زمانی يه‌کگرتووی کوردی بنچينه‌ی پاراستنی يه‌که‌يتی نه‌ته‌وه‌يمانه
وهاب
شاه محمد/ سويد
Shah.wahab@gmail.com
پێش
ماوه‌ێک مشتومڕێکی زۆر له هه‌ندێ ميدياکانی کوردی به‌رپابوو له‌سه‌ر زمانێکی
يه‌کگرتووی کوردی و کام له‌و زاراوه کورديانه‌ی ئه‌مرۆش دکرێت ببێته
زمانێکی يه‌کگرتووی نوسين و خۆێندن له سه‌رتاسه‌ری خاکی کوردستان. دياره
خه‌ڵکی کورد وه‌ک هه‌موو ميله‌تانی تری جيهان چه‌ند زاراوه‌ی جياوازی تيا
به‌دی ده‌کرێت که هه‌ندێکيان به‌هۆی ره‌وشی سياسی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان
گه‌شه‌ی تياکردوه‌و ماوه‌ێکه وه‌ک زمانی فه‌رمی يان زمانی خۆێندن و نوسين
به‌کارده‌هێنرێت. له کوردستانی باشوور به‌هۆی ره‌وشی سياسی و بزووتنه‌وه‌ی
رزگاريخوای خه‌ڵکی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان زاراوه‌ی سۆرانی هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک زاراوه‌ێکی فه‌رمی يان زاڵبوو به‌سه‌ر زاراوه‌کانی تری
ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان به‌کارهێنراو. هۆی زاڵبوونی زاراوه‌ی سۆرانی
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رپابوون و دامه‌زراندنی هه‌ندێ دامووده‌زگای
بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی به زمانی سۆرانی پاشان بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه
رزگاريخوازی نه‌ته‌وه‌يه‌ی که له‌م به‌شه‌ی کوردستان سه‌ری هه‌ڵدا له
ناوچه‌ی سۆران له‌و سه‌رده‌مه‌دا که ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای ناچارکرد
مامه‌له‌ی تايبه‌تی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
نه‌ته‌وه‌ی کورد سێ ناوچه‌ی گه‌وه‌ره‌ی جوگرافی و سێ زاراوه‌ی گه‌وره‌ی تيا
به‌دی ده‌کرێت که ئه‌وانيش ئه‌و ناوچانه‌ن که زاراوه‌کانی کرمانجی سه‌روو،
کرمانجی خواروو و ڵوری زۆر به‌زه‌قی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر زاراوه بچوکه‌کانی
تری ناو زمانی کوردی. هه‌ر يه‌ک له‌م ناوچانه خه‌ڵکی به زاراوه‌ی تايبه‌ت
ده‌دوێن وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی تری کورد که زاراوه‌ی تريان
هه‌يه له‌م ناوچانه زۆر به باشی له‌م سێ زاراوه گه‌وه‌ره‌يه تێده‌گه‌ن و
گفتوگۆی پێده‌که‌ن. بوونی زاروه‌ی جياواز شتێکی زۆر ئاسايه‌و ده‌کرێت بوترێت
که ئه‌و زاراوانه‌ی که له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌يه زۆر که‌متره له‌و
زاراوانه‌ی که له‌ناو زمانی ميله‌تانی تری جيهانه. دياره زمانی يه‌کگرتوو
له‌ناو هه‌موو ميله‌تانی جيهان گرنگی خۆی هه‌يه، بۆيه ده‌بێت لای خه‌ڵکی
کورديش هه‌مان گرنگی هه‌بێت چونکه بوونی زمانێکی يه‌کگرتوو نه‌ک ته‌نها وه‌ک
شێوازێکی گفتووگۆ و تێگه‌يشتن له يه‌ک وه‌ک زمانێکی فه‌رمی و خۆیندنيش
به‌کارده‌هنرێت له‌نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو دامووده‌زگاکانی.
