ئه‌وڕوپای ئیسلامی.............به‌م زووانه!
وه‌رگیرانی له عه‌ره‌بیه‌وه-مه‌ریه‌م عه‌بدوڵڵه‌تیف
دووشه‌ممه-23-ئازار(مانگی 3)-2009-
؛وای ده‌بینم به‌م نزیكانه له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت پارچه‌یه‌كی تۆماركراوی ڤیدێۆیی ده‌بینم كه ئافره‌تێك له بانكی بی ئین بی بارریبا ،كه لقێكی كردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی یاساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له به‌ڕێوبردنی سه‌رمایه‌دا ، ئافره‌تتێك به‌دیارده‌كه‌وێ بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌و ئه‌و ڕێگایانه‌ی بانكه‌كه گرتۆتیه به‌ر بۆ جێبه‌جێ كردنی نه‌گۆڕه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ؛ به‌م چه‌ند ووشانه میلیه جی ووتاره‌كه‌ی به ناونیشانی "به‌م زووانه ... ئه‌وڕوپای ئیسلامی "كه‌له هه‌فتانه‌ی "لی كاتر فاریتی" فه‌ڕه‌نسی ، كه هۆشیاری ده‌دا به بالاَده‌ست بوونی ئابووری ئیسلامی له كارپێكردنی سه‌رمایه له ئه‌وروپا وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی دارایی جیهانی ، كه ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خرابتر ده‌ڕوات ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ووتاری كه‌ی به شَێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز و گوماناوی یه ، بۆ ترساندنی ئه‌وڕوپیه‌كان له نموونه‌یه‌كی ئیسلامی یه ،به‌لاَم دان نانیشه به‌وه‌ی كه كاركردن له‌گه‌ڵ بانكه ئیسلامیه‌كان بۆته شتێكی پێویست . وه نوسه‌ر له ڕۆژنامه‌یه‌كی قسه‌كه‌ر به‌ده‌نگی ڕاستی لیبڕالی له ژماره رابردووی كه له 25 فبرایه‌ر ده‌رچووه ؛ بانكی بی ئین بی باربیا ی فه‌ڕه‌نسی تاكه بانك نیه كه نه‌گۆڕه‌كانی ئابووری ئیسلامی جێبه‌جێ بكات ،به‌ڵكو چه‌ندان بانكی تری ئه‌وڕوپی پێش ئه‌و ئه‌و كاره‌یان كردووه ،وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی "سیتی گروپ" كه یه‌كه‌م لقی خۆی بۆ ئاڵوگۆڕی ئیسلامی له ساڵی 1996 كرده‌وه ، به‌لاَم بانكه ئه‌ڵمانی " Deutsche Bank" ، و كۆمه‌ڵه‌ی بانكی به‌ریتانی " HSBC" ، و بانكی هۆڵه‌ندی " ABN Amro" له‌م سالاَنه‌ی ڕابردوو لقیان كردۆته‌وه . وه نوسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌وه‌ی رۆژهه‌لاَتناس "بڕنارد لویس" له‌م ساڵنه‌ی دوایدا ، پێشنیاری دا به‌وه‌ی له سه‌ده‌ی 21 ئه‌وڕوپا ده‌بێته قاڕه‌یه‌كی ئیسلامی ، بۆیه وای ده‌بینێت ئه‌م پێشنیاره زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بێت . ئه‌ی‌و نوسه‌ر ئاماژه‌ی پێداوه شتێكی دوور نیه ، پاش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دارایی جیهانی سه‌ری هه‌ڵدا ، پێشنیاری ئابووری ئیسلامی كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ،له زۆرێك له دامه‌زراوه داراییه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ چاكردنی بارودۆخی و مامه‌ڵه‌كردن له‌یه‌ر بنچینه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كه ریبا حه‌رام ده‌كات ، هه‌روه‌ك بنكه داراییه‌كانی وولاَته گه‌وره‌كانی جیهان لیكۆڵینه‌وه ئابووری ئیسلامی به خۆوه بینی ، تا ئه‌وه‌ی كاره‌كه گه‌شته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدرێ كه كه‌ش هه‌وایه‌ك رێكبخرێ ڕێگه بدات سوود له ئابووری ئیسلامی وه‌ربگیرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا ڕوویدا. به‌لاَم له بنچینه‌دا لێكچونێك هه‌یه له نێوان