به‌شی یه‌که‌م
ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌بات ،له خۆڕایی نی یه پیشینان ئه‌مه‌یان فه‌رمووه. هه‌ر به‌دووای نامه ره‌خنه ئامیزه‌که‌ی من له سه‌ر هه‌ندیک قسه‌و هه‌لویستی کاک خالد ره‌نجده‌ر [هه‌ندیک له‌وانه‌ی که به‌ر چاوی من که‌وتوون]، ئه‌ویش نامه‌یه‌کی ره‌خنه ئامیزی بلاو کرده‌وه ،هه‌ندیک قسه به‌من و تۆپیش به م. علی یه‌وه ده‌نیت. زۆر برگه‌ی نامه‌که‌ی کاک خالد جیگه‌ی سه‌رنجن و ده‌بیت هه‌لویسته‌یان له ئاستا بکریت.ئه‌وه‌ی به‌بالای نووسینه‌که‌ی کاک خالده‌وه دیاره ،هه‌لچوون و تووره بوونیکی زۆره،ئه‌گه‌ر به‌ناوه‌که‌یدا نه‌بیت که‌س ئه‌و نووسینه به هی ئه‌و ناناسیته‌وه.ته‌نانه‌ت ئه‌و ره‌سمه‌ش که ئیسلام پۆست له‌گه‌ل ووتاره‌که‌یدا دایان ناوه، کورد واته‌نی غه‌زه‌بی لی ده‌باریت. بۆیه واهه‌ست ده‌که‌م که جه‌نابی کاک خالد له‌و که‌ش و هه‌وای تووره بوون و تۆله سه‌ندنه‌وه‌یه‌دا نامه‌که‌ی نووسیوه‌ته‌وه،[ئه‌گه‌ر چی ئه‌شلیت تووره نه‌بووم !!!] بۆیه نووسینه‌که‌ی وای به‌سه‌ر هاتووه ،جا من داوای لێ بووردن له کاک خالد ده‌که‌م ،که ده‌بووایه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی من که له به‌رامبه‌ریدا بۆم درووست بووه به نووسین بلاوم نه‌کردایه‌ته‌وه‌و نه‌بوومایه‌ته سه‌به‌بی ئشکرا بوونی به‌شیک له شته شاراوه‌کانی ناخی کاک خالد و به‌هۆی منه‌وه بۆ خه‌لکی ئاشکرا نه‌بوایه که‌کاک خالد له به‌رانبه‌ر ره‌خنه‌دا وه‌ک به‌نزین گر ده‌گری و وه‌ک به‌فریش ده‌توێته‌وه .
بۆیه یادی کاک خالدی ده‌خه‌مه‌وه که پیاوی سیاسه‌ت مه‌دارو نووسه‌ر له‌که‌ش و هه‌وایه‌کدا ده‌ژی ،تا بۆ ئیشه‌که‌ی ساغ بیته‌وه ،ده‌بیت به‌رگه‌ی تین و ته‌وژمی شه‌پۆلانێ بگریت که ئه‌م له‌گه‌ل خۆیدا و به‌لیواری چه‌م و رووباردا ده‌دات . کاک خالد نامه‌که‌ی به‌وه ده‌ست پی ده‌کات که من له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا به ئه‌ده‌ب نه‌بووم ،واته بێ ئه‌ده‌ب بووم و هیرشم کردۆته سه‌ری و له کۆتایشدا دووپاتم کردۆته‌وه که به داخه‌وه به‌هه‌له‌دا چووبووم که تۆم به‌شیری مه‌یدان و به کلی چاوان و به ده‌رمانی ده‌ردان زانیوه. به‌لی کاک خالد ئه‌گه‌ر تا خویندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ت تۆسکه گوومانیکم بووبێ ئه‌ویشم نه‌ما که جه‌نابتان وان .هه‌روه‌ها به‌نسبه‌ت ئه‌ده‌بی منیشه‌وه ده‌لیم:-
1- سوپاس بۆ خوا موسلمانم .
2 - میشکم به گوێ گرتن و خویندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جه‌نابتان و م. کریکار دار مال بووه. 3- دلنیابه که ئیوه یه‌که‌م که‌سن که ئه‌و سیفه‌ته‌م بۆ به‌کار دینن (پی ی سه‌غله‌ت نیم چونکه نه تۆ ئه‌زانی به‌کیت ووتووه نه خه‌لکیش به من ئه‌لین خالد ره‌نجده‌ر وای پێ ووتووه) ئه‌وه منیش خه‌لاتی شه‌ره‌فی پله‌ی یه‌که‌م بوونه‌که‌تت پێ ده‌به‌خشم و پیرۆزت بێ. تکا کارم که مه‌دالیاکه بابه قه‌دته‌وه بیت تا بزانریت که خه‌لاتی مه‌شخه‌ل تان هه‌یه .
به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌ش که ئه‌لییت هیرشی کردۆته سه‌رم ،بروا بفه‌رموو ئه‌وانه هیرش نین ،ته‌نها روون کردنه‌وه‌ی هه‌لویسته‌کانی جه‌نابتان و ره‌خنه لێ گرتنیانه منیش خه‌تایه‌کم نی یه که ئیوه توانای هه‌زم کردنی ره‌خنه‌تان نی یه. ئه‌گه‌ر حه‌زیش به خویندنه‌وه‌ی نووسینی هیرش به‌ر ده‌که‌یت ئه‌م برگه‌یه‌ی مامۆستای نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری موسلمانی کورد ،خالد ره‌نجده‌ر بخوینه‌وه:( کاک مه‌شخه‌ل به‌راستی به‌ئه‌ده‌ب نه‌بووی له‌گه‌لمدا)
کاک خالد ده‌نووسێ:[ زۆرم پێ سه‌یر بوو که خه‌لکانیکی وه‌کو کاک مه‌شخه‌ل هه‌ن بۆ هه‌موو بابه‌تیک له‌سه‌نگه‌ردان ،تا هه‌ر بۆ ره‌خنه ره‌خنه‌ی لی بگرن .]گوومانی تیدا نی یه که هه‌ر که‌سه‌و له سه‌نگه‌ری فکرو ته‌سه‌وری خۆیدایه‌و ئه‌وه‌شی سه‌نگه‌ری نه‌بیت ،چاوی له پاراستنی هیچ شتیکه‌وه نی یه. سه‌نگه‌ریش شوینی دیفاع کردنه به رووی هیرش به‌ردا ،نه‌ک شتی تر وه‌ک کاک خالد لی ی حالی بووه!!!!ره‌خنه‌ش په‌رچی تیگه‌یشتنی مرۆڤه‌کانه له شته‌کان و لیکه‌وته‌ی مرۆڤه‌کانیش بێ که‌م و کوری نین و ره‌خنه‌ش له به‌رزو نزمی و خوارو خیچی ده‌گیرێ. ئه و بابه‌تانه‌ش که نووسه‌ر عاجزه ره‌خنه‌یان لێ بگیری نووسینه‌کانی ئه‌و نین و ده‌قه پیرۆزه‌کانن.هه‌ر نووسه‌ریکیش وا حالی بووبێ که ره‌خنه ده‌بیت له‌سه‌ر میزاجی ئه‌و بیت، چاکتروایه سه‌ری خۆی به نووسینه‌وه نه‌ئیشینێ .
کاک خالد ،له هه‌مان په‌ره‌گرافدا مه‌رحه‌مه‌ت ده‌فه‌رمویت و ریگه ده‌دات خه‌لک ره‌خنه بگرن ،به‌لام به ئاره‌زووی خۆیان شه‌ن و که‌وی نه‌که‌ن و چاودیریک به‌سه‌ریانه‌وه بیت و خویندنه‌وه بۆ ناخی نووسه‌ر نه‌که‌ن . له کاک خالد ده‌پرسم ئایا نووسه‌ر به قه‌ناعه‌ت و ئاره‌زووی خوینه‌ر ده‌نوسێ یان هی خۆی، تا خوینه‌رو ره‌خنه‌گریش به ئاره‌زووی نووسه‌ر شه‌ن و که‌وی بکه‌ن؟ تاک ده‌توانیت خۆی وه‌کو خه‌لک لێ بکات ، به‌لام بۆی زه‌حمه‌ته خه‌لک له خۆی بچوێنیت.که نووسه‌ر ئازاد بیت له‌وه‌ی ناخی خۆی به خوینه‌ر نه‌لیت خوینه‌ریش ئازاده له‌خویندنه‌وه‌ی خوی وبۆ جیگیر بوونی قه‌ناعه‌تی، چوونه به‌ر مالی نووسه‌ر بۆ پرسیاری مه‌به‌ستت چی یه ؟ به‌زیاد ده‌زانیت. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر بابه‌ته‌که‌ی له 1+1 بچیت که‌س نالیت ناکاته 2 ،ئه‌وه‌ی بتوانێ بنووسێ ،ئه‌زانێ نا‌توانیت په‌ی به غه‌یب به‌ریت ،به‌لام تیده‌گات که احتمال دانان بۆ ناخی نووسه‌ر له گه‌ل خویندنه‌وه‌ی رابوردویدا په‌رده تاریکه‌کان لاده‌دات.
کاک خالد زۆر داکۆکی له بی لایه‌نی خۆی ده‌کات و قه‌ناعه‌تی وایه که هه‌موو که‌س ده‌زانیت که ئه‌و بی لایه‌نه ،ته‌نها ئه‌و که‌سانه نه‌بێ که ته‌عه‌سوبی حزبی به‌ر چاوی گرتوون .پاشان ده‌لیت هه‌ردوو مامۆستا بۆ من فه‌رقی نی یه‌و به‌قه‌د یه‌ک خۆشم ده‌وین. کاک خالد حه‌قی خۆیه‌تی و قسه‌ی خۆی نووسیوه ،به‌لام شه‌رت نی یه خه‌لک قه‌ناعه‌تیان وابی ،بۆ دریژ نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه یادی کاک خالدی ده‌خه‌مه‌وه کاتێ ئا به‌م شیوه‌یه بلاوی کرده‌وه که :-[ م.کریکار له سه‌ر ته‌کلیفی کاک دلشاد گه‌رمیانی ئاماده بوو قسه له‌گه‌ل م.علی باپیردا بکات]!! لیکدانه‌وه‌ی ئه‌م دیره بۆ خوینه‌ر به‌جێ ده‌هیلم تا باش سه‌یری ته‌رازووه‌که‌ی کاک خالد بکه‌ن و بزانن بێ لایه‌نه‌و خۆشه‌ویستی یه‌که‌ی هاو سه‌نگه؟!!!
