 |
|
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رونكردنه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان
زانا سه‌عید رۆستایی – ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان
سێشه‌ممه-16-حوزه‌یران(مانگی 6)-2009-
رۆژی 14/6/2009 رونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بلاَوكرایه‌وه له ژێرناونیشانی (وه‌لاَمێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌لێن په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه ) http://www.kurdistan-parliament.org/Default.aspx?page=articles&c=News-Main&id=5504 من وه‌كو ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگام له‌و روونكردنه‌وه‌یه نیه‌و راشم جیاوازه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش كه بریاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی تیا درا من و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان قسه‌مان كرد و دژی بریاره‌كه‌ش ده‌نگماندا, هه‌روه‌ها من یه‌كێكم له‌و( 25) ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كه ئیمزامان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه هیچ یاسایه‌كی تر ده‌رنه‌كات چونكه شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه . هه‌موو ئه‌و خالاَنه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی پشتی پێ به‌ستوون وه‌لاَمیان هه‌یه‌و نابنه به‌ڵگه بۆ قسه‌كانیان بۆ نموونه : 1- هه‌موو ئه‌و نمونانه‌ی ئه‌وان هێنایتیانه‌وه بۆ ئه‌و په‌رله‌مانانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان درێژكردۆته‌وه چ له لوبنان یان كوردستان یان سودان (كه هه‌رسێكیان له جیهانی سێیه‌من و له‌سه‌ر یه‌ك وه‌زنن ) له‌به‌ر بارودۆخێكی ناهه‌موار ئه‌و كاره‌یان كردوه و بارودۆخێكی – استپنائی – بووه , بنه‌مایه‌كی ئوسوڵییش هه‌یه ده‌لێ – الاستپنا‌و لا یقاس علیه – . 2- ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌ل و نیشتمانه‌وه نیه و ناشكرێت پشت به عورفێكی هه‌ڵه و ناله‌بار ببه‌ستین وه‌كو له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه ,به‌وه‌ی له كوردستان بۆته عورف كه‌وا په‌رله‌مان 13 ساڵ درێژ بكرێته‌وه , به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی خه‌ڵكی كوردستان له‌وه‌دایه ئه‌و عورفه نا دیموكراسی ونارێكه چیتر به‌رده‌وام نه‌بێت و بگۆردرێت . 3- خاڵی سێیه‌می رونكردنه‌وه‌كه‌یان شانازی ده‌كات به‌و 13 ساڵ درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مانه كه له‌راستیدا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و له‌به‌ر شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆ درێژكرایه‌وه‌و ئه‌و عورفی درێژكردنه‌وه‌یه جێی شانازی نیه (له‌گه‌ڵ شانازیمان به په‌رله‌مانی كوردستان و ماندووبونی په‌رله‌مانتارانی به‌رێزی خولی یه‌كه‌م ) , ئه‌و یاسایه‌نه‌شی كه له‌و سه‌رده‌می ده‌ركرابوون خۆشبه‌ختانه زۆری هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه یان هه‌موار كراون . 4- رونكردنه‌وه‌كه برسیار ده‌كات جیاوازی نیوان بودجه‌و یاساكانی تر چیه ؟ له راستی دا له‌به‌ر زه‌رووره‌تێك كه‌وا كاری هاولاَتیان و حكومه‌ت و پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه وه‌ستاوه ئه‌گه‌رنا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی یاساكانی تره به‌لاَم هیچ یاسایه‌كی تر نیه كه‌وا ئه‌گه‌ر له‌م خوله په‌سه‌ند نه‌كرێت و بچێته خولی داهاتوو دونیا خه‌راپ ببێت !! 5- رونكردنه‌وه‌كه له خاڵی پێنجه‌م ده‌یه‌وێت بمانگێرێته‌و بۆ ساڵی 2008 و هه‌مواری دووه‌م ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر رابووردوو نیه‌و باس له ئه‌مرۆیه كه خۆشبه‌ختانه و سوپاس بۆ خودا هیچ بارودۆخێكی ناهه‌موار و نائاسایی له ئارادانیه كه ببێته پاساو بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان . 6- له خاڵی شه‌شه‌م رونكردنه‌وه‌كه نموونه‌ی سودان دێنێته‌وه سه‌یره جا كێ هه‌یه خۆزگه به وه‌زعی سودان بخوازێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بارودۆخێكی بابه‌تی وای لێكردبن به‌ناچاری ماوه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه وه‌رن ئێوه یه‌ك پاساوی موقنیع بهێننه‌وه بۆ ئه‌م درێژكردنه‌وه‌ی خۆتان . له كۆتاییدا هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان چیتر چه‌واشه نه‌كرێت به‌م جۆره وتاره عاتیفیانه ی وه‌كو له كۆتایی رونكردنه‌وكه‌دا هاتوه (ئه‌م ئه‌زموونه له ئه‌نجامی خه‌باتی شه‌هیدانی نه‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ست هاتووه وناكرێ هه‌روه‌ها به سانایی به‌فیڕۆی بده‌ین وهێنده هه‌وڵ بۆ فه‌راغی ده‌ستووری بده‌ین, كه گشت لایه‌كیشمان ده‌زانین تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی پته‌وو ورۆژانه ناحه‌زانمان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێ هه‌زاران گرفتی ده‌خه‌نه به‌رده‌م وله‌م ڕووه‌وه درێغیان نه‌كردووه درێغیش ناكه‌ن). ئه‌مجۆره خیتابانه زه‌مانی به‌سه‌ر چوه‌و خه‌ڵكی كوردستان چاوكراوه‌و ووشیاره , دڵنیاشم ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌ی (45) رۆژه‌ی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان هیچ یاسایه‌ك ده‌رنه‌كات ئه‌وا –( ئه‌م ئه‌زموونه به فیرۆ نادرێ و خوێنی شه‌هیدان نافه‌وتێ و فه‌راغی ده‌ستوری نابێت) كه چه‌ند ساڵه نه‌بووه – ناحه‌زانیشمان به ئه‌ندازه‌ی خۆمان زیانیان نیه بۆ ئه‌زموونه‌كه‌مان . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییم و ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی بلاَویش كراوه‌ته‌وه به‌ناوی لیژنه‌ی یاسایی بلاَوكراوه‌ته‌وه به پێویستم زانی بۆ مێژوو ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بلاَو بكه‌مه‌وه.
15/6/2009
|
|