حه‌ماس... ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌ی قه‌ت نامرێت !
له ئیسلام الیوم و/ مه‌ریه‌م عه‌بدوڵڵه‌تیف
دووشه‌ممه-12-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2009-
"به درێژایی 12 ساڵ، بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیسلامی "حه‌ماس" ئارمی گرت له‌سه‌ر گرتن ،و تیرۆر كردن ،و ڕاگواستن ،و دابڕان ،و ئابڵوقه، له‌گوڵ ئه‌مانشدا ڕۆژ به‌ڕۆش هێزو خه‌ڵك ووسیتیه‌كه‌ی حه‌ماس زیاد ده‌كات ". ڕاستیه‌كه كه نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی ،پاتریك مارتن ، ئاماژه‌ی پێداوه له‌و ووتاره‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی "زا گلۆب ئاند میل " به‌ریتانی بلاَوكراوه‌ته‌وه له ژێر ناو نیشانی " بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كه‌ی كه نامرێت ". وه ئه‌و ووتاره‌ش له‌كاتێكی زۆر كرنگ دێت ، كه كه‌سانێكی زۆر گومانیان له توانای به‌رگری هه‌یه ، كه پێویسته بگوازرێته‌وه بۆ خوینه‌ری مسوڵمانان تاوه‌كو هیمه‌تیان به‌رز بێ له‌م كاتانه‌دا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له ووتاره‌كه‌یدا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی به " بزووتنه‌وه خوێناویه‌كه " و كاره ئیستشهادیه‌كانیشی به "خۆكوژی " ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌و سووره له‌سه‌ر بوونی توانای بێشوماری بزووتنه‌وه‌كه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بێوێنه‌دا ، كه چۆن جووله‌كه‌كان هه‌رچیه‌ك بكه‌ن ئه‌وان ده‌ست به‌رداری ئه‌و زه‌ویه نابن.وه ئه‌مش وه‌رگێرانی ووتاره‌كه‌یه : له‌و كاتانه كه ئیسرائیل سارۆخ به‌سه‌ر ئاسمانی غه‌ززه‌دا داده‌بارێنی ، كۆمه‌لێك بزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری میسری رێكا ده‌بڕن به‌ره‌و سنوور بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و مه‌یدانی جه‌نگ له كه‌رتی غه‌ززه.ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نه‌فه‌قانه تێده‌په‌ڕن بۆ جوڵه كه له نێوان میسڕو غه‌ززه هه‌ڵكه‌نراوه بۆ تێپه‌ڕكردنی پێداویستی خواردن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئیسڕائیل به‌درێژایی سنوری ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان كردووه . باوكی عبدالله ،كه پزیشكێكی میسری یه ، بێئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی خۆی بكات ،ده‌لێت :" هاتووین ، تاوه‌كو یارمه‌تی براكانمان بده‌ین له غه‌ززه" ئه‌و ده پزیشكه‌ی كه لایه‌نگری‌كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمانن ، ووتیان : كه هاتنی ئه‌وان به‌هۆی ئینتیمای سیاسیانه‌وه نیه ، به ڵكو پیشه‌كه‌مان پاڵی پێوه‌ناوین تاوه‌كو ئه‌م كاره بكه‌ین . وه باوكی عه‌بدالله ووتیشی له‌وه‌ته‌ی هاتووینه ئێره له كار ڕانه‌وه‌ستاوین ، به‌رده‌وام نه‌شته‌رگه‌ری برینداره‌كان ده‌كه‌ین . ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له پابه‌ندبوونی كه‌سه‌كان به‌رامبه‌ر حه‌ماس، كه‌یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی وا له‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌كات تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وام بێت له جه‌نگ . وه به كۆتایی هاتنی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگ ، فڕۆكه ئیسرائیلیه‌كان 500 هیرشی كردووه له كه‌رتی غه‌ززه‌و ، كه بۆته شه‌هید بوونی 400 فه‌له‌ستینی ،و برینداربوونی زیاتر له 2000 ی دیكه ، جگه له تێكدانی ته‌واوی بیناكانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس . به‌لاَم به پێ‌ی