حه‌پی شوانکاره
مه‌شخه‌ڵ
پێنجشه‌ممه-04-حوزه‌یران(مانگی 6)-2009-
مامۆستا کریکارله‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که پیاوێکی ئاینی بوو ،که‌سایه‌تی یه‌کی سیاسی یه، به‌لام ناوه ئیسلامی یه‌که‌ی پێ چار ناکرێت . هه‌روه‌ک ئه‌و شێخه‌ی که ناتوانێت و نازانێت چۆن ده‌روێشه‌کانی تێبگه‌یه‌نێت و رازییان بکات که که‌راماتی نی یه!!!!! یه‌کێک له و سیاسه‌تانه‌ی م. کریکار ئه‌وه‌یه که به‌ناوی خۆی و خوازراوه‌وه‌ش نوسراو بلاو ده‌کاته‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه که ناوی تر ده‌خوازێت ناتوانێت شێواز‌و ناوه‌رۆکی جیاوازیش بخوازێت. دوای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌لی ئیسلامی لیستی ناوه‌کانی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌ی خۆی بۆپه‌رله‌مان بلاو کرده‌وه ،مامۆستا کرێکار له‌ژیر ناوی سیروان سیروانی نووسینێکی گالته‌جاڕیانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و لیسته بلاو کردبۆوه‌و تێر گالته‌شی به که سه کان کردبوو. هه‌تا ئێره لای که‌س غه‌ریب نی یه[ بۆ خوێنه‌ری نووسینه‌کانی م. کرێکار]، به‌لام سه‌یرو سه‌مه‌ره شتیکی تره‌و وه‌ک ڕۆژی روون وایه‌و م. کریکار خۆی له قه‌ره‌ی نه‌داوه،نه‌به‌باش نه به خراپ. به با‌ش بۆیه هیچی نه گووتووه چونکه چاوی به‌وه هه‌لنایه‌ت که وه‌سفی که‌سێک بکات که به‌قسه‌ی خۆی به‌کرێگیراوی ئێرانه، به‌لام ئه‌ی بۆ زه‌می نه‌کردووه وه‌ک ئه‌وانی تر؟ ئه‌وه ده‌بێ بلێین ده‌ک مالت ئاوا جلال رۆف[عبدالحمیدی سلیمانی] بۆ خۆت و پاراسیتۆلت.!!!!! سه‌رده‌مێک بوو م.کرێکار بۆ دژایه‌تی دۆستانی م. علی کرابوو به به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی سلێمانی[چونکه ئه‌ندامانی مه‌لبه‌ندی سلیمانی م. کریکاریان با‌ش ناسیبوو لێی نزیک نه‌ده‌که‌وتنه‌وه].ئه‌ندام مه‌لبه‌نده‌کان و مامۆستا شیروو تیریان له یه‌ک ده‌سوو ،مامۆستا هه‌موو ئه‌ندام مه‌لبه‌نده‌کانی وه‌لا نابوو، پاشان به‌حیمایه‌کانیشی ووتبوو هه‌رکه‌سێک له‌وانه له‌قاپی مه‌لبه‌ند هاته ژووره‌وه فیشه‌کێک بنێ به ناو چاوانییه‌وه. یه‌کیک له‌که‌سانه‌ی که ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه ده‌یگرته‌وه هیوا ره‌باتی بوو،که زۆر دۆستی عبدالحمید بوو، ئه‌م قسه‌یه به عبدالحمید ده‌گاته‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری کوشتنی هیوا هه‌ره‌شه‌ی کوشتنه‌وه له م.کریکار ده‌کات،خوا هه‌لناگرێت دوای ئه‌وه مامۆستا بوو به ئیسفنجی ناو ئاو.بۆیه ده‌بێ بلێین :مالت ئاواعبدالحمید بۆ حه‌پ و ده‌رمانت پاش 12 ساڵ ئێستاش کاریگه‌ری هه‌رماوه !!!!!! [بابه،کێ ده‌وێرێ خۆی له‌قه‌ره‌ی تۆ بدات وناوت بێنێ!!].
|