كێ‌ك خالد ده‌نووسی - [کاک مه‌شخه‌ل پێ ی قبوول ناکرێ که ئه‌وه‌ی له‌نیوان ئیسلامی یه‌کانی کوردا هه‌یه، شه‌ره وه ئه‌یه‌ویت منیش خۆی ئاسایی چاو له‌راستی یه‌کان بنوقینم و هه‌موو کیشه‌کان بده‌م به‌سه‌ر م. کریکاردا و م. علی لی بی به‌ری بکه‌م .] کاک خالد منیش هه ر ئه‌وه ده‌لیم ،چاو له‌راستی یه‌کان مه‌نوقینه‌و کیشه‌ی براله‌ت و ئیسلامیه‌کانی کورد مه‌که به شه‌ری ئیسلامی یه‌کانی کورد ،بۆ تاقی کردنه‌وه نا ،هه‌ر له‌به‌ر خاتری خوا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ئیسلامی یه‌کان بگه‌رین و پاشان بگه‌رین به سایته‌کانداو بزانن خه‌لک به‌ناخی خۆیه‌وه خه‌ریکه یان به‌خواردنی گۆشتی خه‌لکه‌وه ؟
کاک خالد له وه‌لامی مندا نووسیویتی :- [من ئه‌و شه‌ره ته‌نها به‌شه‌ری م.کریکار نازانم ،به‌لکو م. علی باپیریش پشکی خۆی تیدا هه‌یه ،ئه‌و شه‌ره شه‌ری ئه‌مرۆ نی یه‌و زۆر کۆنه شه‌ریکه له سه‌ر ده‌شته‌وه ده‌ستی پێ کردووه‌و خۆی له ئینشیقاقه‌که‌ی کۆمه‌لی ئیسلامی‌دا نواند‌و ریکه‌وتن نامه‌که‌ی تاران بۆ له ناو بردنی انصارالاسلام زیاتر که‌لینه‌که‌ی گه‌ورکرد].
ده‌پرسم کاک خالد ،له‌دوای شه‌ری سه‌رده‌شت که تۆ وا ته‌عبیری لێ ده‌که‌یت بۆ م. علی له سالی 1992 م.کریکاری هینایه‌وه بۆ ناو بزووتنه‌وه؟ ئه‌و که خۆی جیا بوو بووه‌وه ئه‌وه فرسه‌تیک نه‌بوو بۆ م. علی که‌له ناو بزووتنه‌وه‌دا کریکاری کۆنه ناحه‌زی له کۆل بیته‌وه؟ ئایا به‌نه‌مانی م.کریکار ساحه‌که چۆلتر نه‌ده‌بوو بۆ م. علی تا به‌ئاره‌زووی خۆی پلان بۆلادانی بنه‌ماله دابنێ ،هه‌ر وه‌ک جه‌نابت ئیشاره‌تی پێ ده‌که‌یت ؟ تۆ که‌ست بینیوه له شه‌ردا دۆست و لایه‌نگری به‌رانبه‌ری بهینیته ناو سه‌نگه‌ری خۆیه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌کان له ته‌رازوی عه‌قلدا پیچه‌وانه‌ی عه‌قلی ساغ بن ،ئه‌وه بۆ چوونه‌که‌ی تۆ راسته، ده‌نا ئه‌گه‌ر نا ،ئه‌وه هه‌ر ئیوه‌ن قین له‌دل و سوجده‌ش قینی دلتان ناشواته‌وه‌و ئه‌مرۆشتان نه‌ک هه‌ر به دوینیوه به‌لکو به پیراره‌وه به‌ستۆته‌وه.
ئه‌و هه‌لویسته‌ی کۆمه‌ل که ئیوه له‌به‌ر خاتری کورانی مامۆستا ناوی ده‌نین ئینشیقاق له بزووتنه‌وه ،خه‌لک ناوی ده‌نیت به رزگار کردنی رابوونی ئیسلامی له کوردستان .ئینشیقاق جیابوونه‌وه‌ی که‌مه له زۆر ،نه‌ک به پیچه‌وانه‌وه.له هه‌ر شوینیکیش زۆربه‌ی خه‌لک له‌سه‌رشتێ ڕیکه‌وتن ده‌توانن هه‌لویست وه‌ربگرن ئیوه که خۆشتان له کۆنگره‌دا به‌شدار بوون ،ده‌زانن که جه‌نابی رابه‌ریش به فشاری ئیران به‌سه‌ر زۆربه‌ی خه‌لکی کۆنگره‌دا سه‌پیندرابوو. ئه‌گه‌ر هه‌لویسته‌که‌ی کۆمه‌ل به‌خراپ ده‌زانیت ،ئه‌ی هه‌لویستی بێ لایه‌نه‌کان چۆن بوو،که م. کریکار له ژیر فه‌رمانده‌یی م.شیخ محمد دا یه‌کیک بوو له‌وان؟ حه‌تمه‌ن ئیستا ده‌زانیت که بۆ م.کریکاریش ئاماده نه‌بووله‌پال رابه‌ردا بمینیته‌وه ،هه‌رچه‌نده له‌کۆنگره‌دا فه‌رمووی :- له ئه‌مرۆ به‌دوواوه بێ شه‌هامه‌تی یه بۆ که‌سیک دژایه‌تی رابه‌ر بکات ،مه‌گه‌ر جێ هیشتن و دروست کردنی حیزبیکی تر له ئه‌فراده‌کانی حزبه‌که‌ی ئه‌و دژایه‌تی کردن نی یه ؟!!!!!!! هه‌لویست وه‌رنه‌گرتن و پشتیوانی نه‌کردنی هاو په‌یمان له‌رۆژی لیقه‌وماندا دژایه‌تی کردن نی یه؟
کاتێ له سه‌ر داوای گالبانی بوو به ئه‌میری جندالاسلام ی فریو دراو و دروست کردنی ئه‌نسار ،بۆ بزووتنه‌وه‌ی به‌هیز نه‌کرده‌وه‌وهاو په‌یمانیتی خۆی نه‌پاراست و به‌زه‌یی یه‌کی به رابوونی ئیسلامی دا نه‌هاته‌وه؟ ئه‌ی هه‌لویستی جه‌نابتان له هه‌لویسته‌که‌ی ئه‌و چی بوو؟ئه‌توانین نوسراویکی ئه‌و کاتی ئیوه له دژی ئه‌و هه‌لویسته بخوینینه‌وه ،تا یه‌قین په‌یدا بکه‌ین له‌سه‌ر دۆستایه‌تیتان بۆ بزووتنه‌وه‌و کاری ئیسلامی و به یه‌ک چاو سه‌یرکردنی هه‌ردوو مامۆستا ؟
به‌نسبه‌ت ئیتفاقی یه‌ی تارانیشه‌وه باسک و کۆمه‌ل و یه‌کیتی بۆ دابه‌شکردنی نپریه له‌ئیران کۆ بووبوونه‌وه،نه‌ک لیدانی ئه‌نسار ،هه‌تا کۆمه‌لیش له‌شاره‌زووردابوو یه‌کیتی فیشه‌کیکی له‌سنووری ژیر ده‌سه‌لاتی کۆمه‌له‌وه به‌رووی ئه‌نساردا نه‌ته‌قاندووه ،بۆ سنووری باسکیش پرسیار له خۆیان بکه قه‌ناعتم وایه ئیتیفاقی یه‌ی تاران هیچ فیشه‌کیکی ناحه‌زانی کۆمه‌ل و باسک ی پێ ناته‌قیندریت. ئه‌گه‌ر جه‌نابت بروا ناکه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ناناسی خۆ کاک ئیحسان ی مامۆستا ده‌ناسی و دۆستایه‌تیتان خۆشه ،پێی بلێ چۆن باوکت له‌گه‌ل علی باپیردا بۆ له ناو بردنی مجاهیدان اتفاقیه ی تارانی ئیمزا کرد ؟ خۆ ئه‌گه‌ر مامۆستا مه‌لا علی ئه‌مه‌ی کردبیت ،ئه‌وه راست و چه‌پیکی به‌سه‌ر هه‌موو ژیانی خۆیدا هاوردوه‌و کۆتایی ته‌مه‌نیشی به ناپاکی هاتووه‌و کوره‌کانیشی چاو به‌سته‌کی له موسلمانان ده‌که‌ن که ژیان نامه‌که‌ی به‌قاره‌مان به‌خه‌لک ده‌فرۆشنه‌وه. [هیوادارم که م.س ی باسک یان کورانی مامۆستا مه‌لا علی بۆ پاک راگرتنی میژووی رابه‌ر روون کردنه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م باسه هه‌بیت].
ئه‌و زانیاری یه‌ت وه‌کو قارچک سه‌وز بووه‌و ره‌گی نی یه، جا ئه‌گه‌ر له بێ ئاگایت بیت ئه‌وه زۆر لیت ناشیرینه ،ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تیشته‌وه بیت ئه‌وه حه‌یف که خالد ره‌نجده‌ر جورئه‌تی نووسینی ئه‌و تووهمه یه ی بۆ رابه‌ری کۆچکردووی باسک هه‌یه. بۆیه نالیم م. علی باپیر ،چونکه ئه‌وت به قه‌د م.کریکار خۆش ده‌ویت و قه‌د ریگه به‌خۆت ناده‌یت گومانی وای پێ به‌ریت !!
کاک خالد ده‌نوسێ:-
من له ساڵی (2000)دا به‌شداری کۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کبوونی ئیسلامیم کرد له شارۆچکه‌ی "ته‌وێڵه". پێش جوونه ناو کۆنگره‌وه به ته‌واوی هه‌موو لایه‌ک هه‌ستی ئه‌کرد که هه‌ندێک خه‌ڵک سوێند و ته‌ڵاقیان بۆ یه‌کتر خواردبوو که ته‌نها ده‌نگ بۆ ئه‌و که‌سانه بده‌ن که هی خۆیانن. ئه‌وه‌ش به ئاشکرا له جه‌ماعه‌ته‌که‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و نه‌هزه‌کانی هاوپه‌یمانیدا هه‌ستی پێ ئه‌کرا. له‌ناو کۆنگره‌شدا جۆره‌ها هێما و ئیشاره‌ت کران و ، هه‌موو له یه‌کتریان ئه‌پرسی "ئه‌رێ فڵان تۆ ده‌نگ بۆ کێ ئه‌ده‌ی؟".