دانپێدا هێنانی ئیسرائیلی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ، كه له‌ناو جه‌رگه‌ی داگیركاری ئیسرائیل له‌دایك بووه ، كه ناتوانرێ رێی ی لێبگیری مه‌گه‌ر به هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوان نه‌بێ . بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه‌كورتكراوه‌ی " حركه المقاومه الاسلامیه"بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیسلامی یه كه له كۆتایی ساڵی 1987 وه له سه‌ره‌تای ڕپه‌ڕینی نوێ‌ی فه‌له‌ستینی دامه‌زرا ، كه‌له‌ناو ره‌حمی كۆمه‌له‌ی برایانی مسوڵمان هاته‌ده‌ر . له 21 ساڵی ڕبردوودا ، ئارامی گرت حه‌ماس له‌سه‌ر گرتن و تیرۆركردن و ڕاگواستن و كه‌نارگرتن و ئابڵوقه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێزو به‌جه‌ماوه‌ر بوونی ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیادببون دابوو. بزووتنه‌وه‌كه به‌رگریه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تا به به‌رد تێگرتن ده‌ست پێكرد ، پاشان په‌ره‌ی سه‌ند به كرداره گیان فیداییه‌كان و فڕاندن ، تاوه‌كو ئێستا كه گه‌شتۆته سارۆخ تێگرتن . جگه له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی به پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی فه‌له‌ستینی ساڵی 2006 . به‌گه‌شه‌كردنه عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه ، بزووتنه‌وه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند ، به‌تایبه‌ت له شاری خه‌لیل له به‌ره‌ی خۆر ئاوا ، كه به 35 كیلۆمه‌تر له باشووری قودسه‌وه‌یه .له ڕۆژی سێ‌شه‌می ڕابردووی كۆمه‌ڵێك له فه‌له‌ستینی كه له مزگه‌وتی "الحرس"كه شه‌هیدانی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی لێوه ده‌رده‌چوو ، كاتێ كه باسی كرداره پاڵه‌وانیه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌و داهاتوویان ده‌كرد . وه‌ك لیكترازانێك ... بۆ پێش پێنج ساڵ ، ئیمامی ئه‌و مزگه‌وته ، رائید عبد المحمید عبد الرزاق مسك ، له كردارێكی گیانفیدایدا ، كه خۆی له نێو پاسێكی جووله‌كه‌دا ته‌قانده‌وه ، له ناو شاری قودس ، كه بووه هۆی كوژرانی 23 ئیسرائیلی كه له ڕێگه‌ی سه‌ردانی دیواری بوراق دابوون له شاره كۆنه‌كه ، كه به یه‌كێك له هێرشه گه‌ورانه داده‌نرێ له‌ماوه‌ی ڕاپه‌رینی سالاَنی 2000_2005 ئه‌نجامداوه . وه هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه شێخ مسك باوكی دوومنداڵه و ، كه یه‌كێك بووه له هاوڕێكانی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی بوو ، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌م كرداره هێزه‌كانی ئیسرائیل تیرۆریان كرد . وه له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ناو مزگه‌وته‌كه دانیشتبوو ، عارف دویك ، 51 ساڵ ، كه كوڕی مامی د.عبدالعزیز دویك ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فه‌له‌ستینی كه ده‌ستگیركراوه له ئیسرائیل و ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه فه‌رمووی " خه‌ڵكی غه‌ززه باوه‌ڕیان به خوای بالاَده‌ست به هێزه ، ناتوانرێ باوه‌ڕیا نه به ده‌بابه‌و نه‌به فڕۆكه بگۆڕدرێ " ، وه ووتیشی "حه‌ماس به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه هێرشانه‌شدا" وه كاتێ ئه‌وانه قسه‌یان ده‌كرد ، باسی هه‌واڵی تیرۆر كردنی دكتۆر نزار ره‌یان ده‌كرد / كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ناو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بوو ، كه له بۆردومتن كردنی ماڵه‌كه‌ی شه‌هیدبوو .