دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ (فه‌رید زامدار)دا
ڕه‌وشت محه‌ممه‌د
هه‌ینی-12-تشرینی دووه‌م(مانگی 11)-2010
+ له‌شێوازی كاركردنه‌كانی ئێوه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م داخۆ ئه‌و شێوازه هه‌ر له‌فه‌رید زامداره‌وه ده‌ستپێده‌كات یان به‌ر له‌ئه‌و سه‌ره‌تایه‌كی تری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه؟ ئه‌و سه‌ره‌تایه كامه‌یه؟
ـ سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م, ئه‌م پرسیاره چه‌ند جارێكی تریش ڕووبه‌ڕووی شێوازی من كراوه‌ته‌وه من ئه‌وه‌نده‌ی خۆم ببینم, هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مناڵیمه‌وه یان سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌م به‌ڕووی نووسین‌و تێگه‌یشتنم له‌كێشه‌كانی ژیان‌و به‌ربه‌ره‌كانێم له‌گه‌ڵیاندا, خاوه‌نی ئیحساسی خۆم بووم, ڕوانینم بۆ سروشت ڕوانینی تیبه‌ت بوو، جیا له ڕوانینی ده‌وروبه‌ر, ئه‌وه‌نده خهیاڵو ده‌رچوونم له‌و واقیعه مناڵانه‌یه, خۆم ئه‌وه‌نده خه‌ونی زۆر كردبووم بهوهڕانهدهگهیشتم بیانگێڕمه‌وه یان بیاننووسم, له‌دووتوێی ئه‌و خهیاڵو ڕامانانهوه لهسروشتو نهێنییه‌كانی هه‌وڵمدا بزانم چی لهناخو ده‌وروبه‌ری سروشتایه؟ چی له‌پشت به‌ردێكه‌وه هه‌یه؟ چی له‌پشت شاخێكه‌وه هه‌یه؟ هه‌میشه هه‌وڵی گه‌ڕانم هه‌بووه به‌دوای ئه‌و نهێنیانه‌ی چاو بڕیان ناكات‌و خه‌یاڵ بڕیان ده‌كا, به‌وجۆره مامه‌ڵه كردنانهم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانه‌وه به‌شیعر, بهشێوهكاری, بهههڵكۆڵین, ئه‌و پڕبوونهی له‌ناخمدایه له‌خه‌یاڵمدایه, لهمێشكمدایه له هه‌ناسه‌مدایه, ئه‌مویست بهههمووشێوهكان گوزارشتی لێبكه‌م تا بتوانم خۆم چۆڵبكهمهوه ڕه‌نگه من به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو خهونو خه‌یاڵه گه‌ورانه‌م نه‌گرتایه ئه‌گه‌ر گوزارشت نه‌بووایه.
+ كاك فه‌رید زۆرجار گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا قسه‌كردن ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌ردوو بواره‌كه واته شیعر‌و شێوه‌كاری شیعر‌و هێڵ, ئه‌م دوو بابه‌ته هه‌میشه له‌گه‌ڵ تۆدا خۆیان ده‌سه‌پێنن, لێره‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم: ئایا لای جه‌نابتان هێڵو وشه، لای ڕێبوار سه‌عید ڕهنگو وشه، ئه‌مه واتای دروستبوونی شێوازێكی نوێیه له‌هونه‌ری كوردیدا یاخود ئه‌و دووبواره به‌حوكمی نزیكیان لای ئێوه تێكه‌ڵ ده‌بن, به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و دووبواره لای ئێوه لهنزیكییانهوه تێكه‌ڵ ده‌بن یاخود واتای دروستبوونیشێوازێكی نوێیه له‌ده‌ربڕین؟
ـ ڕاسته من به‌ر له‌هه‌موو شتێك شاعیرم به‌ر لههێڵكاری، به‌ر له‌خه‌ت، به‌ر له سیاسه‌ت، به‌ڵام من هه‌موویانم پێكه‌وه گرێداوه, جاریتریش وتومه لای من هه‌موو شتێك شیعره, ژووری نه‌شته‌رگه‌ری دكتۆر‌و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاریان دێنێ هه‌مووی كه‌ره‌سته‌ی شیعرین ژووری ئه‌ندازیارێكی میعماری كاری ڕۆژنامه‌نووسی هه‌موو شته‌كان شیعرییانه ههڵسو كه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، كه‌ده‌ڵێم شیعریانه له‌كاری ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌رامبه‌ر بهشیعرهكه شه‌فافییه‌ت به‌كارده‌هێنم ئیتر شه‌فافییه‌ت له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا, سیاسه‌تمه‌دارێك كهشهفافییهت به‌كارده‌هێنێ به‌لای منه‌وه موماره‌سه‌ی كرده‌ی شیعریی ده‌كا, ئیتر من وادهڕوانم بۆ هه‌موو بواره‌كانی ده‌ربڕین كهسهرهتاكهیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تایه‌كی شیعری.
