مامۆستا عومه‌ری سه‌له‌فی له نوێنه‌رایه‌تی خوداوه بۆ نوێنه‌رایه‌تی
(...)
شاكار عه‌بدوڵڵا
قوتابییه‌كی
پێشووی مامۆستا عومه‌ری سه‌له‌فی
|
 |
|
عومه‌ر
سه‌له‌فی |
له یادمه نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو باس له فه‌توا خه‌لیجییه‌كانی
مامۆستای موجاهید مامۆستا عومه‌ری سه‌له‌فی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه
ده‌كرا، به‌مانه قایل نه‌بووم‌و ده‌مگوت خودایه فه‌توا چییه؟ ڕۆژێك یه‌كێك
له قوتابییه‌كانی ناوبراوم دیت، گوتم ئه‌دی فه‌توا چییه ده‌ڵێن مامۆستای
سه‌له‌فی لای ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ گۆشت ئاسا به شیشه‌وه ده‌كرێت، یاخود
له‌گه‌ڵ ناندا پێخۆره‌و هه‌ژاره‌كان له‌م ساڵانه‌ی قات‌و قڕی‌و
ئابڵوقه‌یه‌دا ده‌بێته خۆراكی سه‌ر سفره‌كانیان یا ئاوه‌دانییه‌و كه‌لاوه
وێرانه‌كانی كوردستان بونیاد ده‌نێته‌وه؟ ئه‌و برایه له وه‌ڵامدا ووتی
"ئه‌وه ده‌ڵێی گاڵته‌و لاقرتی به دینی خوا ده‌كه‌یت، خودا شاهیده
په‌شیمان نه‌بییه‌وه به شمشێره بڕنده‌كه‌ی مامۆستای موجاهیدی سه‌له‌فی
ملت له لاشه‌ت ده‌كه‌مه‌وه!" منیش به له‌سه‌ر خۆییه‌ك ووتم: ئه‌تۆ
ئیمانداری‌و قوتابی قوتابخانه‌كه‌ی مامۆستا عومه‌ریت له مامه‌یاره كه
ناسراوه به مه‌دره‌سه‌ی (ئیمان) بۆچ ده‌مكوژی؟ ڕوونكردنه‌وه‌م بده‌یه،
سا به‌ڵكو به‌نده‌ش ببێته شاگرد‌و قوتابییه‌كی گوێرایه‌ڵی ئه‌و پیاوه‌ی
تۆ باسی لێوه ده‌كه‌یت! گوتی باشه من كاسێته‌كانیت له‌بۆ ده‌هێنم
ده‌توانیت گوێیان لێ بگری‌و حه‌ققانییه‌تی ئه‌و خواناسه‌ت بۆ ده‌ربكه‌وێت؟
گوتم: به‌ڵێ براكه‌م، ئه‌وه‌بوو كاسێته‌كانی بۆ هێنام‌و ناوی خودام لێ
هێنا به چه‌ند ڕۆژێك گوێم له گوتاره ئاگرینه‌كانی سه‌له‌فی گرت، كاتێ
لێبوومه‌وه له گوێگرتن له‌و گوتارانه، جارێكی تر شایه‌تمانێكی به حه‌قم
هێنایه‌وه له‌ناو ئیسلامدا‌و گوتم باشه ئه‌و هه‌موو تاوانه گه‌وره‌یه
ده‌بێ چ بێ من تێیدا ده‌ژیم؟ من تاوه‌كو ئێستا له مه‌كته‌بدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ
قوتابییه‌كانم مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م، مامۆستا ده‌ڵێ براكه‌م جائیز
نییه‌و ناشه‌رعییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا بكه‌یت كه
ئاگات له عه‌قیده‌و ئیمانه‌كه‌یان نه‌بێت، ئایا له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئه‌هلی
سوننه‌و جه‌ماعه‌ن‌و جیهاد له‌پێناوی خوادا ده‌كه‌ن؟ ئایا كوفر به تاغوت‌و
عه‌لمانییه‌ت ده‌كه‌ن؟
ورده‌ورده دوركه‌وتمه‌وه لێیان‌و بڕیارمدا ئه‌وه‌ی له كاسێته‌كانی
مامۆستای سه‌له‌فیدا نه‌بێت خۆم به‌دوور بگرم لێی، ئه‌گه‌ر براكه‌ی خۆشم
