لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌وان دیوانی چاودێری ئێمه
شه‌نكار عه‌بدوڵا - جێگری سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هۆنیا
هه‌ینی-01-ئایار(مانگی 5)-2009
گومان له‌وه‌دانیه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا حكومه‌تی عێراق له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا پێش ئه‌زمونی هه‌ژده ساڵه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه به‌درۆده‌خاته‌وه ئیدی ئه‌وان ئه‌زمونی ئێمه‌یان ناوێت وده‌بێت ئێمه زۆر مه‌منون بین ئه‌وان هه‌ندێك له‌و ئه‌زمونه‌یانمان بده‌نێ. له‌وپێشكه‌وتنه‌ی مه‌ركه‌ز به‌ده‌ستی هێناوه ئێمه تیایدا چه‌قمان به‌ستووه دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یه، ئه‌م لیژنه توانیویه‌تی كه‌یس بكاته‌وه بۆزۆرێك له‌به‌رپرسان وهه‌ندێكیانی داوه به‌دادگا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه لای ئێمه دوو ده‌زگای دیوانی چاودێری هه‌یه رۆژێ نه‌مان بینی ئه‌م دوو ده‌زگای دوو حكومه‌ته هیچ به‌رپرسێ بده‌نه دادگا، ماوه‌یه‌كیش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه‌فه‌رعێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه بێته كوردستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز له‌لایه‌ن یه‌كێتی وپارتیه‌وه قبوڵناكرێت، ماوه‌یه‌كیش میدیاكانیان سه‌رگه‌رمكردبه دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌كوردستان ئه‌مه‌ش نه‌كراو په‌رله‌مانیش ساده‌ترین كاریان نه‌كردووه بۆدامه‌زراندنی ئه‌م لیژنه‌یه، كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا له‌دیداریكی گۆڤاری هۆنیا كه‌به‌نده له‌گه‌ڵیدا سازداوه ده‌ڵێت" نازانم بۆچی نه‌یان هێشتووه فه‌رعێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه بێته كوردستان وخۆشمان ئیشمان بۆئه‌وه نه‌كردووه لیژنه‌ی نه‌زاهه دامه‌زرێنین، به‌ڵام یاسایه‌كمان داناوه بۆهه‌ردوو ده‌زگای دیوانی چاودێری به‌وه‌ی یه‌كبگرنه‌وه‌و كه‌سێكی بێ لایه‌ن ولێهاتوو ببێته به‌رپرسی وحكومه‌ت پێشنیاری بكات وپه‌رله‌مان ده‌نگی بۆبدات، سه‌ربه‌په‌رله‌مانیش بێت، به‌داخه‌وه حكومه‌ت ئه‌م یاسایه‌ی تائێستا جێبه‌جێنه‌كردووه". ئه‌گه‌ر چی په‌رله‌مان سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وانیش دانانی یاسایه‌و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌و چاودێری ئیش وكاری حكومه‌ت، بۆیه ده‌كرێت لێره‌وه بپرسین كامه‌یه لێپرسینه‌وه‌تان له‌حكومه‌ت؟ ئه‌گه‌ر یاساكانتان جێبه‌جێنه‌كرێت ئه‌دی یاسا بۆچی ده‌رده‌كه‌ن؟ بۆنه‌مان دی هه‌ڵوێستی ئێوه له‌مه‌ر گاڵته‌كردن به‌یاساكانتان، خۆ ئه‌وه كاری ئێوه‌یه وئێوه ئه‌ركتان كێشاوه بۆده‌ركردنی ئه‌ویاسایه، یان ته‌نها مه‌به‌ستتان ئه‌و موچه‌یه‌یه كه‌وه‌ریده‌گرن ئیدی گوێ به‌یاساكانتان ده‌درێت یان نادرێت ئه‌وه كاری ئێوه نیه؟! كوا ئه‌و یاسایه‌ی ده‌رتان كردووه بۆدیوانی چاودێری دارایی، به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز ده‌بێت دیوانی چاودێری دارایی سه‌ربه‌په‌رله‌مان بێت له‌كاتێكدا دیوانی چاودێری نه‌ك هه‌ر سه‌ربه په‌رله‌مان نیه، به‌ڵكو دان به‌په‌رله‌ماندا نانێ و هیچ دیكۆمێنتێكیش ناخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بچوككردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بێت چییه؟ خۆبچوككردنه‌وه‌و گاڵته‌كردن به‌په‌رله‌مان شاخ وگوێی نیه، بۆیه پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئایا سیسته‌می سیاسی كوردستان دیموكراسیه، ئه‌گه‌ر دیموكراسیه پێمان ناڵێن له‌كام سیسته‌می دیموكراسیدا دنیادا جێی ده‌بێته‌وه! مه‌گه‌ر هه‌رله‌و سیسته‌مه‌به‌ناو دیموكراسیه‌ی كوردستاندا جێی ده‌بێته‌وه دیوانی چاودێری دارایی دیكۆمێنت نه‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان. ئه‌وا مالیكی ده‌یان وه‌زیر سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، كوا سه‌روه‌ت وسامانی به‌رپرسه‌كانی ئێمه له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌به‌رپرسه‌كان رۆژ له‌رۆژ بێت كیرڤی سه‌روه‌ت وسامانیان زیاتر‌و زیاتر ده‌بێت، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش به‌م ده‌ست وبه‌و ده‌ست خه‌ریكی كاركردنن فریای ژیان ناكه‌ون، كوا شه‌فافیه‌ت له‌داهاتدا؟ داهاتی كوردستان چی لێدێت و چۆن سه‌رف ده‌كرێت؟ بۆیه پێویستمان به‌فه‌رعێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه هه‌یه له‌عێراقه‌وه بێت نه‌ك لیژنه‌یه‌ك له‌چڵكاو خۆری حیزب، نه‌توانن ساده‌ترین لێپرسینه‌وه بكه‌ن، ئه‌مانه‌ش ببنه مشه‌خۆر به‌سه‌ر ئه‌و به‌ناو حكومه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
|