+ باشه ئه‌ی پۆلینكردنهكانی زمان، ئه‌وه زمانی ڕاسته‌وخۆیه, ئه‌وه زمانی شیعره, لای تۆ ئه‌مه گرفتی دروستكردووه؟
ـ لای من كۆمه‌ڵێك پۆلێن كردن هه‌یه بۆ زمان، ده‌توانم بڵێم ئه‌و پۆلێن كردنه له‌ئه‌ده‌بی عهرهبیو جیهانیش, بۆ نمووونه ده‌قی داخراو ده‌قی هێرشبه‌ر، یان ده‌قێكی كلیلدراو له‌ژوورێكدا، بۆ نموونه قه‌سیده‌یه‌كی درێژم هه‌یه كهبڵاوم نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ناوی (ناوچه‌یه‌ك له‌ژووره دزراوه‌كه), من دان به‌وه‌دا ده‌نێم له‌هه‌وادا كۆمه‌ڵێك ژوور هه‌یه له‌ئاسماندا, له دیدگاكاندا كۆمه‌ڵێك ژوور هه‌ن، له‌خه‌یاڵدا كۆمه‌ڵێك ژوور هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك كلیلی ئه‌و ژوورانه‌ی پێ نییه، كلیی ئه‌و ژوورانه لای داهێنه‌كان خۆیانه, ئه‌توانم بڵێم ئه‌و ژوورانه قه‌ده‌غه‌ن بۆ خه‌ڵكی تر, له‌به‌رئه‌وه شیعری ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌مێكه پێناسه‌ی بۆ كراوه له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا, وه له ئه‌ده‌بی فه‌ڕه‌نسیدا زۆر ته‌ركیز له‌سه‌ر ئهوئهدهبه ده‌كرا, شیعری ڕاسته‌وخۆ ئه‌و شیعرانه‌ن كه لای خۆمان به‌شیعری گۆرانی زۆر جار ڕۆمانسییه كهقوڵبوونهوهی تێدایه به‌ڵام ئه‌و ده‌قانه‌ی ناومان نان ده‌قی داخراو له‌ناو ئه‌و ژوورانهدایه داهێنه‌ره‌كان دهتوانێبچێته ژووره‌وه, یان ده‌قی هێرشبه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی هێرش ئه‌كاته سه‌ر كێشه‌كانی ژیان به‌توندی لێیانده‌دا, هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه ده‌قی هێرشبه‌ر لای ئێمه كه‌مه.
