|
----- | |||||||||||||||
|
چپه یه ك به گوێ ی چه پی د. مه حمود عوسماندا
دووشهممه-15-حوزهیران(مانگی 6)-2009- من ئه چپێنم به گوێچكه ی چه پتددا، ( چونكه خۆم چه پم)! چۆن ؟ و به چ شێوه یه ك؟ په یوه ندی بكه ین؟ گه ر وه ڵا مت نه بوو، ئه وه به نده، هه ندێك ڕوداوو به سه رهات بۆ ئێوه ده خه مه ڕوو ، تا هه ر هیچ نه بێت وه ك وه ڵامێكی سه لێمندراو بێت بۆ بریمه ر، كه ته نها لێدوان نی یه و به س. له ئێوه ده پرسم. چه ند ساڵی تر كورد فێری سیاسه ت كردن ده بێت؟ نه وه د و یه ك ....ئێستا بۆ دوو هه زار ده ڕۆین!( باسی پێشتر ناكه م چونكه زۆر بۆ گه نه باس كردنی)، پاشان تێنا گه م، مه به ستت له چ جۆره په یوه ندییه كه؟ أ. ئه گه ر مه به ستت په یوه ندی بازرگانییه! ئه وه له هه موو ئاستێكدا له سه ره وه بۆ خواره وه په یوندی توند و تۆڵ هه یه، به ڵام هه ر كه س بۆ خۆی له سه ر حسابی كوردی بێچاره! ب. ئه گه ر مه به ستت په یوه ندی (عسكری) یه ئه وه وه ك نه به ز گۆران به كاك مه سعود ده ڵێت:' من نازانم تۆ چۆن ههق بهخۆت دهدهی هێرش بكهیته سهر دراوسێكانمان لهكاتێكدا ئهوان رێگهی كوردستانیان نهدهزانی و خۆت سوپاكهیانت هێنایه ناو وڵاتهكهمانهوه". كه واته مه به ستت په یوه ندی سیاسیه : ئه مه لێدوانی ئێوه یه بۆ ۆ ڕۆژنامه ی هاوڵاتی: د.مهحمود عوسمان: مالكی لهگهڵ پارتی كێشهی ههیه، دهیهوێت لهگهڵ یهكێتی گفتوگۆ بكات ئێستا ده پرسم بۆ مالكی كێشه ی هه یه له گه ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان؟ باشه مالیكی هه ر هه مان مالیكی(إتفاق) ی چوار قۆڵی نی یه؟ بۆ وای لێهات؟ دیسان وه ك نه به ز گۆرران ده ڵێت:" ده چمه وه لای كتێبه كه ی برێمه ر له وه سفی كاك مه سعوددا: "ئهبێت ئهوان لهكهسانی تر زیاتر وهربگرن چونكه فهزل خاوهن قوربانی گهورهترن لهچاو ئهوانی تر دا" خاوه نی قوربانی كێ یه؟ خانه وا ده ی ئه وان؟ وابزانم ته نها لوقمان و عوبه یدوڵا شه هیدبون به ده ستی ڕژیم به ڵام ئه وانیش ناویان نی یه! یاخود قوربانی گه وره، ئه نفال و بارزانیه كان و شه هیدانی كیمیابارانی هه ڵه بجه یه، كه هه ر دوێنێ ڕۆشتن بۆ لای هه مان مالیكی كه پارتی دیموكراتی كوردستان به دوژمنی داده نێت! ئه مه له ناوه وه ، پاشان بچینه سه ر ده ره وه: هه موو ده زانین له دوو په یوه ند یه كه ی سه ره وه دا (بازرگانی و سه ربازی)،ا له سه دا سه دین و هیچ نوقسانیمان نی یه بگره زیادیشی هه یه، پێش ماوه ك كاك(سه ڵاح به هادینی) یه كگرتوو بانگهێشتی لای سه رۆ ك وه زیرانی توركیا كرا بوو ، له ڕێگه ی (داود ئۆغڵو-كه پیاوی ناوچه كه ده ناسرێت به تایبه ت بۆ كێشه ی كورد) ، كه ئێستا وه زیری ده ره وه یه و به (كیسنجه ر) ی توركیا ناسراوه،به ڵام نه چوو ! بۆ نه چوو؟ ئایا تۆ وه ك سیاسه ت مه دارێك چۆن لێكی ده ده یته وه؟ ! بیانوه ئه وه یه كه ده بێت له پێشدا كاك مه سعود ببینێت،به ڵام خۆ كاك ماسعود (بۆش، دیك شینی، ڕامسفێلد، ڕایس) ی بینی به ڵام هه ر خودی كاك مه سعود ئێستا توانج یان لێده گریت..! دواجار ئه م لێدوانه قورس و ناشیرینانه ، كه هیچ لباقه تێكی نه سیاسی نه دیبلۆماسی هه یه بۆ كورد، جگه له ئیحراجیش ئه وه نده ی تر قه زیه كه مان بێ به ها و بێ ڕه ونه ق ده كات! چۆن؟ بۆ نمونه: هه موو كۆنگره ی قاهیره مان له بیره! چی وترا و چی كرا! به ڵام ئایا له پاداشتیی ئه و قسه سوك و بێ به هایا نه دا، رهئوف عوسمان ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لهسهر لیستی هاوپهیمانی كوردستان به سایتیسبهی راده گهێنێت كه: ئوسامه تكریتی پیاوێكی نشتیمانپهروهر و دڵسۆزی گهلی كورده و ههڵوێستی له ئاست نتهوهكهمان ئیجابی بوه. ئێستا جارێكی تر ئه پرسم حیزبی ئیسلامی عێراقی( دۆستی یه كگرتوو) له پای هه ڵو ێسته جوانه كانی سه كرده كردایه تی كورد ئه مه ده كات یاخود جوڵینه ر ێكی به سه لیقه و به توانا گۆڕانی به سه ردا هێنان تا نه وه ك له خانه ی كۆنگره ی قاهیره، بگره چاره سه ری موسڵ و كه ركوكیشمان بۆ ده كه ن ، بڕوانه : http://www.pukmedia.com/News/20-9-2008/news29.htm .. باش ئاگادارن كه هه ر ئه و سه ڵاح ناوه بانگهێشتی ئه مریكاش كرا، به ڵام ئێوه له به ر ئه وه ی زۆر له میدییا كاندا ده رده كه ون كام له ڕاگه یاندن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه كێتی نیشتمانی كوردستان كرد یه مانشتێك یاخود ته نانه ت گوشه یه ك له ڕۆژناماكه نیاندا؟ په یوه ندی له گه ڵ ئه وروپاش بۆ ئێوه به جێ ده هێڵم، به و پێ یه ی كه ئێوه هاووڵاتی ئه وروپشن هاوشان له گه ڵ عێراقی بوو نه كه تاندا. ئایا ڕێبه ری كردنی خه ڵك ئا به م شێوازه ده بێت؟ یاخود له به ر بێ توانا یی كه سێك ، هه ر ئه بێت ئێمه به رده وام بین تا هه ژده ساڵی تر و پاشان ئێوه لێدوان بده ن كه پێوسته په یوه ندیمان چاك بكه ن! لێره دا ده مه وێت لێدوانێكی ڕادێو ی مۆنتی كارلۆ ت به یاد بهێنمه وه له ساڵی نه وه دوو شه ش ، كه باسی له سه روه تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یان ڕونتر ' كاك مه سعود " كه ووتی: ده رامه تی ئه وان له حكوومه تی سوریا زیاتره، له كاتێكدا كه سوریا پانزه هێنده ی ئه وان ده بێت و له هه مان كاتیشدا ململانێ قورسی له گه ڵ ئیسرائیل دا هه یه... ئه پرسم ئه و هه موو پاره و ئێستاش % 17 كه ده كاته 13 ملیار بۆ سێ پارێزگا (شتێك كه م و زیاد) ، باشه بۆ نه مان توانی ئه م په یوه ندی یه ی ئێوه باسی لێو ده كه ن فه را هه م بهێنن؟!!!! كه واته ( خلل) ی گه وره هه یه! ده بێت تۆ وه ك سیا سه ت مه دارێكی كۆن و خاوه ن ئه زموون ، خاڵ له سه ر پیته كان به ڕونی دابنێت، بپرسیت ( په یوه ندی له گه ڵ سه رۆك و جێگر و وه زیری به رگری وده ره وه ی ئه مریكا نه توانێت شتێك بكات)! ئایا ڕه وایه، دوای ئه م چه ند ساڵ خه بات به رخۆدانه ، تازه به تازه د. مه حمود سۆرانی داوای په یوندی و لۆبی تازه ده كات! هیوادارم ئه و خاڵه هه ر ئه مڕۆ پێش سبه ینێ بۆ ئه م نه وه تازه یه، ڕوو بكه یته وه، تا ئێمه ش وه ك میلله تانی دونیا به شادی و سه ر به ستیی وه ك مرۆ ڤ بژین و له م زه لكاوه ڕزگارمان بێت... دوا چپه م، ئایا قه را ر ه كه چاره نوسی ئه م میلله ته هه ر له له فه له كی(ئه لیزابێت و پرێم مینسته ر) دا بسوڕێته وه هه تا هه تایه یا خود ئیتر كاتی ( عه قڵ و ئیداره ) یه؟
|
|
|||||||||||||