|
-- |
|
 |
| |
|
|
|
|
|
|
|
---- |
|
نوێترین بابه‌ت ..... |
|
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ (فه‌رید زامدار)دا
+ له‌شێوازی كاركردنه‌كانی ئێوه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م داخۆ ئه‌و شێوازه هه‌ر له‌فه‌رید زامداره‌وه ده‌ستپێده‌كات یان به‌ر له‌ئه‌و سه‌ره‌تایه‌كی تری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه؟ ئه‌و سه‌ره‌تایه كامه‌یه؟ ـ سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م, ئه‌م پرسیاره چه‌ند جارێكی تریش ڕووبه‌ڕووی شێوازی من كراوه‌ته‌وه من ئه‌وه‌نده‌ی خۆم ببینم, هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مناڵیمه‌وه یان سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌م به‌ڕووی نووسین‌و تێگه‌یشتنم له‌كێشه‌كانی ژیان‌و به‌ربه‌ره‌كانێم له‌گه‌ڵیاندا, خاوه‌نی ئیحساسی خۆم بووم, ڕوانینم بۆ سروشت ڕوانینی تیبه‌ت بوو، جیا له ڕوانینی ده‌وروبه‌ر, ئه‌وه‌نده خه‌یاڵ‌و ده‌رچوونم له‌و واقیعه مناڵانه‌یه, خۆم ئه‌وه‌نده خه‌ونی زۆر كردبووم ... درێژه |
|
-- |
|
|
بابه‌ته نوێکان ... |
|
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ (فه‌رید زامدار)دا
+ له‌شێوازی كاركردنه‌كانی ئێوه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م داخۆ ئه‌و شێوازه هه‌ر له‌فه‌رید زامداره‌وه ده‌ستپێده‌كات یان به‌ر له‌ئه‌و سه‌ره‌تایه‌كی تری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه؟ ئه‌و سه‌ره‌تایه كامه‌یه؟ ـ سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م, ئه‌م پرسیاره چه‌ند جارێكی تریش ڕووبه‌ڕووی شێوازی من كراوه‌ته‌وه من ئه‌وه‌نده‌ی خۆم ببینم, هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مناڵیمه‌وه یان سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌م به‌ڕووی نووسین‌و تێگه‌یشتنم له‌كێشه‌كانی ژیان‌و به‌ربه‌ره‌كانێم له‌گه‌ڵیاندا, خاوه‌نی ئیحساسی خۆم بووم, ڕوانینم ... درێژه |
|
-- |
|
له‌نێوان "مه‌حوی"و "نیكوَس كازانتزتكیس"دا
ڕامانێك له ڕوَمانی "فرانسیسكوَس قه‌دیسی من"
وتم با له‌م ده‌رو له‌م كۆیه‌دا ئانێ سكونه‌ت كه‌م
وتی عاشق ده‌بێ هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ربێ كۆبه‌كوَ بڕوا
"مه‌حوی"
ئه‌وه‌ی ڕۆمانی (فرانسیسكۆس قه‌دیسی من)ی خوێندبێته‌وه تێده‌گا كه ئه‌م ڕۆمانه چ ئاشنایبه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دێڕه شیعره‌ی مه‌حویدا هه‌یه كه‌ده‌ڵێ:
وتم با له‌م ده‌رو له‌م كۆیه‌دا ئانێ سكونه‌ت كه‌م
وتی عاشق ده‌بێ هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ربێ كۆبه‌كوَ بڕوا
به‌شێویه‌ك ڕێ به‌خۆم ئه‌ده‌م كه بڵێم ئه‌و شیعره ناوه‌ڕۆكی گوشراوی هه‌موو ... درێژه |
|
-- |
|
ئه‌وه‌ی له باره‌ی عه‌لائه‌دین سه‌جادییه‌وه نه‌وتراوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ
بۆ زیاتر سۆراخكردنی لایه‌نه شاراوه‌كانی ژیانی مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی، زیاتر له‌وه‌ی كه له‌نێو كتێباندا هه‌یه، \"سه‌روا\" به پێویستی زانی پرۆفیسۆر دوكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول بێنێته قسه‌و هه‌ربه‌م شێوه‌یه لێمان پرسی:+ به حوكمی ئه‌وه مامۆستا سه‌جادی فه‌قێی باوكی ڕه‌حمه‌تیتان بووه و هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له دۆست و هاوه‌ڵه‌كانی خۆتان ده‌كرێت زیاتر له‌وه‌ی له كتێبه‌كاندا هاتووه تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی ژیانی ... درێژه |
|
-- |
|
له وشه‌نا..... له‌ڕوونی ئاو
لێره به‌داو
به‌كات‌و زه‌مانی ئه‌ڤین
ئه‌مه‌وێ..