جه‌نابی کاک خالد ، به‌راستی نووسینه‌که‌ت زۆر شێواوی راستی یه و چه‌کوشکاری زۆر هه‌لئه‌گریت ، که‌سیک که بیه‌ویت راستیان بکاته‌وه ،زۆری هیلاکی ده‌کات، نه‌ده‌بووا وا بوایه . ئه‌گه‌ر کۆمه‌لیک لیستیان هه‌بیت وله ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره سویندو گه‌لاقیان بۆ یه‌کتر خواردبیت و ناوه‌کان دیاری کراوبن ،ئیتر چی پیویست ده‌کات له ناو کۆنگره‌دا پرسیار له‌یه‌کتر بکه‌ن که ده‌نگ بۆ کێ بده‌ن .ئه‌م دوو شته دژ به‌یه‌که پیکه‌وه نایان کریت!!! جا خۆت ئازاد به یه‌کیک له‌م دوو توهمه‌یه بۆ خۆت گل بده‌ره‌وه‌وئه‌وی تریش بده‌ره‌وه به‌سه‌ر لایه‌نی شه‌ری نه‌فسدا .
کاک خالد گه‌لاق سویندی محکمه نی یه تابکریت به‌مه‌رجی په‌یمانی کۆنگره ،ئایا جه‌نابت ئه‌توانی ته‌زکییه‌ی خۆت به‌وه بکه‌ی که‌له‌هه‌موو خه‌لکه‌که‌ی ده‌وری مامۆستا علی باپیر دیندار تر بووی؟ تۆ ریگه به‌هیچ که‌سیک ده‌ده‌یت به گه‌لاق خواردن په‌یمانت لێ وه‌ربگریت با بۆ هه‌ر کاریک بیت؟ تا ئه‌و هه‌لویسته به بالای خه‌لکی تردا ره‌وا ببینی ؟ ئایا ده‌توانی یه‌ک که‌سیک ناو به‌ینی که ئه‌و زولمه‌ی لێ کرابیت؟ [ئه‌وه گه‌زو ئه‌وه‌ش ئه‌رز له‌به‌ر ده‌ستتدا] . ئه‌گه‌ر ناوی که‌سیشت له یاددا تۆمار نه‌کرابوو، ئه‌وه له‌بیرت نه‌چێ که تۆ ریشت سپی بووه!!
کاک خالد ده‌نووسێ:-[ ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پی کرد ئه‌وه بووکه شوینکه‌وتوانی مامۆستا علی باپیر بوونه هۆی تیکدانی کۆنگره‌که‌و بلاوه لێکردنی خه‌لکه‌که.]
کاک خالدی به‌ریز،هه‌روه‌ک نه‌تیجه‌ی کۆنگره‌که ده‌ری خست که 4/3 خه‌لکی به‌شداری کۆنگره له‌گه‌ل م.علی دا بوون.ئایا له‌نیوان دوو کۆمه‌لی دژ به یه‌کدا که‌بیانه‌ویت کیشه‌یه‌ک به‌قازانجی خۆیان یه‌ک لایی بکه‌نه‌وه و ئاژاوه‌یان له‌نیواندا درووست ببێ و کاره‌که‌یان لێ تیک بچت ،لایه‌نی سه‌رکه‌وتوو خه‌ساره‌ت مه‌ند ده‌بیت یان لایه‌نی دۆراو؟ لایه‌نی م.علی که‌براوه‌ی کۆنگره بوون چۆن بوو هه‌ولیان ده‌دا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یان لێ تیک بچیت؟
-له‌بیرت نایه‌ت چۆن لاقیته‌ی به‌رده‌می م.عبدالله ی قه‌سرێ یان شکاند که بۆ هیمن کردنه‌وه‌ی خه‌لکه‌که قورئانی ده‌خویند!!!
- له‌بیرت نایه‌ت که م.علی چووه شوینی لیژنه‌ی به‌ریوه‌به‌ری کۆنگره‌و داوای ئارام بوونه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌ی کرد!!!
- له‌بیرت نایه‌ت که هیزی که‌رکوکی لایه‌نگری م.علی که‌حیمایه‌ی کۆنگره‌یان ده‌رد ،قاپی مزگه‌وته‌که‌یان داخست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک بلاوه نه‌کات ونه‌خشه‌که سه‌ر نه‌گریت.
جه‌نابی کاک خالد،وادیاره له کۆنگره‌دا باش هه‌ستت رانه‌گرتووه که ئه‌م رووداوانه‌ت تۆمار نه‌کردوون.هه‌ردوو پیشه‌ی نووسه‌ری وسیاسه‌ت مه‌داری ریگه‌ی ئه‌وه‌ت ناده‌ن که چاو له‌شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ خاله بپۆشی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کاک خالد هه‌ندیک یادگاری کۆنگره‌و ناو کۆنگره‌ی به‌و شیوه‌یه‌ی خۆی ویستویتی گیراوه‌ته‌وه، منیش گه‌ندیکی تری لێ ده‌گیرمه‌وه
** له‌بیرت دێ که م.کریکار له پیاو ناسی یه‌که‌یدا خۆی به پیش هه‌موان خستبوو ،به مامۆستای رابه‌ریشه‌وه، به‌لام له کۆی 800 ئه‌ندام لییان نه‌سه‌لماند که ئه‌و ئه‌وه‌یه !!!!
** له‌بیرت دێ که م.کریکار ووتی : به‌راستی له ئه‌مرۆ به‌دوواوه بێ شه‌هامه‌تی یه بۆ که‌سیک دژایه‌تی م.مه‌لاعلی بکات!!!!
له پاش ئه‌و م.علی باپیر هه‌ستاو ووتی: ئه‌گه‌ر م.مه‌لا علی وه‌کو رابه‌ر ره‌فتار بکات و گوێ بۆ شورا بگریت، منیش ده‌لیم بێ شه‌هامه‌تی یه دژایه‌تی بکریت به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌کو جاران هه‌لسو که‌وت بکات ،ئه‌وه بی شه‌هامه‌تی یه بۆ که‌سیک هه‌لویستی نه‌بیت .
تۆ ده‌زانی بۆ م.کریکار له پاش ئه‌و قسه‌یه‌ش به جه‌نابی رابه‌ر رازی نه‌بوو،له‌گه‌لیشیدا نه‌مایه‌وه ؟ چی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی له جیابوونه‌وه‌دا ده‌بینی ؟ ئه‌و قسانه‌ی ئیستا ده‌یکات ئه‌وسا له‌بیری نه‌بوون ؟ ئه‌و پاش ئه‌و ووته‌یه‌ی ده‌لیلی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه چی بوو؟ ئه‌و که دانی خیر به م. شیخ محمد دا نانی بۆ له ناو بێ لایه‌نه‌کاندا به ئه‌میری خۆی قبوولی کردبوو؟ ئه‌و چاو نووقانه‌ش هه‌ر مه‌سله‌حه‌ت بوو؟ ئاخۆ مه‌سله‌حه‌ته‌کان هه‌ر ئه‌وانه‌ن که ئه‌و ئه‌یه‌وی؟ یان ئه‌وانه‌شن که‌شه‌رع ده‌خوازیت
**********************************************************
بۆبرینی په‌نجه‌ی مه‌شخه‌ل،تۆپ به‌کیوی علی باپیره‌وه ده‌نریت
به‌شی دووه‌م:-ن. مه‌شخه‌ل
کاک خالد ده‌نووسێ:- له هه‌موو کیشه و گرفته‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا (له کۆن و نوێ‌دا) مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌ره‌فێک بووه و، ئه‌وه‌ش بووه هۆی سارد بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆری ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له بزووتنه‌وه. مامۆستا عه‌لی باپیر به درێژایی خیلافاتی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێک قه‌ناعه‌تی نه‌ئه‌کرد. ئه‌وه‌ی ئه‌و قانه‌عه‌تی پێ ئه‌کرد لابردنی خۆی واته‌نی "بنه‌ماڵه"ی مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی بوو. ئه‌بوو ئه‌م مێژووه لای کاک مه‌شخه‌ڵ وون نه‌بووایه و، بیزانیانه که مامۆستا عه‌لی باپیر په‌پووله نییه و، خه‌ڵکانی دیکه شه‌ڕانگێز بن. له‌به‌ر ئه‌وه من پێم وایه که کاک مه‌شخه‌ڵ به‌م ڕایه‌ی خۆیدا بچێته‌وه که ئه‌ڵێ: "قه‌ناعه‌تم به‌خۆم پێ ناکریت که هه‌ر که‌سێ ،که‌سایه‌تی م.علی بناسێ گومانی ئه‌وه‌ی بۆ دروست ببێ که مامۆستا له خه‌ویشدا بیر له شه‌ری وا بکاته‌وه". هه‌روه‌ها به کاک مه‌شخه‌ڵ ئه‌ڵێم: تاقی بکه‌وه و سێ مانگ له کۆمه‌ڵی ئیسلامی دوور بکه‌وه، ئه‌مجا ئه‌و قانه‌عه‌ته‌ت بۆ دروست ئه‌بێ.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا که من ده‌زانم کاک خالد تۆپ به‌ره‌و کوێ هه‌لده‌دات به‌لام بۆ زانیاری خوینه‌ر به کاک خالد ده‌لیم ،له هه‌موو زه‌مانیکداو له میژووی ئیسلامیشدا له دووای هه‌ر چوار خه‌لیفه‌که‌وه به‌رده‌وام سولته ده‌ستی ناعه‌داله‌تی دریژ بووه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته حوکمی کویره دییه‌کیشی کردبیت. له‌ژیر ئه‌و حوکمه‌شدا به‌ر ده‌وام خه‌لکانیک هه‌بوون بۆ چاکردن و گۆرینی ئه‌و واقیعه له هه‌ولدا بوون . له ناوه‌ندیشدا چه‌شنیکی تر هه‌بوون هه‌لپه‌رستانه ره‌فتاریان کردووه‌و هه‌رده‌مه‌ی بلویر لیده‌ری لایه‌ک بوون . ئه‌وه شانازییه‌که بۆ م. علی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌لگری مه‌شخه‌لی چاکسازی و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ناته‌واوی یه‌کانی بزووتنه‌وه بووه .[ده‌توانی له‌و باره‌شه‌وه کتیبی ده‌رد و ده‌رمانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی م.علی باپیر بخوینیته‌وه]. به‌لام هیچ کاتیک وه‌کو ته‌ره‌فیکی ریکخراوی خاوه‌ن ته‌نزیم نه‌بووه ،وه‌کو خه‌لکی تر که ته‌ره‌فه‌که‌ی به‌هۆی خه‌ته‌که‌یه‌وه[اصلاح] بووه ،به‌لکو به ر‌ده‌وام ته‌وژمیک بووه بۆ چاکسازی ،خه‌لک هه‌بووه هاتۆته ناوی و ماوه‌یه‌ک ماوه‌ته‌وه‌و پاشان به‌رگه‌ی نه‌گرتووه‌و گه‌راوه‌ته‌وه ،له نموونه‌ی ئه‌وانه م.کریکار که توانی تا سالی 1997 به‌رگه بگریت و پاشان خۆی ته‌سلیم کرده‌وه. ئه‌و چاکسازی یه‌ی م.علی نه جیا بوونه‌وه‌و نه دوور خستنه‌وه‌ی که‌سی تیدا بووه، به‌لام هه‌ندیک خه‌لک هه‌بوون له وینه‌ی م. کریکار ئه‌گه‌ر به‌قسه‌یان بکرایه ده‌بوایه هه‌ر زوو رابه‌ر له کۆل بکرایه‌ته‌وه. من بۆ خۆم شاهیدم که زۆر که‌س له ناو باسک دا له‌کاری ئیسلامی بێ ئومید بوون، نه‌ک هه‌ر وازیان هاورد به‌لکو وولاتیشیان به‌جێ هێشت، به‌لام ئه‌و هه‌لویسته له‌سه‌ر بوهتانه‌که‌ی جه‌نابت نه‌بوو ، به‌لکو ئه‌و خه‌لکه بێ ئومید بوون له‌و هه‌ولانه‌ی که بۆ چاکسازی ده‌دران بگه‌نه ئامانج .خه‌لکی ناو بزووتنه‌وه پاش پیگه‌یشتنی کورانی رابه‌ر و زالبوون به‌سه‌ر رابه‌ردا ،له‌رابه‌رو شورای بزووتنه‌وه بی ئومید بووبوون ، بزووتنه‌وه‌ش ته‌نها و ته‌نها نپری یه‌که‌ی و دلسۆزی پیشمه‌رگه‌کانی له‌نگه‌ری گرتبوو.
