له قۆناغی په‌لاماری خاچ په‌رستاندا ئوممه‌تی ئیسلام واقیعێكی شڕو په‌رته‌وازه‌ی هه‌بوو، شیعه رافیزه(1) عه‌بیدییه باتنییه‌كانیش(2) خیانه‌ت و غه‌دریان له مسوڵمانان ده‌كردو له پشته‌وه له ئه‌هلی سوننه‌تیان(3) ده‌داو هاوكارو كۆمه‌كی خاچ په‌رستان بوون، هه‌تا حاڵی ئوممه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕنه‌كراو گه‌یشته ئه‌و په‌ڕی نزمی و به‌خۆیه‌وه راماو گیرى به‌ده‌ست دوژمنانییه‌وه خوارد.
له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخانه‌دا ده‌بینین خوای په‌روه‌ردگار هۆكاری هه‌ستانه‌وه بۆ مسوڵمانان ده‌سازێنێ و كه‌سانێك پێكدێن و ئاماده‌ده‌بن و به‌یاخی جیهاد له دژی خاچ په‌رستان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
چۆن جیهاد له دژی خاچ په‌رستان ده‌ستی پێ كرد؟
یه‌كه‌م:
مێژوو نوسان له زۆر ده‌قی نووسراودا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌تا بانگه‌وازی جیهاد له مزگه‌وته‌كانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی زانا‌و بانگخوازو وتاربێژه‌كان ده‌ستی پێكرد. چونكه هه‌ر زانایان و بانگخوازان و ئیمامی مزگه‌وته‌كان بوون كاتێك له مزگه‌وته‌كان و له هه‌ر جێیه‌ك وتاریان ده‌دا گڕو كڵپه‌یان له حه‌ماسه‌ت و غیره‌ت و په‌رۆشی ئیسلامی به‌رده‌داو هیممه‌تی خه‌ڵكیان بۆ جیهاد به‌رز ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له به‌غداد(4) زانایان وایان له خه‌ڵكیی گشتی كرد كه بچنه به‌رده‌م خه‌لیفه‌و خۆپیشاندان بكه‌ن و هاوار بكه‌ن و بڵێن: ( تا كه‌ی جیهاد ناكه‌ین؟ خاچ په‌رستان براكانمان ده‌كوژن و شاره‌كانی ئیسلام ده‌ڕمێنن و ئێمه‌ش دانیشتووین؟! ).
دووه‌م:
بانگه‌واز له ده‌ستی خیانه‌ت و خوێشایه‌تی درۆینه‌و دڵسۆزى گوماناوی خاوێن بوو ، ئه‌وه‌ش گرنگترین هۆكاری سه‌ركه‌وتنه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[ يَأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ]{ ال عمران: 118}.
واته:( ئه‌ی كه‌سانێ كه بڕواتان هێناوه جگه له خۆتان دۆستی گیانی به گیانی بۆ خۆتان مه‌گرن، غه‌یری خۆتان له هیچ شه‌ڕو خراپه‌یه‌ك درێغیتان لێ ناكه‌ن و ئاواته خوازی ناخۆشیتانن، بێ گومان خه‌شم و قین له قسه‌كانی ده‌میانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی له دڵیشیاندا شاردویانه‌ته‌وه گه‌وره‌تره).
چونكه مه‌حاڵه؛ هیچ سوپایه‌كی جیهادی سه‌رناكه‌وێت ئه‌گه‌ر خائینی له نێودا بێت، یان كه‌سی سه‌ربه دوژمنی تێدا بێت، شێخی ئیسلامیش( ابن تیمیة)(5) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌م راستییه‌ی له( مجموع الفتاوى)(6) به‌شی دوو له باسی پیاهه‌ڵدانی سه‌ركرده گه‌وره‌كانی جیهاد نموونه‌ی: نورالدین(7) و صلاح ا‌لدین(8) دا كه چۆن خه‌ڵكی میسر(9) داوای فریاكه‌و‌تن له نورالدین ده‌كه‌ن ده‌ڵێت: ( پاشان سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگ اسدالدین(10) ی له‌گه‌ڵ صلاح ا‌لدین ی برازایدا بۆ ناردن، ـ له به دیار خستنی هۆكاری سه‌ركه‌وتنیاندا ـ ده‌ڵێت: ( صلاح ا‌لدین و بنه‌ماڵه‌كه‌شی وه‌لائیان بۆ گاوره‌كان نه‌بوو، بگره هیچ كاتێكیش كه‌سێكی گاوریان له كاروباری مسوڵماناندا به‌كار نه‌ده‌هێنا).