ئتبووری ئیسلامی و قانوونی فه‌ڕه‌نسی بۆیه كاره‌كه شتێكی ئاساییه ده‌كرێ بكرێت له فه‌ڕه‌نسا ، له باره‌ی مامه‌ڵه‌كانی قازانج له سه‌ر سیسته‌می "فرۆشه‌رو به‌ڵێنده‌ر" ی فه‌ڕه‌نسی ، وه‌جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی كرێ به سیسته‌می فه‌ڕه‌نسی ، وه‌ك ئه‌وه‌ش كه قانونی فه‌ڕه‌نسی رێگه ده‌دات به‌وه ژینگه‌یه‌كی گونجاو سازبكرێ بۆ كرداره‌كانی قازانج . وه به‌كارهێنانی سیسته‌می "قه‌رزی پێكه‌وه‌یی" فه‌ڕه‌نسی ، به‌پێ ی ئه‌و قانونه‌ی كه له 18 فبرایه‌ری 2007 ، بۆیه ئێستا وه‌به‌ر هێنه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كان ، وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له سندوقه ئیسلامیه‌كان كه هاوتای شه‌ریعه‌تی ئیسلامین ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له قانوونی فه‌ڕه‌نسی هێندی رێگری هه‌ن . له به‌ریتانیاش ، بانكی "لویدز تی ئێس بی " له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ڕوونی كردۆته‌وه كه بانكه به‌ریتانیه‌كان گرنگی زۆر ده‌ده‌ن به كه‌ل و په‌لی تمویلی ئیسلامی ،كه به‌ڕێژه‌ی 15% زیاد ده‌كات سالاَنه له جیهان ، به‌لاَم له به‌ریتانیا ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته 25% ، كه ئه‌م بانكانه پێشبڕكێیانه بۆ خزمه‌ت كردنی نزیكه‌ی نیو ملێۆن مسوڵمان له به‌ریتانیا ، بۆ بره‌و دان به به‌رهه‌می نوێ ، كه‌له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌گونجێ . وه لێكۆڵینه‌وه‌كه قه‌باره‌ی ئه‌و تمویله تاوه‌كو ساڵی 2010 زاینی ده‌بێته دووئه‌وه‌نده تا ده‌بێته تریلێۆن دۆلار به به‌راورد به ئێستا كه پێنج سه‌د ملێۆن دۆلاره . ئه ڕاپۆرت و بڕیار‌و ڕووداوانه له كاتێكدادێن كه پێگری یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌وه‌ی هه‌ڵی گرتووه له لایه‌نه ئابووری و دادپه‌روه‌ریه‌كه‌ی له دابه‌شكردن و ، و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تی، و دووری له دزی و په‌یداكردنی حه‌رام ، توانای ئه‌و ده‌رده‌خه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئو كێشه بكوژه‌ی كه توشی سیسته‌می ئابووری و ئه‌مه‌ریكا بوویه‌وه ،كه‌ده‌توانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارامی ، به هێنانه‌دی سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی ئابووری و دادگه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی له هه‌مان كاتدا. وه گۆڤاری "فۆربس"ی ئه‌مه‌ریكی له یه‌كێك له ڕاپۆرته‌كانی ده‌ڵی جالیه‌ی ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له ئه‌وڕوپا گه‌شه ده‌كات ، وه پێشبینی ده‌كات كه موسوڵمانان 10 % دانیشتوانی ئه‌وڕوپا پێكبهێنن له ساڵی 2025 ، كه له ئێَستادا رێه‌كه 4 % یه ،كه له سه‌ر به‌رپرسه ئه‌وڕوپیه‌كانه به‌شداریان پێبكه‌ن و له‌گه‌ڵیان تێكه‌لاَو ببنه ناو ژیانی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابووری ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو بازنه‌ی پشتگوێ خستنی حكومه‌ت و بێكاری و هه‌ژاری . به‌لاَم هه‌ندێ له سه‌رژمێریه نوێكان ده‌ری ده‌خه‌ن كه زماره‌ی مسوڵمانا له ئه‌وڕوپا له ساڵی 2009 ده‌گاته نزیكه‌ی 55 ملێۆن كه‌س ، له نێوان 700 ملێۆنی دیكه كه دانیشتووی كیشوه‌ره هه‌ژاره‌كه‌ن ، وه سه‌رژمێریه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن له ساڵی 2020 ده‌گاته 90%ی وولاَتانی ئه‌وروپا مسوڵمانن .
|