چه‌ند سه‌رنجێك له سه‌ر لیستی كوردستانی و كاندیده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم
شوان رابه‌ر
هه‌ینی-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی گرنگ و چاره‌نووساز له ئارایه و،زۆر به چاك و گه‌وره‌ش،بێ به‌دیل و بێ وێنه،زۆر گرنگ باسی ئه‌م لیسته و كاندیده‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت،ده‌مه‌وێ به‌كورتی بۆ داهاتووی خه‌ڵك وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كم بۆ مه‌سه‌له‌كه چه‌ند سه‌رنج و تێبینی یه‌كتان بۆ بخه‌مه‌ڕوو. 1-ده‌رباره‌ی لیستی كوردستانی: دروستكردنی ئه‌م لیسته و،یه‌كبوونی پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌راستی به ئه‌زره‌ت ده‌خوازین،زۆر به‌گه‌وره وه‌سفی ده‌كه‌ن،به جۆرێ مه‌دحی یه‌كتر ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رابڕدوو و له داهاتوو هیچ نه‌بووه‌و نه‌بێت،رۆژ رۆژی مه‌دحی خۆكردن و خۆ عه‌رزكردن و خستنه‌رووی پڕۆژه‌و ده‌سه‌ڵاته،وه‌ك پێویسته تاسه‌ر به‌كردار هه‌ر یه‌ك بن و،به‌یانی له یه‌كتر نه خوێنن و له قسه‌كانی خۆیان په‌شیمان نه‌بنه‌وه،ئه‌م شێوازه شێوازێكی سیاسی و كاتی و به‌رژه‌وه‌ندیه،دڵنیام له داهاتوو وانابێ و، له زۆر شتی ده‌كرێ و ده‌گوترێ په‌شیمان ده‌بنه‌وه،بۆیه با حسابی ئه‌و رۆژه‌ش بكرێ چاكتره،نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆ ببینن،ئه‌م لیسته واته: تیرۆركردنی گیانی دیموكراتیه‌ت و پێشبڕكێ ی پۆزه‌تیڤ و په‌ره‌سه‌ندنی پڕۆسه‌ی سیاسی و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له كوردستان،زیندوكردنه‌وه‌ی كو‌لتور و ئه‌زموونی شومی ففتی به ففتی كۆنی ساڵی 1992،واته:قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی به‌رهه‌م و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر دوودا،واته:ترسان له ئازادی و دیموكراتیه‌ت و خه‌ڵكی تر و ئه‌لته‌رناتیڤ و ئۆپۆزسیۆن و چه‌ندان چه‌مكی تر،واته ڕیگه‌گرتن له هاتنه سه‌ر كاری خه‌ڵكی تر،ئه‌م لیسته به‌ڵێ هه‌ندێ ئیجابیاتی هه‌یه بۆ كوردستان و خه‌ڵكێك،وه‌لی له میانه‌ی ڕێكه‌وتنێكی دوو قۆڵی داخراو و نه‌زاندراو كراوه كه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكه نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی كوردستان و حزبه‌كانیان،ئه‌م لیسته له ترسی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر و له په‌ڕاوێزی ڕابردوویان پێك هاتووه بۆ مۆنۆ پۆڵكردنی ئاینده و داهاته‌كانی كوردستان،ده‌یانه‌وێ سیسته‌می حوكمڕانی و په‌رله‌مانی به هه‌مان دۆخی جاراندا بڕوا،مه‌گه‌ر له به‌رانبه‌ر(ئۆپۆزسیۆن)گۆڕانكاری و چاكسازی بكه‌ن،خۆیان مشتوماڵ بكه‌نه‌وه،ئه‌وه‌ش هه‌ر چاكه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه،زه‌ره‌ر له نیوه بگه‌ڕێته‌وه قازانجه،كوا بۆ ئه‌و رۆژه خۆشه،رووی كوردستان سه‌ربه‌رز و سور بكه‌ین،وا چاكتر بوو له‌م دوو لایه‌نه هه‌ر لایه‌نه و به