ئه‌سته‌مه صلاح ا‌لدین كاری وابكات، چونكه راوێژپێكردنی دوژمن خیانه‌ت له ئوممه‌ت كردنه، بێگومان ئه‌وه‌ی دوژمنی باوه‌ڕدارانی خۆشبوێت و پشتیوانی‌یان لێ بكات سه‌رشۆڕی به‌سه‌ردا دێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَجْعَلُوا لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا مُبِينًا] {النساء:144}.
( واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بڕواتان هێناوه له جێی ئیمانداران بێ بڕواكان مه‌كه‌نه دۆستی خۆتان، ئایا به‌م كاره ده‌تانه‌وێت به‌ڵگه‌یه‌كی روون له دژی خۆتان به خواى گه‌وره بده‌ن؟).
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا( ابن تیمیة) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌ڵێت: ( بۆیه صلاح ا‌لدین و بنه‌ماڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌می پاره‌و ژماره‌شیاندا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا پشتگیری كراو‌و سه‌ركه‌وتوو بوون).
هه‌ر له( مجموع الفتاوى) له به‌شی(4) لاپه‌ڕه(22) دا ده‌ڵێت: ( هه‌روه‌ها سوڵتان نورالدین مه‌حمودیش كه له شام بوو به‌هه‌مان شێوه‌ی صلاح ا‌لدین بوو ـ هه‌ر ئه‌ویش صلاح ا‌لدین و اسد ا‌لدین شێركۆ ی بۆ میسر نارد ـ بۆیه له‌سه‌رده‌می ئه‌ویشدا ئه‌هلی ئیسلام و سوننه‌ت به‌رزو به‌هێز بوون، كافرو خاوه‌ن بیدعه‌كانی وڵاتی شام(11) و میسر‌و غه‌یری ئه‌وانیش له شیعه رافیزه‌كان و جه‌هه‌مییه‌كان(12) و هاوشێوه‌یان كه‌ساس كه‌وتن و داماو زه‌بوون بوون.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێڕست:
(1) رافیزه: ئه‌وانه‌بوون كه خیلافه‌تی هه‌ردوو شه‌یخ ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ریان نه‌ویست و بانگه‌شه‌ی خیلافه‌تیان بۆ عه‌لی كرد، په‌یوه‌ندییان به بیروڕاكانی( ابن سبأ) ی جووله‌كه‌وه هه‌بوو، ده‌ڵێن: ئیمامه‌ت پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی دین و ئیمامه‌كانیش له تاوان پارێزراون و هاوه‌ڵان ته‌كفیرده‌كه‌ن.
(2) الباطنية: ده‌سته‌یه‌كن له‌گه‌ڵ په‌نادانی كوفری ته‌واویاندا خۆیان وه‌ك شوێن كه‌وتووی شيعه‌و خۆشه‌ویستانی( آل البيت) ده‌رده‌خه‌ن، به( الباطنية) ناوده‌برێن چونكه واده‌بینن كه هه‌موو دیار( ظاهر) ێك نێو( باطن) ێكی هه‌یه، دیاریش ئه‌وه‌یه كه موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم هێناوییه‌تی، ناوه‌ڕۆكیش ئه‌و( علم التأويل) یه كه ته‌نها ئه‌وان ده‌یزانن، ئه‌وه‌ش جه‌وهه‌ری بانگه‌وازیانه، پێشیان وایه كه فه‌رزو سوننه‌ته‌كان بریتین له ره‌مزو هێماو هیچ حه‌قيقه‌تێكیان نییه.
(3) ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت: بریتیه له( الفرقة الناجية) ده‌سته‌ی رزگاربوو، ( الطا‌ئفة المنصورة) تیره‌ی سه‌ركه‌وتوو تا هاتنی رۆژی قیامه‌ت، ئه‌وانه پێشینه‌ی ئوممه‌تن؛ كه له‌سه‌ر شوێن كه‌وتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر جێگیربوون و له بنچینه‌كان و لقه‌كانی دیندا تازه‌یان دانه‌هێناوه‌و له بیدعه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، زاراوه‌ی ئه‌هلی سوننه‌تیش له سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی‌دا ده‌ركه‌وت دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌گه‌ری و شوێن كه‌وتنی ئاره‌زوو درووست بوو، ئیتر ئه‌هلی سوننه‌ت به‌و ناوه له غه‌یری خۆیان جیاده‌كرانه‌وه.
