێک بێت
خێزانه‌کان وه‌ک گوڵه‌به‌ڕۆژه له‌گه‌ڵ ڕووداو و کاره‌سات و کێشه‌کانی ڕۆژدا
ئه‌سووڕێن تا ژیان بگوزه‌رێنن، گه‌ر به‌خوازی خۆیان نه‌بێت، گرنگ نه‌بوونی
تیرۆر‌و ئاژاوه‌یه و کورد وه‌ته‌نی (هه‌رسه‌ر سه‌لامه‌ت بێت)، گه‌رچی نه‌بوونی
کاره‌با و ئاو و به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و نه‌بوونی غاز‌و گرانیی
نرخی شتومه‌ک له بازاڕه‌کاندا خه‌ڵکی بێزار کردووه و زۆر له‌خۆیان ده‌که‌ن،
یان بۆ ئاسوده‌یی منداڵه‌کانیان گوێی خۆیان ئاخنیوه و هیچ ناڵێن، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌و مناڵانه‌ی له‌و بارودۆخه گران و ناله‌باره‌دا له‌باوه‌شی پڕ
له‌سۆزی خێزاندا ده‌ژین، قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه و دابینکردنی
پێداویستیه‌کانیان له ماڵی به‌ناو دووه‌م که قوتابخانه و خوێندنگاکانن
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه گرنگییان پێ نادرێ. له‌حاڵێكدا،
وا پێویست ده‌کات ده‌سه‌ڵات ئه‌رکی پاراستن و په‌روه‌رده‌کردنیان له ئه‌ستۆ
بگرێت. به‌ڵام کامه په‌روه‌رده؟ په‌روه‌رده‌یه‌کی سه‌قه‌ت!؟
ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر له
ئه‌نجامی به‌کارهێنانی توند‌و تیژیی له‌ناو خوێندنگاکان‌دا، وه‌زارره‌تی
په‌روه‌رده بڕیارێکی تایبه‌ت به (قه‌ده‌غه‌کردنی توندوتیژیی و لێدان) ی
له‌خوێندنگاکاندا ده‌رکرد و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و دیارده ناشارستانی و
نامرۆڤانه‌یه کۆتایی پێهات. به‌ڵام چه‌ن مانگێک له‌مه‌وبه‌ر و هه‌ر له‌لایه‌ن
هه‌مان وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاری به‌کارهێنانی (توندوتیژیی) به‌رامبه‌ر به
قوتابیان و خوێندکاران له خوێندنگاکان‌دا ده‌رکراو سیستمی په‌روه‌رده‌و
خوێندنی هه‌رێمه‌که‌ی، له‌بری داهێنان و تازه‌گه‌ری له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و
فێرکردن و دابینکردنی پێداویستی و ماف و خوازه‌کانی مناڵان و خوێندکاران
گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. واته جارێکی دیكه توندوتیژیی و
لێدان وه‌ک ههنگاوێکی ناشارستانێتی و دژ به مافه‌کانی مناڵان به‌گشتی،
ئاسایی كرایه‌وه. جانازانم مه‌به‌ست له‌م بڕیاره دوورخستنه‌وه‌ی مناڵانه له
که‌ش و هه‌وای خوێندن و ڕاونانیانه بۆ سه‌رجاده‌و سهرگهردانکردنیان؟ یان
ده‌ستخستنه ناو خوێنی ئه‌و مناڵانه‌یه که ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌روه‌رده و
مه‌نهه‌جه سه‌قه‌ته‌ی كهلهئهنجامیدا مردن له ژیان به ئاسووده‌تر ده‌زانن
و هه‌ڵیده‌بژێرن!؟
به‌داخه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان، بێگومان هه‌موویان نا، به‌ڵام زۆریان وه‌ک
ئه‌وه‌ی داهێنانێکی نوێ فێری قوتابیان بکه‌ن یا (زێڕیان له‌ناو قوڕا
دۆزیبێته‌وه) زۆر به‌په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و ئه‌و بڕیاره مل ئه‌نێن و بێ
سێودوولێکردن ده‌که‌ونه وێزه‌ی قوتابیان، که ئه‌مه دژ به په‌یام و ڕه‌وشی
مامۆستای ڕاسته‌قینه‌یه. وه‌ک چۆن پێویسته مامۆستا ئه‌و که‌سه به‌رزو پیرۆزه
بێت که په‌یامێکی به‌نرخ و پیرۆزی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و به ئه‌مانه‌ته‌وه
ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت ئه‌ویش په‌روه‌رده‌و فێرکردنه ، ئاواش پێویسته
هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبهتمهندییانهبێت که شایسته‌یه له‌و
که‌سایه‌تییه‌دا هه‌بێت وه‌ک: (دڵسۆزی، ئارامی، زیره‌کی، به‌هێزی، زمان
پاراوی، خۆڕاگریی و وه‌فا، له هه‌مووشیان گرنگتر بوونی شاره‌زایی ته‌واوه
له‌بواری پیشه‌که‌ی خۆیدا). پێویستیشه که‌م تا زۆر شاره‌زایی هه‌بێت له
بواری ده‌روونناسیدا تا نه‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی به‌یه‌ک چاو ته‌ماشکردن و
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قوتابیاندا و، هه‌روه‌ها ڕه‌چاوی جیاوازی
تاکهکهسایهتییهکان و پێکهاته‌ی ده‌روونیان بکات. به‌ڵام ئه‌وی له
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ڕه‌چاو ناکرێت ئه‌و خاڵه گرنگه‌یه که مامۆستا پێویستی به
کارامه‌یی هه‌یه‌و، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر له‌مامۆستایان ئه‌و پیشه‌یه وه‌ک
پیشه‌یه‌کی ئاسان هه‌ڵده‌بژێرن و پێیان وایه پێویستی به ماندوبوون نییه، که
ئه‌میش هۆکارێکی گرنگه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی لاواز له‌بواری زانستی و
ڕۆشنبیریدا و به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی مامۆستای لاواز بێت
نه‌وه‌کانیشی لاواز‌و که‌م توانا ده‌بن.
به‌داخه‌وه هه‌رله‌م
ماوه که‌مه‌ی ڕابردوودا، چه‌ند ڕووداو و کاره‌ساتی دڵته‌زێن له ئه‌نجامی
به‌کارهێنانی توندوتیژیی و لێدان له خوێندنگاکان‌دا چ خوێندنگای کوڕان و چ هی
کچان ڕووی داوه كهخوێندکاران بوونه‌ته قوربانی ئه‌م کاره ناشارستانی و دژ به
هه‌موو یاسا و پرینسیپێکی په‌روه‌رده‌یی.
وه‌ك ئاگادارین،
دواترین هه‌واڵ بوونه قوربانیی «باخان که‌مال» ی جوانه‌مه‌رگ بوو، كه له
ئه‌نجامی سووکایه‌تی پێکردن و شکاندنی له لایه‌ن مامۆستایه‌کی
خوێندنگاکه‌یه‌وه (که من دڵنیام ئه‌و هه‌موو شتێک بێت مامۆستا نییه)
ڕوویدا. دیاره گه‌ر خۆشی نهسووتاندبێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ک کاری له ده‌روون
و ناهاوسه‌نگ کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه كه بێ ئاگابێت له ده‌وروبه‌ری خۆی
و ئه‌نجام ببێته قوربانی سیستمێکی سه‌قه‌ت و په‌روه‌رده‌یه‌کی سه‌قه‌تتر!
بۆیه لێره‌وه داوا له
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م که هه‌رچی زووتره له‌م
بڕیاره پاشگه‌زبێته‌وه و، لێدان و توندوتیژیی قه‌ده‌غه‌بکرێت له سه‌رجه‌م
قۆناغه‌کانی خوێندندا، تا مناڵانی کوردستانیش وه‌ک هه‌موو مناڵانی وڵاته
پێشکهوتخوازهکان سوود له پرۆسه‌ی په‌وه‌رده‌و فێرکردن و دواتر له‌داهاتی
کوردستان وه‌ربگرن و، له‌که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازاد‌و دوور له چاوسوورکردنه‌وه‌و
هه‌ڕه‌شه‌کردن په‌روه‌رده بکرێن. چونکه نه‌بوونی کاره‌با و ژووره سارده‌کانی
خوێندن و ته‌خته ڕه‌قه‌کانی دانیشتن و تاقی کردنه‌وه په‌روه‌رده‌یی و وزارییه
ته‌قلیدییه‌کانی به‌ناو (به‌که‌لۆری)، خۆیان له‌خۆیاندا گه‌وره‌ترین سزا‌و
توندوتیژیین كه به‌رامبه‌ر به‌مناڵان و سه‌رجه‌م خوێندکارانی کوردستان
ئه‌نجام ئه‌درێن. |