قفڵی سیاسی
ئاوات ئالانی
سێشه‌ممه-01-ته‌ممووز(مانگی 7)-2008
قفڵ:ئه‌و پارچه ئاسن زه‌رد حه‌وجۆشه‌یه كه ئه‌درێت له ده‌رگاو ده‌ڕابه‌و دۆڵاب و پارێزه‌ری ماڵی به‌شه‌ره،به‌ڵام له دونیای سیاسه‌تدا ئه‌ركی زیاتری پێ سپێراوه‌و له زۆر مه‌سائیلی ستراتیژی و گرنگدا به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌ربۆ وێنه ئه‌لعان وا خه‌ریكه ماده‌ی 140قفڵی لێ ئه‌درێ‌و كلیله‌كه‌ی فڕێ ئه‌ده‌نه بیابانی عه‌ره‌به‌وه،ئه‌مریكای به‌ناو هاوپه‌یمانیش گاڵته به شعورمان ئه‌كاو ئه‌ڵێ خه‌متان نه‌بێت كلیله ئه‌سڵییه‌كه‌ی لای منه‌و ئه‌یده‌م به یوئێن تا بایداو بیكاته‌وه،دوور نییه یوئێنش به حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وت بڵێ بۆ ئه‌وه‌ی قفڵی مادده‌كه بكه‌ینه‌وه،پێویسته بیكه‌ینه عه‌مبارێك نه‌وته‌وه،چونكه ژه‌نگی كردووه‌و پاك بونه‌وه‌ی زه‌مه‌نێكی تولانی ئه‌وێت،وه‌ك چۆن قفڵی كێشه‌ی فه‌له‌ستین چه‌نده‌ها ساڵه خه‌ریكین و بۆمان نه‌كراوه‌ته‌وه،دڵنیابن قفڵی كه‌ركوكیش هه‌مان ژه‌نگی گرتووه،ئێ خۆ له كایه‌ی فول دیموكراسیدا بۆت نییه به "هێزی داد"مافی خۆت وه‌رگریته‌وه، ته‌نها بۆت هه‌یه هاوارێكی شه‌رمن به‌كه‌ی، به‌م شێوه‌یه زاری به‌رپرسانی كورد قفڵ ئه‌ده‌ن و به به‌ڵێنی زاره‌كی كلیلی زه‌مه‌نیان ئه‌ده‌نێ، قفڵ له زاری جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ و ماف په‌روه‌ران دراوه‌و مافی په‌له‌وه‌ریش به چه‌وساوان ڕه‌وانابینن،یان قسه‌كانیان بستێك ناڕوا،ئه‌وه‌تا هه‌ندێ له سه‌رانی ڕژێم كه مسته هه‌قی سێداره‌ن هێشتا ده‌رگای زیندانیان لێ قفڵ دراوه‌و ڕه‌نگه ئازادیش بكرێن،جا با پاشماوه‌ی قوربانیان هه‌ر قوڕ بپێون،قفڵه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌حه‌ش كه ئه‌درێ له ده‌ڕابه‌ی ئه‌و دوكانانه‌ی كه خواردنی به‌سه‌ر چوویان داناوه بۆ فرۆشتن ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك ئه‌خایه‌نێ،گوایه عقوبه‌ی سه‌ختی داون ، له كاتێكدا خۆراكی به‌سه‌رچوو زه‌هری سپی یه‌و پڕ مه‌تر سییه بۆ سه‌ر گیانی هه‌موان،ته‌نها بۆ ئه‌و به‌رپرسانه نه‌بێت كه شه‌ش حه‌وت ڤێلاو سه‌یاره‌و خانوی قفڵ داوه‌و پێویستی به‌وه نیه شتی موفره‌دو هه‌رزان بكڕێت له بازاڕی ڕه‌شا،كه‌واته ئه‌وه‌ی قفڵ له ژیانی دراوه چینی هه‌ژاره،سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ده‌رده سه‌ریانه‌ش ئه‌وه ناخۆشه خاوه‌ن خانوو پێی ده‌ڵێ مانگانه قفڵه‌كه‌ی 3وه‌ره قه‌یه‌و سه‌ری بورج قڕوشێكی كه‌م بێت وه‌ری ناگرم ،ئه‌توانی بڕۆیت،به‌ر له‌وه‌ی بڕۆینه ده‌ر له خانووه كه نا له‌م بابه‌ته، با ئه‌وه‌ش باسكه‌م ،له‌م ڕۆژانه‌دا به هاوڕێیه‌كم وت له‌وه‌ته‌ی ئه‌مریكا خۆی كردووه به عێراقدا كلیلی ته‌بایی نێوان تائیفه‌و مه‌زهه‌به‌كان بزر بووه و قفڵی ده‌رگای ئاژاوه شكاوه،وتی زائیده‌ن خۆڵ بارانه‌كه‌ی، وتم ڕاست ئه‌كه‌ی ئه‌م خۆڵه ژینگه پیس ئه‌كا،به‌ڵام كه میلله‌ت خۆڵی مردوی به‌سه‌ردا بكرێ‌و به‌ر پرسانی له ئاست ماف و ڕاستیدا زاریان به دۆلار قفڵ بدرێ چی ڕوئه‌دا؟وتی باسی مه‌كه دار‌و دیوار گوێی هه‌یه!. awatalany@yahoo.com
|