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌شیعرته‌وه
كانی مانا لێبده‌م‌و
له‌سه‌ر زه‌وی وشه‌كانتا
ورده گییای ماچ بڕوێنم
له‌م ده‌رگایه‌وه ئه‌مه‌وێ
ئاوازێك به‌به نه‌مریتا ببڕم‌و
مردن له‌بیر شیعره‌كانم ببه‌مه‌وه
له‌م ده‌رگایه‌وه ئه‌مه‌وێ
بتهێنمه‌وه بۆ لای باران
سه‌رخه‌وێكی ژیان بشكێن‌و
سه‌لامێ بكه‌ی له یاران
ئه‌مه‌وێ له‌م په‌نجه‌ره‌وه
جارێكی تر گوێ له‌چپه‌ی هه‌تاو بگری
كاتێ به‌یان هاوار ده‌كا
گوێ له‌ڕامانی مانگ بگری
وه‌ختێ شه‌و
خه‌ودا ئه‌گیرسێنێ
ده‌مه‌وێ بێیه‌وه ئێره
له وشه‌نا....
له‌ڕوونی ئاو
شیعرێكی تازه بنووسی
له‌وشه‌نا..
له گڕوگاڵی مناڵی
ناونیشانی دیوانه‌كه‌ت هه‌ڵبژێری
له وشه نا...
له ئه‌ڤین ڕۆمانێك ... درێژه |
|
-- |
|
پێویسته شه‌ڕێ هه‌ڵگیرسێ
\"چرایه‌ك له‌نێو دڵمداو چرایه‌كیش به‌ده‌ستمه‌وه, ئه‌چم بۆ شه‌ڕی تاریكی\"
\"ئه‌حمه‌دی شاملو\"
تاریكی هاتۆته حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانمان
له‌گه‌ڵ گوڵی به‌رده‌رگاكه‌مانا ده‌ئاخفێ
هاتووه له‌نێو گوڵدانه‌كانمانا بڕوێ
تاریكی له‌حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌دا
له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانماندا یاری تۆپی پێ ئه‌كا
به‌شێك له‌ڕه‌نگی ده‌فته‌ر ڕه‌سمه‌كانیان پڕئه‌كاته‌وه
تاریكی له‌گه‌ڵ داری مامۆستاكه‌دا
ده‌ڕژێته نێو دوو ده‌ستی ئه‌و قوتابییه‌ی
ئه‌مڕۆ ته‌حزیری نه‌كردووه
گوێ له چپه‌چپی من وهاوڕێكه‌م ده‌گرێ
چه‌ند به‌جه‌رگ‌و چاونه‌ترسه تاریكی
له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه ڕوونه‌كانی قوتابیانی زانكۆدا
ئه‌یه‌وێ بچێته ژوورێ
تاریكی له‌هۆڵی موحازه‌ره‌كاندا
خۆی ده‌خزێنێته لای ... درێژه |
|
-- |
|
دوواین نامه‌ی یه‌كه‌م سه‌فه‌ر
ئه‌چمه ئه‌وبه‌ری شه‌ڕه‌كان
ئه‌ڕوَم دێڕێك ئه‌هێنه‌وه
دێڕێك به‌فیشه‌ك ده‌رمانكرد
به‌خوَشه‌ویستی دێته‌وه
ئه‌ڕوَم شیعرێ ئه‌هێمه‌وه
شیعرێ به‌فیشه‌ك ده‌رمانكرد
به‌خوَشه‌ویستی دێته‌وه
ئه‌چمه ئه‌وبه‌ری شه‌ڕه‌كان
ئه‌ڕوَم
تا دوور .. له‌گولله .. دوور
له‌سنوور
به‌یانییه‌ك