زمانی
ئيگليزی که زمانێکی گه‌وه‌ره‌ی جيهانيه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌م ئاسته‌ی
ئه‌مرۆی له‌چه‌ند زاراوه‌ێکی جياواز پێکهاتبوو که تاکو ئێستاش له هه‌ندێ
ناوچه به‌کارده‌هێنرێت و سه‌ردانێکی بچوکی ئه‌و ناوچانه ئه‌و راستيه‌مان بۆ
ده‌رده‌خات. به‌ڵام زمانی فه‌رمی ئينگليزی يان خۆێندن نه‌ک ته‌نها وه‌ک
ئامرازێکی تێگه‌يشتن به‌کارده‌هێنرێت له‌نێوان ئه‌وانه‌ی به‌کاریده‌هێنن،
به‌ڵکو هه‌موو پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆجی و ئابوری و هونه‌رێکانی جيهان به‌م
زمانه ده‌نوسرێته‌وه‌و به‌کارده‌هێندرێت و باس له‌وه‌ش ده‌کرێت که له
داهاتوێکی دوور ده‌بێته زمانی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکانی جيهان. زمانی
فه‌ره‌نسی، رووسی وه زۆر له زمانه‌کانی تری جيهان ساڵانێکی زۆر له ململانێ
گه‌وه‌ره بوون له‌گه‌ڵ زمانی ئيگليزی به‌ڵام تاکو ئێستا هيچ کاميان
نه‌يانتوانیوه کاريگه‌رێکی ئه‌وتۆيان له‌سه‌ر زمانی ئينگليزی هه‌بێت يان
هه‌ره‌شه‌ێکی ئه‌وتۆی بۆ درووست بکه‌ن، بۆيه زمانی ئينگليزی ئه‌مرۆ زمانێکی
ده‌سه‌ڵاتداری جيهانيه. له زۆربه‌ی زۆری دامووده‌زگا نێوده‌وڵه‌تێکان زمانی
ئيگليزی به‌کارده‌هێنرێت وه له زۆر وڵاتانی جيهان ئه‌وه‌ی ئه‌م زمانه
نه‌زانێت به که‌سێکی ئاست نزمی رؤشنبير چاوی لێده‌کرێت.
ئێمه‌ی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان به‌هۆی ره‌وشی سياسی گشتی
نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌مانتوانيوه زمانێکی يه‌کگرتوو له هه‌موو ئه‌و زاراوه
جياوازانه‌ی که هه‌مانه درووست بکه‌ين بێجگه له کوردستانی باشوور نه‌بێت
که زاراوه‌ی سۆرانی به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه تايبه‌تيه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان
زاڵه به‌سه‌ر زاراوه‌کانی تر‌و وه‌ک زمانێکی فه‌رمی کوردی به‌کارده‌هێنرێت له
خۆێندنگاو دامووده‌زگا جياوازه‌کانی. داگيرکه‌رانی کوردستان سوودێکی زۆريان
له بوونی زاراوه‌ی جياوازی خه‌ڵکی کورد وه‌رگرتوه‌و نه‌بوونی زمانێکی
يه‌کگرتووی کوردی رێگای بۆ داگيرکه‌ران خۆشکردوه که کلتور، مه‌نتاڵتێت،
شێوه‌ی بيرکردنه‌وه‌يان به‌سه‌ر هه‌ندێ خه‌ڵکی کورد زاڵ بکه‌ن، وه زۆرجار
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌ندێ له
هۆزه کوردێکان کورد نيين له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به زاراوه‌ێکی زۆر جياواز له
زاراوه گه‌وه‌ره‌که ده‌دوێن.