بێت، فیعله‌ن وامكرد‌و هه‌ر ئه‌و كاته‌ی گوێم له مامۆستا بوو براكانم له
ماڵه‌وه له ئایینی ئیسلام ده‌ركرد، گوتم ئێوه لاتانداوه له عه‌قیده‌ی
ئه‌هلی سوننه‌و به‌پێی فه‌توای شێخه‌كانی سعودیه‌و مه‌دینه كه
مامۆستا عومه‌ر ده‌فه‌رموێت هیچ په‌یوه‌ندیتان به ئایینی ئیسلامه‌وه
نه‌ماوه‌و بێ‌دین بوون، پاشان یه‌خه‌م به دایك‌و باوكم گرت‌و گوتم هه‌روه‌كو
مامۆستا عومه‌ر ده‌فه‌رموێت ئێوه موشریكن‌و هاوه‌ڵتان بۆ خودا په‌یدا
كردووه، گوتیان بۆچی ڕۆڵه‌گیان! گوتم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایك‌و باوكتان
مردووه سێ ڕۆژ پرسه‌تان بۆ گێڕاوه ئه‌مه له ئیسلامدا نییه، ئێوه ده‌چن
بۆ پرسه‌گێڕیی خه‌ڵكی‌و سه‌ردانی گۆڕی كه‌سوكارتان ده‌كه‌ن‌و فاتیحه بۆ
مردووه‌كان ده‌نێرن، ئه‌دی ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌ی سه‌له‌فی ساڵحی
ئه‌م ئوممه‌ته‌یه، بڕۆن ئه‌وه حاشام له باوكایه‌تی‌و دایكایه‌تی ئێوه‌ش
كرد، چونكه به‌پێی شه‌رعی خوا بێت منێكی موسوڵمان‌و ئیماندار ناتوانم
له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی هاوه‌ڵپه‌یداكه‌ر بۆ خوادا ژیان به‌سه‌ر به‌رم، دواجار
ژوورێكی مزگه‌وتم هه‌ڵبژارد‌و به‌شه‌و له‌وێ ده‌مامه‌وه‌و پشووم ده‌دا،
به‌ڕۆژیش سه‌ردانی برایانم ده‌كرد‌و هه‌ر جاره‌و له ماڵی برایه‌ك نانم
ده‌خوارد‌و پارووی حه‌ڵاڵم نۆش ده‌كرد، ئینجا گشت ئه‌و حاجی‌و پیاوه ڕیش
سپی‌و مامه سۆفی‌و ده‌روێشانه‌ی كه‌كه‌سوكارم بوون‌و دراوسێمان بوون‌و
دۆستایه‌تیم هه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا یه‌خه‌ی یه‌ك به یه‌كیانم گرت، گوتم
پێویسته ئێوه جارێكی تر خۆتان بۆ خوا یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌و تا ئێستا له
سه‌رپێچی خوادا ده‌ژین، گوتیان ئه‌رێ ڕۆڵه‌گیان تۆ توشی نه‌خۆشی
ده‌روونی نه‌بوویت؟ ئه‌رێ كاكه گیان تۆ ئه‌و گه‌نجه ڕووخۆشه بۆ وات
لێهاتووه له‌ملاولاوه ده‌ڕۆین ته‌نانه‌ت ئێمه سه‌لامیشت لێ ده‌كه‌ین
وه‌ڵاممان ناده‌یته‌وه؟ منیش گوتم گوێ بگرن گه‌ر ده‌تانه‌وێ شوێنكه‌وته‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی دینه‌كه‌ی خوا بن ئه‌وا ئه‌م شتانه جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌وانه
خانه‌قا‌و ته‌كییه‌كان بڕمێنن، چونكه هاوبه‌شی تیادا بۆ خوا په‌یدا
ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا مامۆستا عومه‌ر ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه (خانه‌قا) نین،
به‌ڵكو (خانه‌گا)ن، ئه‌وانه گۆڕیان تیا دروستكراوه‌و ده‌په‌رسترێن،
پێویسته هه‌روه‌كو مامۆستا موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب ده‌فه‌رموێت
