|
|
باسكاڵ بونیفاس و شارڵۆت لیبیری |
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌مه‌ریكا ... له نێوان پارێزگاری زۆر توند و لادانی ره‌وشتی‌دا!
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه- مه‌ریه‌م عه‌بدوڵَڵه‌تیف
پێنجشه‌ممه-25-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2008-
له كتێبی " 50 فكره له سه‌ر وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان " باسكال بونیفاس به‌رێوبه‌ری په‌یمانگای په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیژی ، وه شا‌رلوت لیبیری لێكۆله‌ر له هه‌مان په‌یمانگا ، ئاشكرایان كرد به‌بوونی پارێزگاریه‌كی توند له‌كه‌ڵ لادانێكی ڕه‌وشتی زۆر ئه‌مه‌ریكا تیاید ده‌ژێت هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تاوه‌كو ئێستا .وه هه‌ردوو نوسه‌ره‌كه باس له برۆتانیه‌ت ده‌كه‌ن له گۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی " كه ده‌ست گرتنه به سیفه‌ته به‌هاكان " وه بانگه‌وازیه دزی لادانه سێكسیه‌كان و وه بلاو كردنه‌وه‌ی و بوونی دین له هه‌موو شوێنێك.وه به پێ‌ی وان بێ " برۆتانیه‌ت " بنچینه‌ی كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكیه . وه كتێبه‌كه باس له‌وه ده‌كات "برۆتانیه‌ت " سه‌ره‌تا له‌وانه‌وه ده‌ستی پێكرد كه له وولاَته ئه‌وڕوپیه‌كانه‌وه كۆچیان كرد بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ بنیات نانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ ، وه دینداری كردنی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه . بۆیه ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه‌ی كه كۆچیان كرد بۆ ئه‌وی َ كۆمه‌لگایه‌كیان دروست كرد كه دین له سه‌ره‌تای هه‌موو شتێكه‌وه بوو ، كه جێبه‌جێ كردنی فرمانه‌كانی دین بنچینه‌ی گۆمه‌ڵگا تازه‌كه‌یان بوو . بۆیه‌جێ په‌نجه‌ی دینداری قۆل له كۆچبه‌ره سه‌ره‌تاكان هه‌بووه كه " كه باوانی كۆچبه‌ر "ناویانه له‌پله‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان له وولاَتدا، كه كێشی ڕه‌وشتی ده‌ورێكی باڵای تیادا ده‌بینێ ، ئه‌لكسیس دۆ تۆكفیلی ، كه یه‌كێكه له چاودێره سه‌ره‌تاكانی "گه‌شه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا" ، تێبینی گرنگی دانی زۆر بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر ڕژێمه ڕه‌وشتیه تونده‌كه ، وه پارێزگاری كردن له ڕه‌وشته باشه‌كان له كۆمه‌ڵگا، به تایبه‌ت له ناوه‌ڕۆكی یاسای تاوانه‌كان كه دایان نابوو كرد. بۆیه ئه‌وانه‌ی كه یاسایان داده‌نا هیچ خراپه‌یه‌ك نه‌مابوو نه‌یده‌نه ده‌ست یاسا و سزای بۆ دانه‌نرابێ ، بۆیه‌ش ده‌بینن كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان توندڕه‌وترن له ئه‌وڕووپیه‌كان ، ده‌رباره‌ی كێشه‌گه‌نده‌ڵیه‌كان و ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان . له كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی ، بنه‌مای ڕه‌وشتی به‌شێوه‌یه‌كی تووند خۆی چه‌سپاندووه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تاوه‌كو ئه‌مرۆش . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وولاَته یه‌كگرتووه‌كان یه‌كیكه له‌و وولاَتانه‌ی كه بانگه‌وازی لێبوورده‌یی ده‌كات"به‌رزی ئازادی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه " به‌لاَم له‌هه‌مان كاتدا بانگه‌وازی ده‌كات بۆ نه‌بوونی لێبوورده‌یی له بواره‌كانی ئاینی و ڕه‌وشتی دا ! به پێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وان . ئه‌م جیاوازیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ژیانی تایبه‌تی و گشتی له وولاَته یه‌كگرتووه‌كان ، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌یوه‌ندیه ڕوونكراوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌شی ، هۆكارێكه بۆ ده‌نگدانی هه‌ندێ له وولایه‌ته‌كان بۆ چه‌سپاندنی قانونی ده‌ستگرتن به‌كرداره سێكسیه‌كان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانه‌وه ، گه‌ر له‌ماڵه‌كانی خۆشیان دابێ .