ئه‌مرۆ به‌هۆی بوونی زاراوه، ئاين وه مه‌زهه‌بی جياوازی خه‌ڵکی کورد زۆر
له شۆڤينيزمانی ناوچه‌که گومانيان له کوردبوونی يه‌زيدێکان، شه‌به‌ک،
هه‌ورامێکان وه فه‌يلێکان هه‌يه‌و کار‌و به‌رنامه‌يان بۆ داپچرانديانه له
نه‌ته‌وه‌ی کورد، بۆيه بوونی زاراوه‌ێکی يه‌کگرتووی فه‌رمی بۆ به‌کارهێنانی
له هه‌موو بواره‌کان زۆر گرنگه‌و نابێت وه‌ک هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی چاوی
لێبکرێت له‌لايه‌ن زاراوه‌کانی تره‌وه. پێويسته نه‌ک ته‌نها گرنگێکی زۆر بۆ
پاراستنی زاراوه کوردێکانی تر بدرێت به‌ڵکو ده‌بێت زۆر له‌و وشانه‌ی له
زاراوه‌کانی تری کوردی به‌کارده‌هێنرێت تێکه‌ڵ به زاراوه فه‌رمێکه بکرێت
بۆ ئه‌وه‌ی زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردی بۆ نه‌وه‌که‌مان درووست بکه‌ين وه
له‌هه‌مان کاتدا بتوانيين زاراوه‌ێکی فه‌رمی ئه‌تۆمان هه‌بێت که ئاسان بێت
بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکی کورد که به زاراوه جياوازه‌کان ده‌دوێن.
من
به‌ش به حاڵی خۆم تێکه‌ڵاويم زۆره له‌گه‌ڵ کوردێکی زۆری هه‌رسێ زاراوه
گه‌وره‌که‌ی کوردی وه زۆرجار باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌ردانی ناوچه‌ێکی تری
کوردستانيان کردوه به‌ڵام نه‌يانتوانيوه به گوێره‌ی پێويست له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
ئه‌و ناوچه‌يه بدۆێن ئه‌ويش له‌به‌ر جياوازی زاراوه‌کان بۆيه ناچاربوون
زمانی داگيرکه‌ران به‌کاربهێنن بۆ تێگه‌يشتن له‌يه‌ک ئه‌مه‌ش له راستيدا
کاره‌ساتێکی گه‌وره‌يه بۆمان. به‌کارهێنانی زمانی داگيرکه‌ران له نێوان
تاکه‌کانی خه‌ڵکی کورد دووری و په‌راوێزی درووست ده‌کات له نێوانمان بۆيه
ده‌بوايه پسپۆران و ده‌سه‌ڵاتدارانی سياسی کوردی زوو کاريان بۆ پێکهێنانی
زاراوه‌ێکی فه‌رمی و يه‌کگرتوو له هه‌رسێ زاراوه کورديه گه‌وره‌که
پێکبهێنايه.
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌هۆی ئاينی ئيسلام و ئه‌و زاراوه‌ی قورئانی پێنوسراوه
توانيوێتی زۆر له ميله‌تانی تری ناوچه‌که بکاته عه‌ره‌ب که پياو تا
سه‌فه‌رێکی هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌کات نازانێت گرنگی بوونی زمانێکی
يه‌کگتروو چه‌ند کاريگه‌ره له‌سه‌ر خه‌ڵکی. پێش ماوه‌ێک سه‌ردانی وڵاتی
مه‌غريبی عه‌ره‌بيم کرد که به‌چه‌ند زاراوه‌و زمانی جياواز ده‌دوێن به‌ڵام
هه‌ر هه‌موويان زۆر به باشی ده‌توانن به زمانی فه‌رمی عه‌ره‌بی که زمانی
قورئانه بدوێن و له‌يه‌ک تێبگه‌ن. زاراوه‌ی فه‌رمی توریکی وڵاتی ئه‌مرۆی
تورکيا بووه‌ته زمانکی يه‌کگرتوو بۆ هه‌موو تورکانی جيهان وه هه‌موو ئه‌و
تورکانه‌ی ئێران، ئازربايجان، ئاسيای ناوه‌راست به ئاسانی گفتوگۆی پێده‌که‌ن
وه تێده‌گه‌ن. زمانی فه‌رمی تورکی ئه‌مرۆی تورکيا زۆر جياواز بووه‌و
چاوخشانێک به مێژووی سه‌د ساڵه‌ی رابردووی ئه‌و راستيه‌مان بۆ ده‌رده‌خات.
ميله‌تی تورک شانازی و رێزێکی زۆريان بۆ ئه‌تاتورک هه‌يه چونکه ێکێ له
کاره گرنگه‌کانی يه‌کخستن و کاری پاکردنی زمانی تورکی بوو له زمانی
بێگانه‌و بوونی زاراوه‌ێکی تورکی فه‌رمی به‌لايه‌وه زۆر گرنگ بوو بۆ
پاراستنی زمانی تورکی.