ئه‌وه‌ش به‌لگه نه‌ویسته که‌له حاله‌تیکی وادا عامه‌ی خه‌لک به‌سه‌ر ئه‌و سێ جه‌مسه‌ره‌دا دابه‌ش ده‌بن ، چاکتر وایه که ئیوه ئه‌سه‌ف بۆ م.کریکار بخۆن که له هه‌موو ته‌مه‌نیدا له کیشه‌کانی بزووتنه‌وه‌دا هه‌لویستی چه‌سپاوی نه‌بووه. وه هیچ کاتیکیش خه‌لکی به‌ئاگاو دلسۆز له هه‌لگرانی مه‌شخه‌لی خه‌مخۆرانی چاکساز بیزار نابن وله‌داخی ئه‌وان سه‌ری خۆیان هه‌لناگرن . جه‌نابی کاک خالد ئیوه که‌به‌رده‌وام چاوتان به‌فرمیسکی ئه‌سه‌فی بزووتنه‌وه‌وه ته‌ڕه، ئه‌توانی پیمان بلێ ی له سالی 1991 وسالی تازه دابه‌زینی باسک بۆ م. کریکار جه‌ماعه‌تی جیاکرده‌وه؟له‌به‌ر م.علی بوو یان شتی تر، شته‌که‌ی تر چی بوو؟ یان کاتیک که کۆمه‌ل راگه‌یه‌ندرا که‌س پالی به م.کریکاره‌وه نابوو؟ یان م. صدیق که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حزبه‌که‌ی له ده‌ست خۆی دا‌و له باسک دا مایه‌وه، بۆچی دوای ماوه‌یه‌ک نه‌ک هه‌ر خۆی کۆمه‌لیکیشی له م.مه‌لا علی دارنی؟
ئیوه که ده‌لین بی لایه‌نین ،دان نان به‌وه‌لامی ئه‌وپرسیارانه‌و هاوشیوه‌کانی زه‌ره‌ریکی بۆتان نابیت. ئیوه که ده‌فه‌رموون م.علی به‌هیچ رازی نه‌ده‌بوو به‌لادانی بنه‌ماله نه‌بیتخۆ خۆت به‌شداری کۆنگره‌ی ته‌ویله بوویت و قه‌باره‌ی لیسته‌که‌ی م.علی وهاوپه‌یمانه‌کانیت بینی که نسبه‌ی سه‌رکه‌وتنیان چه‌ند بوو،وه ده‌شتزانی ئه‌گه‌ر ئه‌وان رازی نه‌بوونایه رابه‌رایه‌تیش ده‌خرایه هه‌لبژاردنه‌وه‌و رابه‌ریش ده‌ر نه‌ده‌چووه‌وه. ئایا رازی بوونی م.علی به‌دانانه‌وه‌ی رابه‌ر به‌بێ هه‌لبژاردن به‌س نی یه بۆ وه‌لامی بۆچوونه‌که‌ی جه‌نابتان؟
کاک خالد به من ده‌لێ:- ئه‌بوو ئه‌م مێژووه لای کاک مه‌شخه‌ڵ وون نه‌بووایه و، بیزانیانه که مامۆستا عه‌لی باپیر په‌پووله نییه و، خه‌ڵکانی دیکه شه‌ڕانگێز بن
من چاک ده‌زانم که م.علی په‌پوله نی یه‌و ته‌نها ئینسانه‌و ئه‌میری حزبیکی گه‌وره‌یه له کوردستان وسه‌ر ده‌رچوویه‌کی مه‌یدانه‌که‌شه، هه‌ر وه‌ها باش ده‌زانم که م.کریکار شه‌ره‌نگیز نی یه[هه‌موو دوژمنانی خوا له‌کوردستاندا کۆببنه‌وه قه‌وانیکیان بۆ به‌لگه ده‌ست ناکه‌ویت،که مامۆستا کریکار فیشه‌که‌که‌ی به روویاندا ته‌قاندبێ]. به‌لکو جنیو ئه‌نگیزه،من پیشتریش نه‌م ووتووه شه‌ره‌نگیزه ،ئه‌وه قسه‌ی خۆته‌و به‌ناوی منه‌وه ده‌یفه‌رمووی، من قه‌ناعه‌تم نی یه که ئه‌و له مه‌یدانی شه‌ر نزیک بیته‌وه ،تا ئه‌و تووهمه‌یه‌ی بده‌مه پال.
کاک خالد داوام لێ ده‌کات که سێ مانگ واز بهینم ئه و‌سا بۆم ده‌رده‌که‌ویت که م.علی چۆن بیر له دژایه‌تیم ده‌کاته‌وه.[ من پێم وایه که کاک مه‌شخه‌ڵ به‌م ڕایه‌ی خۆیدا بچێته‌وه که ئه‌ڵێ: "قه‌ناعه‌تم به‌خۆم پێ ناکریت که هه‌ر که‌سێ ،که‌سایه‌تی م.علی بناسێ گومانی ئه‌وه‌ی بۆ دروست ببێ که مامۆستا له خه‌ویشدا بیر له شه‌ری وا بکاته‌وه". هه‌روه‌ها به کاک مه‌شخه‌ڵ ئه‌ڵێم: تاقی بکه‌وه و سێ مانگ له کۆمه‌ڵی ئیسلامی دوور بکه‌وه، ئه‌مجا ئه‌و قانه‌عه‌ته‌ت بۆ دروست ئه‌بێ]
به‌ریزم ،من بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌لویستی خه‌لک ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ر ناکه‌م و تاقه‌تی هه‌لبه‌زو دابه‌زی ناو کاری ئیسلامیم نی یه‌و ره‌نگه ئه‌وکاره شه‌رعیش نه‌بێ که منی بۆ بانگ ده‌که‌یت!! ،که جه‌نابت ئه‌وه به عه‌یبیک بۆ م.علی ده‌نووسیت، ئه‌ی بۆ نمونه‌یه‌کت بۆ باس نه‌کردین ؟ تا به‌رچاومان روون بیت!!!
که تۆ نمونه‌ت لا نی یه ،من کا ک عبدالرحمن عبدالرحیم به نمونه‌ی ره‌دی قسه‌که‌ی جه‌نابت ده‌خه‌مه روو که له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی کۆمه‌لدا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بوو وازی هاوورد و که‌سیش ئیعلانی شه‌ری له دژ نه‌کرد و ئیستاش له‌کۆمه‌لدا هه‌مان پله‌ی هه‌یه.
کاک خالد له ژیر ناوی به‌راوردیکی نابه‌جێ ئه‌نوسێ :-[ کاک مه‌شخه‌ڵ داواکه‌ی منی موسوڵمان له مامۆستا عه‌لی باپیر و مامۆستا کرێکار بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه به داواکه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه عه‌لمانییه بێ دینه‌که ده‌شوبهێنێت که به حه‌ماس و ئیسرائیل ئه‌ڵی شه‌ڕه‌که‌تان ڕابگرن.]
ئه‌وی کاک خالد ئه‌یلیت قسه‌ی خۆیه‌تی و من شتی وام نه‌گووتووه‌و ئه‌وه‌ش ده‌قی قسه‌که‌ی من:-
((رووکه‌شی ئه‌م داوایه‌ی کاک خالد له داواکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌چیت،که‌داوای له‌حه‌ماس وئیسرائیل ده‌رد که ئه‌و شه‌ره رابگرن به‌بێ ده‌ست نیشان کردنی لایه‌نی ده‌ست دریژ که‌رو زولم لێکراو.)) کاک خالد ،چووه ووشه‌ی ((رووکه‌شی)) له نووسینه‌که‌ی مندا بریوه بۆ ئه‌وه‌ی ماناکه‌ی به‌و شیوه‌یه‌ی لێ بیت که ئه‌و مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی پێ بپیکێ ، بلێ خه‌لکینه ئه‌و کابرایه وه‌ک بێ دینیک سه‌یری من ئه‌کات و بۆیه ئه‌و قسانه‌شی له‌سه‌ر نووسیووم. جه‌نابی کاک خالد ،ئه‌گه‌ر که‌سیک بلیت رووکه‌شی[شیوه‌ی، ڤاهری] خال ره‌نجده‌ر له م.کریکار ده‌چیت تۆ به‌وه ده‌بیت به‌کریکار ؟ ئه‌گه‌ر دل زویر بوونه‌که‌شت له‌به‌ر عه‌لمانی بوون و بێ دین بوونی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه ئه‌وه دل خۆشی خۆت به‌وه‌بده‌ره‌وه که تۆ له ژیر سایه‌ی قانونیکی بێ دینی ولاتیکی بێ دیندا رۆژ ئه‌ژمیری، له ژیر سایه‌ی قانوونیکی بێ دینی مه‌حکه‌مه‌ی کافری ئه‌وروپیدا براکه‌ت ته‌سلیم به‌مردن نه‌کرا ، ناشێ سوپاس گوزار نه‌بیت !! ئاخۆ ئه‌وه مه‌رجه که هه‌موو وه‌سائیلیکی عه‌لمانی و بی دین خراپ بیت؟
دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی ئایدۆلۆژی یه‌کان ،به‌ته‌نها ئه‌رکی زمان و قه‌له‌م نین و سه‌رو مالیش هۆکاری ترن، ئه‌و حه‌قی قسه‌کردنه‌ش مه ر‌حه‌مه‌تی ئه‌و بێ دینانه‌ن. جا ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌راستی هیچ شتیکی عه‌لمانی و بێ دینت ناوێ ده‌بوایه هه‌لویستی شیخ اسامه‌ت هه‌بوایه نه‌ک ژیانی به‌هه‌شت ئاسای نه‌رویج هه‌لبژیری .