یه‌ك به یه‌ك كێلی قه‌بره‌كان بڕوخێنرێ تاوه‌كو كه‌س لێیان نه‌پاڕێته‌وه،
هه‌ر وه‌كو كاتی خۆی ئه‌نجامیدا ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێنی كوردستان
قوتابییه‌كانی چنگیانی ئه‌م حوكمه شه‌رعییه‌یان جێبه‌جێ كردووه، كه‌وابوو
مامه سۆفی، كاكه حاجی، لالۆ ده‌روێش گه‌ر ئه‌مانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
باشه! گه‌رنا ئه‌وه له‌مڕۆ به‌دواوه ئێوه له فه‌رهه‌نگی فه‌تواكانی
ئێمه‌دا‌و له بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه لاتان داوه، دوای
ئه‌مانه‌ش هه‌روه‌كو له كاسێته‌كانه‌وه وه‌رمگرت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مامۆستا
عومه‌ر فه‌رمووبووی وێته‌گرتن‌و مۆسیقالێدان‌و زه‌ماوه‌ند‌و شایی‌و
خۆشیگێڕان قه‌ده‌غه بوو، ده‌چووم بۆ هه‌ر ماڵێك سه‌ره‌تا وێنه‌ی
دیواره‌كانم ده‌دڕاند‌و پاشان داوای ئه‌لبوم‌و وێنه‌كانم ده‌كرد، كاتێ
بۆیان ده‌هێنام یاخود ده‌مسوتاندن یان ده‌مدڕاندن، ئابه‌م شێوه‌یه
هه‌ڵده‌ستام به جێبه‌جێكردنی حوكمی فه‌تواكانی مامۆستا عومه‌ر، چونكه
ده‌یگوت ئه‌وه‌ی له مینبه‌ری مزگه‌وتی ئیمانه‌وه به‌یان ده‌كرێت ئه‌وه
تاكه په‌یامی حه‌ق‌و ته‌واوی خودای ته‌عالایه، ئه‌مه یه‌كه‌مین‌و
دواهه‌مین بڵندگۆیه كه په‌یامه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌ی لێوه
ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، مینبه‌ری حه‌ق، ڕاستگۆیی، سه‌له‌فی ساڵح، دژی كوفر‌و
ئیلحاد‌و عه‌لمانییه‌ت، مینبه‌ری جێبه‌جێكردنی سوننه‌ته‌كان‌و دژی
بیدعه‌و خورافات، مینبه‌ری نه‌هێشتنی ته‌ڵقینی مردوو ته‌عزییه‌و ڕوخانی
خانه‌قا‌و مه‌رقه‌ده‌كان‌و... هتد.
دواجار بووم به‌و لاوه خواناسه ڕه‌ببانییه‌ی كه به‌هۆی مامۆستا عومه‌ری
سه‌له‌فییه‌وه به‌هیچ كڵۆجێك له ڕاسته شه‌قامی دینه‌كه‌ی خوا لام
نه‌ئه‌دا، هه‌رچی له نووسراوو نامیلكه‌كانی سعودیه‌و مه‌دینه‌وه
سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتایه ڕه‌فزم ده‌كرد، چونكه مامۆستا عومه‌ر زۆر دڵسۆزانه
هه‌موو نامیلكه‌و كتێبه‌كانی بۆ ده‌هێناین یاخود به كاسێت ده‌یكرده
دیاری بۆ ئێمه‌و ئێمه‌ش به گه‌ردنماندا ده‌كێشا بۆیان، به ده‌یان‌و
سه‌دان نوسخه‌مان لێ چاپ ده‌كردنه‌وه‌و به گه‌نجه‌كانمان ده‌دا تاوه‌كو
یه‌كتاپه‌رست بن، ئابه‌م شێوه‌یه ئه‌و برایه بووه هۆكارێك بۆ ناساندنی
مامۆستا مه‌لا عومه‌ری سه‌له‌فی به ئێمه‌و دیسان بووه هۆكارێكیش بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌دان گه‌نجی وه‌كو من ئیلهام له فیكر‌و دید‌و بۆچوونه‌كانی
مامۆستا وه‌بگرین.
