|
----- | |||||||||||||||
|
كامیان سۆزداره گریانی دایكێكی فه‌له‌ستینی یا بێژه‌ره‌كه‌ی ئیسرائیل!
یه‌کشه‌ممه-25-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2009- زۆرن له‌دونیادا ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن هه‌ست و سۆزن ، وێژدانیان ده‌جوڵی ،له‌كاتی بینینی مه‌رگه‌ساتی میلله‌تان ،به‌لاَم له‌نێوه‌ندی سیایی دا لێكدانه‌ی جیا بۆ فرمێسك ده‌كرێت ، زۆرجار له‌وانه‌یه فرمێسكی دوژمن به‌فرمێسكیی تیمساح بۆ نێچیره‌كه‌ی ناوببرێت ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی له غه‌ززه ڕووده‌دات زۆر له‌وه به ئازار تره كه‌تۆ ببیته نێچیری تیمساح و تیمساحیش بۆت بگری ، ئه‌مه‌ی ئێستا له‌وێ ڕووده‌دات جۆرێكی بوونه‌وه‌رن ته‌نها له قاڵبی مرۆڤدان ده‌نا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیه‌وه نیه ، ئه‌و بێژه‌ره ئیسرائیلیه‌ی كه له ئیسرائیل و له‌به‌رده‌م بینه‌ره ئیسرائیلیه‌كانه‌وه گرایا وێژدانی جولاَ، نه‌ی توانی ئارامبگرێ به‌رامبه‌ر ته‌رمی ئه‌م هه‌موو منداڵ و ئافره‌ت و پیرو په‌ككه‌وته‌ی فه‌له‌ستین ئۆقره‌بگرێ ،و ده‌سه‌لاَتی هه‌بێ به‌سه‌ر لێزمه‌ی فرمێسكه‌كانی‌دا ، كه‌نازانن تاوانیان چییه ؟! َئه‌ی گه‌ر ئه‌وان خۆیان داوای دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن ، ده‌ی خۆ حه‌ماس حیزبێكه به ده‌نگدان ده‌رچوون ، به‌لام دیاره هێشتا له دونیادا دیموكراتیه‌ت ته‌نها خه‌ونی خۆشه لای حیزبه ئیسلامیه‌كان، ده‌نا به‌به‌رچاوی هموو دونیاوه میلله‌تێك قه‌تڵ و عام ده‌كرێت كه‌چی تاوه‌كو ئێستاش نه‌توانراوه بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ ده‌رچیێ،چونكه ئه‌مه‌ریكای هاوپه‌یمانی زاێۆنی مافه زلهێزیه‌كه‌ی كه ڤیتۆیه به‌كارده‌هێنی. تێبینی: بێژه‌ره ئیسرائیلییه‌كه، یونیت لیڤی، تووشی هێرشێكی توند بوو و ژماره‌یه‌كی زۆری ئیمزا له ئیسرائیل كۆكرانه‌وه بۆ لابردنی- پێگه‌ی زاگرۆس
|
|
|||||||||||||