به‌ریز کاک خالد ئه‌گه‌ر خواکردی وولاتیکی ئیسلامی له‌سه‌ر نه‌هجی خه‌لافه‌ت درووست بوو وولاتان دانیان به شه‌رعی یه‌تیدا ناو جه‌نابت به نوینه‌ری ئه‌و وولاته بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ست نیشان کرایت ، ئه‌چی یان نا؟ ئه‌گه‌ر نا ،بۆ ؟
کاک خالد ده‌نووسێ:- من پێم وایه ئه‌بێ مرۆڤی موسوڵمان پێش ئه‌وه‌ی ووشه‌کانی دابه‌زێنێ، ده‌یان جار بیریان لێ بکاته‌وه. کاک مه‌شخه‌ڵ که خۆی به نووسه‌رێکی ئیسلامی ئه‌زانێ نه‌ده‌بوو منی موسوڵمان بخاته جه‌واڵی ڕێکخراوێکی عه‌لمانی بێ دینه‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
برای من کاک خالد، من له بری هه‌موو کورد بریار به‌ده‌ست نیم تا نوینه‌ر بۆ ناو ریکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بنیرم،وه ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌شم هه‌بیت ،نه پیم بێ دینی یه و نه پیم عه‌یبه که نوینه‌ریک بۆ ناو ئه‌و ریکخراوه بنیرم و ده‌نگی گه‌له‌که‌م به گوێی هه‌موو دونیادا بدات، خه‌میش مه‌خۆو برواش بکه به خه‌یالیشمدا نه‌هاتووه نه به نه‌زه‌ری نه به عه‌مه‌لی که جه‌نابتان بۆ ناو ئه‌و جه‌واله[خۆت وته‌نی] بنیرم، چونکه ئه‌وانه‌ی له‌وین به‌لای که‌مه‌وه هه‌ر یه‌که‌ی نوینه‌ری چه‌ند هه‌زاریکن وجه‌نابیشت ده‌لێی من بی لایه‌نم و ته‌نها نوینه‌ری خۆتی.
منیش ده‌لیم راست ده‌فه‌رموویت ،قسه‌که‌ت به‌دل قبوولمه ،به‌لام خوینه‌ری موسلمانیش ده‌بیت باش بیر له‌و شتانه بکاته‌وه که ده‌یان خوینیته‌وه له نه‌قل کردندا که‌وانه که ی ووشه قووت نه‌دات. پاشان مرۆڤی موسلمان له‌به‌ر دینه‌که‌ی هه‌رچه‌ند بچوک بیت به‌گه‌وره‌تری ده‌زانم له گه‌وره‌ترینی کوفر ،له‌به‌ر کوفره‌که‌ی و کاک خالدیش وشکه گله‌یی ناحه‌ق ده‌کات. ئه‌گه‌ر کاک خالد ووشه‌یه‌کی منی قووت نه‌دایه ئه‌و گله‌یی یانه‌شی بۆ دروست نه‌ده‌بوو.
کاک خالد به‌شیک له نامه‌که‌ی م. علی ده‌نوسیته‌وه که‌بۆیانی ناردووه ،له‌گه‌ل بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر هه‌لویستی مامۆستا:- : "منیش له سه‌دا سه‌د پشتگیری قسه‌کانی ئێوه ده‌که‌م که حه‌یف و خه‌ساره ئه‌هلی ئیسلام له نێو خۆیاندا بکه‌ونه قسه به یه‌ک گوتن و زه‌م غه‌یبه‌تی یه‌کدی". ئه‌م قسه‌یه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر دان نانه به‌وه‌ی که ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی نێوان موسوڵمانانه. ئه‌ویش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی کاک مه‌شخه‌ڵه که ئه‌و شه‌ڕه ته‌نها به شه‌ڕی مامۆستا کرێکار ئه‌زانێ به‌رامبه‌ر به ئیسلامییه‌کان.
جه‌نابی کاک خالد مامۆستاش ده‌لێ ):_حه‌یف و خه‌ساره ئه‌هلی ئیسلام له ناو خۆیاندا بکه‌ونه قسه به‌یه‌ک گوتن وزه‌م و غه‌یبه‌تی یه‌کدی) ووشه‌ی شه‌ری به‌کار نه‌هیناوه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش ئه‌وه م. کریکاره له‌گه‌ل هه‌مواندا کیشه‌ی هه‌یه و کۆمه‌لیک قه‌له‌می جنیو فرۆش ده‌وریان داوه ( که ئه‌گه‌ر فریای خۆی نه‌که‌ویت ،هیچی له‌دلی خه‌لکدا بۆ ناهیلنه‌وه.) هه‌روه‌ها کاک خالد به‌هیچ جۆریک ئیشاره‌ت به‌وه‌نادات که م.علی ده‌لیت ئه‌و شه‌ره شه‌ری تاک لایه‌نه‌یه و م.کریکار ده‌یکات، له‌و شو ینه‌دا ووشه‌ی شه‌ری به‌کار هیناوه که تایبه‌ته به‌هه‌لویستی م.کریکاره‌وه :- (( ئه‌و شه‌ڕه قسه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن شه‌ڕێکی یه‌ک لایه‌نه‌یه )) - (( که‌واته:جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌که‌تان ئاسانه و هه‌ر ده‌ستی ته‌ره‌فی قسه‌که‌ر بگرن و کۆتایی به‌و شه‌ڕه یه‌ک ته‌ره‌فییه دێ!".)).
کاک خالد گالته یه‌کی ره‌خنه ئامیز به م.علی ده‌کات و ده‌نووسێ:- . مامۆستا عه‌لی باپیر نایه‌وێ بێته ناو شه‌ڕه جنێوه‌وه چونکه ئیمانی ڕێی پێ نادات، به‌ڵام ئیمانی ڕێی پێ دا که بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بکات به چه‌ندین که‌رته‌وه و، ئه‌و ڕێزه‌ی موسوڵمانان هه‌یانبوو به هه‌ده‌ری بدات. هه‌روه‌ها ئیمانی ڕێگه‌ی پێ ئه‌دات که له گه‌ڵ سۆشیالیست و زه‌حمه‌تکێشان بچێته لیستێکه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه و بیروهزری ئه‌و دوو حیزبه چه‌پییه سڵ بکاته‌وه
کاک خالد چونکه خۆی له‌کوردستان نه‌بووه‌و موعاناتی خه‌لکی به‌کۆله‌وه نه‌بووه‌و نازانیت چوارچیوه‌کان چۆن لیک ترازابوون ،ئه‌گه‌ر سالی جاریک به‌هینانه‌وه‌ی پاره‌ی قوربانی چه‌ند بنکه‌یه‌کی به‌سه‌ر کردبیته‌وه وای زانیوه رۆحی به‌به‌ر جه‌سته‌ی دارزیوی بزووتنه‌وه‌دا کردۆته‌وه. نه‌ک کاک خالد ،هه‌ر که‌سیکی تریش له دۆست و دووژمن له ده‌ره‌وه سه‌یری بزووتنه‌وه‌ی بکردایه یان دۆستانه خۆشی چاوی گه‌ش ده‌کرد یان ناحه‌زانه خه‌م کۆستی ده‌خست. به‌لام ئه‌ی حه‌قیقه‌تی بزووتنه‌وه خۆی چی بوو؟
+ بێ ئومیدی له ناو پیشمه‌رگه‌دا که‌هۆی مانه‌وه‌ی باسک بوون بیجگه له‌ره‌خنه‌و جنیو هیچی تری بۆ سه‌رکردایه‌تی پێ نه‌مابوو.
+ هیچ پ.م یک له‌به‌ر خوا به‌دوای هیچ به‌رپرسیکه‌وه نه‌مابوونه‌وه.
+ هیچ به‌رپرسیک جورئه‌تی سه‌ردانی بنکه‌کانی نه‌مابوو ،مه‌گه‌ر به‌هۆکاری دۆستایه‌تی.
+ خۆدزینه‌وه‌ی به‌رپرسان و پشت له بنکه کردنی پ.م .
+ دروست کردنی شورای بچوک بچوک له لایه‌ن رابه‌ره‌وه بۆ سنووری مه‌لبه‌ندو هیزه‌کان و پشت گوێ خستنی ئه‌وان.
+ ده‌س خستنه ناو هیزو مه‌لبه‌نده‌کان و به‌گژ یه‌کدا کردنیان.
+ هاندانی خه‌لکانی هه‌لپه‌رست بۆ فراندنی که‌لو په‌لی بنکه‌کان .
+ دیفاع نه‌کردن له پ.م له‌کاتی تووش بوونی به کیشه‌وه له ئاسایش و سه‌یگه‌ره‌کان.
+ ته‌سریح دانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی پیش وه‌خت و دووا وه‌خت به‌ناوی سه‌رکردایه‌ت + له‌ده‌ست دانی بریارو بی هه‌لویست بوون له ئاست فشاره‌کانی یه‌کیتی له ناوچه‌که‌دا. + نه‌مانی به‌رنامه‌و په‌یره‌وو پرۆگرام بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی باسک . + گرتن و تیهه‌لدان و فه‌لاقه کردنی کادیران و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی. + نه‌سری یه هۆکاریکی کاریگه‌ر بوو له‌نگه‌ری لار بوونه‌وه‌ی باسک ی گرتبوو. + هه‌ندیک پ.م له‌گه‌ل نه‌مانی متمانه به‌حزبه‌که‌ی دلی نه‌ده‌هات ده‌ست به‌رداری سه‌نگه‌ره‌که‌ی بیت.