بۆیه ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌ش زیاتر له ڕه‌وشتی "پرۆتانیه‌ت " وه‌رگیراوه . وه‌ئه‌وه‌ش له ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵ كردن له كیشه‌ی "مۆنیكا لوینسكی" كه چۆن بن كلینتۆ ن ڕه‌تی ده‌كرده‌وه ، وه كیشه‌ی حاكمی نیوڕك ئه‌لیۆت سپیتزه‌ر ، كه‌ناچار كرا ده‌ست له كار بكێشێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی زانرا وه‌ك سیخوڕ له تۆڕێكی له‌شفرۆشی دایه ، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌لێنی دابوو كه بۆیه‌ی سپیه‌تی ڕه‌وشتی له ژیانی سیاسی‌دا و دووری له په‌یوه‌ندیه سێكسیه گومانلێكراوه‌كاندا ، چونكه ئه‌نجامدانی درۆ ده‌یانخاته به‌رده‌م دادگایه‌كی توند. وه‌ناتوانری ئه سه‌ره‌تایه ڕه‌وشتیه له ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕینرێته‌وه كه به "برۆتانیه‌ت " ناوده‌برا ، كه‌ر چی هه‌ندی جاریش ئه‌م زاراوه‌یه به‌كارده‌هینرێ به تایبه‌ت له په‌یوه‌ندیه جنسیه‌كاندا .وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی كه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به ئادابه به‌رزه‌كان تاوه كو ئێستاش له مێژووی ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی بوونیان هه‌یه ، كه ژماره‌یان له‌دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕوو له‌كه‌می‌یه .به‌لاَم ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه "تۆكۆفیلی" كه‌مێژوونوس و نوسه‌رێكی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی بووه له شیكردنه‌وه سیاسیه‌كانی له شۆڕشی فه‌ڕنسا وه گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراتیه‌ت و په‌ره‌پێدانی له كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوایی و ئه‌مه‌ریكی به‌م شێوه‌یه باسیان ده‌كات وده‌لێت"ئه‌وانه ئێستا ئه‌و به‌ریتانیانه نه‌ماون كه له سه‌ده‌ی 19 به كوێزه‌ره‌وه ده‌ریاییه‌كان گه‌شتنه دونیا تازه‌كه ، كه زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كانی ئه‌مرۆ له سه‌ر "مزهه‌بی ئینجیل" ین، كه لایه‌نێكی دینی یه له‌م وولاَته شت به شت خۆی چه‌سپاندووه ،ئنجیلیش به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی برۆتانیه‌ته ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توندڕه‌وی ڕه‌وشتی له لایه‌نی جنسی نه به‌ستراوه‌ته‌وه به "پڕۆتانیه‌ت"، كه‌باوه له‌ناو زۆربه‌ی ئاینه‌كان ،كه به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان یه‌كێكه له پاَنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی ،كه تاوه‌كو ئێستاش له‌و بابه‌تانه‌یه زیاتر گرنگی پێده‌درێت،به‌تایبه‌ت له كاتی هه‌ڵبزاردنه‌كاندا بۆ ده‌نگدان.وه به‌دوای شه‌سته‌كان داخورانی باوه‌ڕ له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكی ده‌ناسرێت ، چونكه نه‌وه‌ی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی نه‌وه‌یه‌ك بوو كه پابه‌ند نه‌بوو به به‌ها بالاَكان و دوستگر به ڕه‌وشتی باش.نمونه‌ش بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی "جۆن كه‌نه‌دی"كاسۆلیكی .بۆیه به‌ماوه گۆڕانی ڕاستی ژیانی سیاسی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ ، و له هه‌مان كات كێشه‌ی ناسنامه‌ی سیاسی نوێ ، له‌وانه ڕزگاری ڕه‌وشتی ، بزووتنه‌وه‌ی داواكردنی مافه گشتیه‌كان .كه له هه‌مان كاتیش‌دا له سان فڕانسیسكۆ كۆمه‌ڵه‌ی "هیبی"یان "خه‌نافس"كه به‌و گه‌نجانه بوون كه به‌ها كۆمه‌لاَیه‌تی و ڕۆشنبیریه‌كانیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه له كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی ، وه داوای ئازادی له جل و به‌رگ و هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كرد وه شۆڕشی جنسی و ئازادی ئافره‌ت .
|