هه‌موو بابه‌ته‌کانی گۆشه‌ی شتێک بڵی

    Zagros We Site- Discussion Index-?ێ??#1740; ???#1734;?????????
 

pic

 

   

ئایا میلله‌تی پاكستان له‌ كورد زیندووتره‌؟ ڕۆشتنی موشه‌ڕڕه‌ف‌و مانه‌وه‌ی كاكه‌‌و مامه
پاش نۆ ساڵ سه‌رۆكایه‌تیی پاكستان په‌روێز موشه‌ڕڕه‌ف له‌ ژێر فشار موعاره‌زه‌‌و جه‌ماوه‌ر ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌. كوردی هه‌رێمیش ماوه‌ی 18 ساڵه‌ مه‌سعوود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن به‌ڵام هێشتا ماون‌و موعاره‌زه‌‌و جه‌ماوه‌ری كورد هێنده‌ به‌هێز نین ناچاریان بكه‌ن ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌...
ته‌واوی باسه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌‌و شتی خۆی بڵێ

 
 

---

 
Zagros We Site- Discussion Index-?ێ??#1740; ???#1734;?????????
 

pic

 
   

قودس پیرۆز نییه‌‌و دڵ پێویست نییه‌
سه‌ركردایه‌تیی كورد خه‌ریك چی بووه‌ له‌و كاته‌ی ناحه‌زانی كورد هه‌وڵیان ده‌دا كه‌ركووك له‌ كوردستان دووربخه‌نه‌وه‌؟ ئایا ئه‌و سیاسه‌تی گونده‌یی‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی به‌رپرسانی كورد له‌ كه‌ركووك نه‌بوو كه‌ نه‌یتوانی نموونه‌یه‌كی جوانی فه‌رمانڕه‌وایی كوردی به‌ توركمان ‌و عه‌ره‌ب پێشكه‌ش بكات‌و چوونی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمیان لا په‌سه‌ند بكات؟ ئایا سه‌ركردایه‌تیی كورد ئاماده‌یه‌ له‌به‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێم ده‌ستبه‌رداری كه‌ركووك بێت؟  شتی خۆت بڵێ.

 
 

---

 
Zagros We Site- Discussion Index-?ێ??#1740; ???#1734;?????????
 

 

نێچیرڤان-رۆتانا
   

نێچیرڤان-رۆتانا
نێچیرڤان بارزانی ئوتێلی رۆتانا هه‌ولێری کرده‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن دوو کۆمپانیای لوبنانی و ئیماراتی کرایه‌‌وه‌. بارزانی له‌ وته‌که‌یدا باسی وه‌به‌رهێنانی کرد بێئه‌وه‌ی پێمان بڵێت ئوتێلی گرانبه‌ها چ جۆره‌ قازانج و پێشکه‌وتن بۆ کورد ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها باسی هه‌وڵی حکومه‌تی کرد بۆ چاککردنی گوزه‌رانی خه‌لك کرد بێئه‌وه‌ی ڕوونیبکاته‌وه‌ ئه‌و ئوتیلانه‌ چۆن گوزه‌رانی ڕه‌شوڕووته‌کان باش ده‌که‌ن...درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ بخوێنه‌ره‌وه‌و شتێک بڵێ

Zagros We Site- Discussion Index-?ێ??#1740; ???#1734;?????????
     
 

pic

 مه‌سعوود بارزانی: داوای لێبوردن له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌که‌م، ئه‌و شه‌ڕه‌ش ((پێمان كرا)).
له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی بارزانی جگه‌له‌ داوای لێبوردن له‌ كه‌سوكاری كوژراوانی شه‌ڕی ناوخۆ‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌یان ((پێكرا)).. ڕای خۆت ده‌ربڕه‌

 

 
     
Zagros We Site- Discussion Index
 

سه‌رۆ-تاڵه‌بانی 

 
   

 ((مانگ جه‌لال)) ڕه‌خنه‌گران به‌ سه‌گی وه‌ڕیو ناو ده‌بات
دیاره‌ ناخی دڵی به‌رپرسانه‌ که‌ غه‌یری خۆیان به‌ سه‌گ ده‌زانن و ناوبردنی نه‌یارانی خۆیان و ته‌نانه‌ت هه‌موو کورد به‌ سه‌گ ته‌عبیر له‌ باوه‌ڕی خۆیان ده‌کات. پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆ قادر کوردی به‌ سه‌گ ناوبردبوو تاڵه‌بانی له‌م ماوه‌یه‌دا خۆی به‌ مانگ وه‌سف کرد، ئه‌وانه‌ش که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌کێتی و پارتی ده‌گرن ئه‌و سه‌گه‌ن که‌ به‌و مانگه‌ ده‌وه‌ڕن.

 

 

8-ئیحتیماله‌كانی دیارنه‌مانی مه‌سعوود بارزانی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ یان ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا؟ بابه‌ته‌که‌ و بۆچوونه‌کان بخوێنه‌ره‌وه

7-بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ((تاڵه‌بان)) بۆ چاودێریكردنی سایته‌كانی ئینته‌رنێت و پێدانی ژماره‌ی سپاردن
6-ئیران سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان داخستووه‌: ئایا ئه‌و سه‌رکرده‌ کوردانه‌ی هه‌رێم که‌ خۆیان به‌ پاڵه‌وانی کوردایه‌تی ده‌زانی و وایان پیشان ده‌دا که‌ له‌ دراوسێکان بێمنه‌تن ده‌توانن ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ خۆیان پیشان بده‌ن و نه‌هێڵن کوردستان تووشی گرانی و قه‌یرانی ئابووری ببێت؟
5-سه‌رۆکی هه‌رێم و مۆبایلی ئاسیا و کۆڕه‌ک سه‌رۆکی کوردستان بێئاگایه‌ له‌ کوردستان یان له‌به‌ر سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات دووره‌په‌رێزه‌ له‌ بازرگانی؟
 4-ئایا حکومه‌تی هه‌رێم به‌پێی به‌رنامه‌ ئیش ده‌کات؟

3-ئایا پارتی و یه‌کێتی ده‌توانن کوردستان له‌ په‌لاماری سوپای تورکیا بپارێزن؟

2-له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌لارو ئه‌و شتانه‌ی روویان دا له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌
1-مه‌سعوود بارزانی: هیچ كاتێك له‌ بڕیاردان سڵم نه‌كردۆته‌وه‌

 

 

 

بگه‌ڕێره‌وه