شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خوا راگرن
د. فلاح محمد عزیز
یه‌کشه‌ممه-12-تشرینی یه‌که‌م(مانگی 10)-2008
ئه‌ی هونه‌رمه‌ندان! ئه‌ی نووسه‌ران! له‌گه‌ڵ خوا‌و ئاینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێژووی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی شه‌ڕ رابگرن گه‌ر باش نایناسن بۆ ساتێكیش بێ وه‌رنه ئێره پێتان بڵێم خواتان كێیه ئه‌و خودایه‌ی دژی وه‌ستاوون سه‌رچاوه‌كانتانی پێیه نهێنیه‌كانتانی پێیه ئاگای له سۆزی دڵتانه ئاگای له بزه‌ی لێوه‌كانتانه ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی هه‌بێ خوێن له بۆری خوێنتان ده‌مه‌ێنێ یان دڵ و مێشكتان تێكده‌دا یاخود له‌شتان ئیفلیج ده‌كاو كۆتایی به ته‌مه‌نتان دێنێ نه ئاسمان به‌سه‌رتانا ده‌گری ونه زه‌وی‌و له لاپه‌ِره‌ی مرۆڤایه‌تی ناوتان ده‌سڕێ جا براده‌ران وخوشكان چیتان داوه له‌و جۆره شه‌ڕه كه دۆڕاننتان تێیدا مسۆگه‌ره چونكه ئه‌و شه‌ڕه دژی ده‌روونی ئاسمانه دژی پێكهاته‌ی ئینسانه دژی شاخ و بیابانه دژی بروسكه وبارانه دژی بومه‌له‌رزه‌و گڕكانه دژی جوانی گوڵستانه دژی ئاره‌زووی گه‌لتانه له دیموكراسیدا رای گشتی ره‌چاوده‌كرێ دیاره له بیرتان چوو زۆرینه‌ی كورد موسڵمانه گه‌ر لێیان بپرسن پێتان ده‌ڵێن قورئانی پیرۆز تاجی سه‌ریانه پێغه‌مبه‌ریش نووری چاویانه ئه‌م هێرشه‌ی به‌رپایده‌كه‌ن دژی ئیراده‌ی گه‌لتانه دژی مێژووی میلله‌تانه ئیتر به‌سه وازبێنن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خوا رابگرن چیتان داوه له‌م به‌زمانه دوژمن زۆره له‌و مه‌یدانه دژی گه‌نده‌ڵی دژی سته‌مكاری دژی بێكاری دژی هه‌ژاری دژی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو دژی پاشماوه‌ی رژێمی پێشوو دژی خۆكوژی له نێو ئافره‌تان دژی دوژمنانی گه‌ل ومیلله‌تان دژی ده‌نگ گۆڕین له ژووری ده‌نگدان دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ژووری زیندان دژی ئه‌مانه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتانین ده‌ستمان له ده‌ستانه
|