به‌ری رۆژ به بێژینگ ناگیرێ وه‌ڵامێك بۆ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان
سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
سێشه‌ممه-19-ئایار(مانگی 5)-2009-
دیاره دوای سه‌رهه‌ڵدانی میدیای ئازاد له كوردستان، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نگێكی پێچه‌وانه په‌یدابوو دژ به‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌های گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاته‌دا جوان بكه‌ن، ناووناتۆره‌ی زۆریان بۆ دروستكردن، جارێك ده‌یانوت ده‌ستی ده‌ره‌كیان له پشته‌وه‌یه، جارێكی دیكه گوایه ئه‌وانه قسه له‌سه‌ر جوانیه‌كان و خه‌باتگێڕان وپیرۆزیه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌زمونه‌كه‌مان شكست پێ بهێنن... به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ویستیان ئه‌و ده‌نگانه كپ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆیان له به‌ر ده‌رگای گه‌نده‌ڵچیان پاڵ بكه‌ون و پاره‌و سامانی ئه‌و میله‌ته هه‌ڵلوشن، ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌ستمه زیاتر میدیای هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاته، كه به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان له میدیای ئه‌هلی و ئازاد، یاخود میدیای حزبه‌كانی تری جگه له خۆیان ده‌گرت، گوایه ئه‌وان ره‌چاوی بنه‌ماكانی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی ناكه‌ن. گۆڤاری گوڵان و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی، یه‌كێك له‌و ده‌نگانه‌یه كه به نه‌فه‌سی شه‌ڕی ناوه‌خۆوه هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدان و دۆسیه له‌سه‌ر حزبه سیاسه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی ناوزڕاندنی نه‌یاره‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌جۆرێك هه‌موو یاسا‌و ئه‌خلاق و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی رۆژنامه‌وانیان شكاندووه، له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنیشدا، وه‌ك به‌شێك له پڕوپاگنده‌ی راگه‌یاندن، قسه له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسه‌كانی وه‌ك ئیسلامیه‌كان و لیستی گۆڕان ده‌كه‌ن، چونكه دركیان به‌وه كردووه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئیراده‌ی گه‌ل زاڵتر ده‌بێت و ته‌واو به‌ئاره‌زوی ئه‌وان نابێت، بۆیه كه‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه، دوای 18ساڵ له حوكمڕانیه‌كی نا ته‌ندروست له‌م هه‌رێمه. دیاره گوڵان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له بیریان چووه كه چه‌ندین رۆڵه‌ی ئه‌م میله‌ته‌یان به نووسینه تونده‌كانیان به كوشتن داوه، دیاره ئه‌وانه‌ی كه گوڵان پۆست به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌ست به‌وه‌ناكه‌ن كه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته خۆشیان ناوێن، بگره خۆشیان خۆیان خۆش ناوێت، چونكه واهه‌ست ده‌كه‌ن بوونه‌ته وه‌ره‌مێك له‌ناو میدیا هه‌ڵتوقاون، جگه له‌هه‌راج كردنی شه‌ڕو جوێن فرۆشی، هیچ شتێكی تر ناكه‌ن. ده‌توانم سه‌ركردایه‌تی پارتیش دڵنیا بكه‌مه‌وه كه‌وا، تا كه‌سانی وه‌كو سه‌رۆ قادر‌و ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی و فوئاد سدیق، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئاسۆی پارتی نادیارتر ده‌بێت، چونكه ئه‌وانه جگه له‌وه‌ی وه‌ك قرنه وان له جه‌سته‌ی نامۆی خۆیان، ئه‌وهاش به‌خه‌ڵك ده‌وه‌ڕن و په‌لاماری كه‌سانی پاك ده‌ده‌ن. سه‌رنووسه‌ری گوڵان له ژماره (468)ی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) باس له‌وه ده‌كات "ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌كان له ژێر فشار نه‌بن، كاری توندڕه‌وانه‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ".. نازانم مه‌به‌ستی كام كاری توندڕه‌وانه‌یه؟ مه‌به‌ستی هێرشه‌كانی بادینان و بێسه‌روشوێن كردن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی لایه‌نگرانی لایه‌نه سیاسیه‌كانه، كه ئه‌گه‌ر فشاری نێوده‌وڵه‌تی و ولاَتانی چاو‌دێر نه‌بووایه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و گروپانه‌ی ده‌گرته‌وه كه له بازنه‌ی ئه‌واندا نه‌بوون. گوڵان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سێ دۆسیه‌ی له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كان كردۆته‌وه، دوایه‌مینیان له ژماره (732)دا، به‌شێوه‌كی زۆر بێ ئیناسافانه هێرش ده‌كاته سه‌ر فیكر‌و به‌رنامه و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌گرتوو، گوایه ئه‌و دوو حزبه نامۆن به‌جه‌سته‌ی ئه‌م وڵاته‌و ئیستیراد كراون و له ده‌ره‌وه قورمیش ده‌كرێن(!!!)، به جۆرێك هیچ رێزێكی بۆ ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌م دوو حزبه نه‌هێشتۆته‌وه، كه ئێستا پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانیان هه‌یه و به‌ردوام له‌گه‌شه‌كردندان، به‌ڵام گوڵان ده‌یه‌وێت به‌هێرش كردن و جوێندان و شێواندنی راستییه‌كان، ئه‌و دوو حیزبه له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌م وڵاته گۆشه‌گیر بكه‌ن و به‌خه‌ڵك بڵێن ئه‌وانه نامۆن به‌م وڵاته‌و ناتوانن خزمه‌تی میلله‌ت بكه‌ن. به‌ڵام "به‌ری خۆر به بێژینگ ناگیرێ"، جه‌ماوه‌ر وشیاره‌و ده‌زانێ ره‌ش و سپی لێك جیابكاته‌وه، ئاگاداره له‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان چیان كردووه بۆ ئه‌م وڵاته و چی‌یان به‌رامبه‌ر كراوه، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون شه‌ڕی براكوژیان هه‌ڵگیرساند؟ ئایه ئیسلامیه‌كان بوون حزبیان كرده كه‌ڵه‌گای سه‌ر حكومه‌ت؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون هه‌ژده ساڵ پاره‌و ماڵ وسامانی ئه‌م میلله‌ته‌یان به هه‌ده‌ر دا؟، ئایا ئیسلامیه‌كان بوون ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی و یاسان له‌خشته برد؟، ئایا ئیسلامیه‌كان بوون په‌رله‌مانیان كرد به چایخانه‌و وه‌كو قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان لێ‌كرد، ته‌نها بۆ ده‌ست هه‌ڵبڕین به‌پێی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی حیزبی؟، ئایا ئیسلامیه‌كان بوون هێزه‌كانی به‌عس و ئێران و توركیایان هێنا ناو خاك و كوردیان پێ كوشت؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون ده‌نگه جیاوازه‌كانیان له‌م وڵاته خنكاندو رۆژنامه‌نووسانیان تیرۆر كرد؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون ئه‌زمونێكی ناشیرینی نادیموكراسیان پیشانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر دا؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانیان فرۆشت؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و پرۆژه ئابووریه‌كانی ئه‌م وڵاته داگرت؟، یاخود حزبه‌كانی ئه‌وان بوو به ناوی خه‌بات و پێشینه، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له‌م وڵاته كرده كه‌لتوور. له كۆتاییدا ده‌ڵێم خۆزگه ئه‌م هێرش و تۆمه‌ت و درۆ زلانه له رۆژنامه‌و گۆڤارێك بگوترایه كه رابردووه‌كی پاك و نووسه‌ره‌كانیشی قه‌ڵه‌میان ژه‌هراوی نه‌بووایه.
|