 |
|
پشتیوان گوڵپی یان پشتیوانی جه‌هل
حه‌مه‌تاڵ- ئه‌ڵمانیا
هه‌ینی-16-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2009-
له ماڵپه‌ڕی كوردســـتان نێت دا و چاوم به جه‌هل نامه‌یه‌ك كه‌ت , كه بێژه‌رێكی كوردسات , نووسه‌ره‌كه‌ی بوو ,له ژێر سه‌ردێڕی ( له جیاتی عه‌لی باپیر داوای لێبوردن ده‌كه‌م ) سه‌یره.. گوڵپی ئه‌گه‌ر سه‌ره واوێكی زانیاری له ورگیدا هه‌بووایه ,ده‌بوو بزانێت (داوای لێبوردن كردن) ده‌بێ بۆ خودی خۆت بێت یان كه‌سێكی نزیكی خۆت , بۆ نموونه كه‌سێ بۆ خۆی یان له جیاتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی یان ڕێكخراوه‌كه‌ی كه ده‌م ڕاستیه‌تی ,داوای لێبوردن ده‌كات . ئایا پشـــتیوان, خزم یان هاوبیر یان هاوخه‌باتی مامۆستا عه‌لیه, تا ئه‌و مافه به خۆی بدات ؟ سه‌یره..یه‌كێ ماڵه‌كه‌ی خۆی فاحیشه خانه بێت و توانج له ماڵێكی 6 كۆڵان ئه‌ودیو خۆیانه‌وه بگرێت و بڵێ ,كچه‌كه‌یانم بینیوه سلاوی له دراوسێكه‌یانی كرد.
پشـــتیوان , چاویلكه‌كه‌ی ته‌ڵخه یان جه‌هل به‌ر چاوی گرتوه, ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی غه‌زه نابینێ كه به ده‌ستی سوپای ئیسرائیل ده‌سوتێنن . زۆر بوون له سه‌رده‌مانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا , مه‌رگی مناڵ و ژنی كورد ڕاینه‌چڵه‌كاندن و سه‌ره‌یان گرتبوو بۆ گولبارانَ و ده‌ستخۆشی وسوڕدانیان بۆ ًسه‌دام و سوپاكه‌ی ده‌كرد . ئێستاش پشـــتیوان ڕۆڵی هه‌مان بیر و هه‌مان ئه‌قڵ و ڕه‌وشتی جاشقه‌ڵه‌مه‌كانی سه‌دام ده‌بینێ . پشـــتیوان نه‌ك ته‌نها وه‌ك ڕۆژنه‌مونووس و میدیایی, ده‌بوو وه‌ك خه‌ڵكێكی ناچه‌ی هه‌ڵه‌یجه ,له هه‌ركوێیه‌كی ئه‌م دنیایه‌دا پشـــتیوانی قوربانیانی سڤیل و مناڵ و كه‌مئه‌ندامه‌كان بووایه . نه‌زاننیه‌كی گه‌وره‌ی تری پشـــتیوان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ( هاوزمانه‌كانی من له ئیسرائیل یان كورده‌كانی ئیسرائیل ). سه‌یره كه‌سێك كه چه‌ندین به‌رنامه‌ی له كوردساته‌وه پێشكه‌ش كردووه نه‌توانێ جیاوازی نێوان (كوردبوون كوردستانی بوون ) بكات و ده‌بێ ناوی بنێین چی ؟ پشـــتیوان واده‌زانێ ئه‌و جوله‌كانه‌ی كه كاتی خۆی له كوردستان بوون , كورد بوون . پشـــتیوان نازانێ ئه‌وانه به ئاین جوله‌كه بوون و نه‌ته‌وه‌كه‌شیان عبرییه وزمانی تایبه‌تی خۆشیان هه‌بووه . به‌ئه‌قڵی پشـــتیوان بێت ئه‌و جوله‌كانه‌ی كه له به‌غدا و به‌سرا ده‌ژیان عه‌ره‌ب بوون ... كوردستان خاكێكه بێجگه له كورد ,سریان وكلدان , ئه‌رمه‌ن و توركمان له سه‌ری ده‌ژین . ئه‌مانه هه‌موویان كوردستانین , ناكرێ بڵین توركمانی كوردی یان سریانی كوردی یان ئه‌رمه‌نی كوردی , به‌هه‌مان شێوه‌ش ناكرێ بڵێین جوله‌كه‌یه‌كی كورد . زۆرن ئه‌و جوله‌كانه‌ی له كوردستانه‌وه به‌ره‌و ئیسرائیل ڕۆیشتون . به‌ڵام ئایا له‌كاتی نه‌هه‌مه‌تیه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا كوا سۆزی كوردستانی بوونی ئه‌وانمان بینی ؟ كوا له كاتی گرانی سالانی 90ی سه‌ده‌ی ڕابوردو یارمه‌تیه‌كانی ئه‌وان گه‌یشته كوردستان ؟ پشـــتیوان داخ ئه‌خوات, كه مامۆستا عه‌لی هاوسۆزی خه‌ڵكی غه‌ززه‌یه ,نازانێ چونكه مامۆستا عه‌لی پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌لێكی سته‌م لێكراو بووه , بۆیه هه‌ست به ئازاری هه‌موو سته‌ملێكراوێك ده‌كات .