سه‌رۆك كۆماری عێراق له سه‌ر جاده‌كان چی ئه‌كا!؟
هه‌رمان ئه‌حمه‌د
یه‌کشه‌ممه-12-ته‌ممووز(مانگی 7)-2009-
له ساته‌وه‌خته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌مساڵدا زۆر شت جێگای سه‌رنجه‌و هه‌ندێك بابه‌تیش جێگای پێكه‌نین‌و بگره هه‌ندێك شتی‌تریش هه‌ر نازانی چی پێ بڵێی... وێنه‌ی زۆر ئه‌بینین، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ست ماچ ئه‌كا!!! سه‌رۆك حكومه‌ت شه‌و‌و ڕۆژی ئه‌خاته‌وه سه‌ر یه‌ك‌و فریای بیننیی شاره‌كانی كوردستان ناكه‌وێ... هه‌موو سه‌ركرده‌كان خۆیان سه‌غڵه‌ت كردووه، كه‌س به كه‌سه.. هه‌ر كه‌س بتوانێت زۆرترین ده‌نگ كۆبكاته‌وه بۆ لیسته‌كه‌ی.. هه‌ڵبه‌ت من بۆ خۆم زۆرێك له‌وانه به شتێكی ئاسایی ئه‌زانم ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی ده‌ستی ماچ ئه‌كرێ تووڕ نه‌بێـت له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی!!!؟؟ ئه‌و كچه جوانه‌ی وێنه‌كه‌ی بۆته دیعایه‌ی لیستێك له سلێمانی داوای یاسایی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی تۆمار نه‌كات!!!؟؟ كه نازانین ئه‌م به‌زمانه به كوێ ئه‌گا... له‌مانه هه‌موو خۆشتر ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ به‌ڕێز (جه‌لال تاڵه‌بانی) هه‌ر رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شارۆچكه‌یه‌كدا خوانی نیوه‌ڕۆ ئه‌كاته‌وه... سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌وه‌ی یه‌كێـتی‌و پارتی نه‌بێت مه‌رحه‌بایی ناكات!!! سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ ئه‌وه‌ی 5 به 4 نه‌بێت ماچی ناكات!!!؟؟ ئه‌رێ سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر جاده‌كان چی ئه‌كا؟؟؟ وێنه‌یه‌كیم له ژێر هه‌ردوو دوو قاچی منداڵێكی سه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانیدا بینی... "سه‌رۆك زێڕه... نا سه‌رۆك كۆمار بۆ فرۆشتن، تاڵه‌بانی به 1000 دینار"، ئه‌و منداڵه هاواری ئه‌كرد... بیستم وتیان جه‌ماعه‌تی توركمانه‌كانیش به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه و وتوویانه سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بیری چۆته‌وه كه سه‌رۆكی عێراقێكه هه‌ر ڕۆژه‌ی 1000 كه‌سی به ته‌قینه‌وه ئه‌كوژرێن، بیری چۆته‌وه كه ئه‌ماره‌تی وڵاتێكی به ده‌سته سه‌رو بنی نیه؟؟؟ دیسانیش بیری چۆته‌وه كه ژنه‌كه‌ی خانمی یه‌كه‌می عێراقه‌و خۆی باوك‌و خانمه‌كه‌ی دایكی نزیكه‌ی 20 ملیۆن كه‌سه؟؟؟ هه‌ر به ڕاست چۆن بیری بخه‌ینه‌وه كه 20 ملیۆن كه‌س له فیفتی به فیفتی كوردستان زیاتره.. ئه‌بێت حساباتی جه‌نابی سه‌رۆك هینده تیژ بێت ئه‌م حسابانه بزانێت!!! ئه‌ی بۆ وا ئه‌كات؟؟
|