(4) به‌غداد: پایته‌ختی عێراقه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله، ئه‌بوجه‌عفه‌ری مه‌نسوور له ساڵی(145) ك درووستی كرد‌و كردى به پایته‌ختی خیلافه‌تی عه‌بباسی.
(5) ابن تیمیة: ( شیخ الإسلام أحمد بن عبد الحلیم بن عبد السلام بن عبد الله بن الخضر بن تیمیه الحرانی)، پاشان ( الدمشقی الحنبلی تقی ا‌لدین أبو العباس). زانای حه‌دیس، حافز، موفه‌سیر، فه‌قیهو موجته‌هید، پوچكه‌ره‌وه‌ی بیدعه‌كان، له ساڵی(661) ك له دایك بووه‌و له (728) ك وه‌فاتی كردووه ره‌حمه‌تی خوای لێبێت.
(6) مجموع الفتاوى لابن تيمية: بريتييه له كۆمه‌ڵێ فه‌تواو نامه‌ی نووسراوی شێخی ئیسلام( ابن تیمیة)، (شیخ عبد الرحمن بن القاسم) و موحه‌ممه‌دی كوڕی كۆیان كردۆته‌وه، كۆكراوه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و ناوبانگ و شوهره‌تی هه‌موو ئاسۆكانی گرتۆته‌وه. له(37) به‌رگ پێك هاتووه.
(7) محمود بن زنكي نور الدين أبو القاسم: مه‌لیكی شام و دیار‌و جه‌زیره‌و میسر، نازناوی( الملك العادل) بوو، دادوه‌رترین و به‌شكۆترین و چاكترینی مه‌لیكه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بوو. له‌ساڵی(559) ك له جه‌نگێكدا خاچپه‌رستانی شكاند‌و سه‌رۆكه‌كه‌یانی به‌دیل گرت و شاری( حارم) ی داگیركراوی بۆ مسوڵمانان گه‌ڕانده‌وه.
(8) صلاح الدين يوسف بن أيوب: دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی و شكێنه‌ری خاچ په‌رستان، له ساڵی(589) ك وه‌فاتی كرد.
(9) میسر: ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بییه‌و پایته‌خته‌كه‌ی شارى قاهیره‌یه، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا، ( عمرو بن العاص) له سه‌رده‌می( عمر بن الخطاب) دا فه‌تحی كرد‌و وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌فریقیاو مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس به‌كاری هێنا.
(10) اسد ا‌لدین شێركۆ: مامی سه‌لاحه‌دینه‌و له سه‌ركرده‌كانی نورالدین محمود بوو، نورالدین به فه‌رمانده‌یی سوپایه‌ك بۆ میسری نارد، رووداوي زۆری به‌سه‌رداهات، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی( شاور) كوژرا،( عاضد) بانگی كرد‌و له‌قه‌بی( الملك المنصور) ی لێ ناو وه‌زاره‌تی میسری وه‌رگرت، دوای ئه‌وه به(2) مانگ و(5) رۆژ له ساڵی(564) ك وه‌فاتی كرد.
(11) شام: چه‌ند وڵاتێكه ده‌كه‌ونه باكووری دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، ده‌وترێت: ناوی شام له ده‌ستی شوم كه به ده‌ستی چه‌پ وتراوه هاتووه، یان له( سام) ی كوڕی( نوح) وه هاتووه چونكه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌وێ لایداوه...
(12) الجهمیة: یه‌كێكه له‌و ده‌سته كه‌لامییانه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر( الجهم بن صفوان)، به‌هۆی كاریگه‌ری بیروباوه‌ڕی جوله‌كه‌و سابیئه‌و فه‌یله‌سوفه‌كان تووشی بیدعه‌ی كه‌لامی و بیروبۆچوونی جیاواز به عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت هاتووه، له بیرو‌ڕا‌كانیان: ئینكاركردنی هه‌موو ناو‌و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره، ئیرجاء( به‌نموونه ده‌ڵێن: ئیمان ته‌نها قایل‌بوونی دڵ و قسه‌ی زمانه‌و كرده‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ناگرێته‌وه)، هه‌روه‌ها به دیهاتنی قورئان و ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: له باسی( العبر من الحروب الصليبية) ى د. سفر الحوالى وه‌رگیراوه.