ته‌نیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بان،با هه‌ر لایه‌نه و هێز و توانا و متمانه و جه‌ماوه‌ر و كار‌و په‌رێز و خۆشه‌ویستی و ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكیان بۆ ده‌ربكه‌وتبایه ئاخۆ له ژێره‌وه،بێ زه‌برو زه‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندی تا چه‌ند خه‌ڵك ته‌ئیدیان ده‌كا،ئاخر له رابردوو كێ كاری چاكتری كردوه‌و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست هێناوه،قه‌باره‌ی حه‌قیقی خۆیان بزانی بایه باشتر بوو تا له داهاتوو كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبایه،چونكه هه‌ندێ مادده و باڵۆن به هه‌وا گه‌وره‌یه،هه‌واش هه‌ر وا به‌تاڵ ده‌بێ،ئه‌م دوو لیسته‌ش هه‌ر یه‌ك نابن،ئه‌گه‌ر راسته با به‌كردار ببنه یه‌ك ئیداره و حكومه‌ت و هه‌رێم له‌وه چاكتره،خۆ تائێستاش به‌كردار وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و دارایی یه‌كیان نه‌گر تۆته‌وه،تائێستاش له ناوچه‌كانی پارتی و یه‌كێتی دوو حوكم و ده‌سه‌ڵاته،له ژێره‌وه، له رێكخستنه‌كان و داموده‌زگاكان هه‌موو كارێكی خراپ و ناشایسته له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌گیانێكی دژ‌و مخابه‌راتی كار له‌سه‌ر یه‌كتری ده‌كه‌ن،له‌لای یه‌كتری كاریان ناڕوا، هه‌ر ناوچه و له ژێر ده‌ستی حزبێكه و حساب بۆ حزب و حكومه‌تی ئه‌و یكه ناكات،له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌بێ سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیران نه‌ده‌چوونه ناوچه‌كانی ئه‌وان،ئه‌وه كه‌ی یه‌كبوون و برایه‌تی یه. 2-ده‌رباره‌ی كاندیده‌كان:مه‌به‌ستم پێ مه‌دح و زه‌می كه‌س نییه،ئه‌مه بیر‌و بۆچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه، قسه له ئه‌زموون و واقیع و مادده و شتی به‌رچاوو به‌رجه‌سته و هه‌بوو ده‌كه‌م،ململانێی كاندیده‌كان خۆش و ته‌ڕ نییه،له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له كاك مه‌سعود كاندیده‌كانی تر لاوازن و له‌م ئاسته دانین ببنه سه‌رۆكی هه‌رێمێكی ئاوا به‌ر هه‌ڕه‌شه و جه‌نجاڵ،نه‌خاسمه خاوه‌ن حیزب و هێز و په‌رێزێكی ئه‌و تۆ نین،ئه‌وانیش به‌شه‌خس ده‌گۆڕێن، خۆشتر ئه‌وه بوو رێكه‌وتنی ستراتیژی له نێوان یه‌كێتی و پارتی دا نه‌با،ئازادی ته‌واو هه‌با،ناودار و قوتبه‌كانی تری ناو یه‌كێتی و كوردستانیش ئازادانه خۆیان كاندید كربا،پێشبڕكێ یه‌كی گه‌رم و حه‌قیقی هه‌با،ئه‌و سا ده‌رده‌كه‌وێ ئاخۆ خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كێ یه و ده‌نگ به‌كێ ده‌دا،كه واته هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌م زه‌ڕبه‌شیان له‌م پله و ئاسته داوه،تا دوێنێ پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی و یه‌كێتی به یه‌كتری رازی نه‌بوون،ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كان بانگه‌شه بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن،پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن هه‌ر چه‌نده به‌زمانی حاڵ خه‌ڵێك گاڵته‌ی به‌وه‌زعه‌كه دێ كاتێ سه‌یری رابردوو و ئێستا ده‌كا،له‌به‌ر ئه‌وه نه‌توانرا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و خه‌ڵك و لایه‌نی تریش خۆیان كاندید بكه‌ن،ده‌نا خه‌ڵكی زۆر به‌هێز له كوردستان هه‌یه،ئه‌وسا بازاره‌كه گه‌رم ده‌بوو،هه‌قیقه‌تیش ده‌رده‌كه‌وت،به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان هه‌ر له‌ئێستاوه پێش وه‌خت دابه‌شكراون،هه‌رچه‌نده ره‌نگه یه‌كتر چه‌واشه بكه‌ن و له‌داهاتووش به هه‌موو به‌ندو به‌ڵێنه‌كانی نێوانیان په‌یوه‌ست نه‌بن و كێشه‌یان له نێوان رووبدا،یا یه‌كێتی دوای ده‌رچوونی له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ و هاوپه‌یمانی دروست بكا،به‌كورتی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له دو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی و ته‌نها حسابی خۆی ده‌كات. بۆیه كاك مه‌سعود ده‌رده‌چێ،ئه‌وه‌ش زیاتر شه‌رعیه‌ت و هێز به مه‌سه‌له‌كه ده‌دا،ده‌ڵێن:بزانه خه‌ڵك ئازاده و كاندیدی تر هه‌بوو،به‌ڵام ئه‌و به ده‌نگی خه‌ڵك ده‌رچووه‌و خه‌ڵك ده‌یه‌وێ،ئه‌گه‌ر به ده‌نگی زۆریش نه‌بێ، گرنگ ده‌رچوون و به‌ده‌س هێنانی پله‌ی یه‌كه‌مه،ناڵێن:پاڵێوراوی به هێز نه‌بووه تا پێشبڕكێ یه‌كتری بكه‌ن،هه‌ق بڵێن ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی یه‌ك نه‌بن،رێكه‌وتنیان نه‌بێ چۆن ده‌نگ بۆ یه‌كتری ده‌ده‌ن،هه‌ر چه‌نده ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له خه‌ته‌ر و گوماندان،هیچ گره‌نتی نییه له ژێره‌وه ده‌نگ بۆ سه‌رۆك و لیستی كوردستانی بده‌ن،ئه‌وه‌ش هاوكێشه‌كه ده‌گۆڕێ و كێشه‌ش دروست ده‌بێ،یا ده‌ڵێن:ئیتفاقیه له سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماركراوه،سه‌رۆكی هه‌رێم براوه‌تره،ئه‌مڕۆ تا چوار ساڵی تر پایه و ئامانجی خۆی ده‌ست دێنێ،به‌یانی له هه‌ڵبژاردنی عێراق دانانی سه‌رۆك كۆمار خۆ به ته‌نیا به‌ده‌س لیستی كوردستانی نییه،زه‌مانه‌ت چیه جه‌نابی مام جه‌لال ده‌بێته‌وه سه‌رۆك و ده‌نگی بۆ ده‌درێ،یا له ژیان ده‌مێنێ،كه‌واته لێره‌دا یه‌كێتی زه‌ره‌ری كرد و پارتی قازانج،خۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵناوه‌شێته‌وه،له‌به‌ر ئه‌م شتانه خه‌ڵكێكی زۆری یه‌كێتی له‌سه‌ر كردایه‌تی ئێستایان نیگه‌رانن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوشته‌ی ده‌ستی یه‌كترن،ئه‌سته‌مه ده‌نگ بۆ سه‌رۆك و لیسته‌كه‌یان بده‌ن،ئه‌وه‌ش جۆره فێڵ و چه‌واشه‌كردنێكی یه‌كتره‌و ده‌ره‌نجامیش ده‌گۆڕێت، له داهاتووش ئه‌گه‌ر فعله‌ن لیستی گۆران و خزمه‌تگوزاری و چاكسازی دروشمه‌كانیان پراكتیك بكه‌ن،گۆران و چاكسازی دروست بكه‌ن،مافی خه‌ڵك دابین بكه‌ن،خێروخۆشی بێننه ئاراوه،خه‌ڵك زیاتر ره‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌كه‌وێ و ده‌سه‌ڵات لاوازتر ده‌بێت.
|