زه‌مه‌ن هاتوو ڕۆیشت دنیا له گۆڕاندا بوو، سیاسه‌ته بێ دایك‌و باوكه‌كه
هه‌ر ڕۆژه‌و به بارێكدا ده‌كه‌وت، هاوكێشه‌كان هه‌رجاره‌و به شێوازێك
شیكار ده‌كران، گۆڕانكاری‌و ڕووداوه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كوده‌تای نوێیان
له ژیاندا دروست ده‌كرد، سه‌رده‌م وا گۆڕا ئێمه‌ی قوتابیانی سه‌له‌فی
كه به‌هۆی وتاره حه‌ماسی‌و زمانه پاراوه‌كه‌ی‌و ده‌نگه
دلێره‌كه‌یه‌وه بووینه ده‌روێشێكی عه‌یاره بیست‌و چواری سه‌له‌فی‌و
ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌نێو كۆمه‌ڵگادا به‌چاوێكی جیاواز سه‌یرمان ده‌كرا، ده‌بینین
خه‌ڵك هه‌یه زۆر له ئێمه ئیماندارتره‌و خواناستره به‌شێوازی ئێمه
نه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر توانج‌و فشاری ئه‌م‌و ئه‌و، ئێمه له‌سه‌ر
به‌ڵێنه‌كانی خۆمان سوور بووین‌و ته‌نها ته‌وجیهه‌كانی مامۆستای چنگیانی!
كۆمه‌ڵگای پێ دابه‌ش كردبووینه سه‌ر دوو به‌ش، جاهیلی‌و ئیسلامی،
ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدان بوونه هه‌وێنی مه‌ترسی بۆ
ڕۆژانی دواتر‌و كاتێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ده‌ڕوانین ئێمه له دۆڵێك‌و
ده‌وروبه‌رمان له دۆڵێكی ترن، كه‌س له ده‌ورمان نه‌ماوه، تێكه‌ڵی
كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌لام كردن، سه‌ردان، مامه‌ڵه‌و كڕین‌و فرۆشتن،
هاوڕێیه‌تی، ڕه‌حمی باوك‌و دایك، دڵسۆزی بۆ برا‌و خوشك، هه‌موو ئه‌مانه
له ژیانی ئێمه داڕنراون، له‌ولاشه‌وه تیرۆر‌و ئیرهاب‌و پیاوكوشتن،
توند‌وتیژی، كه‌لله‌ڕه‌قی، د‌وژمن به ئه‌زمون‌و خاك‌و نیشتمان، دژی
قه‌زیه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش دیسان له‌سه‌ر سه‌رمان
ڕاوه‌ستاون‌و مامۆستا‌و موفتی‌و شێخه‌كه‌مان قوڕ‌وقه‌پ‌و بێده‌نگی
لێكردووه، ئه‌م وڵات‌و ئه‌و وڵات ده‌گه‌ڕێت، كاتێ ده‌بینین
گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و وه‌كو جاران نایه‌ته‌وه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆمان، هێواش
هێواش‌و ناوه‌ناوه ناوی له ڕۆژنامه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت‌و باس له
ته‌وبه‌ی نه‌سوح‌و په‌نجه‌گه‌ستنی خۆی ده‌كات، جارجاره شتێك ئه‌نووسێ‌و
خۆی به‌قوربانی كێله ڕووخاوه‌كانی چه‌ند ساڵی به‌ر له خۆی ده‌كات‌و
له‌ئاست گۆڕه‌كانیشدا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش داده‌نه‌وێنێ، كه‌م كه‌مه‌ش حاشا
له (خانه‌قا)ی (خانه‌گا)كان ده‌كا‌و ده‌ڵێ به مامۆستا ئایینییه‌كانیش
بمبورن له‌و بیدعه‌و خورافانه‌ی كه منی گه‌ردن درێژ به‌رامبه‌ر ئێوه‌و
خه‌ڵكه‌كانی ئێوه ده‌منواند، ئا به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو كار
گه‌یشته ده‌ركه‌وتنی سه‌له‌فی له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن‌و بوونی به
كادیرێكی ئیعلامی ورده‌ورده ڕۆژانه كه‌وته پاكانه‌و خۆپاككردنه‌وه له
فه‌تواو ته‌وجیهاته‌كانی، ئه‌و ته‌وجیهاتانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ به‌ناوی
خواوه‌و به نوێنه‌رایه‌تی خودی په‌روه‌ردگار ده‌هاته گۆ.