+ پ.م ی ئه‌هلی ناوچه‌که خه‌ریکی کاری رۆژانه‌ی خۆی بوو،مهاجره‌کانیش پییان شه‌رم بوو بچه‌وه بۆ لای ئه‌و خه‌لکه‌ی که چه‌ند سالیک بووله‌سه‌ر باسک له کیشه‌دابوو له‌گه‌لیان له‌ماله‌کانی خۆیاندا دانیشتبوون.
بزووتنه‌وه ببوه لاشه‌یه‌ک نه‌چاوی مابوو ببینێ نه‌گوێ ی مابوو ببیستیت ، نه میشکی ساغ بوو تیفکرێ، نه‌کۆنترۆلی مابوو هه‌ستیته سه‌ر پێ، نه جومگه‌کانی مابوو هه‌نگاو بنیت. ده‌رمانیش نه‌مابوو تیا تاقی نه‌کریته‌وه و هیچ دکتۆریکیش پیش بینی چاکبوونه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد، فرمیسکه‌کانیش له‌به‌ر مه‌رگی نه‌بوو ،له‌به‌ر ئه‌وئازارو حاله‌ته‌ی بوو که مه‌رگ پێی ده‌چه‌شت.بۆیه زۆربه‌ی هیزو مه‌له‌نده‌کان و کادرو سه‌رکردایه‌تی یه‌کان و خه‌لکی ئیسلام دۆست به‌له‌دایک بوونی کۆمه‌ل ،بزه که‌وته‌وه سه‌رلیویان و له‌ده‌وری کۆبوونه‌وه وئه‌مرۆش شاهیدی دوینێیه
کاک خالد وا ده‌زانیت که م. علی باپیر وه‌کو ئۆجه‌لان یه‌که‌م که‌س بووه که بیرۆکه‌ی دروست کردنی کۆمه‌لی دارشتووه‌و رایگه‌یاندووه‌و پاشان خه‌لکی بۆ ناو بانگ کردووه. بۆ زانیاریت خه‌لک کۆمه‌ل کۆمه‌ل له‌ده‌وری یه‌کتر کۆمه‌ل بووبوون به دوای سه‌ریکدا ده‌گه‌ران ،هه‌موو چاویک م.علی ده‌بینی به‌لام هیچ عه‌قلیک هه‌زمی نه‌ده‌کرد که ئه‌و بریاری جیا بوونه‌وه بدات. چونکه زۆر جاری تر کیشه‌کان به‌و ئاسته گه‌یشتبوون و م.علی به سولح پینه‌ی کردبۆوه.
ئه‌و به‌ریزانه‌ش که بۆ رابه‌رایه‌تی ته‌کلیفی لیکرا ،م.سدیق ،م.احمد کاکه محمود، م.شیخ محمد ،که هیچ که‌سیان نه‌چوونه ژیری له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که‌بزووتنه‌وه ئه‌گه‌ر به‌و شیوه‌یه‌ش بمینیته‌وه باشتره له‌وه‌ی تیک بچت.به‌لکو له‌ترسی شه‌ری رابه‌رو کورانی رابه‌ر به‌رانبه‌ر به شه‌خسی خۆیان و مال و مندالیان بوو. ئه‌گه‌ر گوومانیکت له‌م رایه‌ش هه‌یه ئه‌وه هه‌تا هه‌ردوو به‌ریزان .،م.سدیق و م. شیخ محمد ماون پرسیاریان لێ بکه‌و وه‌لامه‌کانیشیان بێ تعلیق بۆ خوینه‌ران بنووسه‌ره‌وه‌و له‌بری هه‌موانیش سوپاست ده‌که‌م. وه ئه‌گه‌ر له پاش ئه و سێ به‌ریزانه م. علی ش ره‌دی ئه‌و داوایه‌ی بکردایه ،ئه‌وا ئیوه به‌هۆی مال ئاوایی به‌رده‌وامی خه‌لکه‌وه ئه‌و ناو(بزووتنه‌وه)ه‌ت هه‌ر له‌ده‌ست ده‌چوو.
کاتیکیش کۆمه‌ل راگه‌یه‌ندرا هیچ یه‌کێ له‌و سێ به‌ریزانه کۆمه‌ل نه‌بوون،دووانیان خواحافیزیان له جه‌نابی رابه‌ر کرد‌و بۆ مانه‌وه‌ی سێ یه‌میش هۆکاری تر هه‌بوو،له پاش مردنی داوای فیرده‌وسی به‌رینی له خوای گه‌وره بۆ ده‌که‌م.
******************************************************************
بۆ برینی په‌نجه‌ی مه‌شخه‌ل،تۆپ به کیوی علی باپیره‌وه ده‌نریت
به‌شی سێ هه‌م و کۆتایی : - ن.مه‌شخه‌ل
کاتێ کۆمه‌ل خۆی راگه‌یاند مالی مامۆستا‌و ئه‌وه‌ی لایان مابۆوه، تا هه‌فته‌یه‌ک حه‌په‌ساوی به‌ری نه‌ئه‌دان ،چونکه شتێ رووی دابوو له‌ژیانی م.علی دا ،ئه‌وان دوور‌و نزیک بیریان لێ نه‌ده‌کرده‌وه‌و به‌ته‌مابوون که ئه‌و خه‌لکه بی ئومیده بیزاره تووره‌یه به کۆمه‌لی بچیته‌وه بۆ داوای لێ بووردن!!
شوینی خۆیه‌تی لیره‌دا بپرسین،ئه‌گه‌ر خه‌لک له‌به‌ر لاوازی ئیمانه‌که‌ی بوو ئه‌و فه‌وزاو خولانه‌وه‌یه‌ی له ناو بازنه‌ی بۆشدا پێ قبوول نه‌کرا،ئه‌ی ئیوه بۆ قبولتان کرد؟ئیوه بۆ جیا بوونه‌وه‌و حزبتان درووست کرد ؟ که ئه‌تان تووانی حزب درووست که‌ن ،ئیوه‌ی هاوپه‌یمانی رابه‌ر بۆ بزووتنه‌وه‌تان به‌هیز نه‌کرده‌وه ؟
هاو سۆزی و هاو په‌یمانی و دلسۆزی ئیوه بۆ جه‌نابی رابه‌رو بزووتنه‌وه له رۆژیکی ره‌شی وه‌کو ئه‌و رۆژه‌دا فریا نه‌که‌ویت و به‌که‌لک نه‌یه‌ت پاش حوت سال گریان به‌دیار مه‌نجه‌لی هه‌ریسه‌که‌وه به‌که‌لکی کێ و چی دیت!!!
من وای ده‌بینم هه‌ر که‌سیکی تر باسی جیابوونه‌وه‌ی بکردایه ، ده‌بوایه ئیوه‌ی به‌ریز به‌خراپه هه‌رگیز رووتان له‌و باسه نه‌کردایه،یان په‌شیمان بوونه‌وه‌تان راگه‌یاندایه. به‌ریزتان تا ئیستاش ناتوانی به‌لگه‌یه‌ک نیشان بده‌ی که په‌ژاره‌ی خۆت نیشان بدات له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی انسارولئیسلام له‌بزووتنه‌وه که جه‌نابی م.کریکارئه‌میرایه‌تی ده‌کردو به‌شیکی به‌هیزی ناو بزووتنه‌وه بوو،بۆ ئه‌و رۆژگاره‌ی بزووتنه‌وه به‌ده‌رمانی مه‌رگ ده‌شیا. هه‌روه‌ک جه‌نابت فه‌رمووت ته‌فسیر کردنی ئه‌م باسه بۆ خوینه‌ر به‌جی ده‌هیلم، منیش ته‌فسیر کردنی فرمیسکه بێلایه‌نه‌که‌ی جه‌نابتان ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه بۆ به‌ریزانی خوینه‌ر به جێ ده‌هیلم.
ده‌رباره‌ی ریزی موسلمانان به هۆی بوونی بزووتنه‌وه‌وه،کاک خالد له توانجه‌که‌یدا له‌سه‌ر م.علی ئه‌لێ:-[ ئه‌و ڕێزه‌ی موسوڵمانان هه‌یانبوو به هه‌ده‌ری بدات] .
ئیسلام به‌ریزه ،ئه‌وه‌شی هه‌لی ئه‌گریت به‌گویره‌ی پابه‌ندی پییه‌وه به‌ریز ده‌بیت ، کاتیکیش ئه‌و که‌سه ئیهانه‌ی پێ ده‌کریت له‌ریزی که‌م نابیته‌وه، هه‌رکاتیکیش ریزی تاکی ئینسان به‌سترایه‌وه به‌بونیکی ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه، ئه‌و کاته ریزی ده‌بریته بازاری کرین و فرۆشتنه‌وه،به‌نه‌مانی بزووتنه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی بێ ریزی له‌گه‌لدا کرابیت پێی بێ ریز نه‌بووه‌و نابیت. پیش راگه‌یاندنی کۆمه‌لیش بزووتنه‌وه ئه‌و سامه‌ی له دلی دلره‌شاندا نه‌مابوو، تاخه‌لکی موسلمان حورمه‌تی خۆی به‌وه‌وه گرێ بدات ،نه‌ک هه‌رئه‌مه به‌لکو ئه‌ندامه‌کانی خۆشی لێ ی هه‌لده‌هات[هۆکاره‌کانم باس کردوون].خۆ ئه‌گه‌ر ریزی موسلمانان به‌ستراوه‌ته‌وه به بزووتنه‌وه‌وه وه‌کو حزب ،ئه‌وه بزووتنه‌وه هه‌ر ماوه‌و با پاسه‌وانی ئه‌و ریزه بکات ، ئه‌گه‌ر وه‌ک جاران پێ ی ناکریت ،که‌واته جارانیش ئه‌و ریزه خه‌لکانیک ده‌یان پاراست که ئه‌وان لێ ی بێ منه‌ت بوون و ئیستا شتی ترن.
کاک خالد له سه‌ر هاو په‌یمانیتی توانج له م.علی ده‌دات و ده‌نووسێ:- .[ هه‌روه‌ها ئیمانی ڕێگه‌ی پێ ئه‌دات که له گه‌ڵ سۆشیالیست و زه‌حمه‌تکێشان بچێته لیستێکه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه و بیروهزری ئه‌و دوو حیزبه چه‌پییه سڵ بکاته‌وه]
ئه‌م بابه‌ته شه‌رعی یه‌و کاری نوسه‌ران و سیاسه‌ت مه‌داران نی یه‌و قسه کردن تییدا خه‌لک و خۆ به‌هه‌له‌دابردنه‌و م.علیش مه‌لایه‌و مامۆستایه‌و عالمه و خاوه‌نی ده‌یان کتیبی بواره جیاکانی ئیسلامه و خه‌لکی تریش به بینه‌و به‌رده‌ی پالتاکه‌وه مه‌شغوله ،خه‌لکی له ئیوه شاره‌زاتر له کوردستاندا هه‌ن و بۆ ئه‌و باسه‌ش به‌لگه‌کانی مامۆستایان پێ په‌سه‌نده‌و ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی ئیوه‌ش دیعایه‌ی هه‌لبژاردنن و خه‌لک ناردنه بۆلای لیستی گۆران وپه‌رچی به‌لگه دژه‌کانیش دراونه‌ته‌وه‌و ره‌خنه‌ی بێ به‌لگه‌ش خۆل کردنه چاوی خه‌لکه‌وه‌یه.