+ كاك فه‌رید ئێوه له‌ته‌عریفی ده‌قه داخراوه‌كاندا ده‌ڵێن ته‌نیا داهێنه‌ر خۆی ده‌توانێ ئه‌و ده‌رگایانه بكاته‌وه, ئه‌ی له‌م كاته‌دا ئیشی ڕه‌خنه‌گر چی ده‌بێ؟
ـ ڕه‌خنه‌گر ئیشی ئه‌وه‌یه هه‌وڵبدا هیچ نه‌بێ ئه‌و ده‌رگایه ئه‌گه‌ر بۆ یشی نه‌كرێته‌وه هیچ نا له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه بتوانێ شتێك بدزێ چونكه ڕه‌خنه‌گر ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌بدا له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ده‌قه‌كه موناقه‌شه‌ی دیدگاكانی بكات نه‌ك موناقه‌شه‌ی ڕه‌ئی, كاتێ ڕه‌خنه‌گر موناقه‌شه‌ی ڕه‌ئی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ده‌ق ده‌كا ئه‌وه هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ، چونكه دواجار خاوه‌ن ده‌قیش خاوه‌نی ڕه‌ئی خۆیه‌تی, ئێمه ئه‌وكاته ده‌توانین مه‌سه‌له گرنگه‌كان ببڕینو ده‌قێكی ڕه‌خنه‌یی داهێنان ئامێز به‌رهه‌م بهێنێن كه موناقه‌شه‌ی دیدگاكان بكه‌ین نه‌ك ڕهئیو بۆچوون, كاتێ تۆ بهشیعرهكهت یان به تابلۆكهت ئیزافه‌یه‌ك ده‌خه‌یته سه‌ر سروشت شتێك زیاد ده‌كه‌یت له‌سروشتدا نییه، لێره شتێك له‌نێوان خوێنه‌رو بینه‌رو ڕه‌خنه‌گردا دروستده‌بێ ڕه‌خنه‌گر ده‌ی به‌توانا ده‌بێت بتوانیت بچێته نێو عه‌وامیلی ده‌قه شیعرییه‌كه, بۆ نموونه تۆ له‌وێنه‌یه‌كدا ده‌ڵێن (هه‌تاو به‌پێ دێته ژووره‌كه‌مه‌وه) یاخود ده‌ڵێی (منداڵی قه‌بر) ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر بتوانێ دیدگاكانی شاعیر ببڕێت له‌وه‌ی كهبهپهیوهندی بهژیانو مردن‌و قه‌برو هه‌ستانه‌وه هه‌یه .
+ باشتر وانییه ڕه‌خنه‌گر كه‌شفكردن به‌وه‌زیفه‌ی خۆی بزانێ؟
ـ به‌ڵێ ئه‌سڵه‌ن ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌قینه، ڕه‌خنه‌ی زانستی ئه‌وه‌یه كاری كه‌شفكردن بكا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه له‌وجۆره ڕه‌خنه‌گرانه‌مان زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ش كه‌هه‌ن ئێستا له‌سه‌ر ئاسته ئه‌كادیمییه‌كان ئیشی له‌سه‌ر ئه‌كرێ, ئاسته ئهكادیمییهكهش له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موویان په‌یوه‌سته به‌كۆمه‌ڵێ ڕێنمایی ئه‌كادیمی كه نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه له‌كاتێكدا له‌كاری داهێناندا هیچ نهخشهیهكو هیچ به‌ربه‌ستێك نییه, له‌جیلی دوای ڕاپه‌ڕین چه‌ند ده‌نگێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌تا خۆیان له‌قه‌ره‌ی شیعرداو دواتر وازیان لێهێناو خۆیان به‌ڕه‌خنه‌وه خه‌ریك كرد له‌وانه كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌گری باش دروستبوون ئه‌وانه توانیویانه ئیكتشاف بكه‌ن.
+ ئێوه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ڕێبوار سه‌عید, واته پڕۆژه‌ی (ڕهنگو وشه) چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ـ ئه‌مه كارێكی باشه هیوام وایه به‌رده‌وام بێت, كاری وا له‌لای ئێمه كه‌مه له‌ناو عه‌ره‌بیشدا جبران خه‌لیل جبران هه‌یه هه‌م شاعیره هه‌م شێوه‌كار، موزه‌فه‌ر نه‌واب هه‌رچه‌نده كه‌م كه‌س ده‌زانێ كهموزهفهر شێوهكاریشه، سه‌باره‌ت به‌م دووكاره من نازانم وه‌ك چۆن بهقهڵهمهكهم دیدگایهكم ده‌گوازمه‌وه سه‌ر كاغه‌ز هه‌ر واش بهفڵچهكهم دیدگاكهم ده‌خه‌مه سه‌ر له‌وحه.
+ ئه‌گه‌ر شتێكیش له‌سه‌ر شیعری كلاسیك بڵێین, من واهه‌ست ده‌كه‌م شیعری نوێمان خاوه‌نی ئه‌م ()و قوڵاییه نییه وه‌كو ئه‌و نموزه‌جه شیعرییه‌ی كلاسیك كه بۆمان ماوه‌ته‌وه.