مامۆستا له به‌رنامه تایبه‌تییه‌كانی تیڤی زاگرۆس‌دا هه‌فتانه‌و ڕۆژانه
له خیتاب‌و به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه‌كانیدا به‌رده‌وام ڕێگاكان ده‌باته‌وه
(بانه)و باس له‌مسه‌ر‌و ئه‌وسه‌ری هه‌ر تێز‌و بابه‌تێك بكات دیسان
ده‌یباته‌وه بۆ ئیسلامییه‌كان‌و فه‌تواو خۆده‌ربازكردن له‌و قه‌یرانه‌ی كه
ڕابردووی بۆ ئێستای دروستی كردووه، نازانێت به چ شێوازێك خۆی له
دوێنێ داڕنێ، تا ئه‌مڕۆ شاباش‌و پله‌یه‌كی گونجا‌و كه به‌دڵی خۆی بێت
له نێو پله‌كانی حزبدا وه‌رگرێت.
هه‌ر بۆیه نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌م له‌م كاته‌دا به‌شیاو زانی، چونكه
مامۆستا عومه‌ری مزگه‌وتی ئیمان هه‌موو تواناكانی له ڕاگه‌یاندنه‌وه چڕ
كردۆته‌وه كه داخۆ چۆن بێت به‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌مڕۆ له نێو سیاسه‌تی
نوێی حزبدا قبوڵه له‌پێناو ئامانجه‌كانیدا، ئه‌بینی ئه‌م مه‌رامانه وای
لێكردووه به ڕاست‌و چه‌پدا بكه‌وێته وێزه‌ی كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه
دیاره‌كانی كوردستان‌و به دروشمی (كلمه الحق یراد بها باگل) به‌رگێكی
تازه‌گه‌ری‌و په‌شیمانی به به‌ری خۆیدا بكات، هه‌ر بۆیه من وه‌كو یه‌كێك
له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رسام بووم به لێهاتوویی‌و لیاقه‌ت‌و فه‌تواكانی
مه‌لا عومه‌ری سه‌له‌فی له نه‌وه‌ده‌كاندا ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵێك پاش دوو
هه‌زاریش، ئا لێره‌وه داوا له خوا ده‌كه‌م له‌و هه‌ڵانه‌م ببورێ كه
به‌هۆی مامۆستا عومه‌ره‌وه چه‌ندین ساڵه دووچاری بووم‌و دیسان جارێكی
دی گه‌ر خودا قه‌بوڵی بكات دوعای خێریش بۆ مامۆستا عومه‌ر ده‌كه‌م كه له
نوێنه‌رایه‌تی خوداوه دابه‌زیوه بۆ نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌و
بابه‌ته‌كانی ڕۆژانه‌ش بۆ خۆی شه‌فاعه‌تكاری ڕابردوویه‌تی‌و بۆی جێ
ده‌هێڵم...!!! |