پرسیارم كرد : " ئا خۆ به تیرۆر كردنی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه ، ده‌توانرێ به‌زیندوویی بمێنێته‌وه ؟". لێره عدنان قواسمه 29 ساڵ وه‌لاَمی داوه ،كه كوڕی خوشكی سه‌ركرده‌یه‌كی كۆچ كردووی كه‌تیبه‌كانی عزالدین قه‌سام له شاری خه‌لیل،عبدالله القواسمه ، كه ئیسرائیل به‌ر له چه‌ند ساڵێك تیرۆری كرد ووتی : "گرنگ نیه كێ شه‌هید ده‌بێ ،كه‌سانی ترده‌مێنن شوێنی بگرنه‌وه ، وه‌ك چۆن خه‌لیفه‌كان شوینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم یان پاش كۆچی دوایی كردنی ". وه محمد ئه‌سعه‌د هاته ناوباسه‌كه‌وه ، كه پڕۆفیسۆری زانستی ڕامیارییه له زانكۆی قودسی كراوه ، كه بۆ پشوودان پشتی به دیواری مزگه‌وت دابوو، ووتی:ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هاوشێوه‌كانی خۆی جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه قه‌ت به‌بێ سه‌ركرده نه‌بووه وه‌ره به‌راوردی بكه به بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح ، كه چۆن دوای مردنی یاسر عه‌ره‌فات ، ته‌نگه‌شه دروست بوو، ئه‌وانه‌ی شوێنیان گرته‌وه كه سانی زۆر لاواز بوون له باری سه‌ركردایه‌تیه‌وه . به‌لاَم دوو هۆكاری تری كه هێزه گه‌وره‌كه‌ی حه‌ماس بۆ ئه‌و دوو هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كه دوو نووسه‌ری ئیسرائیلی شائول میشال و ئه‌براهام سیلا ، دانه‌رانی كتێبی " حماس الفلسگینه"، كاتێ ده‌ڵێن ، حه‌ماس وا نیشان ده‌درێ كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رگرییه ، وه‌ك چۆن له ناوه‌كه‌ی دا دیاره ، به‌ڵكو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی‌یه ، كه زۆربه‌ی چالاَكی و خزمه‌ته‌كانی بۆ پیشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاریه به خه‌ڵك ، به‌تایبه‌ت له كاته ته‌نگه‌كان و ناخۆشه‌كاندا ، بۆ بناغه‌كه‌ی حه‌ماس به شێوه‌یه‌كی ئاسۆییه كه گشتی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین پێكده‌هێنی . له ڕاستیدا ، بزووتنه‌وه‌ك به یه‌كیك له شێوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمان داده‌نرێت كه له ڕۆهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له‌م سالاَنه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه ، بۆ وه‌لاَم دانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌س به‌ده‌میانه‌وه نایه‌ت له‌و وولاَتانه‌ی كه دیموكراتیه‌ت په‌یڕه‌و ناكرێ. له میصر ، كه كۆمه‌ڵه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند له‌ماوه‌ی 80 ساڵی ڕابردوو ، كه كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمان به یه‌كیك له ئۆپۆزسێۆنه ئه‌ساسیه‌كانی رژێمی سه‌رۆك موباره‌كه.له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش كه بۆی دانراوه ، زۆربه‌ی سه‌ندیكا كرێكاری و پیشه‌ییه‌كانیان له ژێر ده‌سته. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئێستا به‌شێكه له حكومه‌ت له هه‌ریه‌ك له لوبنان و ئورده‌ن . به‌لاَم له توركیا، ئه‌وان ئیسلامیه میانڕه‌وه‌كانن كه حكومه‌تیان پێكهێناوه ، كه حكومیان له ده‌سته .به‌لام له سوریاش ده‌بینری كه چۆن برایانی مسوڵمان له وولاَت ده‌ركراون به‌ته‌واوی مانی ووشه . له ساڵی 1982 كاتێ ویستان شوێنی سه‌رۆكی كۆچ كردوو ئه‌سه‌د بگرن ، چۆن به پێ‌ی بڕیارێكی هێزه‌كانی سووری قه‌سابخانه‌یان بۆ دانرا له شاری حه‌ما، كه بووه هۆی كوژرانی 10هه‌زار_20هه‌زار یان، پاشان شاره‌كه به شۆفه‌ر ته‌خت كرا. ئه كرداره وه‌حشی گه‌ریه‌ی دژی برایان جێبه‌جێ كرا له سوریاله شاری حه‌ما ، كه تۆماس فریدمان ، نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی نێۆڕك تایمز ، ئه‌وه‌ی ئێستا له غه‌ززه ڕووده‌دات به‌وه‌ی حه‌ما ده‌چوێنی كاتێ ده‌ڵێ "وه‌ك گه‌مه‌یه‌كه به بنه‌چه‌ی گه‌مه‌ی شاری شاری حه‌ما". به‌لاَم مارك هیله‌ر ، له په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ، له زانكۆی ته‌ل ئه‌بیب ، وای ده‌بینێ كه ئیسرائیل ناتوانێ به پێ‌ی ئه‌و بنه‌چه‌یه گه‌مه‌كه بكات. وه قورسی به‌راورده‌كه .