ئه‌ده‌بی هه‌موو دنیا به‌چه‌ند مه‌رحه‌له‌یه‌ك هاتۆته پێش, ئه‌ده‌بی كوردیش هه‌روا له‌فۆلكلۆره‌وه بۆ شیعری كلاسیك, شیعری كلاسیك قوڵییه‌كه‌ی له‌وه‌وه دێ شاعیرانی ئه‌وان له‌حوجره خوێندویانه خاوه‌نی جۆرێك لهتهصهوف بوون كهلهدینهوه وه‌ریانگرتووه، زۆر تێكه‌ڵی سروشت بوون كه‌میان له‌شار ژیاون ئه‌مه وای كردووه خاوه‌نی تێڕامان بن, ده‌بینی ئه‌وان قورئانیان خه‌تم كردووه لێیه‌وه فێری زۆر شت بوون, تێڕامانیانو قوڵبوونه‌وه‌یان زۆر بووه چونكه ته‌نیاییان زۆر بووه.
+ لێره‌دا ده‌مه‌وێ بپرسم بۆچی ئه‌مڕۆ شیعری نوێ خاوه‌نی ئه‌و قوڵیه نییه له‌كاتێكدا سه‌رده‌می كلاسیك ته‌نیا كه‌لتور كه‌لتووری ئیسلام بووه ئه‌مڕۆ به‌حساب زیاد له كه‌لتوورێك له‌به‌رده‌مماندایه ئه‌وه چییه واده‌كا كه خاوه‌نی ئه‌ده‌بێكی پڕ لهڕامانو قوڵبوونه‌وه نه‌بین؟
ـ ئاخر كاك ڕه‌وشت دوای ئه‌و قۆناغه قۆناغی تر هات قۆناغی ڕۆمانسییه‌ت هات ڕۆمانسییه‌تی شۆڕشگێڕیی هات, ته‌بعه‌ن عومق زۆر بووه له‌شاعیرانی تریش ئه‌و گۆرانه ئه‌وه كامه‌رانه ئه‌وه شێخ نورییه زۆرێ له‌شاعیرانی دوای كلاسیك عومقیان هه‌بووه, دوای ئه‌وه شیعری ڕیالیزمی ئه‌ویش عومقی هه‌بووه, دوای ئه‌وه من تا ئێستاش وای ده‌بینم شیعری كوردی نوێ ئیمتیدادی شیعری ڕۆمانسییه‌تی كوردییه كهدهگوترێ قۆناغی گۆڕان‌و دوای گۆڕان ئێستاش (الحداثة) و (مابعد الحداثة) هه‌یه ئێسته‌ش شیعرمان هه‌یه خاوه‌نی قوڵاییه لهكلاسیك زۆربه‌یان مهفهومن بێجگه له نالی, ده‌نا ئه‌گه‌ر ئێمه حه‌مله‌یه‌كی تهرجهمهمان هه‌بێ بۆ زمانه زیندووهكان زۆر جار وتومه شیعری كوردی ئه‌گه‌ر له‌ئاستی نۆبڵیشدا نه‌بێ كه‌متر نییه.
+ كه‌واته پێویستمان بهبازاڕێكی ئه‌ده‌بی هه‌یه؟
ـ به‌ڵێ ڕاسته.
+ ئه‌ی ده‌زگایه‌ك بۆ ئه‌م كاره؟
ـ ئه‌مه زۆر گرنگه من كاریشم بۆ ئه‌وه كرد له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ڕۆشنبیری به‌دلیسی له‌گه‌ڵ دكتۆر سهلاحو عه‌زیز پڕۆژهكهشمان گه‌ڵاڵه كرد به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی كادێری پێویست نه‌بوو, هه‌بوو زمانی ئینگلیزی بزانێ به‌ڵام ئهحاسیسی شیعری نه‌بوو, هه‌شمانه زمانه‌كه‌ش ده‌زانێ ئهحاسیسی شیعریشی هه‌یه ئێستا دكتۆر فه‌رهاد فه‌ره‌نسییه‌كی باش ده‌زانێ به‌ڵام ته‌مه‌ڵه نایكا.
+ زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ئاماده‌بوونه.
ـ بژی سه‌ركه‌وتووبن.
------------------------
www.zagros.org/w/rawisht/arts/rawisht-2010-11-12-0834.html