سه‌ردانه‌که‌ی کاک خالد بۆ له‌نده‌ن
کاک خالد ده‌نووسێ :-[ چونه‌که‌ی من بۆ له‌نده‌ن به‌پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه بوو که ووره‌ی برایانی ئه‌وێ به‌رز بکه‌مه‌وه‌و گرتنه‌که‌ی مامۆستایان بۆ روون بکه‌مه‌وه.] ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه له ئه‌رزی واقیعدا تۆ‌و بکه‌ین ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی لێ سه‌وز ده‌بن :
1-کاتیک پ.م له‌کاتی شه‌ردا ببینێ به‌رپرسه‌که‌ی بریندار یان ده‌کوژریت،ئه‌شێ ووره‌ی بروخیت،به‌لام من نازانم خه‌لک له ئه‌وروپا بۆچی ووره‌یان به‌گیرانی م.کریکار روخابوو؟
2 - کوردانی ئیسلامی ئه‌وروپا به‌شی زۆریان پیشمه‌رگه بوون ،کاک خالدیش له‌هیچ موهیمه‌یه‌کدا له‌گه‌لیاندا له‌سه‌نگه‌ردا نه‌بووه، ئیتر ئه‌و ووره‌یه‌ی که ئه‌و ئه‌لیت رووخاوه ئه‌م چۆنی که‌له‌ک ده‌کاته‌وه؟
3- پ.م له‌شه‌ره‌کانی بزووتنه‌وه له‌گه‌ل یه‌کیتی و پارتی به‌بێ م. کریکار شه‌ریان کردووه‌و ووره‌شیان نه‌رووخاوه.ئه‌و کاته‌ش کوردانی ئه‌وروپا له‌شه‌ردا نه‌بوون و مامۆستاش به‌برینداری له‌سه‌نگه‌ردا نه‌گیرابوو به‌لکو پشتی له سه‌نگه‌ر کردبوو، تا بۆ چۆل نه‌بوونی جه‌بهه پیویست به‌سه‌رکرده‌یه‌ک بکات قسه بۆ جه‌نگاوه‌ران بکات تا ووره‌یان نه‌روخیت.
کاتیک مامۆستا له ولاتیکی به ناو ئیسلامی‌دا گیرا ،خه‌فه‌ت دلی موسلمانانی داگرت به‌لام وره‌یان نه‌رووخا ،چاکتر وابوو کاک خالد بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی خه‌فه‌ته‌کان بچوایه، نه‌ک ووره به‌رز کردنه‌وه چونکه ئه‌مه‌یانی به ئاسانی پێ ده‌کرا.
کاک خالد ده‌نووسێ:- [ به‌ڵام له‌وێ برایان پێشنیاریان کرد که خه‌ڵکێک هه‌ن حه‌ز ئه‌که‌ن یاره‌مه‌تی بده‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی دادگایی کردن و پاره‌ی پارێزه‌ر ] پاشان کاک خالد ده‌نووسیت :[ من هه‌رگیز نیازم نه‌بوو بچمه لایان تاوانه‌زانن ناچارم و بۆ پاره روویان تیده‌که‌م]
به‌م دوو دیره نووسینه‌دا ده‌رده‌که‌ویت که دۆستانی زۆر نزیکی کاک خالد ئه‌و پیشنیاره‌ی کردووه، پاشان ئه‌و هه‌واله چۆن به‌برایانی کۆمه‌ل گه‌یشت تا ئه‌و گوومانه درووست بیت ،ئه‌گه‌ر خۆتان ناراسته‌وخۆ نه‌تان گه‌یاندبیت؟ وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ر قسه‌یه‌ک بووه‌وله نیوان خۆت و خه‌لکانی نزیک به خۆت دا کراوه ئیتر ئه‌م گوومانه خیره چۆن ده‌به‌یت!!
پاشان کاک خالد ده‌نووسێ:- [بیگومان شتیکی واشم بیستبوو] - دیاره پاره کۆکردنه‌وه‌که به‌رنامه بووه‌و داواش له وان کراوه،بۆیه ئه‌وانیش ووتوویانه کاک خالد پاره بۆ مامۆستا کۆ ده‌کاته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رنامه نه‌بووه ،له شاره‌کانی تریش هه‌مان حه‌مله کرابوو!!!!
ئه‌گه‌ر کیشه‌که‌ی مامۆستا پیویسی به پاره نه‌بوو،تۆش بۆ ئه‌و کاره نه‌چووبوویت،بۆ رازی بوویت پاره کۆبکریته‌وه؟
کاک خالد ده‌نووسیت:- . له‌و دانیشتنه‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و برایانه‌ی کۆمه‌ڵ قسه‌یه‌کی خێر بکه‌ن و دڵی من بده‌نه‌وه، که‌وتنه گله‌یی له مامۆستا کرێکار و خوێندنه‌وه‌ی ده‌یان ساڵی رابوردوو و، ووتیان مامۆستا وای کرد و وا چوو. من پێم وابوو ئه‌و شێر و ڕێوی هێنانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه بوو که تاکه "پاوه‌ندێک" نه‌ده‌ن
جه‌نابی کاک خالد ده‌بوایه گله‌ییه‌کانت له بواری میوان داریتی یه‌که‌دا بووایه نه‌ک له مه‌سئه‌له‌ی پاره، چونکه تۆ ئه‌لی ی من به‌ئه‌رکی میوان داری خۆم چووبووم . هه‌ر موسلمانیک که تووشی کیشه‌یه‌ک ده کریت پیویسته موسلمانان یارمه‌تی بده‌ن و منه‌تیش نه‌که‌ن و سوپاسی بکه‌ن که ئه‌و بۆته سه‌به‌بی ئه‌و خیره‌بۆیان.وه من له باتی کاک خالد و م.کریکار سوپاسی ئه‌و برایانه‌ی کۆمه‌ل ده‌که‌م له که‌م و زۆری هاوکارییه‌که‌یان ،چونکه خیر به نێت ده‌گاته شوینی خۆی نه‌ک به زۆری بره‌که‌ی. وه به‌برایانی کۆمه‌لیش ده‌لیم ،ئه‌رێ ئیوه تومه‌ن تان دا یان پاوه‌ند ،دیاره هه‌ر زۆر که‌م بووه بۆیه م.کریکار له‌خۆتان و ئه‌میرو حزبتان خۆش نابیت.
کاک خالد گله‌یی ئه‌وه له برایانی کۆمه‌ل ده‌کات که له دانیشتنه‌دا نه قسه‌ی خیریان بۆ کردووه‌و نه‌دلیان داوه‌ته‌وه.
کاک خالد هه‌رچۆنیک بووه ده‌یه‌ویت پیمان بسه‌لمینیت که بۆ پاره کۆکردنه‌وه نه‌چووه و ئه‌و به‌لگانه‌ش که بۆ ئه‌م هه لمه‌ته ده‌یان گریت به ده‌سته‌وه ،که‌وتوون به‌سه‌ریدا. ئاخر کاک خالد تۆ چاوه‌رێ ی ئه‌وه بوویت ئه‌و برایانه قسه‌یه‌کی خیرت بۆ بکه‌ن ودلت بده‌نه‌وه،واته تۆ ووره‌ت دابه‌زیوه و خه‌مبار بوویت و وه‌ک خاوه‌ن پرسه پیویستت به موراعاتی نه‌فسی بووه که خه‌لک ووره بده‌نه به‌رت و ته‌شجیعت بکه‌ن ،ئیتر چۆن باوه‌ر ده‌کریت که تۆ به‌م حاله‌وه که خۆت وه‌سفی ده‌که‌یت له‌وولاتیکه‌وه بچیت بۆ وولاتیکی تر‌و ووره‌ی خه‌لک به‌رز بکه‌یته‌وه ،خۆ ئه‌مه سه‌ده‌قه نی یه ئه‌گه‌ر نه‌شت بیت نیتت هه‌بیت بۆت بنووسریت!!!!
کاک خالد له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی که م.کریکار له‌به‌ر م.علی نه‌چۆته ناو کۆمه‌له‌وه ده‌نووسێ:- [ بۆ که‌سێکی وه‌ک من که شاره‌زای کاری ئیسلامی و کاری سیاسییه له کوردستان هه‌یه شتێکی نه‌شیاوه قسه‌ی وا بکه‌م، چونکه مامۆستا عه‌لی باپیر دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامییه و، هه‌رگیز ناکرێ قسه‌ی ئه‌وه بکرێ که ئه‌بێ ئه‌و له‌و سه‌رکردایه‌تییه بکه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا کرێکار بچێته ناو کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه. من پێم وایه ئه‌و قسه‌یه‌ت بۆیه کردووه تا بڵێی مامۆستا کرێکار نه‌فس و کیبری ڕێی پێ نادات له‌ناو کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا بێت. من پێم سه‌یره که کاک مه‌شخه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه‌ی درک پێنه‌کردووه که مامۆستا کرێکاریش خاوه‌نی دید و بۆچوون و شێوازی کارکردنی خۆیه‌تی و، کاک مه‌شخه‌ڵ ناتوانی له مامۆستا عه‌لی باپیری بچووکتر بکاته‌وه.]