به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه مامۆستا پێشمه‌رگه‌ی بناری قه‌ندیل بووه , پشـــتیوانی بێ‌ئاگا, یان چڵمی به‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌سڕی یان خه‌ت خه‌تێنی له‌گه‌ڵ كچانداده‌كرد. پشـــتیوان خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی , ئه‌گه‌ر مامۆستا عه‌لی مووشه‌كی هه‌بێ ئه‌یدا به حه‌ماس , و حه‌ماسیش ئه‌و موشه‌كه ده‌نێ به ئیسرائیله‌وه‌و له‌وانه‌یه خه‌ڵكی سڤیل به‌ر بكه‌وێت و له ناو ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌شدا خه‌ڵكانێك هه‌بن باپیرانیان كوردستانی (نه‌ك كورد) بن . سه‌یره پشـــتیوان له‌ئێستاوه بۆ ئه‌گه‌رێك ده‌گری كه زۆر سه‌خته ڕووبدات , بۆ خه‌ڵكێك ده‌گری به خه‌یاڵیش ماویانه بكوژرێن, فرمێسك بۆ خوێنێكی جارێ نه‌ڕژاو كه باپیرانیان كوردستانی(نه‌ك كورد) ین , ده‌ڕێژێ. ئه‌گه‌ر پشـــتیوان به‌ڕاستی خاوه‌نی ئه‌و سۆزه مرۆڤانه‌ییه و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه بوایه , ده‌بوو وه‌ك ڕۆژنامونوسێك ده‌یان ڕاپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی ئاماده بكردایه له‌سه‌ر تۆبباران و موشه‌كبارانكردنی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل . ده‌بوو مناڵان و كچانی قاچ قرتاوی له كه‌ناڵی كوردساته‌وه پیشان بدایه . ده‌بوو كاتێك كه كوردسات , له‌به‌ر هاوبه‌شی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركیه‌كان , له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه خۆی كڕكرد, پشـــتیوان داوای لێبوردنی له‌گونده‌كانی قه‌ندیل بكردایه و كه‌ناڵی هێرۆساتیشی ڕسووا بكردایه‌و حه‌وت به‌ردیشی به‌دووادا بهاویشتایه. له پشـــتیوان ده‌پرسین ,ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێ كوردببونی تێدایه , كاتێ هێزه‌كانی یه‌كێتی پێش سووپای پاسداران كه‌وت بۆ لێدانی ژن و مناڵان و پێشمه‌رگه‌كانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات له كۆیه و بۆ هاوار و ناڵه‌ی پشـــتیوانمان نه‌بیست و نه‌هات به ناوی تــــــاڵـه‌بانیه‌وه داوایلێبوردنی له ژن و منا ڵانی ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵات نه‌كرد. له پشـــتیوان ده‌پرسین ,,, چه‌ند پێكی شادیت فڕ كرد , كاتێك بیستت پێنج كه‌سی خانه‌ماده‌یه‌كی ئاواره‌ی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌مپی كاوه ,له سه‌رمادا ڕه‌ق بوونه‌وه ,, ئه‌وه بۆ نه‌مان بینیت نقه‌ت لێبێت ,كاتێك تاڵه‌بانی 30,000 دۆلار ده‌به‌خشێ به كه‌سێكی جه‌زائیری تا بۆكڕینی خانوو ,گورچیله‌ی خۆی نه‌فرۆشێت , به‌ڵام ئاماده نییه به‌رمیلێ نه‌وت به كوردێكی ئاواره‌ی سه‌ر خاكه‌كه‌ی ببه‌خشێت تا پێنج مناڵی له سه‌رمادا ڕه‌ق نه‌بنه‌وه. ئه‌وه بۆ له جیاتی مامه و ئامۆژن داوای لێبوردنت له مناڵانی كه‌مپی كاوه نه‌كرد . به‌ڵام دیاره تۆ‌و هاوشێوه‌كانت , نه خاوان هه‌ستی كوردانه‌و مرۆڤانه‌ن ,نه قوربانی هه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال و كه‌مپی كاوه‌ش به پولێكی قه‌ڵب ده‌كڕن , تۆ بووكه‌سه‌ماكه‌ره‌یه‌كی به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتێكی مافیایت و پێت ده‌ڵن چۆن و كه‌ی سه‌ما بكه‌یت یان خۆت بگریه‌نی . من له ڕابوردودا هاوشێوه‌كانی تۆم له سه‌مایه‌كی (مه‌ی ئه‌كره‌م )دا بینیوه و ئێستاش ئێوه ده‌بینم hajy@gmx.net
|
|