گوێم له‌ده‌نگی هه‌ڵهاتن و
ئێواره‌یه‌ك
گوێم له‌ڕه‌نگی ئاوا بوون بێ
*** *** ***
\"ئه‌و\" به‌رله‌من
سه‌فه‌ری كرد
شه‌ڕ فڕاندی
\"ئه‌و\" به‌رله‌من
ئێره‌ی سپارد به‌بێده‌نگی
\"ئه‌و\" له‌گه‌ڵ ده‌یان ڕه‌شنووسی
نه‌نووسراوا
كه‌مێك ته‌مه‌ن كه‌پێی مابوو
پێچایه‌وه‌و بردییه ... درێژه |
|
-- |
|
ڕێپێوانێك به‌به‌شداری شاخ وقه‌ڵه‌م وبه‌رده‌نوێژ
له‌وێ گه‌ر په‌نجه‌ره هه‌یه, ته‌ماشاكه‌ی؟
ته‌ماشه‌كه
هه‌ر لوتكه شاخێكت بینی
به‌هێمنی بانگی لێكه..هه‌رئه‌وه‌نده
ئیتر ده‌نگه‌كه ده‌ناسێ و
پێلاَوه‌كه‌ی سه‌ر پێده‌خاو
چمكی كه‌واكه‌ی هه‌ڵده‌كاو
دڵنیابه ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێدێڵێ و
ئه‌و لوتكه دێ..
ده‌نگه‌كه‌ی تۆ باش ده‌ناسێ
ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره شك ده‌به‌ی؟
له‌په‌نجه‌ره‌ی زیندانه‌وه
ته‌ماشاكه
هه‌ر به‌چپه ناوی لوتكه‌كان بهێنه
هه‌موویان دێن..هه‌ر هه‌موویان
داده‌به‌زنه شاره‌كان و
ڕێپێوانی شاخ ساز ده‌كه‌ن
كه دێن شاخه‌كان زۆر تووڕه‌ن
ده‌میان پڕه له زایه‌ڵه‌و هاوارده‌كه‌ن
ئه‌و هاوڕێیه‌مان ئازادكه‌ن
ئێمه‌ی شاخ ئه‌و باش ده‌ناسین
چه‌ند ... درێژه |
|
-- |
|
نامه‌ی گه‌ڵایه‌ك بوَ پایز
ئه‌ی خه‌ڵوه‌تی مورائی بێده‌نگی خود نومائی
ڕه زه‌ردی عاشقی به نه‌ك ڕه‌نگزه‌ردی شه‌قی به
دڵی من پڕه له‌عیشقی توَ
ڕووی من پڕه له‌زه‌ردیی
\"ڕه‌نگی زه‌ردی عاشقانه\"
ئه‌ی پایز
له‌ئانی هاتنی توَدا
من پڕپڕم له‌هه‌ستی به‌ربوونه‌وه
پڕپڕ له‌حه‌زی جیابونه‌وه
هه‌ی . . .له‌وه‌ی وا حاڵی بووه
نێوان من وتوَ دژواره
له‌چاوی ئه‌وانه . . . هه‌ی
ئه‌ڵێی له‌ئانی به‌ربوونه‌وه‌ی ڕوحی منا
له‌نجه‌و سه‌مای من نابینن ... درێژه |
|
-- |
|
شیعـــــری كورت (كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م)
كه‌ركوك په‌نجه‌ی نووسینمه دوا دێڕی شیعری ڕاپه‌ڕین په‌نجه‌ی كه‌ركووك نوسییه‌وه
كه‌ی توانییان نالی‌و مه‌حوی له‌شیعری من بكه‌نه‌وه, كه‌ی وایان كرد, مه‌م عیشقی زین له‌دڵ ده‌ركاو نامه‌ی په‌شیمانی نووسی.., كه‌وشه‌و شیعر‌و عیرفانیان له‌ڕیشی ((عوریان)) كرده‌وه.