له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه سه‌ركرده ئیسرائیلیه‌كان دانیان ناوه به‌وه‌ی كه ئه‌وان ناتوانن حه‌ماس بسڕنه‌وه له بووندا، ئه‌گه‌ر ویستیشیان ئه‌مه بكه‌ن .ئه‌وه‌ش به‌سه كه به قسه‌ی یه‌كێك له نزیكه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئیهۆد ئۆڵمه‌رت كه ده‌ڵی:" ته‌نها ده‌مانه‌وێ لێیان سیاسه‌تی خۆیان بگۆڕن". به‌لاَم ئایا ئه‌وان ده‌توانن؟ پڕۆفیسۆر محمد اسعد ،كه له پێشدا ناومان هێنا ، ووتی به‌ڵێ . حه‌ماس كه له پێشدا به‌شێكی برایانی مسوڵمان بووه ، یه‌كێك له‌و هۆكارانه بووه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌یه‌كی واقیعی بێت ، ده‌توانێ جیاوازی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌نده‌ڵی‌دا بكات ، ده‌توانێ خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشهاتێك كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه . بۆنموونه كاتێ بینی كرداره گیانفیداییه‌كان كه له‌ماوه‌ی نێوان 2005 بۆ 2006 وای نه‌كرد پشتگیری جیهانی بۆ كێشه‌كه زیاد بكات ، گۆڕانی به سه‌ردا هێنا به ئه‌نجامدانی به به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێ ، كه له نێوانیاندا كرداری ساڕۆخ تێگرتن بوو . پێویسته ئه‌وه‌ش بیر بخه‌ینه‌وه دووباره حه‌ماس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆته‌كنیكه كۆنه‌كه " كاره‌گیانفیداییه‌كان "پاش هێرشه كوێرانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پڕۆفیسۆر اسعد وای ده‌بینێ كه حه‌ماس دان نانێ به‌بوونی ئیسرائیل ، چونكه داننانی مانای وایه ڕازیه به‌و تاوانانی ئیسرائیل و داگیركه‌ر .پاشان به‌رێز قواسمه به‌وه كۆتایی به قسه‌كانی هێناو ووتی " پاش ڕووخانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ساڵی 1924 ، ڕۆژئاوا له خۆشگوزه‌رانی بوون به بێ كاریگه‌ری ئیسلام ،دووباره ڕۆژئاوا بیریان نه‌كرده‌وه كه له مسوڵمانان نزیك ببنه‌وه ، ته‌نها ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ستیان به مه‌ترسی كرد ، ئێستا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه چۆن له‌كه‌ڵمان بژین به ئاشتی جارێكی دی". ووتاره كۆتایی پێهات به‌لام برای نوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی یه‌كێ له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌مری حه‌ماسی بیر چووه باسی لێوه بكات ، كه ئه‌ویش تامه‌زرۆی شه‌هاده‌تی چه‌كداره‌كانی و مژده‌ی خوای گه‌وره بۆیان ، بۆیه یه‌كێك له شه‌ركه‌ره‌كانی كه‌تیبه‌ی قه‌سام ده‌ڵی :هه‌ستم به‌و ئایه‌ته نه‌كردبوو" إن یكن منكم عشرون صابرن یغلبوا مائتین"ته‌نها له‌و كاته‌ی كه له ناو خه‌نده‌قه‌كه‌م چاوه‌ڕێ ی كۆمه‌لێكیانم ده‌كرد له ترسنۆك و تێكشكاوه‌كانیان ، بۆیه سوێند به‌و خوایه‌ی كه ئه‌رز و ئاسمانی دروستكردووه ئه‌گه‌ر بزانن چه‌نده گیانمان تامه‌زرۆی كوشتنیانه پێیه‌كانیان نه‌یان ده‌توانی له ترمان ڕێبكه‌ن به ڕێگادا ، ئه‌وه ئه‌و چه‌كه‌یه‌یه كه له وانه‌یه‌یه نوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی گوێ لێنه‌بووه كه چه‌كی ئیمانی بڕواداره ، له كورده‌واری خۆشمان ده‌رباره‌ی ترسنۆكی جووله‌كه قسه‌هه‌یه ، ئه‌كه‌ر كه‌سێ ترسنۆك بێ پێ‌ی ده‌ڵین : ده‌ڵی جوله‌كه‌ی .
|