بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانن
چاودێرێك
یه‌کشه‌ممه-12-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-
له پێشهاتێكی تازه‌و له‌سه‌ر داواكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان گۆرانكارییه‌كی ریشه‌یی به‌سه‌ر داهات و چه‌ند بڕگه‌یه‌ك زیادكرا و چه‌ند بڕگه‌یه‌كیش كه مایه‌ی ناڕه‌زایی ئیسلامیه‌كان بوون لادران .. به پێی ئه‌م گۆرانكاریانه‌ی كه ڕۆژی 21/6/2009 ئه‌نجام دران و به پێی مادده‌ی (6) ی پڕۆژه‌كه ((بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام)) سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان ده‌بێت و نابێ له هه‌رێمی كوردستان هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت كه دژی حوكمه‌كانی ئیسلام بێت )) به چه‌سپاندنی ئه‌م بڕگه‌یه‌ش له مادده‌ی شه‌ش باشترین گره‌نتی له ده‌ستوور دانرا كه له هه‌رێمی كوردستان ڕێگا به ده‌رچوونی هیچ یاسایه‌ك نه‌درێ كه له‌گه‌ڵ ده‌قێكی ڕاشكاوانه‌ی ئیسلام تێكبگیرێت كه ئه‌وه‌ش ئامانجێكی هه‌موو ئیسلامخوازێكی كوردستان بوو بۆ ڕێگاگرتن له‌و هه‌وڵانه‌ی چه‌په‌كان و عه‌لمانیه‌كان ده‌یده‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی هه‌ندێ یاسا كه پێچه‌وانه‌ی ئیسلام بن .. هه‌روه‌ها له مادده‌ی (19) بڕگه‌یه‌ك هه‌بوو كه له ئازادی زانایانی ئیسلامی كه‌م ده‌كرده‌وه و ڕێگری ده‌كرد له به‌شداریكردنیان له كاری سیاسی ئه‌و بڕگه‌یه‌ش به هه‌وڵی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو لادرا چونكه زانایانیش وه‌كو هه‌موو هاوڵاتیه‌كی كوردستان مافی سیاسی خۆیان هه‌یه .. هه‌ر له‌مادده‌ی (19) بڕگه‌یه‌ك هه‌بوو ڕێگای نه‌ده‌دا ئایین و ده‌قی كتابه پیرۆزه‌كان به كاربهێنرێت له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه كه ئه‌و بڕگه‌یه‌ش له دژی ئیسلامیه‌كان دانرابوو بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادییان ئه‌ویش لادرا..به‌م جۆره ده‌توانین بڵێین ئێستا پڕۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان جێیی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانه و ئه‌و گۆرانكاریانه به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ئه‌نجامی خه‌بات و ماندوو بوونێكی زۆری نوێنه‌ره‌كانیانه له لێژنه‌ی ده‌ستوری و له په‌رله‌مانی كوردستان و به‌م هه‌نگاوه‌شیان سه‌ر له نوێ گرنگی به‌شداری كردنی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له په‌رله‌مان ده‌ركه‌وت وجێی خۆیه‌تی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگری له ئیسلام و به‌ها به‌رزه‌كان به پێویست ده‌زانن و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانن ده‌نگ بده‌ن به‌و لیسته‌ی كه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌یانه ((لیستی خزمه‌گوزاری و چاكسازی ژماره -59-))
|