ئه‌وكاته كه‌ركووك خۆی ئه‌ڕوا, چونكه باباگوڕگوڕی من, وڵاتی بێ شیعری ناوێ, وڵاتی بێ عه‌شقی ناوێ, ئه‌و خۆی شاعیره‌و عاشقیش, دوا دێڕی شیعری ڕاپه‌ڕین په‌نجه‌ی كه‌ركووك نووسییه‌وه, دوا چۆڕی ... درێژه |
|
-- |
|
شیعـــــری كورت (كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م)
مناڵی من ومانگی گه‌وره
ئه‌وشه‌و مناڵیم له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا
به‌سه‌ر ڕێگای تریفه‌وه ڕێی لێ ون بوو...
ونبوو
خۆی‌و گشت دێڕه سپییه‌كان،
خۆی‌و به‌هانه‌كانی شه‌و،
خۆی‌و گشت شیعره‌كانی مانگ،
ڕێی هاتنه‌وه‌یان لێدزرا
له‌وشه‌وه‌دا كه به‌زه‌حمه‌ت
مناڵی من گه‌ییه لای مانگ،
یادی پڕ بوو بوو له‌تریفه
له‌ڕه‌نگی سپی‌و له ئازادی
له‌گه‌ڕانه‌وه‌یداون بوو،
ئێسته‌ش نازانم په‌یامی
مانگی گه‌وره بۆ من چی بوو،
ئێسته‌ش منی گه‌وره نازانم
مانگ چۆن شیعری ... درێژه |
|
-- |
|
شیعـــــری كورت (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م)
ئاوازێكی زه‌ردی شه‌رمن
گوێم له دوایین ماڵئاواییه‌كانی هاوینه,
كه چۆن ده‌نیشێته سه‌ر ڕوخساری گه‌ڵاكان و
گه‌ڵاكانیش به‌رئه‌بنه‌وه‌و
چپه چپی به‌ربوونه‌وه
ئاوازێكی زه‌ردی شه‌رمن,
ئاوازی پایزی خه‌مین ده‌رئه‌هێنن.
بۆ هه‌نگاوه ورده‌كانی ڕێی قوتــابخـانه
هه‌موو ساڵێ
كه‌جانتای مناڵه‌كه پڕ ئه‌بێ له ئه‌لفبێ‌ی نوێ
,پڕ ئه‌بێ له‌كاغه‌زو قه‌ڵه‌م ,
منیش پڕ ئه‌بم له‌هه‌ستی فڕین,
تاجوانترین چه‌پك بدۆزمه‌وه له‌ئافه‌رین،
بۆ یه‌خه‌ی تۆ,ئه‌ی منداڵه خه‌نداوییه‌كه،
جانتاكه‌ت بۆنی سبه‌ینێی لـێ‌دێ
،بۆنی به‌یانی‌و ئێواره‌كانی سبه‌ینێ، ... درێژه |
|
-- |
|
خاوه‌ن شكۆ ك،ۆ،س،ا،ر،ی
له‌نێو په‌یكه‌ری شیعرێكی (غه‌ریبه)كه‌ی خاك‌و خۆڵا
به‌چلو چێوی ڕوحیانه‌تی (قه‌له‌نده‌ره)ێكی ڕووته‌وه
كاتێ كه دێ .... خاوه‌نشكۆ
ئاستانه‌كه‌م...
هه‌روه‌ك له‌خه‌یاڵی (مه‌وله‌وی)ت هه‌ڵكێشابێ
(چوون ڕووی ئازیزان نه‌زاكه‌ت ئه‌بڕێ به‌به‌رگی خۆیان)
وه‌ختێ ئه‌و دێ....
بایه‌ك له‌گه‌ڵ خۆ‌یا دێنێ
گیاكێویله‌ی نێو تابلۆكه ده‌شنێته‌وه
كاتێ كه‌دێ ڕیحانه‌ی باخچه‌كانیش دێن
كه‌له‌دیوه‌خانی (من)ا دائه‌نیشێ
خاوه‌نشكۆ...