هه‌رچی زاراوه‌ی فه‌رمی فارسی بێجگه له ئێران له وڵاتی ئه‌فغانستان و
هه‌ندێ وڵاتانی ئاسيای ناوه‌راست بووه‌ته زمانێکی يه‌کگرتوو له‌م وڵاتانه
ئه‌گه‌رچی هه‌ر ناوچه‌ێک زاراوه‌ی تايبه‌تی خۆی هه‌يه. زمانی فارسی فه‌رمی
تاکو ئه‌مرۆش وشه‌ی عه‌ره‌بی زۆر تيابه‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام ميله‌تی فارس
ناوه‌رۆک و شێوازی به‌کارهێنانی ئه‌و وشه عه‌ره‌بيانه‌يان گۆريوه که پياو
زۆر به زه‌حمه‌ت هه‌ست به سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌کات. ئه‌مرۆ له‌ناو رۆشنبيران و
ناسيوناليسته‌کانی ميله‌تی فارس کار و هه‌وڵێکی زۆر ده‌درێت بۆ پاکردنه‌وه‌ی
زمانی فارسی ته‌نانه‌ت زۆر وشه‌ی کوردی له نوسينه‌کانيان به‌کارده‌هێنن بۆ
پێکهێنانی زمانێکی فارسی فه‌رمی و خۆێندن.
له‌وانه‌يه زۆر که‌س هه‌بن که دژ به‌وه‌بن که زاراوه‌ی سۆرانی ببێته
زمانێکی فه‌رمی و يه‌کگرتووی خه‌ڵکی کورد له هه‌ندێ له به‌شه‌کانی کوردستان
وه بير له‌وه بکه‌نه‌وه که بوونی زاراوه‌ی سۆرانی وه‌ک زمانێکی فه‌رمی
کوردی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ زاراوه‌کانيان درووست بکات، ئه‌مه‌ش له رووی
ده‌روونیه‌وه راسته و کاريگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌و زاراوانه ده‌بێت،
به‌ڵام نه‌بوونی زمانێکی يه‌کگرتووی کوردی هه‌ميشه رووبه‌رووی مه‌ترسی و
هه‌ره‌شه‌کانی دوژمنمان ده‌کاته‌وه. ده‌بێت پسپۆران و زانايانی زمانێکی
فه‌رمی کوردی تێکه‌ڵ له هه‌ر سێ زاراوه گه‌وره‌که‌ی خه‌ڵکی کورد پێکبهێنن
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک ميله‌تانی تری جيهان هه‌موو ئه‌و تايبه‌تمه‌نديانه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بپارێزين.
نه‌بوونی زمانێکی فه‌رمی کوردی که خۆمان و نه‌وه‌کانمان به‌کاریبهێنن له
دامووده‌زگاکانمان کێشه‌ێکی گه‌وه‌ره‌يه‌و ده‌بێت به زووترين کات له‌لايه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی سياسی و پسۆرانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت وه کار بۆ کۆنفرانسێکی
گه‌وه‌ره بکرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگاێکی تايبه‌ت بۆ پێکهێنانی زاراوه‌ێکی
فه‌رمی کوردی. ده‌کرێت له کۆنفرانسێکی له‌و جۆره هه‌موو پسپۆرانی زاراوه
کوردێکان به‌شداری بکه‌ن وه له‌سه‌ر پێکهێنانی زاراوه‌ێکی فه‌رمی کوردی
رێکه‌وون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ئه‌و کێشه‌يه چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌مرۆ
کوردستانی باشوور به‌هۆی ره‌وشی سياسی عيراق و ناوچه‌که بۆته سه‌نته‌ری
کۆکردنه‌وه‌ی هێزه کوردێکان بۆيه پێويسته له پايته‌ختی کوردستان(هه‌ولێر)
هه‌رچی زوتر کۆنفرانسێکی له‌و جۆره رێکبخرێت وه داواش له حکومه‌تی کوردی
بکرێت که هه‌موو ئاسانکاری و پێويستێکانی بۆ دابين بکات. |