پۆلیس له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا
پۆلیس ده‌نگدان بۆ ئیسلامییه‌كان به تاوان ده‌زانێت‌و داوا ده‌كات
لێكۆڵینه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجام بدرێت
له‌كاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كان له ئیداره‌ی سلێمانی ساڵی 2000 كه دوو حزبی
ئیسلامیی سه‌ره‌کی هه‌بوون: بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی‌و
یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كه یه‌كه‌میان به‌شداریی حكومه‌تی یه‌كێتیی كردبوو
(وه‌زیری ئه‌وقاف‌و وه‌زیری داد‌و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ‌و بریكاری وه‌زیری
ڕۆشنبیری) به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت له خزمه‌تی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بووه
ده‌زگای پۆلیس به ده‌زگایه‌كی حزبی ده‌زانرا‌و تاوان بوو پۆلیسێك ده‌نگ به
غه‌یری لیستی ده‌سه‌ڵات بدات. ئه‌م نووسراوه‌ی خواره‌وه كه نهێنی‌و تایبه‌ته
داواكراوه لێكۆڵینه‌وه‌ی نهێنی بكرێت سه‌باره‌ت به چه‌ند پۆلیسێك كه
ده‌نگیان به ئیسلامییه‌كان داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
((نوسینگه‌ی نهێنی))
ژماره/ 280
رۆژ/ 31/5/2000
((نهێنی‌و تایبه‌ت))
/بۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سه‌رچنار/ فریاكه‌وتن
به‌ڕێوه‌به‌ری جووڵان/ بنكه‌ی پۆلیسی گرتن‌و گواستنه‌وه
ب/ زانیاری
ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌مان پێ گه‌یشتووه ده‌رباره‌ی ئه‌م
كارمه‌ندانه‌مان كه له خواره‌وه ناویان هاتووه. داواكارین لێكۆڵینه‌وه‌ی
نهێنی له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن‌و ئاگادرمان بكه‌نه‌وه له
ئه‌نجام به‌زووترین كات تكایه
لیوای پۆلیسی یاسایی
فه‌ره‌یدون عه‌لی شه‌ریف
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
1- سامان عبدالله قادر/ پۆلیس له بنكه‌ی به‌كره‌جۆ له 31 ئابدا باوكی
ڕێكخراوی به‌كره‌جۆ بووه به‌ناوی عبدالله قادر/ خۆی پاڵاوتووه بۆ سه‌رۆكی
شاره‌وانی به‌كره‌جۆ. سامان ده‌نگی دا به باوكی و لیستی ئیسلامی یه‌كان وه
له‌سه‌ر لیستی سه‌وز بووه. به بنه‌ماڵه پارتین.
2- سۆران عبدالله قادر/ پۆلیسه له بنكه‌ی به‌كره‌جۆ باوكی خۆی پاڵاوتووه بۆ
سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌كره‌جۆ. ده‌نگی داوه به باوكی و ئیسلامی یه‌كان. زۆر
به جدی كاری ده‌كرد. دژایه‌تی لیستی سه‌وز زۆر كردووه.
3- هۆگر خدر عبدالله/ پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سه‌رچناره. به
بنه‌ماڵه ده‌نگیان داوه به ئیسلامی.
4- فواد عبدالجبار مارف/ پۆلیسی فریاكه‌وتنه (نجده). ده‌نگی داوه به
ئیسلامی یه‌كان.
5- نصرالدین حمه ره‌حمان(؟)/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس (تدریب ئه‌كات به
پۆلیسه تازه‌كان). ده‌نگی داوه به ئیسلامی.
6- جلال محمد رسول/ پۆلیسی فریاكه‌وتنه (نجده). ده‌نگی داوه به ئیسلامی.
7- نجم ا‌لدین عبدالرحمان مصطفى/ پۆلیسی به‌ندیخانه‌ی فه‌رمانده‌یی/ كاری زۆری
بۆ ئیسلامی یه‌كان كردووه.
8- عه‌لی بابه شێخ/ پۆلیس له بنكه‌ی به‌كره‌جۆ/ به خێزانی ده‌نگیان داوه
به ئیسلامی یه‌كان.
9- طالب محمد/ پۆلیسه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی. دانیشتووی
به‌كره‌جۆیه. له‌سه‌ر لیستی سه‌وز دامه‌زراوه. باوكی مه‌لای مزگه‌وتی
(به‌كره‌جۆی كۆن)ه‌و یه‌كگرتووه. زۆر به جدی كاری كردووه. دژایه‌تی لیستی
كۆمیته‌ی كردووه.
وێنه بۆ:
كۆمیته‌ی ڕێكخستنی پۆلیس‌و ئاسایش/ نوسراوتان ژماره/ 565 له 23/5/2000
ئاگاداری به‌ڕێزتان ئه‌كه‌ین:
1- ناوبراوانی بڕگه‌كانی (4-8-6) له نوسراوی سه‌ره‌وه‌تان هه‌مان ناوبراوانی
بڕگه‌كانی (1-2-3)ی نوسراومان- ژماره/ 244 له 10/5/2000 ن.
2- ناوبراوی بڕگه‌ی (10) له نوسراوی سه‌ره‌وه‌تان كارمه‌ندی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوكه.
بۆ زانین... له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
|