حه‌وشه‌كه دێته ژووره‌وه
دیوه‌خان پڕده‌بێ له‌ڕه‌نگ
له‌بۆنی هه‌رچوار وه‌زه‌ره‌كه
وه‌ختێ ئه‌ودێ په‌نجه‌ره‌كان واڵا ئه‌بن
ده‌رگاكانم ئه‌كرێنه‌وه
خۆر له‌په‌نجه‌ره‌وه بزه‌و
مانگیش له‌ده‌رگاوه سڵاو
خاوه‌نشكۆ كاتێ كه‌دێ...
ڕۆژوو شه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كا دێن
پێڵاویان له‌سه‌ر پێ ... درێژه |
|
-- |
|
ببورن شیعری من نه‌هات بۆ هه‌ڵه‌بجه
قورسایی شاخی
یه‌كه‌م ناو نیشانی شیعرم لێڕوا
له‌وكاته‌وه
توانیم ده‌ریا
ده‌ریا بگرم به‌په‌نجه‌وه‌و
شیعر‌و ماسی
بنووسمه‌وه
له‌یه‌كه‌م
به‌یانی سووتانما
كه‌دڵ شه‌فه‌قی شیعری دا‌و
جه‌سته‌م ئیتر بوو
به‌سووتماك
له‌وڕوَژه‌وه
ئه‌مه‌وێ هه‌ڵه‌بجه بكه‌م
به‌مانا، له‌گڕووگاڵی مناڵانا
هه‌ڵه‌بجه‌بكه‌م به مانا
له‌ئاستانه‌ی ئاسمانا
ئه‌مه‌وێ
هه‌ڵه‌بجه به‌م له‌به‌روَكی
ئێواره‌كانی عاشقانا
له‌وڕوَژه‌وه
جوگرافیای ده‌ریا
ئه‌گه‌ڕێم
تاده‌ست له‌ده‌ستی ئاو بنێم
هه‌موو جارێ
وه‌ختێ ده‌ریا
ئه‌گرم به‌په‌نجه‌كانمه‌وه
تا له‌ئاسمانه‌وه
شیعرێ بوَهه‌ڵه‌بجه
ببارێنم
هه‌مووجارێ
....شتێ،
له شیعر ته‌نیا خوَی و
....شتێ،
له‌میهره‌بانی خوا‌و
....شتێك،
له خه‌نده‌ی مانگ ئه‌چێ
هه‌موو جارێ
كه‌ئه‌مه‌وێ ... درێژه |
|
-- |
|
دایك ناچـێته سـه‌ر كـاغه‌ز
دایكانێك میهره‌بانتر له‌گه‌ڵای دره‌خت سهراب
نا. . ده‌ریا كۆناكرێته‌وه! ئه‌م كاره به‌قه‌د نووسینه‌وه‌ی میهره‌بانی دایك ئه‌مترسێنێ , من.. تا ئه‌گه‌مه به‌رده‌م ده‌ریا وشه‌كانم هه‌موو ده‌خنكێن، ئه‌وان هیچكام شه‌ڕی ئه‌م (وشه)یه‌م بۆ ناكه‌ن ـ ئه‌م شه‌ڕه‌م بۆ نابه‌نه‌وه، ده‌ریام بۆ كۆناكرێته‌وه هه‌ر ده‌ڵێی هه‌رچی سۆزه له‌چاوی دایكه‌وه ده‌ڕژێ‌و په‌پوله‌و گوڵ به‌شی خۆیان هه‌ڵده‌مژن‌و ئێمه‌ش به‌شی خۆمان ون ده‌كه‌ین ,هیچ نامێنێ بۆسه‌ر كاغه‌ز, ... درێژه |
|
-- |
|
ته‌ماشای هه‌موو بابه‌ته‌کان بکه
|
پێنجشه‌ممه | 2012-02-23 | Thursday
به تۆوه
1 میوان ته‌ماشای پێگه‌که
ده‌که‌ن
نه‌خشه‌سازی: پێگه‌ی زاگرۆس
|
|
|
|