بۆ وه‌لام و روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و برگه نووسینه‌ی کاک خالد ئه‌لیم:-
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نمان ریگه‌ی پێ داین و ئیوه‌ش قسمه‌تتان که‌وته‌وه له‌نده‌ن ،له هه‌ر شوینیک بم که‌سیک راده‌سپیرم که خاوه‌نی پرسیاره‌که بۆ راستی و ناراستتی ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه رووبه‌رووی جه‌نابت بکاته‌وه ،ئه‌وسا ده‌رده‌که‌ویت خه‌لک بوهتان ده‌کات یان تۆ پیر بوویت ! پاشان که‌س نه‌یووتووه م.کریکار وورکی گرتووه که ده‌بیت م.علی له ئه‌میری بخریت ئه‌وسا من دیمه ناو کۆمه‌له‌وه،مه‌سئه‌له‌که ئه‌وه‌یه که م.کریکار له بزووتنه‌وه‌دا یه‌کیک بووه له جه‌مسه‌ره‌کان به‌لام نه‌چه‌سپاوو که‌م جه‌ماوه‌ر ،کاتیک علی باپیری خاوه‌ن جه‌مسه‌ریکی تری ناو بزووتنه‌وه ئه‌توانیت 4/3 ئه‌و خه‌لکه به‌لای خۆیدا به‌ریت ،ئه‌ویش هیزیکی یه‌ک تیپی به‌دیاره‌وه مابوو،گوومانی تیدا نی یه که ته‌نها کیبره ریگه‌ی نادات بچیته ژیر سیبه‌ری هیچ که‌سیکی تره‌وه،چ جای سیبه‌ری علی باپیر که به‌دریژایی بوونیان له ناو بزووتنه‌وه‌دا شیوه‌ی کار‌و هه‌لسوکه و‌تیان جیاواز بووه.
ئه‌گه‌ر نه‌فس نی یه‌و ره‌خنه‌ی له هه‌لویسته‌که‌ی م.علی باپیر هه‌بوو ،ئه‌ی بۆ به رابه‌رایه‌تی مامۆستا مه‌لا علی رازی نه‌بوو[ جارانیش که پێ ی رازی بووله‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌لکی تیدابوو]؟
جه نابی کاک خالد تۆ‌و من هه‌ر یه‌ک شت ده‌لیین ،به‌لام به‌شیوازی جیا ،تۆ ده‌لێی:- . من پێم سه‌یره که کاک مه‌شخه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه‌ی درک پێنه‌کردووه که مامۆستا کرێکاریش خاوه‌نی دید و بۆچوون و شێوازی کارکردنی خۆیه‌تی و، کاک مه‌شخه‌ڵ ناتوانی له مامۆستا عه‌لی باپیری بچووکتر بکاته‌وه. واته که م. علی حزبی هه‌یه ئه‌ویش ده‌بێ حزبی هه‌بیت، نابیت له حزبیکدا بیت م.علی باپیر له‌و گه‌وره تر بیت . ئه‌وه‌ی ئه‌و کیبره‌و ئه‌مه‌ی ئیوه‌ش پالپشتی کیبر. وه‌لامه‌که‌شت بۆ ئه‌و برایه‌ی له‌نده‌ن هه‌ر ئه‌مه بووه ئیتر بۆ خه‌لک به درۆزن و بوهتان دروست که‌ر تاوان بار ده‌که‌یت؟
کاک خالد گله‌یی ئه‌وه ده‌کات که من له‌و نووسینه‌مدا م. علی م به‌رز کردۆته‌وه‌و م. کریکارم شکاندووه و لایه‌نی ئیجابی یم باس نه‌کردووه و ئه‌وه‌ش ده‌مار گیری حزبایه‌تی یه ئه‌و کاره‌ی پێ کردووم.
من پیم خۆش نی یه هیچ موسلمانیک بشکێ ،خه‌لک بیشکینێ یان خۆی خۆی بشکینێ ،به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که له خه‌لکه‌وه ده‌رکه‌وتوون و بانگه‌وازیان بۆ به‌ره‌و لای خوا چوونه .وه ده‌زانم که دوور که‌وتنه‌وه‌ی خه‌لک له بانگ خوازان و خاوه‌ن به‌هره‌کان چ زه‌ره‌ریک به خه‌لک و به‌رنامه‌و که‌سه‌که خۆشی ده‌گه‌یه‌نیت .به‌لام ئه‌گه‌ر چاری ئه‌و که‌سانه‌مان پێ نه‌کریت که خۆی خۆی ئه‌کوژیت و خۆی ئه‌داته به‌ر نه‌شته‌ری قسه‌ی خه‌لک و به ناوی چاو کرانه‌وه‌وه به پشتدا ده‌روات ،ئه‌بێ دیفاع له‌و که‌سانه بکه‌ین که تۆمه‌ت بار ده‌کرین به‌و کوشتنه‌و شاهیدی بده‌ین که کابرا خۆی هۆکاری مردنی خۆیه‌تی. جا کاتیک ده‌لیین کوژراوه‌که هینده شوین خه‌نجه‌ری پیوه‌یه‌و به‌ر فلانه شوینی که‌وتووه ،ئیهانه‌مان به لاشه‌ی مردوویه‌ک نه‌کردووه.
من خاڵه حه‌مه نیم
کاک خالد زۆر به په‌رۆشه‌وه بۆ به‌رگری له بی لایه‌نی خۆی نموونه به خواردن و که باب و پاره دینیته‌وه،که ئاماده نی یه پاره‌ی که‌س بدات ئه‌گه‌ر به‌ناوی خاله حه‌مه‌شه‌وه بیت، بۆ بێ لایه‌نی یه‌که‌ت گرانه به خوینه‌واری ئه‌م سه‌رده‌مه ی بسه‌لمینیت و هه‌لی بگره بۆ نه‌وه‌ی نوێ.بۆ که‌بابه‌که‌شتان تۆ بلێ ی دووای که‌بابه‌که‌ی که سۆران عمر خواردی ،که‌سیکی تر ئاماده بیت که‌بابیکی تر بخوات!!!!!
کاک خالد نایه‌ویت بیسه‌لمینیت که له ئه‌ووروپا خه‌لکیان لیک به‌ر داوه ،ده‌یه‌ویت عه‌گفی خوینه‌ر به گژ نووسینه‌که‌ی مندا بکات و به هاو شیوه‌ی قسه‌که‌ی سه‌رۆی پارتی ده‌داته قه‌له‌م ،خۆی له‌و راستی یه دوور ده‌گریت که ئه‌وان شتیکیان درووست کردووه‌و ئیمه‌ش ته‌نها ره‌سمی ئه‌و شته‌مان گرتووه‌و پێ ی نا خۆشه پییان بگووتریت ئه‌و شته ناشیرینه ئیوه دروستان کردووه.که‌سیکی مجاهیدی ناسراوی قه‌له‌م به‌ده‌ستی ناو هه‌ردوو سایده‌که‌ی م.کریکار‌و کاک خالد سه‌رباسی نووسینه‌که‌ی له‌دژی خه‌لکی کۆمه‌ل ،ناو ناوه[ تووتکه کۆمه‌ل]،کاتیک ئه‌مه‌تان بلاو کرده‌وه له‌بیرتان نه‌بوو که چه‌ند هه‌زار که‌ستان به......کردووه؟ یان کاک خالد چی به‌و که‌سه ده‌لیت که له‌سه‌ر خیزانی مامۆستای نووسی بوو؟ ،ئه‌رێ کاک خالد ئه‌مانه ره‌خنه‌ن ؟؟ قه‌د نه‌ت بیستووه که دوو بنه‌ماله،دوو عه‌شره‌ت به‌ر ببنه گیانی یه‌کو ئه‌وه‌ی نه‌شیاوه به‌یه‌کتری بکه‌ن!!؟ئایا ئه‌و دووکه‌سه‌ی، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی که‌له‌دژایه‌تی یه‌کتردا هیچ سنووریک له‌به‌رده‌م خۆیاندا ناهیلنه‌وه به‌ر نه‌بوونه‌ته گیانی یه‌کتر؟ ئیتر بۆ ئه‌م قسه‌یه هه‌لده‌گریت و به‌شه‌ره .....پیمان ده‌فرۆشیته‌وه؟ له ئیوه زیاتر کێ به‌رپرسی ئه‌و ره‌وشه‌یه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راست کردنه‌وه:-
ووشه‌ی [بری‌و] ی عه‌ره‌بی وه‌کو زۆر ووشه‌ی تری ئه‌و زمانه به هۆی تیکه‌لی کورد‌و ئیسلامه‌وه هاتۆته ناو زمانی کوردی یه‌وه‌و بوون به کوردی و زمانه‌که‌یان ده‌وله‌مه‌ند کردووه ،به‌شیوه‌یه‌ک له‌گه‌ل کوردی‌دا ئاویته بوون، سیمای عه‌ره‌بییان پیوه نه‌ماوه.ووشه‌ی [ بری‌و] که به‌واتای بێ تاوان ،بێ گوناح دیت ،کوردیش کردوویه‌تی به [به‌ری] و هه‌ر به‌و مانایه به‌کاری دینیت.هه‌ندیک نووسه‌ر هه‌ر وه‌ک ووشه ره‌سه‌نه کوردی یه‌کان ،ئه‌م ووشه‌یه به‌کار ده‌هینن ،له‌کاتی نه‌رێ کردن و په‌رچ دانه‌وه‌دا پێشگری [بێ] ی له‌گه‌لدا به‌کار ده‌هینن وه‌کو [بێ شه‌رم ، بێ مال ، بێ که‌س،...] کار به‌م ریسایه‌ش له‌گه‌ل ئه‌و ووشه‌یه‌دا ،بێ مانای ده‌کات . چونکه[ بری‌و= به‌ری] که‌مانای بێ تاوانه ،ئه‌گه‌ر به شیوه‌ی[ بێ به‌ری] به‌کار بهینریت، ماناکه‌ی ده‌بیت به [بێ بێ تاوان] و هیچ مانایه‌ک نابه‌خشیت.
کاک خالدیش هه‌مان ریسای به‌کار هیناوه‌و هه‌مان هه‌له‌شی پیاده کردۆته‌وه، ناشکریت به‌هه له‌ی چاپ یان له‌بیر چوون حساب بکریت چونکه له چه‌ندین شوین دا به‌و شیوه‌یه به‌کاری هیناوه بۆ نموونه:-
1-هه‌موو کیشه‌کان بده‌م به‌سه‌ر م.کریکارداو م.علی باپیری لێ بێ به‌ری بکه‌م.
2- کاتیک م.علی باپیر خۆی له‌و شه‌ره بێ به‌ری ده‌کات و تاوانه‌که ئه‌دات به‌سه‌ر م.کریکاردا.
3- کاک مه‌شخه‌ل وادیاره به‌ووردی نامه‌که‌ی م.علی باپیرت نه‌خویندۆته‌وه ،م.علی باپیر خۆی له‌و شه‌ره بێ به‌ری کردووه.
له کۆتایدا هیوای سه‌رفرازی دونیا‌و قیامه‌ت بۆ جه‌نابی کاک خالدو خوینه‌ران ده‌خوازم و هیوادارم که ئه‌م وه‌لامه تووره بوونه‌کانمان هه‌ر له‌زمانماندا بهیلیته‌وه‌و دانه‌چۆریته نا و دله‌کانمانه‌وه‌و ببێت به حقد .